10:08 - 12/01/2020
لە هەورامییەوە بۆ بەرزنجی.. نەوتی کوردستان دووەم پیاو تاقی دەکاتەوە
دوای ١٣ ساڵ مانەوەی لە پۆستەکەیدا، خەڵک هێشتا بە باشی
نەیانزانی ئاشتی هەورامی چۆن ئیدارەی نەوتی هەرێمی کوردستانی‌دا، ئەگەر پۆستەکەی بۆ
مسۆگەربوو دەبێ لەمەودوا چاوەکان بچنە سەر (شێخ باز) تا بزانن ئەو چۆن ئیدارەی
ئاڵتوونی رەش دەدات.
بازدانەکانی
شێخ باز
باز ره‌ووف كه‌ریم بەرزنجی هەرچەندە بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی قەرەداخن لە سلێمانی و نەوەی شیخ حەسەنی گڵەزەردەن، بەڵام ئەو ساڵی
١٩٦٤ لە شاری هه‌ولێر لە دایکبووە. لەناو خەڵک و توێژی سەرمایەداراندا به "شێخ
باز" ناسراوه.
کەسایەتی ئەم پیاوە تێکەڵەیەکە لە سەرمایەدار و
سوننەتیی. وەکو رەگەز و چینایەتی خۆی بە نەوەی شێخ مەحمودی حەفید دەزانێ. لە هەمان
کاتدا لەناو بزنس و بازرگانیدا ون بووە.
شێخ باز ئێستا سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری (گروپی
کۆمپانیاکانی كار)ـه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نەک تەنیا لە
کوردستان بەڵکو لە هەموو عێراقیشدا.
بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەکەیەوە کە هەولێرە، وا
دەردەکەوێ كه گرێدراوی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه. بەڵام هیچ پۆست
و مەکانەتێکی حزبیی نییە.
ئێستا شێخ باز به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی
سامانه‌سروشتییه‌كان. ئەگەر ئەو پۆستە مسۆگەر بکات، ئەوا شێخ باز دەبێتە دووەم کەس
لە مێژووی کورددا کە راستەوخۆ سەرپەرشتی مەلەفی نەوتی کوردستان بکات ئەویش دوای ئاشتی
هه‌ورامی.
بەر لە روخانی رژێمی سەدام حسێن، كۆمپانیاكه‌ی شێخ باز
سه‌ره‌تا له بواری بیناسازیی و دروستكردنی خوێندنگاكانه‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام
دوای ساڵی ٢٠٠٣ هاته ناو كه‌رتی وزه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس، دوای روخانی رژێمی سه‌دام
حسێن پلانی دروستكردنی دوو پاڵاوگه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان هه‌بووه له كۆیه‌و
به‌غدا، شێخ باز داوای له ئه‌مریكییه‌كان كردووه تا پشتگیری بكه‌ن بۆ ئەوەی گرێبه‌ستی
پرۆژه‌كان به ده‌ست بهێنێ.
له ماوەی ئەو شانزە ساڵەی رابردوودا، کۆمپانیاکەی شێخ
باز گەورەبوو بۆ گروپی کۆمپانیای کار و ئێستا، بە یەکێک لە گەورەترین
كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و وزه‌و ئه‌ندازیاریی دادەنرێ لە عێراق و کوردستاندا.
کارگروپ ئێستا خاوه‌نی ٤٠% ی بۆری نه‌وتبەری كوردستانه و
هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و هه‌ولێری لەژێر دەستدایە كه زیاتر له ٦٠% ی به‌رهه‌مەکانی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م دێنن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی سێیه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م
دەهێنێ له كێڵگه‌كانی خورمه‌ڵه‌و دامه‌زرێنه‌ری بۆری نه‌وتی كوردستان بوو، هه‌رئه‌ویش
ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە كێڵگه‌كانی هاڤانا و بایحه‌سه‌نی له كه‌ركوك ده‌برد بە‌ڕێوه‌و
نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگای بۆری كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا
دەکرد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره‌ی کار هه‌میشه مایه‌ی ناڕه‌زایی
حكومه‌تی عێراق بوو، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٨ توانی گرێبه‌ستێكی گرنگ له گه‌ڵ بەغدا
ئیمزا بكات بۆ وه‌رگرتنی نه‌وتی خاو له وه‌زاره‌تی نه‌وت و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌مه
نه‌وتیه‌كانیان پێبدات.
كار گروپ له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمدا كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه و
مه‌سفاكانی كه‌ڵه‌ك وهه‌ولێری به‌ده‌سته‌وه‌یه، له دامه‌زراندنی ژێرخانی پرۆژه‌ی
گازی كۆرۆمۆریشدا به‌شداری كردووه.
له عێراقیشدا بێجگه له پرۆژه‌ی گازی حه‌مرین له باكووری
پارێزگای سه‌لاحه‌دین (به‌هاوبه‌شی له گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وت و گازی كه‌نه‌دی) چه‌ند
پرۆژه‌یه‌كی تری تایبه‌ت به ژێرخانی پیشه‌سازی نه‌وت و گازی هه‌یه له (سوبه و
فاو) له پارێزگای به‌سره و پاڵاوگه‌ی دۆره.
له پارێزگای كه‌ركوكیش دوو پرۆژه‌ی دیزاینكردن و
دروستكردنی دیهایدره‌یشنی گازی ئه‌نجامدا له كێڵگه‌كانی بایحه‌سه‌ن و جه‌مبوور،
باكووری خۆرئاوا‌و باشووری كه‌ركوك.
سیاسەت
لە دەرەوەی سیاسەت
هەرچەندە ئێستا ئابووری و سیاسەت بوونەتە دوو رووی
لەوحەیەک، بەڵام شێخ باز هه‌میشه وه‌ك بازرگانێكی بواری نه‌وت و وزه ناسراوه‌و
خۆی به دوورگرتووه له كار‌و چالاكی سیاسی. کەچی لەناوەڕاستی مانگی ١١ی ٢٠١٩ له
كۆبوونه‌وه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم لە بەغدا وەکو یەکێک لە دانوستانکاران دەرکەوت.
دەرکەوتنی شێخ باز کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو هەندێ کەس
رەخنەیان لەو بەشدارییە گرت. رەخنەگران دەیانپرسی ئەوێکی بازرگان بە چ سیفەتێک
بەشداری دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات؟
بەڵام بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کاندیدکردنی شێخ باز بۆ
وەزیری سامانەسروشتییەکانی هەرێم، ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو پرسیارە درایەوە.
سەرمایەگوزاری
لە دەرەوەی نەوت
به‌ده‌ر له نه‌وت وگاز، كۆمپانیاكه‌ی شێخ باز له‌بواری
به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باشدا، سەرپەرشتی وێستگه‌ی خۆرمه‌ڵه دوو پرۆژه‌ی تری
كاره‌با له هه‌ولێر و دهۆك دەکات. هه‌روه‌ها دوو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی له قه‌ره‌چوغ
و نه‌جه‌ف هه‌یه. له دهۆك و به‌غدا دوو پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیشی هه‌یه.
له ده‌ره‌وه‌و عێراق، كار گروپ له پاڵاوگه‌ی شوعه‌یبه
له كوه‌یت پرۆژه‌ی دیزاینكردن و دروستكردنی چه‌ند خه‌زانێكی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی
هه‌بوو.
سەرباری هەموو تێبینییەکان لەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێم و
ناڕوونی لە بەرهەمهێنان و داهاتدا، بەڵام كۆمپانیاكه‌ی شێخ باز رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو
له سه‌رپێخستنی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوویشی هه‌یه له مامه‌ڵه‌و
سه‌ودا لەگەڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقدا؛ ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر له به‌رپرسانی
هه‌رێم وه‌ك به‌هێزترین پاڵێوراوی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بیبینن.
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ویستی دانوستان
وسازشیان هه‌بێ، گومان له ئه‌زموونی شێخ باز ناكرێت له‌وه‌ی كه ڕێگایه‌كی ئاسان
و گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌کانیان لەسەر نه‌وت.
دوو
ناسنامە لە دەرەوە
ئه‌م خاوه‌نكارو بازرگانه، له تۆماری كارگروپ له به‌ریتانیا، وه‌ك هاوڵاتیه‌كی توركی كه
دانیشتووی عێراقه خۆی ناساندووه. له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكسدا هاتووه كه شێخ باز وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی
شێخ مه‌حمودی حەفید خۆی ده‌ناسێنێ و گوتویه‌تی: "باپیره‌گه‌وره‌مان شێخ مه‌حمود،
ده‌بوو به مه‌لیك ئه‌گه‌ر به‌ریتانییه‌كان تاجی پاشایه‌تیه‌كه‌یان نه‌دایه به
مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ"
ئه‌مه وێنه‌ی ناوه‌كه‌ی شێخ بازه له تۆماری كارگروپدا
له به‌ریتانیا كه وه‌ك هاوڵاتیه‌كی توركی خۆی ناساندووه
ئەم راپۆرتە لە 7 ی گۆڤاری پەیسەر لە 2020/1/1 بڵاوکراوەتەوە