08:11 - 22/01/2020
پاسپۆرتى عێراق دووه‌مه له‌سه‌ر ئاستى جیهان له ڕیزبه‌ندى كۆتاییه‌وه
نوكته‌یه‌كی باو هه‌یه، كه ده‌ڵێت له پاسپۆرتی وڵاتان نوسراوه (له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستت به‌ئێمه بوو كه‌شتیگه‌لی و سوپات بۆ ده‌جوڵێنین و دیبلۆماسیه‌تت بۆ ده‌خه‌ینه كار) كه‌چى له پاسپۆرتی عێراقی نوسراوه (به‌رپرسی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاسپۆرته ونی بكه‌یت غرامه ده‌كرێیت). پاسپۆرتى عێراقى كوالێتییه‌كى خراپ و شڕى هه‌یه، هه‌ڵگرانى رووبه‌ڕووى چه‌ندین گرفت ده‌بنه‌وه.
٢٥ هه‌زار پاسپۆرتی سور هه‌یه كه پاسپۆرتی دیبلۆماسییه
به به‌رده‌وامی كه‌سێك له وڵاتێكه‌وه بۆ كرێكاری ڕوو له‌وڵاتێكی تر بكات ده‌بێت وڵاتی دووه‌م دۆخی دارایی و ناوبانگی و شێوازی ژیانی له وڵاتی دایك باشتر بێت، ڕه‌نگه به‌شێك له‌و كرێكارانه‌ی دێنه عێراق و هه‌رێمی كوردستان دۆخی ئێره‌یان له وڵاتی خۆیان باشتر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه به‌شێكیان پاسپۆرتی وڵاته‌كانی خۆیان له پاسپۆرتی وڵاتی عێراق باشتره.
دوایین ڕیزبه‌ندى پاسپۆرتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٠ له‌سه‌ر ئاستى جیهان له پله‌ى ١٠٦ دایە، كوالێتییه‌كى خراپى هه‌یه و دروستكردنى هه‌ر پاسپۆرتێك سێ دۆلار خه‌رجییه‌كه‌یه‌تى، چاپى پاسپۆرتى عێراقى له ئه‌ڵمانیاوه هێندراوه‌ته‌وه به‌غدا، كوالێتییه‌كه‌ى هیچ نه‌گۆڕاوه، حكومه‌ت پلانى هه‌یه گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له دیزان و كوالێتى پاسپۆرته‌كه‌یدا بكات، به ئومێدى ئه‌وه‌ى چه‌ند پله‌یه‌ك بێته پێشه‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، خراپی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی به‌هۆى چه‌ند گرفتێكه‌وه‌یه،"یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه ٢٥ هه‌زار پاسپۆرتی سور هه‌یه كه پاسپۆرتی دیبلۆماسییه، ئه‌م ژماره‌یه وایكردووه پاسپۆرتی دیبلۆماسی عێراق هێزێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت و ئیعتیبارێكی زۆری بۆ دانه‌نرێت".
ئابوری عێراق ئابورییه‌كی فشه‌ڵه و به‌هێز نییه
هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌ماوه‌ی دوو خولی رابردوودا خۆی و ماڵ و منداڵی پاسپۆرتی دیبلۆماسیان وه‌رگرتووه. پاسپۆرت له‌سه‌ر دوو بنه‌ما به‌هێز و لاواز ده‌بێت، ئه‌وانیش دۆخی سیاسی و ئابورى وڵاته. ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت، ئابوری عێراق ئابورییه‌كی فشه‌ڵه و به‌هێز نییه، بۆیه بواری وه‌به‌رهێنانی تێدا كه‌مه"به‌هێزكردنی ئابوری به شه‌و و رۆژێك ناكرێت و پێویستی به كات و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێى وابوو هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاسپۆرتی عێراق په‌یوه‌ندی به‌دۆخی عێراق و چاككردنی ئه‌و سیستمه خراپه‌ی ئیدارییه‌وه هه‌یه كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت " گه‌شبین نیم به به‌هێزبوونی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی، چونكه نه دۆخی ئابوری و نه‌سیاسی عێراق به‌هێز نییه".
ڕیزبه‌ندی نوێی پاسپۆرت بۆ ساڵی ٢٠٢٠
پاسپۆرتی عێراقی كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆرته‌ن، له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خراپترین پاسپۆرته و له‌پله‌ی ١٠٦ دایه له‌دوای عێراق ته‌نها یه‌ك وڵات هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌فغانستانه، كه كۆتایی ژماره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
په‌یوه‌ندى به سه‌قامگیرى دۆخى ئه‌منى و سیاسى هه‌یه
ته‌نانه‌ت پاسپۆرتی سوریا له پله‌ى ١٠٥ دایه و له‌پێش پاسپۆرتی عێراقه‌وه‌یه، پاسپۆرتی سۆماڵ پله‌ى ١٠٤ى جیهانى گرتووه، یه‌مه‌ن ١٠٣، لیبیا ١٠٢، فه‌له‌ستین ١٠١ و سودان ژماره ١٠٠ى ڕیزبه‌ندى جیهانه.
سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، به‌هێزبوونى پاسپۆرت به‌پله‌ى یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى به دۆخى ئابوورى و گه‌شه‌ى هه‌ر وڵاتێكه‌وه هه‌ی له ڕووى ئابووریه‌وه، دواتریش په‌یوه‌ندى به سه‌قامگیرى دۆخى ئه‌منى و سیاسى هه‌یه و په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه چه‌نده خه‌ڵك له‌و وڵاته كۆچ ده‌كه‌ن و جێى ده‌هێڵن.
چاپكردنى هه‌ر پاسپۆرتێكى عێراقى سێ دۆلارى تێده‌چێت
گوتیشى، هۆكارێكى دیكه ته‌كنیكییه و په‌یوه‌ندى به كوالێتى پاسپۆرته‌كه‌وه هه‌یه، باسیله‌وه‌كرد، كه چاپكردنى هه‌ر پاسپۆرتێكى عێراقى سێ دۆلارى تێده‌چێت، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كى كه‌مه و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كوالێتى پاسپۆرته‌كه. به‌گوته‌ى ئه‌و، حكومه‌ت له به‌رنامه‌یدایه په‌یڕه‌وى پاسپۆرتى ئه‌لیكترۆنى بكات و گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى بكات،"پاسپۆرته نوێیه‌كه ساخته‌كردنى ئه‌سته‌مه و به حیبر له‌سه‌رى نانوسرێت، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى لێزه‌ره‌وه زانیارییه‌كان له‌سه‌رى تۆمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها وێنه‌ى چاویش تۆمار ده‌كرێت تێدا و كوالێتییه‌كى به‌رز ده‌كرێته‌وه، حكومه‌ت گرێبه‌سته‌كانى كردووه و چاوه‌ڕێى جێبه‌جێكردنیى ده‌كه‌ین".
ئێستا كرێكارانی هندستان، نیپاڵ، فلیپین و میسر كه ڕوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، ئاستی پاسپۆرتی وڵاته‌كانیان له ئاستی پاسپۆرتی عێراقی به‌رزتره.