12:43 - 14/12/2019
١٠ كه‌موكورتى پرۆژه یاساى چاكسازى
پرۆژه‌یاساى چاكسازى له مووچه‌و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كان، دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر گه‌یشته په‌رله‌مانى كوردستان، پرۆژه‌كه بڕیاره دووشه‌ممه‌ى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ بكرێت و بخرێته نێو خشته‌ى كارى په‌رله‌مانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌سه‌ر چه‌ند برینى گه‌وره داناوه‌و مووچه‌ى نا یاسایى بۆ هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و ده‌ستى بۆ خانەنشینی پله‌باڵاكانیش بردووه. به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كه كه‌لێن و كه‌له‌به‌رى زۆرى تێدایه و به‌لاى زۆربابه‌تدا نه‌چووه. ئه‌وه‌ش گرنگى پرۆژه‌كه‌ى پروسكاندووه‌و چوارچێوه‌كه‌ى سنوردار كردووه.
یه‌كه‌م؛ پرۆژه‌كه ته‌مه‌نى خانه‌نشینى بۆ ٦٠ ساڵ كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له به‌غدا به‌پێى یاسا نوێیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌مه‌نى خانه‌نشینى له ٦٣ساڵه‌وه كراوه‌تە ٦٠ ساڵ. ئه‌گه‌ر له پرۆژه‌كه‌ى هه‌رێم ته‌مه‌نى ٦٠ ساڵ دیاریبكرێت، ئه‌وا ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بن و چه‌ندین هه‌لى كار له كه‌رتى گشتى ده‌ره‌خسێت.
به‌پێى راپۆرتى بانكى نێوده‌وڵه‌تى كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ٣٥٠هه‌زار فه‌رمانبه‌ر راییده‌كرێن، له‌كاتێكدا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ى ٦٥٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه ده‌یتوانى كارئاسانى زیاتر بكات بۆ خانه‌نشین بوونى فه‌رمانبه‌ران. به‌وجۆره بارى سه‌رشانى حكومه‌ت سوك ده‌بوو.هەم بێ‌کاری شاراوە لەنێوەکەرتی حکومی کەمتر دەبووەوە هەم دەرفەتی نوێی کار دروست دەبوو.
ته‌مه‌نى خانه‌نشینى ئاره‌زوومه‌ندای به ٤٥ ساڵ دیاریكردووه، له‌كاتێكدا باشتربوو رێگه بدرێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ١٥ ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت بیتوانێت خۆى خانه‌نشین بكات، ته‌مه‌نى هه‌رچه‌ند بێت، ئه‌وه بۆ خودى حكومه‌ت باشتر بوو. ته‌مه‌نى ٤٥ ساڵ بۆ خانه‌نشینى ئاره‌زوومه‌ندانه زۆره.
دووه‌م؛ پرۆژه‌كه ته‌نها چاكسازییه له خه‌رجى نه‌ك داهات، له‌نێو خه‌رجییه‌كانیش خه‌رجى وه‌به‌رهێنان هیچ چاكسازییه‌كى تێدا نه‌كراوه به‌پێى ئه‌م پرۆژه‌یه. ته‌نها چاكسازییه له خه‌رجى به‌كاربردن و له خه‌رجى به‌كاربردنیش ته‌نها چاكسازییه له مووچه نه‌ك خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كان. ده‌ستى نه‌بردووه بۆ ئه‌و خه‌رجییانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌یكه‌ن. بۆ نموونه ده‌یتوانى كڕینى ئۆتۆمبێل نه‌هێڵێت یاخود سنووردارى بكات. یاخود ئه‌و خانووانه‌ى كه به‌كرێ ده‌گیرێن بۆ حكومه‌ت و به‌رپرسان پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، یاخود پێدانى كرێى خوێندن بۆ به‌رپرسان. ئه‌و ئیفادانه‌ى كه ده‌كرێن سنورداربكرێن. له‌كاتێكدا له‌كارنامه‌ى حكومه‌ت باس له رێكخستنه‌وه‌ى ئیفاده‌كان كراوه.
سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى داهاتیش، پرۆژه‌كه به‌لاى كۆكردنه‌وه‌ى داهات و چۆنێتى كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ڕۆیشتووه، بۆنموونه داهاته‌كانى ناوخۆ چۆن كۆبكرێنه‌وه‌و چۆن بخرێنه‌ڕوو بۆ خه‌ڵك، چۆن داهاتى نه‌وت كۆبكرێته‌وه‌و شه‌فاف بكرێت، چۆن رێگرى له به‌خشین و چاوپۆشین له‌باجى كۆمپانیاكان بكرێت. چۆن چاكسازى له رێكخستنه‌وه‌ى باج و گومرك بكرێت و رێگه له پێشێلكارى بگیرێت. گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وت بۆ بانكى حكومیى و ئاشكراكردنى داهاتى ناوخۆ‌و ده‌روازه سنورییه‌كان، بڕینى ئه‌و كۆمپانیا وه‌همییانه‌ى كه داهاته‌كانیان ده‌چن بۆ حزب.
سێیه‌م؛ له پرۆژه‌كه‌ى پێشوو ٣٠٠ هه‌زار وه‌ك كه‌مترین بڕى مووچه‌ى خانه‌نشینان دیاركرابوو، له‌م پرۆژه‌یه‌دا حكومه‌ت ٣٠٠ هه‌زار یاخود بڕێكى زیاترى دیارینه‌كردووه. له‌كاتێكدا له عێراق بڕه‌كه‌ى دیاریكراوه كه ٤٠٠ هه‌زار كه‌مه‌تر نییه، هه‌رێم ٣٠٠ هه‌زاره‌كه‌شى دیارینه‌كردووه.
چواره‌م؛ له خولى پێشووى په‌رله‌مان به‌هۆى ناڕه‌زایى خه‌ڵك له مووچه‌ى پله باڵاكان، پرۆژه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه‌و په‌سه‌ند نه‌كرا. له‌م پرۆژه‌یه‌شدا ئه‌گه‌رچى له‌رووى ساڵانى خزمه‌ته‌وه ١٥ ساڵ خزمه‌ت به مه‌رج گیراوه‌و ده‌بێت ته‌مه‌نى پله باڵاكان بگاته ٤٥ ساڵ ئه‌وجا ده‌توانن خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن، به‌ڵام به مووچه‌یه‌كى به‌رز خانه‌نشین ده‌بن، كه پێنج ملیۆن دینار‌و زیاترە.
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕیى یاسایى ده‌ڵێت، بەگوێرەی ئەو معادەلەیەی دانراوە لە پرۆژەکە بریتیە لە ٪٢٥ کۆی موچەو دەرماڵە + ٪٢.٥ بۆھەر ساڵێکی خزمەت، واتە ئەگەر کەسێک کەمترین خزمەتی ھەبێت بۆ خانەنشینی کە ١٥ ساڵە ،١٥ کەڕەت ٪٢.٥ ئەکاتە ٪٣٧.٥ + ٪٢٥ ئەکاتە ٪٦٢.٥."بەم پێیە بێت پەرلەمانتارێک کە کۆی موچەکەی ٨ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزارە ئەگەر تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت، مووچەکەی ئەکاتە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەئەمەش زۆر زۆرە لەچاو ئەوەی بەغدا".
پێنجه‌م؛ چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر هه‌ن، كه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ته‌مه‌نێكى زۆردا دامه‌زراون، ناتوانن ١٥ ساڵ خزمه‌ت ته‌واو بكه‌ن و خانه‌نشین ببن. ئه‌مانه زیاتر ئه‌و كارگوزراو پاسه‌وانه‌ى دامه‌زراوه حكومییه‌كانن كه بڕوانامه‌یان نییه‌و له‌ته‌مه‌نى نزیك ٥٠ ساڵى دامەزراون، ئه‌مانه دواى ٦٣ ساڵى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ١٥ ساڵ خزمه‌تیان نییه‌و ته‌مه‌نیشیان گه‌یشتووەته ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوون، له مووچه‌ى خانه‌نشینى بێبه‌شده‌كرێن و له ئه‌ركه‌كانیشیان دوورده‌خرێنه‌وه. پێویسته پرۆژه‌كه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بدۆزێته‌وه. ئێستا له‌بڕگه‌ى حەوتى مادده‌ى دوو ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه سێ ساڵ خزمه‌ت به‌و پله تایبه‌تانه ده‌درێت كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته خانه‌نشینى و ١٥ ساڵ خزمه‌تیان نییه، پێویسته ئه‌و بڕگه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بێت كه ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه و نه‌یانتوانیوه تا ٦٣ ساڵی ته‌مه‌ن، ١٥ ساڵ خزمه‌ت ته‌واو بكه‌ن.
شه‌شه‌م؛ بڕیاربوو بڕگه‌یه‌ك له پرۆژه‌كه‌دا جێگیر بكرێت، كه باس له‌پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانى داواكارى گشتی بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕگه‌یه جێگیرنه‌كراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌كه باسى مووچه باڵاكانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نه‌كردووه. ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆیه‌و بۆهه‌ر یاسایه‌كى په‌یوه‌ندیدار به‌وانه‌وه ده‌بێت پرسیان پێبكرێت، به‌ڵام ده‌كرا به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵیان ده‌ستكارى مووچه‌و خانه‌نشینى و ئیمتیازه‌كانى ئه‌وانیش بكرایه.
حه‌وته‌م؛ له‌م پرۆژه یاسایه‌دا باس له پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه، كه چه‌ند ساڵێكه به نایاسایى راگیراوه. ده‌كرا له پرۆژه‌كه‌دا بڕگه‌یه‌ك جێگیر بكرێت كه پله به‌رزركردنه‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى ئه‌م چاكسازییه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌شته‌م؛ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وه‌ك قه‌رزێك له‌سه‌ر حكومه‌ت باسنه‌كراوه و حكومه‌ت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى هه‌ڵنه‌گرتووه. ده‌كرا له بڕگه‌یه‌كدا حكومه‌ت پابه‌ندبكرێت به‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان یاخود شێوازێك بدۆزرێته‌وه بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان.
نۆیه‌م؛ خاڵێكى دیكه كه گومان ده‌كرێت به لاڕێدا ببرێت، ئه‌ویش خزمه‌تى پله باڵاكانه. له‌هه‌رێمى كوردستان یاسا خزمه‌تى كارى رێكخراوه‌یى و رۆژنامه‌وانى هه‌ژمارده‌كرێت بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ساڵانى خزمه‌تى بهێنێته‌وه. گومانده‌كرێت حزبه‌كان پشتگیرى كارى رێكخراوه‌یى و میدیایى بۆ به‌پرسه‌كانیان بكه‌ن بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ١٥ ساڵ خزمەت تەواو بکەن.
ده‌یه‌م؛ پرۆژه‌كه ده‌ستى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان نه‌بردووه، له‌كاتێدا ئه‌گه‌ر بۆ نموونه نیوه یاخود سه‌دا ٣٠ بۆ ٤٠ مووچه‌ى پله باڵاكان كه‌مبكرایه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌ى خانه‌نشینشیان كه‌متر ده‌بوو له‌وه‌ى ئێستا پرۆژه‌كه پێى به‌خشیون.