05:44 - 25/11/2019
به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌رچى و چۆن رێككه‌وتوون؟
گرێكوێره‌ى چه‌ند ساڵه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ریكه ده‌كرێته‌وه، ئه‌و شانده هونه‌رییه‌ى به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له سێ رۆژدا دووجار چوونه به‌غدا، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له داواكارییه‌كانیان له ره‌شنووسى پرۆژه‌یاساى بوودجه‌دا جێكرده‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر پشكى ته‌واوه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكنه‌كه‌وتوون، جگه له ده‌سته‌واژه‌ى ره‌وانه‌كردنى بوودجه‌و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
زانیارییه‌كان
كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌ستى كۆمپانیاكان خه‌ریك بوو به بنبه‌ست بگه‌ن و بێئه‌نجام بوو، ئه‌مریكا له‌سه‌ر خه‌ت بوو فشارى ده‌كرد بۆئه‌وه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجه نه‌رمى بنوێنن، ئه‌مڕۆ تاراده‌یه‌كى زۆر ئه‌و گرێیه كراوه‌ته‌وه، بەشی زۆری ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی هەرێم.
رێككه‌وتنه‌كه ده‌چێته نێو پرۆژه‌یاساى بوودجه
به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه مه‌بده‌ئییه‌ى كراوه، هه‌رێمى كوردستان له سه‌رى ساڵى نوێوه مانگانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى حكومه‌تى عێراق ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا پشكى هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌و مووچه ره‌وانه‌ده‌كرێت، به‌غدا پێشتر رازى نه‌بوو ئه‌گه‌ر هەرێم حه‌قده‌ستى كۆمپانیاكان نه‌دات، سه‌دا ١٢.٦٧ى بوودجه‌ش بۆ هه‌رێم بنێرێت. ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم رێككه‌وتن نه‌كراوه، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق پشكى خۆى نزیك له سه‌دا ١٤ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه، تاهه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوولا مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه داواى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن، له‌دواى هه‌فته‌ى رابردووه‌وه رێككه‌وتنه‌كه ده‌چێته نێو پرۆژه‌یاساى بوودجه‌و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كرێت.
حكومه‌تى عێراق بڕی مووچەی فەرمانبەران و خەرجی هەرێمى بە ٩٠٠ملیۆن دۆلارى مانگانە دیاریکردووە، لەبەرامبەر فرۆشتنی ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم. له‌و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیله‌ى ده‌مێنێته‌وه، هه‌رێمى كوردستان بۆى هه‌یه، بەشی قەرزەکان و پارەی پرۆژەکانی لێبداته‌وه، عێراق بەرپرس نییە لە هەربڕە قەرزێکی هەرێم کەلەدوای ساڵی ٢٠١٢ ه‌وه كرابێت و ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان بیداته‌وه.
هه‌رێم و به‌غدا پلانى ساڵێكیان داناوه بۆ بوودجە
ئه‌ندامێكى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان، كه نه‌یوست ناوى بهێندرێت بۆ په‌یسه‌ر گوتى، رێکكەوتنه‌کە سودی زۆرى بۆ هەرێمى كوردستان ده‌بێت، هه‌رێم و به‌غدا پلانى ساڵێكیان داناوه بۆ بوودجەو پرسی پێشمەرگە و داهاتی نەوت،"چاکسازی گەورە لە هەرێمى كوردستان روودەدات لەساڵی ٢٠٢٠، وە فەرمانبەران دڵنیادەکەینەوە کە مووچە لەکاتی خۆى دەدرێت".
به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شانده‌كه رێككه‌وتنه‌كه به‌جۆرێكه، هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى ٥٠٠هەزار بەرمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، نیوەی راده‌ستى به‌غدا ده‌كات، له به‌رامبه‌ر مووچه‌و بوودجه، ئه‌و نیوه‌ى ده‌مێنێته‌وه، رێككه‌وتوون هه‌رێمى كوردستان قه‌رزه‌كانى تورکیا‌و روسیا بداتەوە، دواى قه‌رزه‌كان رێككه‌وتنى دیكه ده‌كرێت.
عێراق چاودێرى پرۆسه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان دەكات
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه، هه‌رێمى كوردستان قه‌رزه‌كانى خۆى له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا پاكتاو بكات، سه‌ره‌تا قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌درێته‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌و قه‌رزانه رێژه‌یه‌ك سودیان له‌سه‌ره، دواتر قه‌رزه‌كانى ناوخۆ به پاشكه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه بدرێته‌وه. لێكتێگه‌یشتن هه‌یه كه حكومه‌تى عێراق چاودێرى پرۆسه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بكات و كه قه‌رزه‌كان پاكتاوكران، جارێكى دیكه هه‌ردوولا رێكبكه‌ون.
هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى هه‌ردوولا جارێكى دیكه كۆده‌بنه‌وه‌و واژۆى كۆتایى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى یاخود په‌شیمان بوونه‌وه روونه‌دات، رێككه‌وتنه‌كه ده‌برێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت و شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠٢٠ی عێراق، بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو پرۆژه یاساى بووجه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له قۆناغى یه‌كه‌مدا به‌غداو هه‌ولێر رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه‌و نه‌وت ته‌واوده‌كه‌ن، له قۆناغى دووه‌مدا هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌ى گومرك و سنوره‌كان و پێشمه‌رگه داده‌نیشن، قۆناغى سێیه‌مى رێككه‌وتنیش، له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كانه. بڕیارە دواى كۆتاییهاتنى گفتوگۆكانى بووجه‌ش هه‌ردوولا له‌سه‌ر راكێشانى بۆرى گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا و وڵاتانى دیكه و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌شت پارێزگاى دیكه‌ى عێراق به هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مساڵ حسابى بكه‌ین بوودجه‌ى هه‌رێم ١٠ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار ده‌بێت
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"ئه‌و رێككه‌وتنه تائێستا واژۆنه‌كراوه، ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل راده‌ست ده‌كه‌ن و بوودجه‌ى ته‌واو دێت بۆ عێراق، باقى نه‌وته‌كه‌ى هه‌رێم خۆى بۆ كۆمپانیاكانه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مساڵ حسابى بكه‌ین بوودجه‌ى هه‌رێم ١٠ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار ده‌بێت، به‌ڵام جارێ دیارنییه له بوودجه نه‌وت به‌چه‌ند دیاریده‌كرێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه پشكى هه‌رێم بچێته سه‌دا ١٣،٩، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند بێت رێككه‌وتنێكى باشه‌و خه‌ڵك ئیسفاده ده‌كات، ده‌بێت په‌رله‌مانتارانى كوردستان وابكه‌ن بۆئه‌وه‌ى یاساى بوودجه هه‌بێت".
له‌دواى ساڵى ٢٠١٤ ه‌وه، هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا كه‌وتنه ناكۆكى قوڵ و ئه‌وكێشه‌یان تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌م ئاڵۆزتر ده‌بوو پێده‌چێت، ئه‌و لێكگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكى روونبوونه‌وه‌ى ئه‌و گۆمه لێڵه‌بێت و خه‌ڵكیش دواى چه‌ند ساڵێكى سه‌خت پشوویه‌ك بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخ هاوكار بێت و ئه‌وه‌ى رستراوه نه‌بێته‌وه خورى.