07:52 - 04/02/2020
كورد كه‌ركوكى له بیر كردووه
كورد جارێكى دیكه له‌سه‌ر داواكارى مافه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ كابینه‌یه‌كى دیكه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌چێته‌وه سه‌ر مێزى دانوستان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێداگرى ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌رى سازا بوون، له‌و نێوانه ئه‌وه‌ى له‌ژێر لێوه‌وه باس ده‌كرێت، یاخود هه‌ر باس ناكرێت پرسى كه‌ركوكه. ئاساییكردنه‌ى دۆخى شاره‌كه و گێڕانه‌وه‌ى بۆ پێش ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بووه به ژێر پرس و باسه‌كانى دیكه‌وه.
پارتی پێی وایه ئه‌م كابینه‌یه راگوزه‌ر ده‌بێت بۆیه پێویست ناكات دۆسیه‌ی گفتوگۆی هه‌رێم قه‌به و ئاڵۆز بكرێت
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه پارتی و یه‌كێتی له پرسی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غداد ناكۆكن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێك نین كه ئایا پرسى كه‌ركوك به‌رنه سه‌ر مێزى دانوستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو یاخود ئه‌م بابه‌ته دوابخه‌ن.
پارتی پێی وایه ده‌بێت قورسایی داواكاری كورد دوو داواكاری سه‌ره‌كی بێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌كرا و ته‌نها واژۆكردنی ماوه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كورد له كابینه‌ى داهاتوو به‌شدار بێت، له به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی داوایكردووه پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، بوwدجه، نه‌وت، پێشمه‌رگه و ناوچه جێناكۆكه‌كان بخرێنه ئه‌جێندای گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غداد.
ئارام باڵه‌ته‌یى گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به پێگه‌ى (موسته‌قیله)ى راگه‌یاندووه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه نایانه‌وێت بارى سه‌رشانى حكومه‌تى عه‌لاوى قورس بكه‌ن به داواكارى و پله‌یه‌كى دیاریكراو، جگه له‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى به مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه هه‌یه، له چوارچێوه‌ى بڕواكردن به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى پابه‌ندییه‌كانى رێككه‌وتنى نێوانى هه‌رێم و به‌غدا.
كورد له بیرى كردووه یاخود نایه‌وێت بیخاته‌وه سه‌ر مێز له‌كاتێكدا بارودۆخى كورد له شاره‌كه له زۆر لاوه رووه‌و داڕمانه
سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، پارتی پێی وایه ئه‌م كابینه‌یه كابینه‌ی راگوزه‌ر ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆیه پێویست ناكات دۆسیه‌ی گفتوگۆی هه‌رێم قه‌به و ئاڵۆز بكرێت، له به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی پێی وایه ده‌رهێنانی ئه‌م پرسانه واپیشان ده‌دات كه كورد چیتر به‌لایه‌وه گرنگ نین، هه‌روه‌ها یه‌كێتی پێی وایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه كورد ده‌توانێت سود له كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی وه‌ربگرێت.
پرسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه، له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ت مه‌رجى سه‌ره‌كى یه‌كێتى بوو بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، یه‌كێتى گوتى بێ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك به‌شدارى حكومه‌تى هه‌رێم ناكات، به‌ڵام كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له حه‌وت مانگه ده‌ستبه‌كاربووه‌و یه‌كێتى پشكدارى دووه‌مه، هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌ییش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك نه‌نراوه، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیشى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ئومێدێك هه‌بوو كورد له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا زۆرینه بوو.
ناو ماڵى كورد سه‌باره‌ت به كه‌ركوك شپرزه
مانگى رابردوو شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تى خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كارووبارى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا سه‌ردانى به‌غدایان كرد، ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه بۆ باسكردن بوو له كێشه‌ى زه‌وییه‌كانى كه‌ركوك له نێوان كورد و عه‌ره‌ب-دا. به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمى له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پرسى كه‌ركوك نه‌هێندراوه‌ته‌وه ناو باسه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى وه‌زیرانى راسپێردراو، حزبه‌كانیش بێده‌نگییان لێكردووه. له‌نێو بارودۆخى ئاڵۆزى عێراق-دا پرسى كه‌ركوكیش بووه به ژێره‌وه، كورد له بیرى كردووه یاخود نایه‌وێت بیخاته‌وه سه‌ر مێز. له‌كاتێكدا بارودۆخى كورد له شاره‌كه له زۆر لاوه رووه‌و داڕمانه.
حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێى وایه كورد پرسى كه‌ركوك-ى له‌بیر نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه بارودۆخى ئاڵۆزى به‌غدایه وایكردووه پرسى كه‌ركوك كه‌م باس بكرێت. ئالى بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، مادده‌ى ١٤٠ ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌یه و ده‌بێت له پێشینه‌ى كاره‌كان بێت،"ئه‌م مه‌له‌فه زیندووه‌و هه‌ر ده‌مێنێت هه‌ر كه‌سێك له عێراق بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، بۆیه ده‌بێت له ئه‌وله‌ویه‌تى گفتوگۆكان بێت".
كورد به‌و سارودسڕییه‌ى ئێستاى پێناچێت له سه‌رده‌مى عه‌لاویش هیچ بۆ كه‌ركوك بچڕێت
لاى خۆیه‌وه ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسیۆنى پارتى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، جارێ دیار نییه ئه‌م حکومه‌ته متمانه وه‌رده‌گرێت یاخود نا، به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌یبینین ئاسان نییه، كاتێك حكومه‌ت هه‌بێت كوردیش قسه‌ى ده‌بێت، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له عێراق بكرێت، كه‌ركوك به‌شێكى گرنگى دانوستانه‌كان ده‌بێت.
له‌دوایین راگه‌یه‌ندراوى حكومه‌ت كه دواى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، بۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى و حكومه‌تى نوێى عێراق یه‌ك داواكارى هه‌بووه، (جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو دروستبووه له‌سه‌ر بوودجه‌و نه‌وت) باسى گرفتى كه‌ركوك نه‌كراوه، ناو ماڵى كورد سه‌باره‌ت به كه‌ركوك شپرزه، ده‌سه‌ڵاتێكى نوێش له‌به‌غدا بڕیاره قوت ببێته‌وه، كورد به‌و سارودسڕییه‌ى ئێستاى پێناچێت له سه‌رده‌مى عه‌لاویش هیچ بۆ كه‌ركوك بچڕێت.