04:22 - 05/02/2020
هه‌رێمى كوردستان رازییه به‌غدا پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كان بكات؟
فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد بۆ په‌یسه‌ر پرێس رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌لایانه‌وه گرنگه گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه بكرێت كه كێشه‌ن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنانه بێت كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كراون، به‌ڵام به‌لایانه‌وه ئاساییه كه پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه بكرێت.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"دیار نییه كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت چونكه دۆخی عێراق خراپه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌ی په‌سه‌ندكراو عه‌لاوى بووه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و كاته كورد قسه‌ی خۆی ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ره‌نگه هه‌ندێك په‌یوه‌ندی له‌نێوان كورد و عه‌لاوی ده‌ستی پێكردبێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و خۆی ده‌ستپێشخه‌ری بكات، چونكه ئه‌و راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌بێت سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا راشیگه‌یاند، له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غداد نوێنه‌ری هه‌رێم ده‌چێته به‌غداد ئه‌گه‌رچی ئێستاش وه‌فد دێت و ده‌چێت، راشیگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٩ ساڵێكی باش بووه له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد هیواخوازن ٢٠٢٠ باشتریش بێت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، راسپێردراوه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێێ حكومه‌تى عێراق، تائێستا گفتوگۆى فه‌رمى له‌گه‌ڵ كورد نه‌كردووه.