06:14 - 23/02/2020
كه‌س ئاوڕ له گۆڕستانه‌كان ناداته‌وه
گۆڕستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پشتگوێخراو و له‌بیر كراون، له وڵاتان گرنگى تایبه‌ت به گۆڕستانه‌كان ده‌درێت خزمه‌تگوزارى تایبه‌تیان هه‌یه، دیمه‌نى گۆڕستانه‌كانى لێره جۆرێكى دیكه‌یه و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ش مردووه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان گۆڕستانه‌كان له نزیك شار یاخود ناوه‌ندى شارن بێ سیاج و بێ پاككه‌ره‌وه‌و بێ خزمه‌ت، ئه‌وه‌ش گرفتێكى دیكه‌یه.
شوێنى گونجاو بۆ گۆڕستان له ئاینى ئیسلامدا
له ئاینى ئیسلام-دا شوێنى گونجا و بۆ گۆڕستان كه‌مێك دوور له شوێنى نیشته‌جێبوونه، عیرفان ره‌شید گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی فه‌توای باڵای هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌یسه‌ر گوتى،
گرنگى دوورى گۆڕستان بۆ ئه‌وه‌یه، كاتێك مرۆڤ سه‌ردانی ده‌كات دووربكه‌وێته‌وه له‌ژیانی دونیای و جۆرێك ساردبوونه‌وه‌ی له‌و هه‌وڵانه بۆ دروست بێت كه له‌ژیانی دونیا ده‌یدات، زیاتر بیر له‌دوا رۆژ ده‌كاته‌وه،"له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به باش زانراوه كه گۆڕستانه‌كان له به‌رچاو نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام بێت و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێش بردنی وڵاتیش به‌رده‌وام بێت".
دیزاینى گۆڕستانه‌كان و كێلى به‌رزو دروستكردنى ژوور بۆ مردووه‌كان بێ رێكخستن و ره‌چاوكردنى دیزاین، گرفتێكى دیكه‌ى گۆڕستانه‌كانه، شاره‌زایانى ئاینى ده‌ڵێن، ده‌كرێت گۆڕستانه نوێكان دیزانه‌كانیان به‌جۆرێك بكرێن كه رێگای هاتوچۆ دیاری بكرێت، گۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی بن و به‌رێكوپێكی، له ئاینى له‌ئیسلامدا ده‌بێت بستێك خۆڵه‌كه له‌سه‌ر گۆره‌كه به‌رزبێته‌وه، هه‌ر رازاندنه‌وه‌یه‌كى دیكه باس نه‌كراوه.
نوسین و چیمه‌نتۆی سه‌ر گۆڕه‌كان په‌سه‌ند نیه
دكتۆر عیرفان باسیله‌وه‌كرد، له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نوسین له‌سه‌ر گۆڕ یان چیمه‌نتۆكاری، یان خه‌رجی زیاده له‌سه‌ر گۆر نا په‌سه‌نده، هه‌م دیمه‌نه‌كه ناشیرن ده‌كات و هه‌م ئه‌م هه‌موو چیمه‌نتۆ و ئاسنه كه له‌گۆره‌كاندا به‌كارده‌هێندرێت خه‌رجیه‌كی زۆره و له‌رووی ژینگه‌شه‌وه زۆر ته‌ندروست نیه،"له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پێمان گوتراوه گۆرستانه‌كان با دره‌ختی تێدا بروێندرێت، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سزای سه‌ر مردووه‌كه كه‌م بكاته‌وه و له‌رووی ژینگه‌یشه‌وه دیمه‌نێكی جوانتر ده‌به‌خشێت، هه‌م به‌شاره‌كان و هه‌م به گۆڕستانه‌كان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ریشه".
گۆڕستانه‌كانی ناو شار مێژووه‌كانیان چه‌ندین سه‌ده‌یه
به‌شێك له‌و گۆڕستانانه‌ى له ناوه‌ندى شارن پێشتر وه‌ك ناوچه‌ى دوور له شوێنى نیشته‌جێبوون كراون به گۆڕستان به‌ڵام ئێستا كه‌وتوونه‌ته چه‌قى شاره‌وه، ئه‌وه‌ى گرفته هێشتا ناشتنى مردوو له‌و گۆڕستانانه به‌رده‌وامه. گۆڕستانى سه‌یوانى سلێمانى مێژووه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سلێمانیدایه كه پێشتر له ده‌ره‌وه‌ى شوێنى نیشته جێبوون بووه. به‌ڵام هێشتا له‌و گۆڕستانانه مردوو له شوێنى گۆڕه كۆنه‌كان به خاك ده‌سپێردرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: گۆرستانه‌كان سیمایه‌كی ترسناكیان پێوه‌دیاره
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، سیمای گۆڕستانه‌كان ترسناكییان پێوه دیاره، به‌ڵام ته نها له رووى مه‌راسیمه ئاینییه‌كان په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى ئه‌وانه‌وه هه‌یه به‌ڵكو كاره‌كانى دیكه په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه هه‌یه.
شاره‌وانی سلێمانی: گۆڕستانێكی مۆدێرن دروست ده‌كه‌ین
شاره‌وانی سلێمانی ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت گۆڕستانێكی گه‌وره‌یان دروستكردووه، ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی گه‌ڕه‌كى قرگه، ئاكۆ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، بۆ رێكخستنی ئه‌م گۆرستانه ته‌نده‌ریان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك بیبات به‌رێوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌ی ئه‌گه‌رچی بۆ كۆمپانیاكه ئیحاله كرا به‌ڵام شاره‌وانی رێگه‌ی نه‌دا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌شێك له‌گۆرستانه‌كان داده‌خرێن
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت، به ته‌واوبوونی ئه‌و گۆڕستانه، گۆڕستانه‌كانی ناو شار كه جێگه‌ی قه‌برهه‌ڵكه‌ندنیان تێدا نه‌ماوه داده‌خرێن، له‌و گۆڕستانه نوێیه گۆڕه‌كان ژماره‌یان لێده‌درێت، ژوورێكی تایبه‌تی تێدایه كه كۆمپیته‌ری لێیه و له‌و كۆمپیته‌ره‌دا ژماره‌ی سه‌ر گۆڕه‌كان و ناوی مردووه‌كان ده‌نوسرێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك گۆرێكی دیاریكراوی بوێت و شاره‌زای ناو گۆرستانه‌كه‌ش نه‌بێت رێنمایی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر گۆڕه‌كه، خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی بۆ كه‌م ئه‌ندامان و خه‌ڵكانی به‌ته‌مه‌ن تێدایه، له‌نێوان هه‌ردوو ریزی گۆڕێك به‌ربه‌ستێك ده‌كرێت.
ماوه‌ی ساڵێكه شاره‌وانى سلێمانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له گفتوگۆدان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاره‌كه به كۆمپانیاكه كه‌م بكه‌نه‌وه یان نا، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام. پێشتر شاره‌وانی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕێك و دانانی به‌رده‌كانی به ١٥٠ هه‌زار دینار دیاریكردووه، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه به خزمه‌تگوزارییه‌وه ٢٤٠ هه‌زاری دیاریكردووه، ئاكۆ عه‌لی ده‌ڵێت:"كه‌س ئه‌وكاته منافه‌سه‌ی نه‌كردووه بۆیه بۆیان ئیحاله‌كردووه، هه‌مان كۆمپانیا ئاماده بوو به‌زۆر كه‌متر بیكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكاری خۆی وه‌رگرتووه و ئیحاله كراوه، شاره‌وانی ده‌سه‌ڵاتی نییه ره‌زامه‌ندی بدات، بۆیه و ناردوویانه بۆ وه‌زاره‌ت و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین".
ئاكۆ عه‌لی گوتیشى، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆرستانه‌ش بكرێته‌وه، ئه‌و گۆڕستانانه‌ی تر كه شوێنی گۆری زۆریان تێدا ماوه ده‌تواندرێت مردوویان تێدا بنێژرێت، سه‌باره‌ت به‌كێلی گۆره‌كان ده‌ڵێت وه‌ك شاره‌وانی ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن و ناشتوانن له‌م دۆخه قه‌یراناویه‌دا سیاج بۆ ئه‌و گۆرستانانه بكه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ناو ماڵانه‌وه.