01:08 - 07/12/2019
لە هەولێر بەشێک لە کوردانی پارچەکانی تر ناچار دەکرێن داوای رەگەزنامە نەکەن
سەرەتای
مانگی رابردوو، سەرحەد و رۆژین کە ژنومێردێکی خەڵکی عەفرینن و لە هەولێر دەژین،
سەردانی نشینگەی ئەو شارەیان کرد تا مافی مانەوەیان درێژ بکەنەوەو داوا پیشکەش
بکەن بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی عێراقیی. کەچی لەوێ بەڵێننامەیەکیان پی پڕ دەکەنەوە
تا تەنازول بکەن لە داوای پێدانی رەگەزنامە ئەگینا مافی مانەوەیان بۆ درێژ
ناکرێتەوە.
پڕکردنەوەی بەڵێننامەی تەنازولکردن، کارێکی نایاساییە کە بەو کەسانە کراوە
سەرحەد
و رۆژین لە ساڵی ٢٠٠٩ ـوە لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەپێی یاسای عێراقیی ئێستا کە
١٠ ساڵە بەبێ دابڕان لێرە دەژین، مافی ئەوەیان هەیە رەگەزنامەی پێ بدرێ. بەڵام بە
پڕکردنەوەی ئەو بەڵێننامەیە کە داوای رەگەزنامە نەکەن بێهیوابوون لەوەی بتوانن لە
هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
ئەو
ژن و مێردە دایک و باوکی دوو کچی تەمەن ١١ و ٦ ساڵانن، ئێستا کە پێیانگوتراوە کە
رەگەزنامەتان پێنادرێ، بە نیازن هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن و بچن بەرەو ئەوروپا.
سەرحەد
بۆ پەیسەر گوتی:" بۆ من و خێزانەکەم چەندین دەرفەت هەڵکەوتووە تا بچین بۆ
هەندەران، بەڵام ئێمە پێمانخۆشبووە لە باشوور بین و لێرە مافی هاوڵاتیبوون
بەدەستبهێنین. کەچی دوای ١٠ ساڵ مانەوە ئیستا پێمان دەڵێن بۆتان نییە داوای
رەگەزنامە بکەن. بۆیە ئێستا گەیشتمە ئەو باوەڕە کە سەفەر بکەین بۆ هەندەران چونکە
نامەوێ چارەنووسی دوو کچەکەم لە نادیاریدا بهێڵمەوە".
شارەزایانی
ئەم بوارە دەڵێن: پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ تەنازول و سازش، پێچەوانەی یاسایە و
نەدەبوو ئەو کارەیان لەگەڵدا بکرایە.
نموونەیەک لەو بەڵێننامەیەی بە کوردانی رۆژئاوا پڕکراوەتەوە لە هەولێر
یاسا رەگهزنامه به‌كێ ده‌دات؟
به‌پێى
یاساى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیى ژماره ٢٦ی ساڵی ٢٠٠٦، چه‌ند رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى
دیاریكراوه كه لێیه‌وه هه‌ر بیانییه‌ك ده‌توانێ ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیى به‌ده‌ستبهێنێ
وەکو:
-
هه‌ر كه‌سێك ماوه‌ى ١٠ ساڵ بێ بچڕان نیشته‌جێى عێراقبێ
-
لەڕێى هاوسهرگیرییەوە، به‌ڵام ده‌بێ كه‌سه‌كه پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانبێ
-
منداڵ له‌سه‌ر ره‌گه‌زنامه‌ى باوكیان، ره‌گه‌زنامه وه‌رده‌گرن
-
ره‌گه‌زنامه به له‌دایكبوون لهخاكى عێراقدا، به‌و مه‌رجه‌ى باوك و منداڵ پێكه‌وه
نیشته‌جێى عێراقبن.
-
له‌دایكبوونى منداڵ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كاتێك دایكى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیى هه‌بێ
و باوكى نادیاربێ.
هه‌ركه‌سێك
ئەم مهرجانەی تێدابێ، دەتوانێ داواكارى پێشكه‌شى وهزارەتى ناوخۆ بكات بۆ وه‌رگرتنى
ره‌گه‌زنامه. لە کاتێکدا ئه‌گه‌ر داواکەی ره‌تبكرێته‌وه، ئەوا شیاوى تانه‌لێدانه
له‌به‌رده‌م دادگاى ئیداریى، بڕیارى دادگایش له‌به‌رده‌م دادگاى فیدراڵیدا تانه‌ى
لێده‌درێت.
ده‌رگایه‌كى كڵۆمدراو
ئێستا
لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە لە هەرێمی کوردستان، هیچ داواکارییەکی پیدانی
رەگەزنامە لەو کەسانە وەرناگیرێ کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە. بەگوێرەی
بەدواداچوونەکانی پەیسەر ئەمە بەهۆی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدایە سەبارەت بە
پێدانی رەگەزنامەی عێراقیی.
لە بڕگه‌ى پێنجەم لە ماده‌ى ١١٠ی ده‌ستوورى
عێراقدا هاتووە: ده‌سه‌ڵاتى پێدانى ره‌گه‌زنامه، مافى نیشته‌جێبوون و په‌نابه‌ریى
لە ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدراڵیدایه.
لەژێر
رۆشنایی ئەم مادەیەدا، حكومه‌تى عێراق دان نانێ به‌و رهگهزنامانهى له‌هه‌رێمى
كوردستان ده‌رهێنراون. به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌موو مامه‌ڵه‌كانى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه‌ى
بیانییه‌كان په‌كى كه‌وتووه خەمڵێنراون بە "سه‌دان هه‌زار کەس".
دەرەتانێک لە بەغداوە
بۆ
چارەسەرکردنی ئەم کێشە یاسایی و مرۆییە، له پەرلەمانی عێراق لیژنه‌یه‌ك
دروستكراوه تا لانیکەم چارەسەرێکی مامناوەند دابنرێ. بەگوێرەی قسەی ئه‌ندامێكى
ئه‌و لیژنه‌یه، هه‌نگاوى باش نراوەو لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زیرى
ناوخۆى هه‌رێم و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوە.
پەرلەمانتار
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ په‌یسه‌ر گوتى:" به‌غدا ره‌زامه‌ندى ده‌بڕیوه
دان به‌و رهگهزنامانهدابنێ کە پێش پەسەندکردنی ده‌ستوورى عێراق لە ٢٠٠٥ له هه‌رێمى
كوردستان دەرکراون. ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە ٦٠ بۆ ٧٠ هه‌زار
كه‌سن. بۆئهوانەیشى دواى ٢٠٠٥ دەرکراون، هه‌وڵێک
هه‌یه بۆ ئەوەی ئەوانیش چاره‌سه‌ر بكرێن".
به‌خشینه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه
ساڵانى
رابردوو هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان، یه‌كێتى و پارتییان به‌وه تۆمه‌تبار
ده‌كرد كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌گه‌زنامه بۆ كوردانى به‌شه‌كانى دیكه ده‌به‌خشن
و ده‌نگیان پێده‌ده‌ن لە قازانجی خۆیان.
هێرش
عه‌زیز ناوى خوازراوى یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه له‌كاتى هه‌ڵبژاردن وه‌ك
خۆى ده‌ڵێت، ره‌گه‌زنامه‌ى ئاماده‌كراویان بۆ هێناوه‌ته ماڵه‌وه. ئه‌و كوردى
نیشته‌جێى كه‌مپى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاته له كۆیه "ره‌گه‌زنامه‌كه‌م رهتكردەوەو
گوتم ئه‌گه‌ر له‌پێناو ده‌نگدان ئه‌و رهگهزنامهیەم پێده‌به‌خشن، من نامه‌وێ"
ئێستا
ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌یه بووه‌ته به‌ڵا بۆ ئه‌و كوردانه‌ی رەگەزنامەیان پێدراوە چونکە
به‌غدا ئیعترافیان پێناکات، ئەوان دەڵێنلە وڵاتی خۆیاندا هەڵکەنراون و لێرەش لەسەر
کاغەزێک مافی هاوڵاتیبوونیان پێدراوە کە لەلایەن پایتەختی عێراقەوە بە رەسمیی
ناناسرێ!
ئەوان
دەبێ چەند ساڵێکی تر چاوەڕێ بکەن کە ئاخۆ هەرێم و بەغدا دەگەنە رێککەوتن تا
رەگەزنامەکانیان وەکو رەگەزنامەی رەسمیی حسابی بۆ دەکرێ؟
هه‌نگاوێكى دیكه له به‌غداوه
عه‌لى
سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر
گوتى: ئاگادارى كێشه‌و چەرمەسەرى ئه‌و كوردانهین كه مه‌رجه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه
بەڵام ره‌گه‌زنامه‌یان پێنادرێ، هۆكاره‌كه په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى حكومه‌تى
ناوهندو هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌بێ.
پێدانى ره‌گه‌زنامه ده‌كرێته‌وه بۆ ئهوكهسانهى مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدایه"
سەبارەت
بەو کوردانەی کە بەڵێننامەیان پێپڕکراوەتەوەو تەنازولیان پێنووسراوە، عه‌لى سه‌باح گوتی:"پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه
به كه‌سێك تا تەنازول لە مافی خۆی بکات، نایاساییه‌و نەدەبوو بکرایە".
تا بەهار مۆڵەتە
به‌پێى
زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، حكومه‌تى عێراق تا مانگى ئازارى ٢٠٢٠ مۆڵه‌تى داوه بۆئه‌وه‌ى
فهرمانگهكانى ره‌گه‌زنامه‌و نشینگه به ته‌واوى بخرێنه سه‌ر به‌غدا. وه‌زاره‌تى
ناوخۆى عێراق نیازى هه‌یه دواى رێوشوێنه‌كان، ئه‌و ده‌رگا داخراوه بكاتهوەو
رەگەزنامە بە هەموو ئەوانە بدرێ کە مافی پیدانی رەگەزنامەیان هەیە.
به‌پێى
زانیارییه‌كان به‌غدا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هه‌رێم
مامه‌ڵه‌ى(تعداد) جێبه‌جێبكه‌ن، واته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بنه‌چه‌یان له تۆمارى
عێراقدا هه‌یه به‌ڵام به‌هه‌ر هۆكارێكبێ خۆى تۆمارنه‌كردووه، به‌ڵام بۆ ره‌گه‌زنامه
گوتویه‌تى جارێ سه‌بر بگرن. هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كهوتوون٩٠٪ى
ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى له هه‌ولێر په‌كیان كه‌وتووه، له جۆرى یه‌كه‌من و تەنیا ١٠٪ى
مامه‌ڵه تۆز له‌سه‌ر نیشتووه‌كان دۆسیه‌ى ره‌گه‌زنامه وه‌رگرتن(تجنس)ن. به‌ڵام
له سلێمانى ئاماره‌كه رێك پێچه‌وانه‌یه‌و ٩٠٪ى مامه‌ڵه‌كان جۆرى دووه‌من و تەنیا
١٠٪ی مامه‌ڵه‌كان جۆرى(تعداد)ن. به‌وپێیه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر له سلێمانى، بۆ
كاتێكى زیاتر دەمێنێننەوە.
ئەم راپۆرتە لە ژمارە ٦ی گۆڤاری پەیسەر لە رۆژی ١ی١٢ی٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە