05:32 - 08/02/2020
حه‌وت ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم گوێى له یاساى بوودجه خه‌واندووه
(١٥ ترلیۆن و ٢٥٧ ملیار و ٨٤٩ ملیۆن دینار)، دوایین بڕه پاره‌ى ئاشكرا‌و دیارى ساڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوو كه له مادده‌ى یه‌كى یاساى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠١٣، وه‌ك بوودجه‌ى ئه‌و ساڵه ئاماژه‌ى پێكرابوو حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمى كوردستان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى به‌پێى یاسا رێكنه‌خستووه، هیچ بوودجه‌یه‌كیش نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان.
ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی خراپه بۆ بارودۆخی دارایی و ئابوری هەرێمى كوردستان
حه‌وت ساڵه بیانووه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاماده‌نه‌كردنى یاساى بوودجه بریتین له؛ بڕینى مووچه له به‌غداوه، دیارنه‌بوونى چاره‌نوسى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق. هه‌رچه‌نده له به‌هارى ٢٠١٨ ه‌وه به به‌رده‌وامى مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت بۆ مووچه. هه‌رێمى كوردستانیش به به‌رده‌وامى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌یه و له چالاكییه نه‌وتییه‌كانى نه‌وه‌ستاوه.
َ
په‌ری نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوودجه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان، بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌زیری دارایی یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاركردنی، ده‌ستكردن بوو به ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ٢٠٢٠ بۆ ئه‌وه‌ش به وته‌ى ئه‌و، ئاماده‌كارییان له‌خه‌رجی و داهات بۆ بوودجه‌ی ئه‌م ساڵ كردووه و خه‌مڵاندنیان بۆ خه‌رجی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێت، تا بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ناتوانن پرۆژه یاسای بوودجه ئاماده بكه‌ن"چونكه به‌شێك له‌داهاتی هه‌رێم له به‌غداوه دێت، داهاتی هه‌رێم پشت به داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق و داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ستێت".
حکومەت نه‌چووه‌ته ژێر بارى ئه‌وه‌ى بوودجه ئاماده بكرێت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت
په‌رى نورى نایشارێته‌وه، كه نه‌بوونى یاساى بوودجه "بێسه‌روبه‌رى" دروستكردووه، گوتى، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی خراپه بۆ بارودۆخی دارایی و ئابوری هەرێمى كوردستان، ئه‌گه‌ر یاسای بوودجه نه‌بێت "بێسه‌روبه‌رییه‌ك" له خه‌رجی و داهاته‌وه دیار ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ى ٢٣ى مانگى رابردوو كاتێك شاندى دانوستانكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ روونكردنه‌وه‌ى ناوه‌رۆكى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چوونه په‌رله‌مانى كوردستان، داواكارى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانتاران و خواستى یه‌كه‌مى ئه‌وان ناردنى بوودجه بوو بۆ په‌رله‌مان. به‌ڵام شانده‌كه‌ى حكومه‌ت بیانووى ئه‌وه‌یان باسكردبوو كه به‌رچاویان روون نییه و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایى.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، وه‌ك په‌رله‌مانتاران دوو پێشنیاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بوودجه ئاماده بكات، یه‌كه‌میان به‌پێى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، دووه‌میان گریمانه‌ى ئه‌وه‌شى تێدا بێت كه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ری نه‌گرت، واته پلانى ئه‌ى و بى له بوودجه‌دا هه‌بن، به‌ڵام بەگوته‌ى ئه‌و، شانده‌كه نه‌چوونه‌ته ژێر بارى ئه‌وه‌ى بوودجه ئاماده بكرێت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.
بیانووه‌كانى حكومه‌ت
ره‌نگه له‌مپه‌رى گه‌وره‌ى به‌رده‌م بوونى یاساى بوودجه داهاتى نه‌وت بێت، له‌وكاته‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سیاسه‌تى سه‌ربه‌خۆى فرۆشتنى نه‌وتى راگه‌یاندووه، ئیتر یاساى بوودجه‌ش نه‌ما.
٢٠١٣ دوایین ساڵ بوو کە حکومەتی هەرێم یاسای بوودجەی هەبێت
له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى ئاشكرا نه‌كردووه، په‌رله‌مانتارانیش هیچ داهاتێكیان له به‌رده‌ست نه‌بووه به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر یاساى بوودجه بوونى هه‌بێت، ده‌بێت كۆى داهات و سه‌رچاوه‌كانى تێیدا ئاماژه‌ى پێبكرێت.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به بیانووى رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یاخود نه‌بوونى به‌رچاو روونیه له‌گه‌ڵ به‌غدا، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت پاڵپشت به سه‌رچاوه‌كانى داهاتى خۆى و ئه‌و پاره‌شى له‌به‌غداوه دێت، یاساى بوودجه ئاماده بكات، ده‌توانێت پاره‌كه‌ى به‌غدا به رێژه‌یه‌ك بخه‌مڵێنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ پاره‌یه‌كیش له به‌غداوه نه‌یه‌ت هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت بوودجه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌ى كه هه‌یه‌تى بخه‌مڵێنێت و ئاماده‌ى بكات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى بكات. به‌ڵام حكومه‌ت له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوو هیچ كام له‌و هه‌نگاوانه‌ى نه‌گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئاماده‌كردنى یاساى بوودجه.
ئەگەر ساڵانە بە بیانووی دانوستانەوە ئامادەکردنی بوودجە دوابخرێت نەبوونی یاسای بوودجە بەردەوام دەبێت
له‌و حه‌وت ساڵه‌دا كه له هه‌رێمى كوردستان یاساى بوودجه بوونى نه‌بووه، له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق حه‌وت یاساى بوودجه په‌سه‌ند كراوه، ئه‌گه‌ر كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمیش هاوشێوه‌ى حكومه‌تى پێشوو به بیانووى رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بوودجه نه‌نیرێته په‌رله‌مان، یاساى بوودجه جارێكى دیكه ناگه‌ڕێته‌وه، چونكه ساڵانه هه‌رێم و به‌غدا پێش كۆتایى ساڵ ده‌كه‌ونه گفتوگۆوه کاتێکی زۆر به دانوستان ده‌كوژن، تا كات دره‌نگ ده‌بێت و هه‌رێم ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى دواده‌خات بۆ ساڵى نوێ، به‌و جۆره‌ش سیناریۆى گفتوگۆ‌و دانوستان و نه‌بوونى یاساى بوودجه به‌رده‌وام ده‌بێ.