08:12 - 20/02/2020
یه‌كێتى له سازانێكى ناوخۆیى نزیك ده‌بێته‌وه
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكه‌كانى به‌نیازه ئیدى ده‌ست بۆ پڕكردنه‌وه‌ى به‌شه به‌تاڵه‌كانى خۆى به‌رێت، بۆ ئه‌وه خه‌ریكه له لێكتێگه‌یشتنێكى ناوخۆیى نزیك ده‌بێته‌وه، بڕیاره پێنج كارگێڕ وه‌ك یاریده‌ده‌رى هاوسه‌رۆكه‌كان ده‌ستبه‌كاربن و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كیش دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌تامى ئه‌وه‌ى جاران نا، ئه‌م مه‌كته‌ب سیاسییه ده‌سه‌ڵاتێكى كه‌مى لاده‌بێت، هه‌رچى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵه هێشتا له‌نێو فایلى سه‌رمێزى دانوستانه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردیه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، له زۆربه‌ى گفتوگۆكانى داڕشتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى یه‌كێتى به‌شداره‌و ئه‌ندامێكى كاراى لیژنه‌كانه. ئه‌سه‌سه‌رد بۆ په‌یسه‌ر پرێس ورده‌كارى زۆرى باسكرد، په‌یكه‌رى داهاتووى یه‌كێتى روون ده‌كاته‌وه. هه‌رچى سه‌باره‌ت به ناڕازییه‌كانى كۆنگره‌یه ئه‌وانه‌ى هه‌ر له چوار رۆژى كۆنگره ئاوت بوون هێشتا پێشهاتى نوێ نییه.
به‌پێى گوته‌كانى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێرێك بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى هه‌ڵده‌بژێرن، یه‌ك جێگر و یه‌ك بڕیارده‌ری له‌گه‌ڵ ده‌بێت، پێكه‌وه ده‌بنه سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له‌سێ كه‌س پێكدێت، هه‌ڵبژاردنیشیان به‌یه‌ك پاكێج نابێت و به‌جیا هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌رچى سه‌باره‌ت به هاوسه‌رۆكه‌كانه ئه‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه كه جێگریان نابێت، به‌ڵام پێنج كارگێڕیان ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی رۆڵ ده‌بینن.
به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌ڵێن كارگێڕه‌كانى هاوسه‌رۆكان، به رۆڵ هه‌مان رۆڵی جێگران ده‌بینن، به‌ڵام ناوی جێگر بۆ سیستمی هاوسه‌رۆكی نابێت، بۆیه ناوه‌كه‌ییان كردووه به كارگێڕ.
به‌رهه‌م ساڵح پۆست وه‌رناگرێت
به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانى زۆرى هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، پیرۆزبایی له هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی یه‌كێتی كردووه، ده‌شڵێت كاك به‌رهه‌م و رێواس فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆ له‌كۆنگره هه‌ڵبژێردراون و هه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌مێننه‌وه و هیچ پۆستێكیان له به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی پێ نادرێت، و له‌پۆسته حكومی و په‌رله‌مانیه‌كه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیادیكردووه
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ١٢٤ ئەندام پێكدێن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر بڕیاربوو سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ١٢١ ئه‌ندام بن، به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پۆستی به‌رپرسی مه‌كته‌ب، یاریده‌ده‌رانی هاوسەرۆک، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكی تریان ده‌بنه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌شێكی تریشیان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین، به‌ڵام په‌رله‌مانتارن یان وه‌زیرن له هه‌رێم یان له به‌غداد، ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه‌یان هه‌یه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی حزبی وه‌رناگرن و به‌رهه‌م ساڵحیش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دایه.
مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى دیكه
یه‌كێتى بڕیاریداوه مه‌كته‌بی سیاسی دروست بكاته‌وه، به‌ڵام مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌مجاره دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی پێشوو نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی یه‌كو دوو و سێ هه‌بوو، لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كان ده‌بن به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسی مه‌كته‌ب بن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بن، ئه‌و كاته‌ی لێپرسراوی ئه‌و مه‌كته‌به نه‌مان پۆستی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیان نامێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، واتا ئه‌مجاره مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵنابژێردرێت، به‌ڵكو لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كان راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، ژماره‌كه‌یان به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كانه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان پێكنایه‌ت
پێشتر بۆ گوێگرتن له ناڕازییه‌كانى كۆنگره سیناریۆیه‌ك وه‌ك چاره‌یه‌كى مام ناوه‌ندى هێنرایه پێشه‌وه، ئه‌ویش دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاكان بوو تا ده‌رنه‌چووه‌كانیش كارێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ند نه‌كراو ره‌تكرایه‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان دروست ناكه‌ن.
به‌شدارى به‌رهه‌م ساڵح
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاگاداركردووه، كه هه‌ركاتێك به‌رهه‌م ساڵح بێته‌وه سلێمانی، ره‌نگه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به كۆسره‌ت ره‌سوڵه تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ماڵى تاڵه‌بانى به كوێ گه‌یشتوون ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى ئه‌و مه‌رجه‌ع ده‌بێت یاخود سه‌ركردایه‌تى حزب؟ یه‌كێكیان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، ئه‌وی تریان ده‌سه‌ڵاته‌كانی به دانوستان له‌نێوان نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی دیاری ده‌كرێت، هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوولا داده‌نیشن بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی.
خه‌ریكه ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد باسیله‌وه‌كرد، نزیك بوونه‌وه له چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان،"بۆنمونه هه‌فته‌ی رابردوو كاك كۆسره‌ت بۆیه‌كه‌م جار خۆی هات و به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌مڕۆش كاك محمود سه‌نگاوی هات و به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی كه له‌كۆنگره ده‌رنه‌چوون بۆ سه‌ركردایه‌تی، ناتواندرێت بكرێنه‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌داخه‌وه ئه‌مانه ژماره‌یان زۆره به‌ڵام ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌مانه هه‌ر وه‌ك ئه‌ندام و كادریری یه‌كێتی ده‌مێننه‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام تائێستا باسی ئه‌و پرسه‌یان نه‌كردووه چونكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تا لێپرسراویه‌تیه‌كان دابه‌ش نه‌كرێت، سه‌رله‌نوێ ناتواندرێت ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست پێ بكات.
یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ی چواره‌م
رۆژی ٢١-١٢-٢٠١٩ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دوای مام جه‌لالی به‌ست، له‌و كۆنگره‌یه‌دا ١٢١ ئه‌ندام به‌ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵبژێردران و سێ ئه‌ندامیش كه بریتی بوون له قوباد تاڵه‌بانی، به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق به‌ده‌نگدانی ئاشكرا بوونه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی. رۆژی ١٨ی شوباتیش هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی ئامۆزای بوونه هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، قۆناغی داهاتوو گره‌وكردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌ی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له پاراستنی یه‌كریزی حزبه‌كه‌ی و ده‌توانێت زویربووه‌كانی كۆنگره ئاشت بكاته‌وه یان نا.
ناڕازییه‌كان به ته‌مای چین؟
لای خۆیه‌وه عوسمان بانیمارانی یه‌كێك له سه‌ركرده ده‌رنه‌چووه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، به‌نیازی هیچ هه‌نگاوێك نییه و له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی ده‌رنه‌چووی یه‌كێتی كۆنه‌بووەته‌وه، ئێستا له‌ماڵی خۆی دانیشتووه و ناشزانێت له داهاتوو چ رووده‌دات.