02:36 - 27/01/2020
نیوملیۆن هاوڵاتی كۆچیان كردووە
هەرچەندە دۆخی رێگەو بان و دەروازە
سنوریەكان خراپە و پۆلیسی سنورەكان بە تایبەتی لە توركیا و یۆنان مامەڵەی خراپ
لەگەڵ كۆپەراندا دەكەن و كە دەشگەنە مەنزڵ لەو وڵاتەی كەلێی دەمێننەوە هیچ
پێشوازیەكیان لێناكرێت و چەندین ساڵ دەمێننەوە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی كار و
ئیقامەدا كات بەسەر دەبەن بەبێ ئەوەی ببنە خاوەنی هیچ ئایندەیەك، بەڵام پەیتا
پەیتا ژمارەیەك گەنج لە هەرێمی كوردستان و عێراقەوە روو لە ئەوروپا دەكەن.
هەموو ڕۆژێك گوێبیستی هەواڵی مردنی
چەند پەنابەرێكی كورد دەبیستین، كە بەهۆی خراپی گوزەران و نارێكو پێكی ژیان
ونەبونی هەلی كار و دەیان كێشەی ترەوە روو لە ئەوروپا دەكەن، ئەوەش بە هۆی ئەوەی
كە ناتوانن لە وڵاتەكەی خۆیان ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی سەلامەتی بەدەست بهێنن، ئامادەن رێگای مەرگ هەڵبژێرن
بەڵام لە وڵاتەكەی خۆیان نەمێننەوە، ئامادەن ببنە خۆراكی قرشەكان.
بەپێی ئامارەكان تەنها لە ماوەی 5 ساڵدا و واتە لە
ساڵەكانی 2015 ەوە تا ساڵی 2020 بەنزیكەی نیو ملیۆن هاوڵاتی لە هەرێمی
كوردستان و عێراقەوە روویان لە ئەوروپا كردووە بەشێكیان بێسەرو شوێنن و بەشێكی
تریشیان گیانیان لە دەستداوە و مردوون، ئەوانەشیان گەیشتونەتە ئەوروپا لە
چاوەڕوانیەكی زۆردا دەژین.
هەر بەپێی ئامارەكان لە ماوەی ئەو پێنج
ساڵەدا 413 پەنابەری عێراقی لە رێگای ئەوروپا و لەدەریاكاندا گیانیان لە دەست
داوە، بەشێكیان بونەتە خواردنی قرشەكانی دەیا و بەشێكیشیان بەهەزار مەینەتی و
دەردەسەری تەرمەكەیان گەیشتوەتە دەستی دایك و باوكیان.
ئاماری رێكخراوەكانی بواری كۆچ و
كۆچبەران دەڵێن كە لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا نزیكەی 300 كۆچبەر بێسەرو شوێن
بوون و تائێستاش دایكو باوكیان بە دوای هەواڵی منداڵەكانیاندا دەگەڕێن و نازانن لە
كوێن و چۆن دەژین .
ئاماریی كۆچبەران
هەرچەندە ئاماریی تەواوی كۆچبەرانی عێراق بەتەواوەتی دیار نییە و نازارێت
چەندە بەڵام بەپێیی بەڵگەكان و ئاماریی رێكخراوەكانی بواری پەنابەران تەنها لە
بەماوەی پێنج ساڵدا نزیكەی 600 هەزار پەنابەر لە عێراقەوە بۆ وڵاتە
ئەوروپیەكان بە ڕێگەی قاچاخ كۆچیان كردووە.
تەنها لە ساڵی 2015 ئەو
كۆچبەرانەی لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان كردووە بریتی بوون لە
186422 کەس و لە وژمارەیەش 25کەس
گیانیان لەدەستداوە 7 کەس
بێسەروشوێنبوون تا ئێستاش نازانرێت ئایا گیانیان لەدەستداوە یان مانون
و لە ساڵی 2016ەشدا لە هەرێمی كوردستان
و عێراقەوە زیاتر لە 160717 ەهەزار كۆچیبەر روویان لە ئەوروپا كردووە و لە و
ژمارەیەش78 كۆچبەر لە رێكەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە و 54 كۆچبەریش لە رێگەی
دەریای و وشكانی ئەوروپادا بێسەرو شوێن بوون.
وە لە ساڵی 2017ە دا 92691 هەزار پەنابەر لە عێراقەوە روویان لە
ئەوروپا كردووە و لە و ژمارەیەش 29 كۆچبەر
گیانیان لە دەستداوە و 67 پەبابەریش
بەهۆی ئەوەی لە ڕێگادا دیارنەماون یان نەگەیشتونەتە مەنزڵ تائێستاش بێسەر و شوێنن، هیچ كەس سۆراغیان
نازانێت.
ئەو ئامارانە لە كاتێكدایە تادێت ئاماریی كۆچی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی
كوردستان بە هۆی خراپی دۆخی دارایی و نەبونی هەلی كار و دامەزراندنەوە زیاتر دەبێت
و كۆچی هاوڵاتیان لە ساڵانی دواتریشدا هەر زیاتر بووە
ئەوەتا لە ساڵی 2017ە دا
ئامارەكان پێمان دەڵێن 92691 هەزار
پەنابەری عێراق روویان لە ئەوروپا كردووە و لەو ژمارەیەش 29 كۆچبەریان لە رێگەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە و 67 كۆچبەریش
تا ئێستا بێسەروو شوێنن.
ساڵی 2018شدا 69203 هەزار كۆچبەر كۆچیان كردووە و لەو
ژمارەیەش 54 كۆچبەر گیانیان
لەدەستداوە و تا ئێستاش 18 كۆچبەری
بێسەرو شوێنن و هیچ كەس نازانێت گۆڕیان لەكوێدایە.
هەر بەپێی ئامارەكان ساڵی 2019 ەدا 53240 هەزار هاوڵاتی عێراق لە شوێنە
جیاجیاكانەوە كۆچیان كردووە بەرەو ئەوروپا و لەو ژمارەیەش 14 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و 10 كۆچبەریش بێسەروو شوێن بوون.
ئەو ئامارانە لە كاتێكدایە كە لە ساڵی نوێو تەنها لە مانگی یەكەمی ساڵی 2020 ژمارەیەكی زۆر كۆچبەر روویان لە ئەوروپا كردووە و تائێستاش 9 پەنابەر گیانیان لە دەستداوە و تا
ئێستاش 15 كۆچبەر
بێسەرو شوێنن.
عێراقیەكان بۆچی كۆچ دەكەن؟
خراپی دۆخی دارایی و نەبونی هەلی كار و
نەبونی خزمەتگوزاری و هەبوونی ئەو هەموو گەنجانەی كە كاریان دەست ناكەوێت و زانكۆ
تەواو دەكەن و ناتوانن كاربكەن و لە دامەزراوە حكومیەكاندا چانسی دامەزراندنیان
نییە بەناچاریی روودەكەنە ئەوروپا
ئەوە لە كاتێكدا رێگای ئەوروپا بەرێگای
مەرگ ناسراوە و بەشێكی زۆر لەو كۆچبەرانەی كە دەڕۆن یان دەبنە خۆراكی قرشەكانی
دەریا یاخود دەگردرێن و سەرەڕای ئەوەی لێیان دەدرێت و سوكایەتیان پێدەكرێت و پارە
و پێداویستیەكانیان لێدەسەندرێت دەشخرێنە زیندانەوە و ئەشكەنجەش دەدرێن.
تادێت دۆخی ئابوری خەڵك روو لە خراپتر
دەكات و هەتا دێتیش ژمارەی دانیشتوانی شارەكانی عێراق زیاتر دەبێت و ئەمەش
وایكردووە كە خەڵك بە ئاسانی نەتوانێت پێداویستیەكانی ژیانی بەدەست بهێنێت و
بەباشی بژیی بۆیە بەناچاری ملی ڕێ بۆ ئەوروپا دەگرێتەبەر و لەو رێگەیەش یان دەمرێت
یان تا چەندین ساڵ لە زیندان و كەمپەكانی ئەوروپادا دەمێنێتەوە
كەمپەكانی ئەوروپا زیندانێكێ گەورەن
بەشێكی زۆر لەو پەنابەرانەی لە هەرێمی كوردستان و عێراقەوە روو لە ئەوروپا
دەكەن و دەگەنە ئەوروپا لەو وڵاتەی كەدەمێننەوە دەخرێنە كەمپێكەوە كە دەبێت
بەتەواوەتی و بەزۆرە ملێیی ڕەچاوی تەواوی یاساكانی ناو كەمپەكە بكەن و چەندین ساڵ
چاوەڕێیی ئەوەبكەن لە كەمپەكەدا وەڵام واتە ئقامەی كار وەربگرن و بتوانن وەك
مرۆڤێكی ئاسایی لە ناو كۆمەڵگادا ژیان بكەن.
بەشێكی زۆر لەو پەنابەرانە بەهۆی ئەوەی درەنگ چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت
و درەنگ دەچنە بەردەم خوێندن و وەرگرتنی كارتی مانەوە تادێت لە كەمپەكاندا
دەمێننەوە و توشی خراپی دۆخی دەرونی دەبنەوە و نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا
بكەن و بەهۆیەوە توشی شەڕو ئاژاوە و بەكار هێنانی ماددە بێهۆشكەرەكان و كێشانی
جگەرە و خواردنەوەی كحولی دەبن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لە بەشێكی تری كەمپەكاندا تاڕادەیەك ژیان باشترە و
هیچ كەس رووبەرووی هیچ دۆخێكی ناخۆش نابێتەوە و لەكاتێكی كەمدا چاوپێكەوتنی مانەوە
وەردەگرن و دبنە خاوەی كارتی مانەوە لە ئەوروپا و كاریان دەستدەكەوێت و گوزەرانیان
باش دەبێت.