08:55 - 16/01/2020
په‌رله‌مانى كوردستان چى په‌سه‌ند كرد؟
په‌رله‌مانى كوردستان دواى مشتومڕى دوور و درێژى چه‌ند ساڵه، ئه‌مڕۆ یاساى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه په‌سه‌ند كرد، په‌رله‌مان نه‌یتوانى له‌سه‌ر كۆى یاساكه كۆده‌نگى درووست بكات، به‌ڵام یاساكه گۆڕانكارى له سیسته‌مى مووچه‌ى خانه‌نشینى دروستكرد، به‌پێى یاساكه مووچه‌ى نا یاسایى نامێنێت، بۆ پلە باڵاكانیش مقه‌سكارییه‌ك كرا، به‌ڵام مووچه‌كه‌یان وه‌ك فه‌رمانبه‌رانى لێ نه‌كرا.
په‌یسه‌ر له‌م راپۆرتدا ناوه‌رۆكى گرنگترین مادده په‌سه‌ندكراوه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، زۆرترین مشت‌ومڕ و ناكۆكى له‌سه‌ر مادده‌ى حه‌وتى مووچه‌ى پله‌باڵاو مادده‌ى ١٣ى تایبه‌ت به پاشكه‌وت بوون، كه به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى داخوازى خه‌ڵكى تێدا جێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مادده‌كان ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه ده‌كرا كۆنكرێتیتر بوونایه‌و رێژه‌ى روونى تێدابووایه بۆ خه‌ڵك.
دیارترین خاڵه‌كانى یاساكه
*په‌رله‌مانتاران ٣٠ رۆژیان وه‌ك ده‌رفه‌ت پێدراوه له‌دواى به‌ركاربوونى یاساكه‌وه، بۆئه‌وه‌ى سازش له مووچه‌ى خانه‌نشینى بكه‌ن، بۆئه‌وه ده‌بێت له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا به نوسراو داوا له دیوانى په‌رله‌مان بكه‌ن، كه سازش له مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌كه‌ن.
*ئه‌و قه‌رزه‌ى حكومه‌ت كه لاى كۆمپانیاكانه، ده‌بێت وه‌ربگیردرێته‌وه‌و له زیاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى به‌كاربهێندرێتز
*ئه‌و پاره‌ى له ئه‌نجامى یاساكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت كه‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینیى پێ زیاد بكات.
*خانه‌نشینى پله باڵا له سه‌دا (٨٠) ه‌وه كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ نێوان سه‌دا ١٥ بۆ سه‌دا ٥٠.
*مووچه‌ى په‌رله‌مانتارێك كه ته‌نها چوار ساڵ خزمەتی هەبێت له خولى داهاتووه نامێنێت.
*خانه‌نشینى دادوه‌ر و داواكارى گشتى نابێت سه‌دا ٧٠ زیاتر بێت.
*دوو مووچه و زیاتر نابێت بمێنێت.
*به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو دروستبكرێت سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى.
*یه‌كه‌ى ژمێریارى یه‌كه حزبییه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه...
مادده‌ى یه‌ك
سه‌باره‌ت به مادده‌ى یه‌كه‌م كه ئامانجه‌كانى یاساكه بوو، به ٩٩ ده‌نگ پێشنیارى دووه‌م په‌سه‌ند كرا كه به‌م جۆره:
یه‌كه‌م؛ به‌رجه‌سته‌كردنى بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى و شايسته‌بوون له خه‌رجكردنى ده‌رماڵه، مووچه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیکه‌و نه‌هێشتنى سوودمه‌ندبوونى نا شایسته و رێگرتن له به هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى.
دووه‌م؛ به دامه‌زراوه‌ییكردن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه و یه‌كه جیاجیاكانى خانه‌نشینى له بواره‌كانى شارستانى و سه‌ربازى و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ، له یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى، سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان عێراق.
سێیه‌م؛ كاراكردن و پشتیوانیكردنى سندوقى خانه‌نشینى رێگرتن له‌هه‌ر خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر سندوقه‌كه جگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ى له یاساى خانه‌نشینى كارپێكراو ژماره ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌یان پێكراوه.
چواره‌م؛ رێكخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینى خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌مه‌ن و ساڵانى خزمه‌ت و بڕوانامه.
مادده‌ى دوو
ماده‌ی دووه‌م تایبه‌ت بوو به‌رێكخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاته‌كانی میراتگرانی كه‌سوكارى شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی، پێشنیاری دووه‌م بوو به یاسا كه به‌م جۆره‌یه.
یه‌كه‌م؛ یه‌كخستنى ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیى، له‌هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر رۆشنایى یاسا به‌ركاره‌كان.
دووه‌م؛ پاككردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى میراتگرانى ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه به‌ده‌ر له حكومه‌كانى یاساى ژماره نۆى ساڵى ٢٠٠٧ی هه‌مواركراو یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سومه‌ند بوون.
سێیه‌م؛ پاككردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمتیازاتى زیندانى و گیراوانى سیاسى كه به‌ناوى زیندان و گیراوى سیاسى به پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى یاساى ژماره ١١ى ساڵى ٢٠١١ سودمه‌ند بوون.
چواره‌م؛ له‌كاتى مردنى زیندانیكراو و گیراوى سیاسى، به یاساى خانه‌نشینى به‌ركار له‌هه‌رێمى كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میراتگرانیان ده‌كرێت.
پێنجه‌م؛ پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى دارایى و ئابورى، خوێندنى باڵا، په‌روه‌رده و ته‌ندروستى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان رێنمایى ده‌ربكه‌ن به مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌و له ئه‌ستۆگرتنى حكومه‌ت به مه‌به‌ستى خه‌رجى و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى و خوێندنى كوڕ و كچ و هاوسه‌رى شه‌هید كه هاوسه‌رگیرى نه‌كردووه‌ته‌وه، له قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكۆ حكومى و ئه‌هلییه‌كان له‌ناو هه‌رێم، وه ده‌ستنیشانكردنى مه‌رجه‌كانى شایسته‌بوون له‌به‌ر رۆشنایى بڕگه‌ى دووى مادده‌ى حه‌وتى یاساى ژماره نۆى ساڵى ٢٠٠٧
مادده‌ى سێ
مادده‌ى سێ تایبه‌ته به دوو مووچه‌یى و زیاتر، كۆده‌نگى زۆرى له‌سه‌ر بوو به ٩٤ ده‌نگ بوو به یاسا به‌م جۆره:
یه‌كه‌م؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته داراییانه‌ى كه خه‌رجده‌كرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى سودمه‌ندى ته‌خانكراوه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى، خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان خۆیان تۆمار كردووه به‌ده‌ر له یاسا، وه راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و سوودمه‌ندییه‌ى به‌پێى پێوه‌ره‌كانى سوود وه‌رگرتن له‌و به‌خشینی و ئیمتیازاتانه، له‌ناویشیاندا رێژه‌ى په‌ككه‌وتن به‌پێى راپۆرتى پزیشكى.
كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له فه‌رمانبه‌رانى حكومى، له‌برى به‌خشینى ته‌رخانكراوه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌رماڵه‌یه‌كیان پێده‌درێت كه بریتى ده‌بێت له‌رێژه‌یه‌ك له مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییان كه حكومه‌ت بڕه‌كه‌ى دیاریده‌كات.
دووه‌م؛ كار به سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و رێنماییانه ناكرێت، كه رێگه ده‌ده‌ن به سوودمه‌ند بوون له زیاتر له مووچه‌یه‌ك و به‌خشین و هه‌ر ئیمتیازاتێكى دیكه له بوودجه‌ى گشتى، له‌بوارى شارستانى و سه‌ربازى و خانه‌نشینى بۆهه‌موو جۆره‌كان، جگه له میراتگرانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گیراوانى سیاسى.
سێیه‌م؛ سه‌رپشككردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بڕگه‌ى دووه‌مى ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان، له وه‌رگرتنى مووچه، مینحه و ئیمتیازاتى دارایى تر له بوودجه‌ى گشتى له‌ناو هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى، ده‌بێت ته‌نها له یه‌كێكیان سودمه‌ند بن.
چواره‌م؛ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رى خانه‌نشینكراو بۆ وه‌زیفه‌ى گشتى هه‌میشه‌یى بێت یا به گرێبه‌ست، سه‌رپشك ده‌كرێت له وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینى یاخود مووچه‌ى ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ى كه‌پێى دامه‌زراوه، له هیچ حاڵه‌تێك نابێت سودمه‌ند بێت له دوو مووچه.
مادده‌ی چوار
مادده‌ی چوار تایبه‌ت بوو به بوارى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، حه‌وت پێشنیارى بۆ كرابوو دواى خستنه ده‌نگدانیانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشوو له راپۆرتى لیژنه‌ى پێشوو هاتبوو په‌سه‌ند كرا. جارێ ده‌قى ئه‌م مادده‌یه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
مادده‌ى پێنج
مادده‌ى پێنج تایبه‌ته به بابه‌تێكى هه‌ستیار كه زۆركه‌س چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، كه ئاخۆ حكومه‌ت چۆن جێبه‌جێیى ده‌كات و چی لە دەرماڵە دەکات. ده‌قى مادده په‌سه‌ندكراوه‌كه ده‌ڵێت(پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، گشت ده‌رماڵه‌كان له‌به‌ر رۆشنایى یاسا به‌ركاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه رێكبخاته‌وه).
مادده‌ی شه‌ش
تایبه‌ت بوو به ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژماركردنى خزمه‌ت و پێداچوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ى پله‌و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفیى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، وه‌ك راپۆرتى پێشووى لیژنه‌ى هاوبه‌ش په‌سه‌ندكراو ده‌ستكارى نه‌كرا، ناوه‌رۆكه‌كه‌ى نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
مادده‌ى حه‌وت
زۆرترین مشت‌ومڕ له‌سه‌ر مادده‌ى حه‌وت بوو ئه‌و مادده‌یه‌ى كه كۆتایى نه‌هێنا به مووچه‌ى پله باڵاكان، به‌ڵام له سه‌دا ٨٠ ه‌وه كه‌میكرده‌وه بۆ رێژه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌دا ١٥ بۆ سه‌دا ٥٠ مادده‌كه به ده‌نگى ٨٤ په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا گرنگترین بڕگه‌كانى به‌م جۆره‌ن.
یه‌كه‌م؛ یه‌كخستنى خانه‌نشینى ئه‌وانه‌ى له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، له‌ڕووى مه‌رج و پێداویستییه‌كانى خانه‌نشین بوون، به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌ران پله گشتییه‌كانى له‌سه‌ر میلاكى وه‌زیفى شارستانى و سه‌ربازى و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ، سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كانیان، ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، وه‌زیره‌كان، ئه‌وانه‌ى به پله‌ى ئه‌وانن و بریكارى وه‌زیر، خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رده‌گرن، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌رێم و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌پێى خشته‌كانى مووچه هه‌ردوو پله‌ى باڵاى ئه‌لیف و با وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر میلاكى شارستانى، سه‌ربازى و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ.
دووەم؛ مووچه‌ى خانه‌نشینى هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆ ئاماژه پێدراون له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م مادده‌یه، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه.
1- رێژه‌ى سه‌دا ١٥ له كۆى مووچه و ده‌رماڵه‌ی ئه‌وه‌ى له‌كاتى خزمه‌تدا وه‌رى ده‌گرێت.
2- رێژه‌ى سه‌دا ١.٥ ى كۆى گشتى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ى ئه‌وه‌ى له‌كاتى وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌رمووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ هه‌ر ساڵێكى خزمه‌ت.
سێیه‌م؛ ده‌رماڵه‌ى ئه‌م بڕوانامانه به‌م رێژه‌یه ده‌بێت
ئاماده‌یى به‌رێژه‌ى سه‌دا یه‌كى مووچه
دبلۆم به‌رێژه‌ى سه‌دا دووى مووچه
به‌كالۆریۆس به‌رێژه‌ى سه‌دا چوار
دبلۆمى باڵا‌و ماسته سه‌دا شه‌ش
دكتۆرا سه‌دا هه‌شت
چواره‌م؛ شایسته‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى نابێت سه‌دا ٥٠ى مووچه‌كه تێپه‌ڕێت.
سێیه‌م؛
1- فه‌رمانبه‌ر به‌و یاساى له خانه‌نشینى هه‌رێم هاتووه به‌وانه‌شه‌وه كه له‌بڕگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م مادده‌یه ئاماژه‌ى پێكراوه، شایسته‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بن ئه‌گه‌ر ١٥ ساڵ خزمه‌تى كه‌متر نه‌بێت و ٤٥ ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو كردبێت، جگه له حاڵه‌ته‌كانى مردن، شه‌هیدبوون، خانه‌نشینبوون به‌هۆكارى ته‌ندروستى و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى دیكه.
2- ئه‌وانه‌ى له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م مادده‌یه ئاماژه‌یان پێكراوه، مه‌رجه‌كانى بڕگه‌ى سێیه‌میان تێدا نییه، شایسته‌ى مووچه‌یه‌كى خانه‌نشینى ده‌بن، به ره‌چاوكردنى هه‌مان پێوه‌ره‌كانى بڕگه‌ى دوو به مه‌رجێك نابێت له سه‌دا ٢٥ی دوا مووچه‌ى تێپه‌ڕێت. به‌پێى ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ته‌نها چوار ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه شایسته‌ى مووچه‌ى خانه‌نشين ده‌بن بەو مەرجەی لە سەدا ٢٥ی مووچەکانیان تێنەپەڕێت.
3- حوكمه‌كانى بڕگه‌ى دوو ئه‌و كه‌سانه ناگرێته دواى ده‌رچوونى یاساكه وه‌ك و راسپێردراو به وه‌زیفه‌ى گشتى راده‌سپێردرێن. به‌پێى ئه‌م بڕگه‌یه‌ش له‌خولى داهاتووى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار ناتوانێت خانه‌نشین بێت ئه‌گه‌ر ١٥ ساڵ خزمەتی نەبێت و تەمەنی ٤٥ ساڵ كه‌متر بێت.
4- ئه‌ندام په‌رله‌مان مافى ده‌ستبه‌رداربوونى له مووچه‌ى خانه‌نشینى هه‌یه، به مه‌رجێك له‌ماوه‌ى ٣٠ رۆژ تێنه‌په‌رێت له‌رێككه‌وتى به‌ركاربوونى ئه‌م یاسایه، داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به دیوانى په‌رله‌مان بكات. به‌پێى ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى مووچه‌ى خانه‌نشینى ببن، ده‌توانن نوسراوى سازشكردن له مووچه پێشكه‌شى دیوانى په‌رله‌مان بكه‌ن.
5- هه‌ژماركردنى ماوه‌ى خزمه‌تى خولى په‌رله‌مانى بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانى سه‌رە مووچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینى بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كانیان.
شه‌شه‌م؛ حوكمه‌كانى ئه‌م مادده‌یه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌بڕگه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م مادده‌یه ئاماژه‌یان پێكراوه، له‌پێش به‌ركاربوونى ئه‌م یاسایه خانه‌نشین بوون و پێویسته خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌وانه‌شیان خزمه‌تى خانه‌نشینییان نه‌گه‌یشتووه‌ته ١٥ ساڵ تا سێ ساڵ ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یان هاوشێوه‌ى پله وه‌زیفییه گشتییه‌كان، بۆئه‌وه‌ى بگه‌نه ته‌مه‌نى خانه‌نشینى ئیجبارى بۆئه‌وه‌ى به مه‌رجێك بڕى خانه‌نشینى ئه‌و ماوه‌یه بدات.
حه‌وته‌م؛ خانه‌نشینى دادوه‌ران و داواكارى گشتى، نابێت له سه‌دا ٧٠ى كۆى مووچه‌كانیان زیاتر بێت. به‌پێى ئه‌م بڕگه‌یه مووچه‌ى خانه‌نشینى دادوه‌ران و داواكارى گشتیش كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كى زۆر نا.
مادده‌ی ١٠
ماده‌ی ١٠ جارێكى دیكه جه‌خت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌نشینى نا یاسایى ده‌كات. ده‌قه‌كه‌ى به‌م جۆره‌یه.(هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مووچه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى به نایاسایى خانه‌نشین كراون، وه راستكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى به‌رزتر له مافى خۆیان خانه‌نشین كراون).
مادده‌ى پاشكه‌وت
مادده‌ى ١٣ چاوى له‌سه‌ر بوو چونكه تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارێكى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران تا مووچه پاشكه‌وتكراوه‌كانى تێدا دابنرێت، مادده‌كه ده‌ڵێت(وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ژمارى بانكى ده‌كاته‌وه بۆ هه‌موو مووچه‌خۆر و سودمه‌ندێك له بوودجه‌ى گشتى، له‌پێناو زامنكردنى شایسته داراییه‌كانى،چۆنێتى سودوه‌رگرتن له‌و هه‌ژمێره به‌پێى رێنمایى وه‌زاره‌تى دارایى رێكده‌خرێت).
به‌پێى ئه‌و ماددیه حكومه‌ت پابه‌ند كراوه به‌وه‌ى رێنمایى ده‌ربكات بۆئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بتوانن سود له مووچه پاشكه‌وتكراوه‌كانیان وه‌ربگرن. به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتار داوایانكرد حكومه‌ت به سه‌قفى زه‌مه‌نى پابه‌ند بكرێت.
بڕگه‌ى دووه‌مى ئه‌م مادده‌یه، حكومه‌تى پابه‌ند كردووه، كه له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و پاره‌یه‌ى له جێبه‌جێكردنى یاساكه بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى زیاد بكات. به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێگرا كه رێژه‌ى زیادكردنه‌كه‌ى دیارینه‌كردووه.
بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى مادده ١٣ پابه‌ندكردنى هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه قه‌رزى حكومه‌تیان لایه، به گێرانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه موڵكه ره‌هنكراوه‌كانیان ده‌فرۆشرێت، وه ئه‌و پاره‌یه له زیادكردنىکەمترین مو‌وچەی خانەنشینی بەکار دەهێندرێت.