09:03 - 10/01/2020
بۆ مووچه، هه‌رێم داواى دڵنیایى له‌به‌غدا ده‌كات
جارێكى دیكه خشته‌كانى دابه‌شكردنى مووچه تێكچوون، ده‌ستكردن به دابه‌شكردنى مووچه هه‌فته‌یه‌ك دواده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو گیرفانى بكاته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا دوودڵ بوون، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مووچه‌یان داوه. ئاڵۆزییه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووش كاریگه‌رى خۆى هه‌بووه.
فواد حسێن گوتویه‌تى چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى قسه ده‌كات
چه‌ند رۆژى رابردوو به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مشتومڕى ئه‌وه‌یان بوو كه ئایا به‌غدا دڵنیاییان پێده‌دا ناردنى مووچه به‌رده‌وام بێت؟ كورد ترسى هه‌یه كێشه‌ى مووچه له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیه‌وه بئاڵێت، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى نه‌كرد تایبه‌ت به كردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم، داوایان له به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و فواد حسێن وه‌زیرى دارایى كردووه، به‌دواداچوون بكەن و دڵنیاییان بدەنێ كه ناردنى پاره بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت. حه‌داد دواى به‌دواداچوونى بابه‌ته‌كه گوتویه‌تى مووچه ناوه‌ستێ. خۆیشی روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و دڵنیایى دا كه مووچه ناوه‌ستێت. فواد حسێن گوتویه‌تى چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى قسه ده‌كات چونكه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نییه. سه‌رۆك وه‌زیرانى كار به‌ڕێكه‌ر گوتویه‌تى، تا یاسایه‌كى نوێى بوودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت، بوودجه‌ى ٢٠١٩ به‌رده‌وام ده‌بێت و پاره‌كه‌ى هه‌رێم راناگیرێت.
حكومه‌تى عێراق دوودڵییه‌كانى به‌رپرسانى هه‌رێمى كه‌م كردووه‌ته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان به‌رپرسانى حكومه‌ت گوتویانه ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ى پاره‌ى مووچه ده‌گات، چونكه ناكرێت چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدرێت و ئه‌وانى دیكه بوه‌ستن، بۆیه ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌یه‌ت ده‌بێت سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه بۆ تواناى دارایى خۆیان بكه‌ن و بزانن چه‌ند ده‌توانن مووچه‌ى ته‌واوه‌تى بده‌ن. به‌ڵام دڵنیاكردنه‌وه‌كانى حكومه‌تى عێراق دوودڵییه‌كانى به‌رپرسانى هه‌رێمى كه‌م كردووه‌ته‌وه‌و بڕیاریانداوه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه بكرێت.
به‌پێى ئه‌و دڵنیاییه‌ى له به‌غداوه دراوه به هه‌رێم، وه‌ك ساڵى پار مانگانه ٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانیش تائێستا هه‌روه‌ك پێشوو مانگانه ٣٧٨ ملیار دینار ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات بۆ مووچه و هیچى زیاد نه‌كردووه.
رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووش له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران هۆكار بوون
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیژنه‌ى دارایى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، یاسا سه‌پاندوویه‌تى كه ده‌بێت كار به بوودجه‌ى ٢٠١٩ بكرێت تا بوودجه‌ى ساڵى ٢٠٢٠ ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكیش هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى به‌هۆكارى سیاسى رێگرى له جێبه‌جێكردنى یاسا بكه‌ن، ده‌بێت نوێنه‌رانى كورد رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌وڵه بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه، شیعه‌كان به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا نایه‌نه‌وێت كورد له‌خۆیان دووربخه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وه ئه‌گه‌رێكى دووره بیانه‌وێت له تۆڵه‌ى به‌شدارینه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رن، بۆیه ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، یاساى نوێى بوودجه‌ش تا حكومه‌تێكى نوێ درووست نه‌بێت، یاخود عادل عه‌بدولمه‌هدى جارێكى دیكه متمانه‌ى پێنه‌درێته‌وه په‌سه‌ند ناكرێت. به‌بڕواى ئه‌و رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران هۆكار بوون بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌ندێك له خه‌رجییه‌كانى بوه‌ستێت تا بزانێت چى رووده‌دات.
حكومه‌تى هه‌رێم تا پاره‌كه‌ى نه‌درێته ده‌ست دوودڵى ناڕەوێتەوە
هه‌ولێر و به‌غدا كاتێكى درێژ و تاقه‌تپڕوكێنیان ویست تا رێككه‌وتن، به‌ڵام واژۆكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه كه‌وته دواى له گێژنه ده‌رچوونى دۆخى عێراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دۆستى كورده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى كار به‌ڕێكه‌ر بوودجه‌كه‌ى راگرت و گوتى، ئه‌و كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه بوودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌پێى یاسا، به‌هه‌ر هۆیەک یاساى بوودجه ده‌رنه‌چوو، حكومه‌ت مانگانه یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ی بوودجه‌ى ساڵى پێشتر خه‌رج ده‌كات، تا یاساى نوێ ده‌رده‌چێت.
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو له سه‌رى ساڵه‌وه، رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رزوو گوتى، تا بوودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وان نه‌وت راده‌ست ناكه‌ن، به‌وه‌ش دواكه‌وتنى بوودجه ئاو ده‌ڕژێته ئاشى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، هه‌م نه‌وتى خۆى ده‌فرۆشێت، هه‌م مووچه‌ى له‌به‌غداوه بۆ ره‌وانه ده‌كرێت. به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا دوودڵى نه‌ڕەویوه‌ته‌وه‌و تا پاره‌كه‌ى نه‌درێته ده‌ست دڵنیا نییه له‌وه‌ى ئه‌مساڵیش هه‌مان مامه‌ڵه‌ى پارتى بۆده‌چێته سه‌ر یاخود ئه‌و سه‌ودایه ده‌بێت به‌ژێر ئاڵۆزى و پێکدادان و كێشه سیاسییه‌كانه‌وه.