11:05 - 06/12/2019
پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی پێشكه‌شده‌كرێت
چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش بڕیاریدا 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی باڵه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره، باس له پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی باڵه‌كان ده‌كرێت.
تا ئێستا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره ئه‌نجام نه‌دراوه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ته‌وافوقی سورن، هه‌رچی باڵی ماڵی تاڵه‌بانیشه به‌و داوایه رازی نین و ناشیانه‌وێت كۆنگره له‌وه زیاتر دوا بكه‌وێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ته‌وافوقی سورن
65%ی ئه‌و كاندیدانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له كۆنفرانسه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، نزیكن له ماڵی تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی كه له‌ناویاندا ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه، ترسیان له‌وه هه‌یه له كۆنگره ده‌رنه‌چن، بۆیه ئه‌م ده‌نگدانه چوونه پاڵ ده‌نگی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافقی. هه‌رچی ماڵی تاڵه‌بانیشه به‌و رێگه‌چه چاره‌یه رازی نین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ساڵی 1975ه‌وه كه دامه‌رزاوه سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه و ئێستا هه‌نگاو بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می ده‌نێت، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه‌یه له دوای كۆچی دوای جه‌لال تاڵه‌بانی دامه‌زرێنه‌ری.
پڕۆژه‌كه یه‌كێتی بۆ سه‌ر دوو ئاستی ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌كات
پڕۆژه نوێكه یار و نه‌یاری پێ كۆنه‌كراوه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دراوه به په‌یسه‌ر، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ره‌كان له‌سه‌ر مێزی كۆنگره، پڕۆژه‌یه‌كی نوێ پێشنیاركراوه. به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بۆ سه‌ر دوو ئاست (قه‌واره‌ی یه‌كێتی – سه‌رۆك و جێگرانی یه‌كێتی) دابه‌شده‌كات.
له پڕۆژه‌كه چاره‌سه‌ری ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له كۆنگره دوو ئاستی ده‌سه‌ڵات دیاری بكرێت، قه‌واره‌ی یه‌كێتی كه بریتی ده‌بێت له مه‌رجه‌عی یه‌كێتی و له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێـت، سه‌رۆك یان سكرتێری یه‌كێتیش به‌رهه‌م ساڵح بێ و چوار تا پێنج جێگری هه‌بێت، كه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاره‌كان له‌ناو یه‌كێتی بده‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ جێگری سكرتێر یان سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكراون، به‌پێی پڕۆژه‌كه بریتین له( بافڵ تاڵه‌بانی – لاهور شێخ جه‌نكی – شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ- ژنێك).
ماڵی تاڵه‌بانی پڕۆژه‌كه‌یان پێ باش نییه و قبوڵیان نه‌كردووه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه به په‌یسه‌ر دراوه، ئه‌م پڕۆژه تا ئێستا له‌لایه‌ن ماڵی تاڵه‌بانییه‌وه قبوڵ نه‌كراوه و ناچنه ژێر باری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه. به‌ڵام باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافوقی و بێ كێشه قبوڵیانه پڕۆژه نوێێكه له ناو كۆنگره په‌سه‌ند بكرێـت.
پارتی له‌گه‌ڵییه‌تی
یه‌كێك له‌و لایانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتی، پارتی به ئامانجی ئه‌وه‌ی گره‌نتی مانه‌وه‌ی دۆسته‌كانی بكات له‌ناو بۆته‌ی بڕیاردانی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ كۆنگره په‌سه‌ند بكرێت.
جگه له پارتیش وڵاتێكی دراوسێ پێی باشه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی یه‌كێتی و گره‌نتیكردنی كۆنگره‌یه‌كی بێ كێشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه باڵه جیاوازه‌كانی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆنگره‌ی پێ به‌ڕێوه‌بچێت.