06:07 - 22/11/2019
ئه‌ڵمانیا بەدوای ئەو چەکانەدا دەگەڕێت داویەتی بە پێشمەرگە
بەپێی زانیارییەکانی پەیسەر، تیمێكى
وەزارەتی بەرگریی ئه‌ڵمانیا، به‌بێده‌نگى و به‌وردى به‌دواى چه‌كه ئه‌ڵمانییه‌كان
و سه‌ره‌داوى ئه‌و جێگۆڕكێییانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه به‌چه‌كه ئه‌ڵمانییه‌كان كراوه
لە هەرێمی کوردستان. پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌كه به‌نهێنێى به‌ڕێوه‌ده‌چێ چیرۆكى
سووتاندنى كۆگانى چه‌ك ده‌ستى به‌ستوون، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دان به‌بوونى لیژنه‌یه‌كى
له‌وجۆره‌دا نانێ.
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا گومانی هەیە ئەو چەکانە درابن بە دەرەوەی هەرێمی کوردستان
له‌سه‌روه‌ختى شه‌ڕى داعشدا ئه‌ڵمانیا
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌بوو كه هه‌رزوو هاوكارى گه‌یانده پێشمه‌رگه، ناوه‌ندى مه‌شق
و راهێنانى پێشمه‌رگه‌ى كرده‌وه‌و یه‌كێك له كاریگه‌رترین چه‌كه‌كانى بۆ راگرتنى
داعش دایه ده‌ستى پێشمه‌رگه(میلان)
ئه‌ڵمانیا دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى
داعش هێشتا له‌هاوكاری و مه‌شق به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هه‌وڵه‌كانى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى
پێشمه‌رگه نه‌وه‌ستاوه. مانگى ئه‌یلولى ٢٠١٦ دواى دووساڵ له شه‌ڕى داعش،
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیرى پێشووى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ردانێكیدا بۆ هه‌رێمى
كوردستان گوتى:"زیاتر له ١٠ هه‌زار پێشمه‌رگه راهێنانیان پێكراوه" تا
ئه‌و به‌رواره به‌گوته‌ى ڤۆنده‌رلاین، ئەڵمانیا زیاتر لە ٩٠ ملیۆن یۆرۆی وەک
یارمەتی سەربازیی پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
ئێستا ئه‌و وڵاته دوودڵ و نیگه‌رانه
له‌و هاوكارییانه‌ى ره‌وانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كردووە، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر،
تیمێكى ئه‌ڵمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، تیمه‌كه ده‌ڵێن
كه چه‌كى ئه‌ڵمانیى گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى سوپاى
پاسدارانى ئێران و سوریا‌و ته‌نانه‌ت حزبوڵڵاى لوبنانیش. ئه‌ڵمانییه‌كان
گومانیان وایه ئه‌و چه‌كانه له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه دزه‌یان پێكراوه، ئه‌و چه‌كانه‌یه
كه بۆهاوكارى دابوونى به پێشمه‌رگه.
جەبار یاوەر: هیچ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ئەڵمانی نەهاتوونەتە هەرێم تا بەدواداچوون بکەن
په‌یسه‌ر زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه،
تیمه‌كه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه،
ژماره‌ى چه‌كه‌كانیان پێیه‌و ده‌یانه‌وێت دڵنیابنه‌وه كه ئه‌وچه‌كانه دابوویان
به‌هه‌رێمى كوردستان له شوێنى خۆیانن، بۆئه‌وه‌ش لیسته‌كه‌ى ده‌ستى خۆیان به‌راورد
ده‌كه‌ن به‌و چه‌كانه‌ى وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانى پێشمه‌رگه ده‌یخەنه پێش چاویان.
ته‌نانه‌ت تیمه‌كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، له‌وه‌ى چه‌ند جار چه‌كى
میلانیان به‌كارهێناوه ئێستا ژماره‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كه‌ماون چه‌ندن. ته‌نانه‌ت
زانیارى هه‌یه كه تیمه‌كه گوتوویانه شه‌ڕى داعش كۆتایى پێهاتووه‌و ئه‌و چه‌كه
قورسانه‌ى كه كارتان پێى نه‌ماوه‌ك پێویسته راده‌ست بكرێنه‌وه.
تیمه‌كه تائێستا وه‌ڵامى
دڵخۆشكه‌ریان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، پێیان گوتراوه كه سه‌ردانى پاشماوه‌ى
كۆگاسوتاوه‌كانى چه‌ك بكه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان،به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌یانه‌وێت به‌ئه‌ڵمانییه‌كان
بڵێن، كه چه‌كه ئه‌ڵمانییه‌كان له كۆگانى چه‌كدا سووتاون. به‌ڵام پێناچێ ئه‌و وه‌ڵامه
بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان به‌سبێ، چونكه سوتانى كۆگانى چه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان رووداوى
له‌پڕو ته‌مومژاوى بوون، ئه‌نجامى هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ راى گشتى ئاشكرانه‌كراوە.
سوتانى
كۆگاكانى چه‌ك
مانگی ئابی ٢٠١٧ لەنزیك
فڕۆكەخانەی هەولێر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە فەرماندەیی زێرەڤانی ئاگری گرت
و تەقییەوە. سەرەتای ساڵی ٢٠١٨كۆگایەكی دیكەی چەك و تەقەمەنی لەسەر شەقامی نەورۆزی
شاری هەولێر تەقییەوە، ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دوو
کۆگای دیکە تەقینەوە. له ده‌ستپێكى مانگى ته‌مووزى ساڵى ٢٠١٨ له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا،
سێ كۆگاى چه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان گڕیان گرت و سووتان، كۆگایه‌ك له كۆمه‌ڵگاى
ئالوكا له دهۆك، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی کە بە (باروتخانە) ناسراوە لە ناوچه‌ى
تاسڵوجەی سلێمانی، ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایه‌كى
چه‌ك لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام.
سووتان و ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و
كۆگایانه یه‌ك به‌دواى یه‌ك له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا جێگه‌ى پرسیار‌و گومانى زۆربوون،
به‌ڵام هۆكاره‌كانى بۆ راى گشتى ئاشكرانه‌كران و كارى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه نه‌خرانه
به‌رده‌م راى گشتى. لێدوانى به‌رپرسه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌یان به‌چه‌ند
هۆكارێكى جیاواز ده‌كرد بۆ گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان، ئه‌وانیش به‌رزى پله‌ى
گه‌رما، یاخود گونجاونه‌بوونى كۆگاكان و نه‌بوونى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى، كۆنبوونى كۆگاكان، هه‌روه‌ها
لاى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانیش گوتبوویان كۆگاكان كۆن بوون و هى سه‌رده‌مى به‌عسه.
تیمه ئه‌ڵمانییه‌كه
به‌چى ده‌گه‌ن؟
به ئاماژه‌كردن به كۆگا
سووتاوه‌كانى چه‌ك، پێناچێ ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌و لیسته‌ى ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستى بخه‌ن،
تیمه‌كه كه‌وتوون به‌سه‌ر سووتو و پاشماوى باروت و ته‌قه‌مه‌نى و چه‌كى سووتاوى
كۆگاكاندا. ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رئه‌وه‌ى تاچه‌ند
دڵنیاده‌بنه‌وه له دروستى زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به سووتانى كۆگاكانى چه‌ك.
پێده‌چێ گومانى یه‌كه‌م و گه‌وره‌ى لیژنه‌كه بۆ شوێنى دزه‌پێكردنى چه‌كه‌كان هه‌رێمى
كوردستانبێ، بۆیه‌ش راسته‌وخۆ له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌دواى ئه‌و چه‌كانه‌دا
ده‌گه‌ڕێن. جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دان ره‌تیده‌كاته‌وه
ئه‌ڵمانیا به‌دواى چه‌كه‌كانیه‌وه‌بێ و لیژنەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردبێ.
یاوه‌ر بۆ په‌یسه‌ر گوتى، هیچ لیژنه‌یه‌كی لەو ۆجرەی دەوترێ لە ئارادا نییه‌و كه‌س
قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كردوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى كارى لیژنه‌ى
به‌دوادا گه‌ڕانى چه‌كه‌كان، بڕوا به ئه‌ڵمانییه‌كان نه‌هێنێ كه هه‌رێمى
كوردستان سووچى نییه له دزه‌كردنى ئه‌و چه‌كه ئه‌ڵمانییه‌دا، ئه‌گه‌رى زۆره
دیارنه‌مانى چه‌كه‌كان كار بكاته سه‌ر هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیاو هاوپه‌یمانان بۆ
پێشمه‌رگه‌و ته‌نانه‌ت كاربكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیش. به‌تایبه‌ت
ئێستا كه هاوكێشه‌ى سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه به‌زیانى كورد روو له
داكشانه، هێزى پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ركات زیاتر پێویستیان به‌بوونى
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هاوكارى مه‌شقه‌كانیانه له‌هه‌رێمى كوردستان.