07:21 - 25/12/2019
یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى تاكه یا ده‌سه‌ڵات؟
دواجار ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا، له دانیشتنێكى پڕمشتومڕ كه گومان له نیسابى هه‌یه، یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌سه‌ندكرد. یاساكه دوو بۆچوونى دروستكردووه، هه‌ندێك پێیانوایه كۆتایى هه‌ژموونى حزبه. به‌ڵام وردكردنه‌وه‌ى یاساكه پێناچێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك و به‌زیانى حزبه گه‌وره‌كان بشكێته‌وه، وه‌ك به‌شێك بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
یاساكه تێپه‌ڕێندراوه‌و بڕاوه‌ته‌وه، كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقيعێكى نوێ ده‌كات، یاخود ده‌بێت تانه له نیسابى یاسایى بدات، كه ئه‌گه‌ر نیسبات ته‌واوبووبێت كورد به‌یه‌كجارى نا‌ئومێد ده‌بێت، یاخود ده‌بێت له‌رێگه‌ى سه‌رۆك كۆماره‌وه وه‌ك پارێزه‌رى ده‌ستوور له دادگاى فیدراڵى سكاڵا تۆمار بكات، به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئه‌سته‌مه خۆپیشانده‌ران توڕه‌بكات و كارى وابكات.
فره‌بازنه له ناوچه جێناكۆكه‌كان
كورد به تایبه‌ت له فره‌بازنه‌یى ناوچه جێناكۆكه‌كان تۆقیوه، چونكه هه‌ر قه‌زایه‌كى ١٠٠ كه‌سى له بازنه‌یه‌كدا كۆده‌كه‌نه‌وه، وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق ئه‌و بازنانه ده‌كێشێت، ترس هه‌یه ده‌نگه‌كانى كورد ببن به ئاردى ناو دڕك چونكه بازنه‌كان ده‌نگى یه‌كدى وه‌رناگرن، ئه‌وه‌ى كورسى بازنه‌كه‌ى برده‌وه، ته‌نها خۆى براوه ده‌بێت و لیسته‌كانى دواتر ده‌بێت له دووره‌وه سه‌یرى بكه‌ن.
گرنگترین قۆناغ له‌م شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌دا، قۆناغیى كێشانى بازنه‌كانه. چونكه ئه‌وكات یه‌كلاده‌بێته‌وه كێ له‌گه‌ڵ كوێ ده‌خرێته بازنه‌یه‌كه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ناوچه كوردییه‌كان بدرێنه پاڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عه‌ره‌بى، ئه‌وه مه‌ترسى هه‌یه كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بێت و عه‌ره‌بیش كورسى بچنێته‌وه. بۆ نمونه كورد ترسى هه‌یه دزو داقوق له‌گه‌ڵ حه‌ویجه یاخود ناحیه عه‌ره‌بییه‌كانى دیكه یه‌ك بخرێت، كه له دووساڵى رابردوودا عه‌ره‌ب تاڕاده‌یه‌ك هاتوونه‌ته‌وه خۆیان و له‌ناوچه‌كان زیاتر بوون. ترس هه‌یه خانه‌قین له‌گه‌ڵ ناحیه عه‌ره‌بییه‌كان بخرێته یه‌ك بازنه.
شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ته‌نانه‌ت به‌پێى ئه‌م شێوازه له‌ناوه‌ندى كه‌ركوكیش كورد ركابه‌رییه‌كى سه‌ختی له‌پێش ده‌بێت، عه‌ره‌ب و توركمان ركابه‌رى بردنه‌وه‌ى ئه‌وێش ده‌كه‌ن."له كوردستانیش پێمان وایه دوو ئیداره‌یى تۆخ ده‌كاته‌وه‌و بۆ حزبه بچووکه‌كانیش خراپه".
فره‌بازنه‌یى له‌ناوخۆى هه‌رێم
ره‌نگه دڵخوازترین یاسا بۆ حزبه گه‌وره‌كان، یاخود روونتر بگوترێت ئه‌و حزبانه‌ى هێزو چه‌ك و پاره‌و رێكخستنیان هه‌یه، ئه‌م یاسا نوێیه‌و به‌دیاریكراوى مادده‌ى ١٥ بێت. ساده‌ترین پرسیار ئه‌وه‌یه، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى یاساكه كام له حزبه بچووكه‌كان ده‌توانن به ته‌نها له قه‌زایه‌ك یه‌كه‌م بن؟ یاخود بڵێى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ئاستى قه‌زایه‌ك بتوانێت یه‌كه‌م بێت، له‌كاتێكدا ده‌نگى حزبه بێچه‌كه‌كان دابه‌ش ده‌بن و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش به تواناى گه‌وره‌وه كار بۆ كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ش یاساكه به‌مه‌رجى گرتووه كه كاندیدى تاک واژۆى ٥٠٠ ده‌نگده‌ر به ورده‌كارییه‌وه پێشكه‌شى كۆمسیۆن بكات، كه داوا ده‌كه‌ن ئه‌م كه‌سه ببێته كاندید.
به‌پێى نه‌خشه‌ى سیاسى ئێستا بێت، پارتى زۆرینه‌ى ره‌هاى قه‌زاكانى هه‌ولێر ده‌بات و كاندیده‌كانى دیكه‌ش ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ ده‌چێت، له سنوورى سلێمانیش یه‌كێتى ده‌توانێت زاڵبێته‌وه به‌سه‌ر به‌شێكى ئه‌و قه‌زایانه‌ى پێشتر له‌ده‌ستیدابوون. ده‌توانین بڵێین له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كێتى و پارتى له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى دیكه‌بوون نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه ئه‌و دوو حزبه خاوه‌نى رێكخستن و دامه‌زراوه‌و تواناى دارایى گه‌وره‌و هێزى چه‌كدارن، له لقه‌كانى كۆمسیۆن له‌رێگه‌ى كادیره‌كانیان ره‌گیان داكوتاوه، له كوردستان هاوكێشه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌مانه یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه.
كورد چاره‌ى چییه؟
فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئێستا مشتومڕى چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، رێگه‌ى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه تانه له نیسابى دانیشتنه‌كه بده‌ن، گومانیان هه‌یه كه‌متر له ١٦٥ په‌رله‌مانتار ئاماده بووبن، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌ڵێت ١٧٧ په‌رله‌مانتار له ژووره‌وه بوون. شێروان میرزا ده‌ڵێت، به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له پشكى پارتى بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى كه له‌پشكى پارتین درەنگ هاتووەتە دەرەوە.
ئه‌گه‌ر نیسابى یاسایى ته‌واوبووبێت، تانه‌كه‌ى كورد بێسووده. كورد قۆناغى دواتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان و كۆمسیۆن به وردى له‌سه‌رخه‌ت بێت و ئاگادارى كێشانى دیزاینى بازنه‌كان بێت تاله‌وێ گۆڵى لێ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى سیاسى نه‌بێت، ئه‌سته‌مه خه‌ته‌كان به‌دڵى كورد بكێشرێن، ره‌نگه بازنه‌كان كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بپوكێننه‌وه.
هه‌ل بۆ تاك
ئه‌وانه‌ى داكۆكى له یاسا نوێیه‌كه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن، به‌ته‌واوى كۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسى، ئارام جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، ئەم سیستمی هەڵبژاردنە تازەیە لەرووی خۆپاڵاوتنەوە جیاوازی ناكات لەنێوان تۆیەكی سەربەخۆو ئەوێكی حزبیدا، بازنەی هەڵبژاردن بچوكدەبێتەوەو دەرفەت دەداتە كاندیدی سەربەخۆ بە تێچوونێكی كەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامبدات‌و هەڵمەتی دەرگا بەدەرگا زیاتر برەوبسێنێت.
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆرى یاسایى، داكۆكیى له یاساكه ده‌كات و پێى وایه، فرەبازنەیی لەقازانجی دیموکراتی و خەڵک و لە زیانی ئەم مۆدێلەی ئێستای حیزبەکانە، ھەموو سیستەمەکان باشی و خراپیان ھەیە بەڵام باشترینیان بۆ خەڵک و بۆ دیموکراتی فرەبازنەییە، حیزبەکانیش ناچار دەکات بەدوای باشترین و بەتواناترین کاندیددا بگەڕێن.
ئه‌زموونه‌كانى پێشترى هه‌ڵبژاردنى تاك له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و هیچ تاكێك پێشتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، یاسا نوێیه‌كه گۆڕه‌پانى ململانێى بچوككردووه‌ته‌وه، به‌َڵام ئایا كاندیده سه‌ربه‌خۆكان له‌و كه‌سانه ده‌به‌نه‌وه كه حزب له‌پشتیانه؟ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
كاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ڵێت، یاساكه بەتەواوی لەخزمەتی حزب و قەوارە گەورەکانە، چونکە لەچوارچێوەی قەزایەکدا رۆڵی ئەو حزبە پارەدار و خاوەن هێزە چەکدارانە یەکلاکەرەوەتر دەبێت لەسەرخستنی هەر کاندیدێک کە هی خۆیان بێت.
یاساكه حزبه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌خاته نێوان دوو بژارده، یاخود ده‌بێت له دووره‌وه سه‌یرى چنینه‌وه‌ى كورسییه‌كان بكه‌ن و به شكست رازى ببن، یاخود ده‌بێت یه‌ك بگرن و ناوچه‌كان به‌رنه‌وه.