08:51 - 08/01/2020
په‌یامى فاتیحه‌كه‌ى هه‌ولێر بۆ كورد
دووان له مووشه‌كه فاتیحه‌كانى ئێران بۆ نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان بوون، بۆ یه‌كه‌م جاربوو تاران دوور له بیانووى حزبه چه‌كداره‌كانى رۆژهه‌ڵات مووشه‌ك به باشوورى كوردستانه‌وه بنێت، ئه‌وانه‌ى هه‌رێم نزیك نه‌بوون له شوێنى ئه‌مریكییه‌كان دانه‌یه‌كیان ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرا‌و ئه‌وى دیكه له‌ناوچه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وته خواره‌وه، فاتیحه‌كان دواى چه‌ند رۆژێكى كه‌م هاتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له پێگه‌ى(كه‌یهانى) خامنه‌یى، كه په‌نجه‌ى تۆمه‌تى رووكردبووه هه‌رێم وه‌ك هاوبه‌ش له پرۆسه‌ى كوشتنى سلێمانى باسیكردبوو.
ئێران مه‌به‌ستیه‌تى په‌یامێكى روونتر له‌وانه‌ى پێشوو به كورد بگه‌یه‌نێت
پێناچێت مووشه‌كه‌كه‌ى هه‌ولێر ته‌نها په‌یام بووبێت بۆ ئه‌مریكییه‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ردووكیان دوور له شوێن و پێگه‌ى ئه‌وان كه‌وتنه خواره‌وه، ئەمریکییەکان لە ناوچەی هەریر و ناوەڕاستی هەولێر هەن، مووشەکەکان له شوێنێكى گرنگى وه‌ك نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وته زه‌وى، به‌ڵكو ئێران مه‌به‌ستیه‌تى له‌پاڵ ئه‌و هێرشه‌ى بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ ئه‌نجامیدا دژى ئه‌مریكا، په‌یامێكى روونتر له‌وانه‌ى پێشوو به كورد بگه‌یه‌نێت، تاران له كورد نیگه‌رانه و به سیناریۆ بێت یاخود به واقیعى و جددى، هه‌رێمى كوردستانى خستووه‌ته گۆشه‌ى گومانه‌كانییه‌وه.
زانیارییه‌كان چین؟
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئێران په‌یامى خۆى به یه‌كێتى و پارتى گه‌یاندووه، كاتێك نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران(یه‌كێتى) و نوێنه‌رى پارتى به‌شدارى پرسه‌كه‌یان كردووه له ئێران، ئێرانییه‌كان گله‌یى و گومانه‌كانى خۆیان به‌و دووانه گه‌یاندووه، ئه‌وان گومانیان هه‌یه ئه‌مریكى و ئیسرائیلییه‌كان له هه‌ولێر جموجوڵێكیان كردبێت، به چه‌ند رۆژێك پێش كوشتنى سوله‌یمانى، بڕیاربووه زانیارى بدرێت به‌ئێران له‌سه‌ر جموجوڵه‌كه، به‌ڵام هیچ به ئێران نه‌گه‌یشتووه‌و دواى چه‌ند رۆژێك كوشتنى سلێمانى هاتووه به‌سه‌ردا.
پێده‌چێت راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییەکانی هه‌رێم ئێران زیاتر توڕه بكات
ئێرانییه‌كان داواى روونكردنه‌وه‌یان كردووه‌و گوتوویانه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى هه‌رێم بۆیان روون بكه‌نه‌وه، كه ئه‌و جوڵه‌ى بیانییه‌كان چى بووه‌و بۆچى بووه؟ ئه‌وا گرفتێكیان نییه‌و داواى لێبوردن له به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌كه‌ن. ئەگەرچی ئێران دەشزانێت وڵاتانی زلهێز لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر جوڵەو کۆبوونەوەیەک پرس بە هەرێم ناکەن
په‌رله‌مانى ئێران له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى زیادكردنى بوودجه‌ى سوپاى قودسى په‌سه‌ند كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌پێناو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خوێنى سوله‌یمانى، بڕیارێكى دیكه‌ى هه‌ستیارى په‌رله‌مانى ئێران، تۆڵه‌كردنه‌وه بووه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شداربوون یاخود هاوكاربوون له پرۆسه‌ى كوشتنى سوله‌یمانى.
ئێرانییه‌كان زیاتر له به‌رپرسانى هه‌رێم توڕه‌بوون كاتێك هه‌موویان به یه‌كێتیشه‌وه بایكۆتى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان كرد، ئاماده‌نه‌بوون به‌شداربن له پرۆسه‌ى بڕیاردان له كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكییه‌كان، پێده‌چێت راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى لایه‌نه سیاسییه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئێران زیاتر توڕه بكات، چونكه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان به‌هه‌نگاوێكى "تاكلایه‌نه" وه‌سفكردووه‌و ره‌خنه‌یان لێ گرتووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، كه‌مێك دواى نیوه‌شه‌و به نامه‌یه‌كى زاره‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاگادار كراوه له‌وه‌ى هێرش ده‌كرێت بۆسه‌ر پێگه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ گوتى، هیچ ئاگادارى و هۆشدارییه‌كى پێشوه‌خته‌یان له ئێرانه‌وه پێنه‌دراوه كه مووشه‌ك به هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌نێن. له‌كاتێكدا دووان له فاتیحه‌كان بۆ هه‌رێم بوون، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ى روونه كه ئێران له‌هه‌رێم نیگه‌رانه و نه‌شیوستووه سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كانى هیچ شتێك به هه‌رێم بڵێت.
تاران ده‌یه‌وێت به كورد بڵێت، له فشاره‌كانى جددییه‌و تاسه‌ر چاوه‌ڕێى كورد ناكات
مووشه‌كه‌كانى هه‌ولێر له‌لایه‌ن هیچ پارت و ده‌زگایه‌كى فه‌رمییه‌وه ئیدانه نه‌كرا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ ته‌نها بە یه‌ك رسته‌ى كورت گوتى:"مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكیان نه‌بووه". له‌كاتێكدا پێشتر بۆ تۆپبارانه‌كانى سه‌ر سنوور چه‌ند جارێك حكومه‌تى هه‌رێم هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت.
یه‌كێك له گریمانه به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئێران وه‌ك گومان ده‌یه‌وێت له گه‌ردنى كوردى بئاڵێنێت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى سوله‌یمانى، بۆ فشارى زیاتر بێت تا كورد ئه‌گه‌ر خۆشى بۆ تاران ساغ نه‌كاته‌وه دووره په‌رێز بێت له به‌ره‌ى ئه‌مریكا، وه كورد بۆ ئه‌م قۆناغه ئاماده‌یى زیاترى هه‌بێت بۆ هاوكاریكردنى ئه‌مریكا. به‌ڵام بۆ كورد ئه‌و بژارده قورس و ئه‌سته‌مه.
به ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌ك بۆ هه‌ولێر تاران ده‌یه‌وێت به كورد بڵێت، له فشاره‌كانى جددییه‌و تاسه‌ر چاوه‌ڕێى كورد ناكات، له هه‌مان كات په‌یامێكه كه سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم، بێ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران و پاراستنى په‌یوه‌ندى دوولایه‌نه‌ى هه‌ولێر و تاران پارێزرا و نابێت، ئێران ئاماده‌یه دڵى هه‌رێمى كوردستان به ئامانج بگرێت.
جگه له‌شێوه‌ى زاره‌كى به مووشه‌كیش به‌هه‌رێمى گوت كه كۆڕى گه‌رمى نه‌یاره‌كانى له‌هه‌ولێر پێ هه‌زم ناكرێت
تاران زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ى هه‌ركات ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌عێراق لێیان ده‌قه‌ومێ له‌هه‌رێم خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به‌وجۆره‌یه ئه‌مریكاو دۆسته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌ته هه‌وارێكى قه‌ره‌باڵغتر له جاران، نوێنه‌رانى دیبلۆماسى وڵاتانیش هه‌ر روویان له هه‌ولێر كرد كاتێك كاتیۆشاكانى به‌غدا هه‌راسانى كردبوون.
چاودێرێكى سیاسى گومانى خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مووشه‌كه‌كانى هه‌رێم هه‌ڵگرى بۆمب بووبن، چونكه شوێنێكى ئه‌وتۆیان چاڵنه‌كردووه شوێنه‌وارى كه‌میان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گریمانه‌یه به‌هێز ده‌كات كه مووشه‌كه‌كان ته‌نها په‌یام بووبن و تاران مه‌به‌ستى نه‌بووبێت مووشه‌كى راسته‌قینه بنێت به‌خاكى هه‌رێمه‌وه. تاران جگه له‌شێوه‌ى زاره‌كى به مووشه‌كیش به‌هه‌رێمى گوت كه كۆڕى گه‌رمى نه‌یاره‌كانى له‌هه‌ولێر پێ هه‌زم ناكرێت، كاتێك هه‌رێمیش هاوسۆزى و هه‌ماهه‌نگى نه‌یاره‌كانى بێت.
ئه‌م نیگه‌رانى و هۆشدارییانه قابیلى چاره‌ى دیبلۆماسیانه‌ن
ره‌نگه ئامانجه‌كانى ئێران له ره‌وانه‌كردنى فاتیحه‌كان بۆ هه‌رێم دانه‌و دووان نه‌بن و زیاتر بن، به‌ڵام گریمانه‌ى گه‌وره به‌ده‌ورى یه‌ك شت‌دا ده‌خولێته‌وه،(هۆشدارى به‌هه‌رێم و نه‌یاره‌كانى تاران)، ئایا هه‌رێمى كوردستان ئه‌و نامه ئاگراوییه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ئاوڕ له داواكانى تاران ده‌داته‌وه، یاخود تاران ئیدى خۆى ساغ ده‌كاته‌وه بۆ دژایه‌تى كورد؟ هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه روودانیان ئاسان نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ئه‌م نیگه‌رانى و هۆشدارییانه قابیلى چاره‌ى دیبلۆماسیانه‌ن له‌كاتێكدا كه واشنتن و هه‌م تارانیش له بارودۆخى شڕى كورد تێده‌گه‌ن، كه تواناى ته‌به‌نیكردنى ته‌واوه‌تى هیچ كام له‌به‌ره‌كانى نییه. كوردیش هه‌رواى هێناوه به‌شدارى گه‌رمى پرسه‌ى سوله‌یمانییه‌و بایكۆتچى بڕیارى ده‌ركردنى ئه‌مریكییه‌كانه له عێراق.