08:09 - 09/02/2020
ریسى ته‌وافوق بوویه‌وه خورى
یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، ئه‌م چه‌ند رۆژە زیاتر له هه‌ركات میدیا و شه‌قامى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، گۆڕانكارى خێراى یارییه‌كانى نێوخۆى حزبه‌كه سه‌رنجى چاوه‌كانى به‌لاى خۆیدا راكێشاوه. دوایین پێشهاته‌كان بۆ به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانى یه‌كێتیش سوپرایز بوون، بازى سه‌رۆك له هه‌موو میحوه‌ره‌كانه‌وه نزیك لە شانى به‌رهه‌م ساڵح ده‌سوڕایه‌وه، له‌پڕ له ساڵح ته‌رابوو ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به په‌سه‌ندكردنى وشه‌ى (هاوسه‌رۆك) له په‌یڕه‌وى حزبه‌كه‌دا، نه‌خشه‌ى قۆناغێكى جیاوازیان بۆ ئاینده‌ى حزبه‌كه كێشا، كه جارێ دیار نیه سه‌رى له‌كوێوه ده‌رده‌چێت.
ته‌نگه‌به‌رێكی سه‌خت
پێده‌چێت هه‌نگاوه‌كانى دواى كۆنگره یه‌كێتى خستبێته ته‌نگه‌به‌رێكى سه‌خته‌وه، ناكۆكى باڵ و ماڵباته‌كانى ئه‌و حزبه چووه‌ته قۆناغێكى ئێجگار ئاڵۆزه‌وه، باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێداگرى ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نى سیاسى پێگه‌ى باڵا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت و له دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیش پشكى باڵایان هه‌بێت، كه‌ركوكییه‌كان چاویان له‌وه‌یه كه‌سێكیان له هاوسه‌رۆكان هه‌بێت، به‌رهه‌م ساڵح په‌لوپۆى كراوه‌و خه‌ریكه به‌ته‌واوى چانسى ده‌سوتێت ره‌تیكردووه‌ته‌وه به‌شداربێت له تیمی هاوسه‌رۆكان، ماڵى تاڵه‌بانى له رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو كشاونه‌ته‌وه‌و به زۆرینه‌و كه‌مینه شه‌مه‌نده‌فه‌رى یه‌كێتى لێده‌خوڕن.
گۆڕانكارى كوت‌وپڕ
هه‌ندێك هێنانه پێشه‌وه‌ى بابه‌تى هاوسه‌رۆكى به رووداوێكى كوت‌وپڕ ده‌بینن، ماڵى تاڵه‌بانى كارتێكى به په‌له‌یان هێنایه پێشه‌وه و خێراش تێ‌یان په‌ڕاند، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى تا سه‌رووى مادده‌ى ٥٠ى په‌سه‌ندكردووه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ئه‌و مادده په‌سه‌ند كراوه كه یه‌كێتى به هاوسه‌رۆكى به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام ژماره‌ى هاوسه‌رۆكەكان دیارینه‌كراوه كه ئایا دوو كه‌س ده‌بن یاخود له دوو زیاتر ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هاوسه‌رۆكه‌كان چى ده‌بن، ئه‌سه‌سه‌رد گوتى، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان جێهێشتووه بۆ ته‌وافوقى هاوسه‌رۆكه‌كان خۆیان و نه‌چوونه‌ته ورده‌كارییه‌وه. له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه ئایا مادده‌ى تایبه‌ت به هاوسه‌رۆك به ده‌نگى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى تێپه‌ڕى، گوتى، نازانێت و بیرى نییه به‌ڵام به زۆرینه بووه.
ماڵى تاڵه‌بانى له ماوه‌یه‌كى زۆرى قۆناغى دانوستانه‌كاندا سه‌رنجه‌كانیان زۆرتر له جێگر بوو به‌رهه‌م ساڵح-یشیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى نیمچه یه‌كلاكراوه‌بوو چونكه ده‌گوترێت، هه‌ر كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نێو یه‌كێتى له دانیشتنێكى ماڵى مام جه‌لال ئه‌م به‌ڵێنه دراوه به گوێیدا. به‌ڵام كاتێك بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى رێككه‌وتن ئیتر كاره‌كان زووتر تێپه‌ڕین.
كه‌نارخستنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ تا پێش كۆنگره یاریكه‌رى سه‌ره‌كى بوو كلیلى كۆنگره‌شى له گیرفاندابوو له‌و قۆناغه‌دا ماڵى تاڵه‌بانى پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح-یان كردوو سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌راوێز بخه‌ن به ره‌وانه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نێك, كه تائێستا ئاڕاستەكان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن رۆڵێكى ته‌شریفاتى بگێڕێت، چونك له مادده په‌سه‌ندكراوه‌كانى په‌یڕه‌و رۆڵى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌عى حزبه‌كه دراوه به ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى. مه‌لا به‌ختیاریش هه‌ر به پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح خرایه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه له‌كاتێكدا داواكارى گه‌وره‌ی هه‌بوو ته‌نانه‌ت پرۆژه‌یه‌كى پێ‌بوو كردبووى به مه‌رجى به‌شدارى له كۆنگره‌و مانه‌وه‌ى له‌نێو یه‌كێتى.
پشتیوانى پارتى، تاكتیك یاخود ستراتیژ؟
له‌دواى روونبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامى كۆنگره‌ى یه‌كێتى، پارتى بۆ پشتیوانى له به‌رهه‌م ساڵح كه‌وته جموجوڵ، ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانى له چاوپێكه‌وتنێكیدا گوتى، پێى وایه به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته سه‌رۆكى یه‌كێتى. مه‌سعود بارزانیش له‌كاتێكى هه‌ستیاردا له پیرمام به دووقۆڵى له‌گه‌ڵیدا دانیشت.
ئه‌و پشتیوانییه‌ى پارتى چه‌نده له‌نێتى راستى ئه‌و حزبه ده‌چێت بۆئه‌وه‌ى یه‌كێتى نه‌كه‌وێته ده‌ستى دژه پارتییه‌كان، هێنده‌ش له تاكتیك ده‌چێت، پارتى به‌و پشتیوانییه تاڕاده‌یه‌ك چانسى به‌رهه‌م ساڵح-ى سوتاند. ئه‌و پشتیوانییه‌ى پارتى له كاتێكدا بوو به‌رپرسانى پارتى ده‌یانزانى پشتیوانى هه‌ر كاندیدێك بكه‌ن ئه‌وا چانسى له سه‌ركردایه‌تى كه‌م ده‌بێته‌وه. پشتیوانییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك له تۆڵه‌ى پارتى ده‌چێت بۆ بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له ده‌ره‌وه‌ى سازانی کوردی و دۆڕ‌انى كاندیده‌كه‌ى پارتى له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مان.
پارتى به‌م دواییانه گوتبوویان بۆ پاراستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى، باشترین چاره ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکى یه‌كێتى بێت. تا هاوسه‌نگى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا بگه‌ڕێته‌وه.
ته‌وافوق تا شوێنه گرنگه‌كه
له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسانى یه‌كێتى رێككه‌وتن به ته‌وافوقه‌وه بچنه نێو هۆڵى كۆنگره له‌وێش تاڕاده‌یه‌ك به ته‌وافوقه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له هه‌ستیارترین به‌شى قۆناغى دانوستانه‌كان ماڵى تاڵه‌بانى پشتیان له ته‌وافوق كرد و سیسته‌مى هاوسه‌رۆكییان چه‌سپاند. ته‌وافوق تا شوێنێكى دیاریكراو كارى پێكرا و بڕى نه‌كرد.
سیناریۆكانى به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح
به‌رهه‌م ساڵح تا ڕاده‌یه‌كى زۆر له خه‌ونى ده‌ستكه‌وتنى كورسییه‌كه‌ى تاڵه‌بانى دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئێستا چه‌ند بژارده‌یه‌كى له پێشكه.
یه‌كه‌م؛ بژارده‌ى هاوسه‌رۆكى سێیه‌م قبوڵ بكات و هاوشانى لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى كه وه‌ك كاندیدى سه‌ره‌كى باس ده‌كرێن بچێته كۆسنه‌یه‌كى هاوسه‌رۆكییه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه‌ى په‌سه‌ند نه‌كردووه، هه‌ندێ زانیارى هه‌ن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ماڵى تاڵه‌بانى چیتر به‌م بژارده‌ش رازى نین.
دووه‌م؛ سیناریۆى قۆناغى پێش دروستكردنى هاوپه‌یمانى دووباره بكاته‌وه، كاتێك بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى كرد و ده‌ستى له پۆستى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى كێشایه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامى حزبه‌كه مایه‌وه.
سێیه‌م؛ دۆخه‌كه قبوڵ بكات و له دووره‌وه به بێده‌نگى ته‌ماشاى ئیداره‌دانى یه‌كێتى بكات و وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یان هه‌ر پۆستێكى دیكه له یه‌كێتى كارى خۆى بكات.
چواره‌م؛ سیناریۆیه‌كیش چه‌ند رۆژێكه باس ده‌كرێت، كه جارێكى دیكه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى، ئه‌و حزبه‌كه‌ى كه دروستیكرد و خێرا جێى هێشت رێكبكه‌وێته‌وه. ئه‌مه سیناریۆیه‌كى لاوازه‌و دووره له واقیعه‌وه.
هاوكارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌س نییه
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆتا قۆناغه‌كاندا لارى نییه له پشتیوانیكردنى به‌رهه‌م ساڵح، به‌پێى زانیارییه‌كان باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كه‌ركوكییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشنیارى هاوسه‌رۆكى نه‌بوون، زانیارى هه‌یه ئه‌و پشتیوانییه له‌سه‌ر راسپارده‌ى پارتى بووبێت، به‌ڵام له سه‌ركردایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه‌نده پێگه‌ى نییه كه به‌ر به بڕیاره‌كان بگرێت، یاخود كاریگه‌رى بكاته سه‌ر رێژه‌ى ده‌نگدان، چونكه زۆرینه‌ى ره‌هاى سه‌ركردایه‌تى سه‌ر به ماڵى مام جه‌لال و شێخ جه‌نگین.
ئێران تۆڵه ده‌كاته‌وه
له راپۆرتیكى ژماره‌ى نوێى گۆڤارى په‌یسه‌ردا هاتووه، عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکیشاوەی عێراق، له دوایین سەردانی بۆ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی، یەکێک لەو پەیامانەی بە یەکێتی گەیاند ئەمەبوو " ئێران لە د. بەرهەم ناڕازییە و پێیوایە هۆکاری گەورەبوونی درزی نیوان کورد و شیعە بەرهەم ساڵحە"
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر کە له چەند سه‌رچاوه‌یه‌كەوە ده‌ستیكه‌وتووه، ئێران ڤیتۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى. به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگرى ئێران، مانگی رابردوو راشكاوانە گوتوویه‌تى: "ئه‌سته‌مه رازى بین بەرهەم ساڵح ببێته سه‌رۆكى یه‌كێتى". ئێرانییه‌كان پێیانباشه كورسى سه‌رۆك، له چوارچێوەی ماڵى مام جه‌لال نه‌چێته ده‌ره‌وه
به‌رهه‌م ساڵح مله‌جیڕێى زۆرى كرد تا به كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رازى بوو له‌و بێنه‌و به‌رده‌ى دۆخى عێراقدا كه به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ لایه‌نگرى ئه‌مریكا یه‌كلایى كرده‌وه، ئێران قاسم سلێمانى له ده‌ستدا. دوورنییه ڤیتۆكانى ئێران چانسى مانه‌وه‌ى ساڵح له كۆشكى سه‌لامیش بسوتێنن.
به‌پێى ئه‌و بارودۆخه تونده‌ى ئێستا بێت، پێناچێت كۆنگره خێرى بۆ یه‌كێتى هێنابێت، تێكڕاى باڵه‌كان تا دوایین سات شه‌ڕى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن و ناكشێنه‌وه، ده‌ستوه‌ردانى ناوخۆیى و هه‌رێمیش هه‌یه له‌نێو حزبه‌كه، پشت له ته‌وافوقه‌كانى پێشووكراوه‌و ریسى ته‌وافویق بووه‌ته‌وه خورى، ماڵی تاڵەبانی ک‌ش مەلیکیان دەستپێکردووە، یه‌كێتى له تونێلێکدایه و ته‌نها به سازشى باڵه‌كان ده‌ربازى ده‌بێت.