11:31 - 02/01/2020
"به‌شخوراوه‌كان"ى كۆنگره كۆڵناده‌ن
ده‌رنه‌چووه ناڕازییه‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كێتى تادێت زیاتر و نیگه‌رانتر ده‌بن، ئه‌وان ده‌ڵێن ساخته یاخود سته‌میان لێكراوه، هه‌ندێك ده‌ڵێن جێگۆڕكێ به ناوه‌كانیان كراوه، یاخود ده‌نگه‌كانیان ده‌ستكاریكراوه‌و دراون به كاندیدى دیكه، به‌شێكیان مانۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن، پێشوازى له دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن و هێزى خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌نێو یه‌كێتى چه‌ند پێشنیارێك بۆ گوێگرتن له ناڕازییه‌كان تاووتوێكراوه، به‌ڵام هیچ كام له پێشنیاره‌كان به‌دڵى "به‌شخوراوه‌كان"نییه.
پێشنیاره‌كان بۆ چارەسەر به‌وجۆره نین كه ئه‌و ناڕازییانه كوتومت ده‌یخوازن
ده‌رنه‌چووه ناڕازییه‌كان له‌رۆژانى دواى كۆنگره دانه دانه دواى یه‌ك ده‌نگیان هه‌ڵبڕى، دواى ئه‌وه‌ى نا‌ئومێد بوون له‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ راستبكرێته‌وه، ناڕه‌زاییه‌كانى ئه‌مجاره‌ى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ته‌واو جیاوازن له‌وانه‌ى كۆنگره‌كانى پێشوو. نیگه‌رانه‌كانى ئێستا به ئاشكرا‌و بێ په‌رده باسى ساخته‌كردنى ئه‌نجامى كۆنگره ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن یارى به ده‌نگه‌كانه‌وه كراوه‌و ته‌كه‌توله به‌هێزه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان گۆڕیوه‌و به‌دڵى خۆیان كاندیدیان ده‌رچاندووه. ره‌نگه ئه‌وه ده‌رگاى قۆناغێكى پڕ كێشه بۆ ئه‌و حزبه بخاته سه‌ر پشت. ره‌نگه ئه‌مه ده‌گمه‌نترین و نامۆترین شێوازى ناڕه‌زایى بێت له كۆنگره‌ى حزبه‌كان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، كه پله‌ى سێه‌مى براوه‌كانى كۆنگره‌ى گرتووه، بۆ په‌یسه‌ر قسه له‌سه‌ر چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌كات بۆ دڵدانه‌وه‌ى ناڕازییه‌كان و چاره‌سه‌رى داواكانیان، باڵام نایشارێته‌وه، پێشنیاره‌كان به‌وجۆره نین كه ئه‌و ناڕازییانه كوتومت ده‌یخوازن، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى مام ناوه‌ندین. به‌گوته‌ى ئه‌سه‌سه‌رد پێشنیار هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ركردایه‌تى خۆجێیى مه‌ڵبه‌نده‌كان جێبكرێنه‌وه، نه‌ك سه‌ركردایه‌تى گشتى، باسیشى له‌وه‌كرد ئه‌گه‌رى پێداچوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان هه‌یه بۆ هه‌ندێك له‌وان، نه‌ك هه‌موویان.
تائێستا سندوقه‌كان له مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى پارێزراون
به‌گوته ئه‌سه‌سه‌رد، یه‌كێتى به‌نیازه لیژنه‌یه‌ك بۆ گوێگرتن له‌م ناڕازییانه درووست بكات، لیژنه‌كه‌ش تاووتوێى نیگه‌رانى و ره‌خنه‌و به‌ڵگه‌كانیان ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ونه دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى. جه‌ختیكرده‌وه، هیچ كام له‌وانه نه‌بوونه‌ته بڕیار به‌ڵكو،"پێشنیارن، چه‌ند پێشنیارێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته، ئه‌وانه راسته ده‌نگى پێویستیان نه‌هێناوه، به‌ڵام ده‌نگێكى باشیان هێناوه".
به‌پێى زانیارییه‌كان تائێستا سندوقه‌كان له مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى پارێزراون، گومانى زۆر له‌نێو یه‌كێتى هه‌یه كه ئه‌نجامه‌كان گۆڕدرابن، سیناریۆى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڵام ئه‌م بژارده پشتیوانى زۆرى نییه، ئه‌گه‌رچى باس له‌وه‌ده‌كرێت خودى بافڵ تاڵه‌بانیش گومانى له ئه‌نجامه‌كان هه‌یه به‌ڵام راى ئه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان دیار نییه.
ناڕازییه‌كان چى ده‌ڵێن؟
ئه‌گه‌رچى تائێستا هیچ ناوه‌ندێكى یه‌كێتى به‌فه‌رمى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى ناڕازییه‌كانى یه‌كێتى رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ناڕازییه‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌و راگه‌یاندنى"هه‌ڵوێست" به‌رده‌وامن.
سالار مه‌حمود كاندیدى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه نزیكه له به‌رهه‌م ساڵح له‌و ناڕازییانه بوو كه دره‌نگ هاته ده‌نگ، به‌ڵام گومانى زۆرى خسته سه‌ر ئه‌نجامى كۆنگره‌و به‌ڕوونى ده‌ڵێت، ئه‌نجامه‌كان ده‌ستكارى كراوه. سالار ده‌ڵێت:"به شاهیدى چاودێره‌كان براوه‌م و ده‌رچووم، به‌ڵام ده‌رچووه‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌و یه‌ده‌گیش نیم". ئه‌و گومانى زیاتریش ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌كه‌و ده‌رپرسێت، دەنگی خۆمانمان بینی لەبەردەستماندا جیا دەکرانەوە، کاندیدی هەڤاڵم زیاتر لەسەد دەنگ لە دواین وەرەقەی دەنگداندا لە پاش دەنگی منەوە بوە ئێستس دەخرێتە پێش دەنگی من".
له‌نێو ده‌رنه‌چووه ناڕازییه‌كان ئه‌وانه‌ش هه‌ن كه چه‌ند جارێك ئاڵوگۆڕى سه‌نگه‌ریان كردووه
له‌نێو ناڕازییه‌كان ده‌مووچاوى دیار هه‌ن و ره‌خنه‌ى توندیان هه‌یه، سامان گه‌رمیانى یه‌كێك له‌و ناوانه‌یه كه له رۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى شۆڕشى نوێوه‌و له خێوه‌تى مام جه‌لاله‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌رى سیاسى خۆى خستووه‌ته‌ڕێ و له به‌رپرسه دیاره‌كانى ئه‌و حزبه بووه، به‌ڵام ئه‌م كۆنگره‌یه وێستگه‌یه‌كى خراپ بوو بۆ ئه‌زموونى سیاسیى چه‌ند ساڵه‌ى، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، "لێمدرا".
گه‌رمیانى له روونكردنه‌وه‌كانیدا هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال وه‌بیر هێنایه‌وه‌و گوتى:"بەو پێیەی بەدرێژایی مێژوو لەگەڵ مام جەلال دا بووم، تەکەتولم نەکرد و هەوڵمدا یەکڕیزی یەکێتی بپارێزم، کەچی لە کۆنگرە لێمدرا." ئه‌و به راشكاوى گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و ده‌ڵێت، تا كاتژمێر ٠٤:٠٠ی به‌یانى ده‌نگى دووه‌مى گه‌رمیان بووه"کەچی دواتر بەقودرەتی قادر، ناوەکەم دیار نەما". سامان گه‌رمیانى به ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندێك قسه‌ى له‌سه‌ر هۆكارى لێدانه‌كه‌ى كردووه،"من لەگەڵ لاهور تاڵەبانی نزیک بووم، گەنجێک بوو، حەزم کرد بێتە پێشەوە، نە لەکوتلەیدا بووم، نە بڕواشم بە کوتلە هەیە، پێموتووە: گەر دەتەوێ ببیتە سەرکردە، دەبێت بە چاوی مام جەلالەوە لە یەکێتی بڕوانیت، ئەوانیش رووبەڕوو زۆر ڕێزیان دەگرتم، بەڵام بەداخەوە لە پشتەوە شتێ تر بوو."
له‌نێو ده‌رنه‌چووه ناڕازییه‌كان ئه‌وانه‌ش هه‌ن كه چه‌ند جارێك ئاڵوگۆڕى سه‌نگه‌ریان كردووه، عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى گۆڕان هه‌وارى به‌ره‌و گردى زه‌رگه‌ته پێچایه‌وه، دواتر گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتى، له‌م كۆنگره كه‌وته لیستى جێماوه‌كانه‌وه. بانیمارانى بۆ په‌یسه‌ر ناڕه‌زایى قوڵى له ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕى گوتى:"بەداخەوە بۆ ئایندەی یەکێتی، من رووبارێک خوێنم رشت کەچی ئەوە ئەنجامەکەی بوو. لەھەولێر ھەردوو لیستی کۆسرەت رەسوڵ و لاھور شێخ جەنگی دژی من یەکیان گرت. به‌داخه‌وه بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره له‌سه‌ر بنه‌ماى لیست ده‌نگیان دا".
ئازاد گه‌ڵاڵى یه‌كێكى دیكه له‌و ناوانه‌یه كه توڕه‌ییه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته ئاستى ئه‌وه‌ى هه‌موو خزمانى عه‌شیره‌ته‌كه‌ى له‌ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى یه‌كێتى ده‌كه‌ن. نزیكه‌كانى گه‌ڵاڵى وێنه‌و ڤیدیۆى سه‌دان كه‌سیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌ده‌ورى ماڵه‌كه‌ى كۆبوونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێى بڕیارێك، هه‌واڵێك ده‌كه‌ن".شێخه‌ى مه‌مه‌د ئاغاش یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى چه‌مچه‌ماڵه كه ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ى عه‌شیره‌ته‌كه‌ى توڕه كردووه‌و وه‌ك لایه‌نگرانى ده‌ڵێن، چاوه‌ڕێى راستكردنه‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌كه‌ن.
له هه‌شت كاندیدى سنورى پێنجوێن هیچیان نه‌گه‌یشتنه سه‌ركردایه‌تى
شێوازى ره‌خنه‌ى به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده له‌وانى دیكه جیاوازه، كورده له دیارترین ناوه ناڕازییه‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌و له كه‌سه نزیكه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح-ه، ئه‌و ده‌ڵێت سكاڵاى تۆماركردووه چونكه له لیستى ده‌نگدان ته‌نها نازناوى (كورده) نوسراوه، تا راستكراوه‌ته‌وه كار له‌كار ترازاوه‌و ده‌نگى پێویستى نه‌هێناوه. كورده ئێستا به نیگه‌رانى زۆره‌وه چاوه‌ڕێى وه‌ڵام ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستى توندى ده‌بێت.
كۆنگره په‌ڕو باڵى پێنجوێنی-یه‌كانى كرد
له هه‌شت كاندیدى سنورى پێنجوێن هیچیان نه‌گه‌یشتنه سه‌ركردایه‌تى، ئه‌وان هەڵۆ پێنجوێنی، حامدە سور، ئەکرەم شەریف، قادر بێستانی، عادل عەلی، جەبار سەعید، عەبدولڕەحمان مینە، چنار بەکر حاجی سەفەر، جوتیار بەهادین حاجی سەفەر، پێكه‌وه به‌یانێكى هاوبه‌شیان راگه‌یاندو گوتیان، ئه‌مه سزادان و په‌راوێزخستنى پێنجوێنییه‌كانه‌و قبوڵى ناكه‌ن.ده‌رنه‌چووه‌كانى پێنجوێن ده‌ڵێن، بوونه‌ته قوربانى باڵ و ته‌كه‌تول.
هه‌ڵۆپێنجوێنى ناوى دیارى نێو گروپه ده‌رنه‌چووه‌كه‌ى پێنجوێنه، ده‌ڵێت:"کۆنگرەیان کردە قوربانی ئامانجی شەخسی پشک و کۆمپانیاو دامودەزگای جیاواز، کۆنگرەیەک بە دیکۆرو پرۆتۆکۆل جوان، بەڵام ئاراستەی ئامانجەکانی گۆڕا بۆ هەنگاوێکی نوێ لە ململانێی پۆست و دەستکەوت".
ناڕازییه‌كانى كۆنگره نوسه‌رو رۆژنامه‌وانه‌كانیشیان تێدایه، یه‌كێك له‌وان نیاز عه‌لى كه به‌رپرسى په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى كادیران بووه‌و ده‌ڵێت، چه‌ند كاندیدێك چەندین ملیۆن دۆلاریان لەپێناوی کڕینی ویژدانی بەشێک لەئەندامانی کۆنگرە خەرجکردووە.
كۆنگره چه‌ند كێشه‌ى به‌لادا خست، ئه‌وه‌نده كێشه‌ى چێكرد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ره‌تیده‌كاته‌وه ساخته‌كارى له ئه‌نجامى كۆنگره بوونى هه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت،"شوێنه‌كه به‌ته‌واوى له‌ژێر كۆنتڕۆڵى كامێراى چاودێریدایه، دادوه‌ره‌كانیش سه‌ربه‌خۆن، هه‌ڵبژاردنیش دوو ئه‌نجامى هه‌یه ده‌رچوون یاخود كه‌وتنه".
ناڕه‌زاییه‌كان هێشتا هه‌موویان به‌یان نه‌كراون و زۆرێك هێشتا وه‌ك ئاگرى بن كان و له‌ژێره‌وه له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ردان، پێناچێت یه‌كێتى بۆ ئه‌وان ده‌واى پێبێت، به‌ڵام دوورنییه بۆڵه بۆڵى ناڕازییه‌كان یه‌كێتى دووچارى سه‌رئێشه‌ى توند بكات، چونكه ئه‌وه ته‌نها كێشه‌ى كۆنگره نییه، به‌ڵكو كۆنگره هاوكێشه‌ى نوێى ململانێى و ناكۆكى سیاسى گه‌وره‌ى قوتكردووه‌ته‌وه له‌نێوان ده‌ستڕۆیشتووه‌كانى حزبه‌كه‌دا، كۆنگره چه‌ند كێشه‌ى به‌لادا خست، ئه‌وه‌نده كێشه‌ى چێكرد. ناڕازییه‌كان هێشتا چاوه‌ڕێن و ده‌ڵێن كۆڵناده‌ن، گرێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك و به‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ش بابوه‌ستێت.