ڕاپۆرتی کوردستانی

11:56 - 29/12/2019

تاقانە نیگارەکەی عەبدولڕەحمان پاشای بابان‌

پەیسەر

"تەزکیرەتوسوفەرای عوسمانیی" ریسالەیەکی کورتە بە زمانی تورکی عوسمانیی نووسراوە،  کە بابەتی سەرەکی ئەم ریسالەیە شەرحی ژییننامەی چەند کەسایەتییەکی نێردەو نوێنەرەکانی دەوڵەتی عوسمانیین لە تارانی پایتەختی دەوڵەتی قاجاردا بوون.
دەستنووسی ئەم ریسالەیە بە ژمارە ٣٩٢ لە کتێبخانەی زانکۆی ئان ئاربەر-ی ویلایەتی میشیگان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پارێزراوە.
دەستنووسەکە جوانکارییەکی هونەریی بەرزی تێدا دەبینرێت و لە بەرگی یەکەمی دەستنووسەکەدا نیگاری دەروازەی شار تاران و لە بەرگی پشتەوەش نیگاری دەروازەی ناسرییەی هەمان شار (هی ئەودەمە) کێشراوە. لە ناوەوەش جیا لە ناوەڕۆک، هەشت نیگاری کەسایەتی نێردەکانی عوسمانیی  کە هەندێکیان عەرەب و یەکێکیشیان کوردە کێشراوە.
تەنیا نیگاری کورد لەناو ئەم کتێبەدا، وێنەی کێشراوی عەبدولڕەحمان پاشای میری بابانە. ئەم نیگارە کێشراوە نزیکترینییانە لە ژیان و شێوەی پاشای بابانەوە.
لەم دەستنووسەدا ناوی چوار کەس وەک سەفیر(نێردەی ئەو سەردەمە پێیوتراوە سەفیر، نەک باڵیۆز) هاتووە، کە یەکێکیان عەبدولڕەحمان پاشای بابانە و بە تایبەت و گرنگییەکی تایبەتییان پێدراوە.
 لە شەرحی ژیننامەکەدا  بەمشێوەیە ریزبەندی کراون:
۱. یسجی زاده سید عبدالوهاب افندی.
۲. جلال‌الدین افندی.
۳. عبدالرحمن پاشای بابان.
۴. سلیمان افندی.
ناوی نێردە و کەسایەتییە هاوڕێ و سیاسییەکانی دیکە لە پەنای نیگارەکانیان بەمشێوەیەی خوارەوە ریزبەندی کراون و پۆستەکانیان نووسراوە (بێجگە لە عەبدولرەحمان پاشای بابان):
۱. سید عبدالوهاب افندی، سفیر سلطان محمود ثانی بنزد فتحعلی‌شاه.
۲. حیرت افندی، مأمور معیت سید عبدالوهاب افندی سفیر عثمانی.
۳. شاکر افندی، مأمور معیت سید عبدالوهاب افندی سفیر عثمانی.
۴. سرکاتب سید عبدالوهاب افندی سفیر سلطان محمود خان ثانی بنزد فتحعلی‌شاه.
۵. جلال‌الدین افندی، سفیر سلطان محمود خان ثانی بنزد فتحعلی‌شاه.
۶. عبدالرحمن پاشای بابان.
۷. شیخ محمد، سفیر سعود بن عزیز الوهّابی بنزد فتحعلی‌شاه.
۸. عویف ابن اسید الخضرمی، فرستاده والی یمن بنزد فتحعلی‌شاه.
*****
ناوی دەستنووس: «تذکره سفرای عثمانی»
نوسەر : نادیار
زمانی دەستنووس: تورکی عوسمانلی
مێژووی نووسینەوە: ١٢٩١ی کۆچی، ١٨٧٤ز.
جۆری خەت: نەستەعلیق
ژمارەی لاپەڕە: ١٦ لاپەڕە.
دێڕی پەڕە: یانزە دێڕی.
قەبارە: ٢٨*٢٠.٧ ملم.

سەرەتای دەستنووس: پاش بیسمیلە وا هاتووە: "فتحعلى شاه زماننده رجال ومأمورین دولت علّیه دن ایرانه کلمشن اولان بعض ددانک تصویرلرى طهرانده شاه مشار الیهک انشا کرده سى اولان نکارستان کوشکى دیوارنده نقش اولنمش اولمغله تصاویر مذکوره و ایران تاریخلرنده بونلره متعلق دسترس اوله بیلدیکم بعض معلومات اشبو رساله یه نقل و درج اولندى...
فی اواخر شهر صفر من سنة الف و مأتین و واحد و تسعین."
کۆتایی دەستنووس: «اواخر رجبده نامه همایونک جوابنى اخذ ایله عودت ایلدیلر.»
شوێنی پاراستن و ئەرشیف: کتێبخانەی زانکۆی ئان ئاربەر-ویلایەتی مێشیگان
ئەرشیفی دیجیتاڵی: ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی-زانکۆی سلێمانی


* بۆ پێڕست و ڕانانی ئەم دەستنووسە سود وەرگیراوە لە:
١. وێنەی دیجیتاڵی دەستنووسەکە کە لە ناوەندی کوردستان پارێزراوە.
٢. سایتی کتێبخانەی دیجیتاڵی ئەرشیفی زانکۆی ئان ئاربەری مێشیگان کە وەسفی دەستنووسەکەی تێدایە:
(Abdülhamid II,. (1874). [İran risalesi. )
https://search.lib.umich.edu/catalog/record/006822198?query=%5B%D8%A7%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86+%D8%B1%D8%B3%D8%A7%D9%84%D9%87+%D8%B3%D9%89%2C+%D8%AD+1291%D9%87%D8%8C+1874%D9%85%5D&library=All+libraries
٣. ڕانانێکی ئەحمەد خامەیار بۆ دەستنووسەکە کە لە ئەرشیفی بەڕیز محەمەد عەبدولییەوە وەرگیراوە. 
ڕانان و پێڕستکردن: د.هەردی مەهدی