04:45 - 12/12/2019
بازەکە لەسەر شانی کێ نزیکە؟
رێوشوێنه‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان خه‌ریكه ته‌واوده‌بن، به‌ڵام هێشتا ته‌قه‌ى مامه‌ڵه‌ى ته‌وافوقى باڵه‌كان دێت بۆ به‌شكردنى هێزو پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كه. ماڵى تاڵه‌بانى و شێخ جه‌نگى پێكه‌وه بلیتى زۆربه‌ى كورسیییه‌كانى كۆنگره‌یان له‌گیرفانه و به‌ده‌نگى زۆرینه‌وه، چوونه‌ته سه‌رمێزى دانوستانى به‌رامبه‌ره‌كانیان. مشتومڕه‌كان هه‌ر رۆژه‌و چانس به كه‌سێك ده‌ده‌ن و كه‌س ئه‌و سه‌رى خۆى لێ دیار نییه.
ده‌نگى مه‌ڵبه‌نده‌كان
پێده‌چێت ماڵى تاڵه‌بانى ده‌مێك بێت، له‌نێو رێكخستنه‌كانه‌وه كارى خۆیان ته‌واوكردبێت، بۆیه‌ش له‌و چه‌ند رۆژه كه‌مه‌دا وازوو بردنه‌وه هاته نێوده‌ستیان. باڵه‌كان به‌تێكڕا یه‌كترى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌پاره‌و مۆبایل به‌خشینه‌وه‌و به‌ڵێنى پۆست، لیست دروستكردن و فشار له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران. لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتى لیسته‌كانى خۆیان كردووه له‌كاتێكى كه‌مدا چه‌ندین كاندیدیان كشانده‌وه بۆئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆنه‌چێت. له سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، راپه‌ڕین، بادینان، بردیانه‌وه له له‌هه‌ولێریش ده‌ڵێن ژماره‌ى ده‌رچووه‌كان له‌گه‌ڵ كاندیده براوه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێك نزیكن.
پێده‌چێت ماڵى تاڵه‌بانى ده‌مێك بێت، له‌نێو رێكخستنه‌كانه‌وه كارى خۆیان ته‌واوكردبێت
دانوستان دواى بردنه‌وه
پێشتر ماڵى تاڵه‌بانى به هه‌موو جۆرێك كۆنگره‌ى ته‌وافوقییان ره‌تده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌یان به ئاشكرا‌و به راشكاوى راگه‌یاند، كه ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامانى كۆنگره بڕیاربده‌ن نه‌ك به‌رپرسه‌كان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ روونبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامى قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى كردوو ئاماده‌یى بۆ سازان دا به‌گوێدا، بۆیه ئێستا خه‌ریكى گه‌یشتنن به رێككه‌وتنێمى مامناوه‌ندى له‌كاتێكدا ماڵى تاڵه‌بانى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ته‌وافوق نه‌رمییان نوواند، ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكى له پشته‌وه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى كردوو ئاماده‌یى بۆ سازان دا به‌گوێدا
یه‌كه‌م؛ ئه‌مه‌یان وه‌ك بانگه‌شه له‌نێو جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى به‌كارهێنا، كه دژى ته‌وافوقى به‌رپرسانن و ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى بڕیاربدات، ناوى به‌رامبه‌ره‌كانیشیان واگه‌یانده خه‌ڵك و كادیران كه داواى ته‌وافوق ده‌كه‌ن و دژى ئه‌وه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگره به ئیراده‌ى خۆیان بڕیاربده‌ن، به‌وه‌ش خۆیان به‌هێزو به‌رامبه‌ره‌كانیان له‌ناو جه‌ماوه‌رى یه‌كێتیدا لاوازكرد. ئێستا كه ئیدى هه‌ڵبژاردن له گۆڕێ نییه ده‌ستیان بۆ دانوستان درێژكردووه.
دووه‌م؛ ئێستا ماڵى تاڵه‌بانى كه‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانن، نایانه‌وێت ئه‌م هه‌له‌یان له‌كیس بچێت و ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى دواخستنى كۆنگره ده‌ده‌ن ئیشه‌كه‌یان لێ تێك بده‌ن، بۆیه ناچارن له‌ده‌رگایان بده‌ن، به‌تایبه‌ت كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆئه‌وان گرنگه چونكه ده‌زانن بێ ئه‌و كۆنگره مه‌حاڵه، ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت په‌لكێشى كۆنگره‌ى بكه‌ن. بۆئه‌وه‌ش ته‌نها رێگه بانگه‌شه‌كردنه بۆ ته‌وافوق. گومانى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و تەوافوقه‌ى باسده‌كرێت تانێوهۆڵى كۆنگره بێت و له‌وێ بڵێن، ئه‌ندامانى كۆنگره وایان ده‌وێت و ناتوانن ناچاریان بكه‌ن. ده‌شزانن بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو پێویسته ده‌نگى ناڕازییه‌كان ته‌نک بكه‌ن. ئەوان دەیانەوێت بە کەمترین زیان کۆنگرەیەکی "سەرکەوتوو" بکەن.
سێیه‌م؛ ماڵى تاڵه‌بانى كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕوایان وابوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان براوه‌ده‌بن، ده‌زانن كه له‌دانوستانى دواى بردنه‌وه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن و شتى كه‌متر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌و دانوستانه‌ى پێش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و به‌یه‌كسانى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ داده‌نشین.
كێ تاجه‌كه له‌سه‌ر ده‌نێت؟
هێشتا زۆرشت به‌ناڕوونى ماوه‌ته‌وه‌و یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه، گرنگترینیان كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌یه. هه‌ریه‌ك له، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى زۆرترین قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌و پۆسته. ناوى هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانى و ئاراس شێخ جه‌نگیش ده‌هێندرێت.
لاهور شێخ جه‌نگى داوایكردووه له بافڵ تاڵه‌بانى به‌رهه‌م ساڵح نه‌كرێته سه‌رۆك
به‌رهه‌م ساڵح
جێگرى دووه‌مى سكرتێى گشتى یه‌كێتى سه‌ره‌تا وه‌ك تاكه كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوى كه‌وته ناو ناوان، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك چانسى دابه‌زى، له‌ده‌ستپێكى مشتومڕه‌كانى كۆنگره‌وه چه‌ند جارێك چانسى ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى كردووه. ئه‌وه‌ى چانسى گه‌وره كردووه كه لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى له‌نێوان خۆیان یه‌كێكیان بۆ پۆستى سه‌رۆك ساغ نه‌كه‌نه‌وه‌و به ناچارى له‌سه‌ر ناوى به‌رهه‌م ساڵح رێكبه‌ون و خۆیان ده‌سه‌ڵاتى فیعلیان لابێت. به‌ڵام نوێترین زانیارى كه ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتووه، ئه‌وه‌یه لاهور شێخ جه‌نگى داوایكردووه له بافڵ تاڵه‌بانى به‌رهه‌م ساڵح نه‌كرێته سه‌رۆك، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش كه‌ئێستا رۆڵێكى ئه‌وتۆی نه‌ماوه له گۆڕه‌پانه‌دا پشتیوانى ئه‌م داواكارییه‌ى كردووه. گرفتێكى دیكه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌نگى پێنه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێ ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆى كاندید بكات و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش وه‌ك كاندید رووبه‌ڕووى بێته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌ندامانى كۆنگره به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه ده‌نگ به كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ده‌ن.
ره‌نگه ته‌نها رێگه‌چاره‌ى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌بێت، ماڵى تاڵه‌بانى به‌كۆده‌نگى ده‌ستى بگرن و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش رازى بكه‌ن و به‌كۆده‌نگى بیكه‌نه سه‌رۆك. بافڵ تاڵه‌بانى به‌م دواییانه له به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانه‌و پێى وایه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پشتیوانییه زۆره هه‌ر خۆى ساغ ناكاته‌وه له‌سه‌ر په‌ت یارى ده‌كات. خه‌ونى به‌رهه‌م ساڵح تائێستاش به‌وجۆره‌یه هه‌موو باڵه‌كان له‌سه‌ر كه‌س رێكنه‌كه‌ون و به ناچارى هه‌موویان له‌ده‌رگاى ئه‌و بده‌ن، ئه‌وكات بڵێت "من كاندیدى هه‌موویانم".
لاهور شێخ جه‌نگى
وه‌ك باسده‌كرێت براوه‌ى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆى كاندید بكات و كوڕانى مام جه‌لال ركابه‌رى نه‌بن به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه تاجى سه‌رۆك له‌سه‌ر ده‌نێت. خاڵى لاوازى ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین له‌وه‌زیاتر گه‌وره‌ببێت و ده‌یانه‌وێت له‌قاڵبى بده‌ن. ماڵى تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین كورسى سه‌رۆك بۆ ماڵى شێخ جه‌نگى بێت و بژارده‌ى له‌وجۆره‌یان لا په‌سه‌ند نییه، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش په‌سنى ناكات، به‌رهه‌م ساڵحیش خۆى به شایسته‌ى ئه‌و پۆسته ده‌زانێت، لاهور شێخ جەنگی نێوانى له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیاریش زۆر ناكۆكه.
ماڵى تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین كورسى سه‌رۆك بۆ ماڵى شێخ جه‌نگى بێت و بژارده‌ى له‌وجۆره‌یان لا په‌سه‌ند نییه
لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ك كه‌سێك رادیكاڵ و توند ناوى رۆیشتووه‌و ئه‌م نه‌فه‌سه‌ى ئێستاى قورسه ئیداره‌ى حزبێكى وه‌ك یه‌كێتى پێبكرێت. له‌گه‌ڵ پارتیش ته‌واوناكۆكه‌و پارتى تائێستا ئاماده‌نییه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات. بۆخۆشى پێناچێت له‌م قۆناغه‌دا زۆر مەیلى هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منیى دژه‌تیرۆرو ده‌زگاى زانیارى به پۆستى كه‌م ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك بگۆڕێته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ تائێستاش به‌نیازى كورسى كه‌سى یه‌كه‌مه، چانسى هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ته‌وافوقه‌ى خه‌ریكن ماڵى تاڵه‌بانى رازى بكات، كورسى سه‌رۆكیش پێناچێت ده‌سه‌ڵاتى زۆرى لابێت و تاراده‌یه‌ك پرۆتۆكۆلى ده‌بێت ئه‌وه‌ش بردنه‌وه‌ى ئاسان ده‌كات، بۆئه‌م ته‌نها ئۆكه‌ى ماڵى تاڵه‌بانى به‌سه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر تائێستا كۆسره‌ت ره‌سوڵ دژى دانانى دووكه‌سه كه‌سێكیان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ویش بۆسه‌رۆكى قه‌واره‌ى یه‌كێتى، گوتویه‌تى یه‌ك كه‌سیان به‌سه‌و سه‌رۆك پێویست ناكات. ئه‌وه‌ش واته خۆى رۆڵى سه‌رۆك ببینێت. به‌ڵام ته‌ندروستى هاوكارى نییه ماڵى تاڵه‌بانیش پێناچێت به ئاسانى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه له كۆنگره بیخه‌نه چنگى كۆسره‌ت ره‌سوڵ. چانسى ئه‌وه‌شى هه‌یه ده‌نگى كۆنگره به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌گه‌ر له كۆنگره ركابه‌ره‌كه‌ى ته‌نها به‌رهه‌م ساڵح بێت.
بافڵ و قوباد تاڵه‌بانى
هه‌ردووكیان چانسى به‌هێزیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه كه‌سى یه‌كه‌مى یه‌كێتى، دووه‌میان پێناچێت خۆى مه‌یلى بۆی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا جیاواز له براكه‌ى له‌باڵه‌كانى دیكه‌ى حزبه‌كه‌ى نزیكتره، ره‌نگه به ئاسانى كۆده‌نگى له‌سه‌ر دروستبێت، تائێستا خواستى به‌وجۆره‌یه له ئه‌ركه‌كه‌ى له حكومه‌ت بمێنێته‌وه‌و خواستی كه‌مه بۆ پۆستى حزبیى. هه‌رچى سه‌باره‌ت به براگه‌وره‌كه‌یه‌تى كه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى ململانێكانى نێوخۆى حزبه‌كه‌یه‌تى، چانسى كه‌م نییه بۆ بوون به كه‌سى یه‌كه‌م، پێشتر رێگاكه‌ى شێلاوه‌و ناوبه‌ناویش ده‌یه‌وێت وه‌ك باوكى مامه‌ڵه بكات و نه‌یاره‌كان كۆبكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌میش خاڵى لاوازى هه‌ن. كه‌م ئه‌زموونه‌و هه‌ندێك به‌كه‌سێكى هه‌ڵچووى وه‌سف ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌ى بڕیاره‌كانى كاردانه‌وه‌ى هه‌ڵچوونه‌كانیه‌تى. روون نییه لاهور شێخ جه‌نگى بۆچوونى چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بافڵ ببێته كه‌سى یه‌كه‌م، به‌ڵام شێخ جه‌نگى ئه‌و راستییه‌ش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى ببێته سەرۆک بۆهه‌میشه چانسى بوون بە سەرۆکی ئه‌و ده‌سوتێت.
مه‌لابه‌ختیار
له‌نێو ئه‌و مشتومڕه بێئه‌نجامانه دوورنییه بازه‌كه به‌سه‌ر شانى گومناوێكه‌وه بنیشێته‌وه. مه‌لابه‌ختیار له‌سه‌ر ماڵى تاڵه‌بانى ده‌مێكه خۆى ساغكردووه‌ته‌وه. بۆ ماڵى تاڵه‌بانى بژارده‌یه‌كى خراپ نییه ئه‌گه‌ر بژارده‌كانى دیكه به بنبه‌ست گه‌یشتن. مه‌لابه‌ختیار خۆى له‌هه‌موو كاندیده‌كان به شیاوتر ده‌زانێت و پێى وایه ئه‌و زیاتر له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح مسته‌حه‌قه. ته‌نها چانسى ئه‌وه‌یه ماڵى تاڵه‌بانى وه‌ك تاكه كاندیدى خۆیان بیناسێنن و بیكه‌ن به سكرتێر.