07:57 - 03/02/2020
حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌دركاند
حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كى قه‌ره‌باڵغیان بەبێ قسه‌ى كۆنكرێتى كۆتایى پێهێنا. پێده‌چێت زۆرترین قسه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك بێت كه نه له راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه باسكراوه نه به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌ن قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه پیده‌چێت كۆبوونه‌وه‌كه بۆچوونى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌ردوولا دروستكردبێت بۆ واژۆكردنى له لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه تێبینى له‌سه‌رى هه‌بوو. سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداش حكومه‌ت جارێكى دیكه هیواى خواست حكومه‌تى نوێ له‌به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكات.
دڵشاد شه‌هاب:: كەرتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رهێنانه‌وه تا بازاڕكردنى به ته‌واوى له ژێر كۆنترۆڵدایه
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووروو درێژ و چه‌ند كاتژمێرى بوو، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه، په‌یوه‌ندى كه‌مى به ناوه‌رۆكى ئه‌وه‌وه هه‌بووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ راى گشتى ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ باسكردن بووه له به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له رابردوودا رووبه‌روى گرفت بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دڵشاد شه‌هاب -راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان-بۆ په‌یسه‌ر پرێس، گوتى: كەرتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رهێنانه‌وه تا بازاڕكردنى به ته‌واوى له ژێر كۆنترۆڵدایه.
ئه‌و راوێژكاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نه‌یشاره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ باس له ئاسته‌نگه‌كانى كه‌رتى نه‌وت كراوه‌و گوتى: له‌سه‌ره‌تاى ده‌رهێنانى نه‌وته‌وه له هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ئاسته‌نگ و كێشه‌ى بۆ دروستكراوه‌و سەرەتاش دەیان گوت نا یاساییە، به‌ڵام نه‌وتى هه‌رێم به‌ته‌واوى له ژێر كۆنترۆڵدایه، بێ ئه‌وه‌ى ئاماده بێت باس له ورده‌كاریى ئه‌و ئاسته‌نگانه بكات.
بەپێی زانیارییەکان كەرتی نەوتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی چەند کێشەیەک بووەتەوە. كۆبوونه‌وه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستبوونى گرژیى نێوان باڵێكى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانیاكان بۆ گواستنه‌وه‌و به بازاڕكردنى غازى هه‌رێمى كوردستان. جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى فشارى ئێرانى و ئه‌مریكى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كراوه
شه‌ڕى به‌رپرسانى یه‌كێتى و حكومه‌ت كه تا ئاستى رێگرى له ره‌وانه‌كردنى غاز رۆیشت، قه‌یرانى غازى دروستكرد و هاوڵاتیانى خسته سه‌ره‌ى دووروو درێژه‌ى ده‌ستكه‌وتنى بتڵێك غازه‌وه، به‌پێى ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كان بێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌لاى ئه‌و كێشه‌یه‌دا نه‌چووه‌و حكومه‌ت وه‌ك كێشه‌یه‌كى ناوخۆیى بۆ خۆى جێهێشتووه و خاڵى كۆتایى له‌سه‌ر وته‌كانى ئه‌و دۆسیه‌یه دانه‌ناوه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وزیرى ناوخۆ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پۆلیسى نه‌وت و گازیان راسپاردووه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه تا پاسه‌وانى كێڵگه‌كه و تانكه‌ره‌كانیش بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كراوه كە كورد ئاماده‌كاریى بكات بۆئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه گفوگۆیه‌كى براوه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى گووتویه‌تى بڕواناكات محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كاندیدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بتوانێت كابینه‌ى حكومه‌ت دروست بكات. بارزانى گووتویه‌تى، هه‌ركات هه‌نگاوه كردییه‌كانى بۆ دروستكردنى كابینه ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كه‌وته گفتوگۆ ئه‌وا وه‌ك كورد قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كان.
كورد به نیازه جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه بكاته پێشمه‌رجى ده‌نگدان و پشتیوانى له‌و حكومه‌ته نوێیه‌ى كه محه‌مه‌د عه‌لاوى دروستى ده‌كات.
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى هه‌رێمیش، دیسانه‌وه په‌رۆشى خۆى دەربڕیوە بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا درووست بووه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جارێكى دیكه باس له‌وه‌كراوه، كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواستووه، كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا درووست بووه حكومه‌تى نوێى هه‌رێم جێبه‌جێى بكات. كورد به نیازه جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه بكاته پێشمه‌رجى ده‌نگدان و پشتیوانى له‌و حكومه‌ته نوێیه‌ى كه محه‌مه‌د عه‌لاوى دروستى ده‌كات.
پرسى یاساى چاكسازى له‌نێوان حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووبووه گرێ، چونكه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له ٢٠ى مانگى رابردووه‌وه، پرۆژه یاساكه‌ى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كردبوو، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى تێبینى له‌سه‌ر هه‌بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یاساكه واژۆ بكات و تێبپه‌ڕێنێت. دڵشاد شه‌هاب گوتى له كۆبوونه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى چاكسازى په‌سه‌ند ده‌كات.
له‌م خوله‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تدا، ناوبه‌ناو كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چن وادێته پێش چاو سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌ماهه‌نگى زیاتریان هه‌یه، تائێستا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به ئاڕاسته‌كردنى چالاككردنى حكومه‌ت نه رۆیشتووه‌و ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان لاوازه و په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌دایه‌كى لاوازی هەیە، له كۆبوونه‌وه‌كان چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كان نا دۆزرێته‌وه.