08:02 - 20/11/2019
پەکەکە و میت شەڕی دەستەوئێخەیان گواستووەتەوە هەولێر و سلێمانی
مانگی تەمووزی ٢٠٠٣ هەواڵی دەستگیرکردنی تیمێکی سیخوڕیی میتی تورکیا لەناو شاری سلێمانی لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە، خەڵکی توشی حەپەسان کرد چونکە ئەوە یەکەمجار بوو بەوجۆرە بەرپرس و کارمەندانی میت لەناوشاردا بە کۆمەڵ دەستگیر بکرێن و تورەکە بکرێتە سەریان.
بەڵام ئێستا ئیتر دەستگیرکردن یان ئۆپراسیۆنی کوشتن لەنێوان پەکەکە و میت – دا لە هەرێمی کوردستان، خەریکە دەبێتە هەواڵی ئاسایی و خەڵک کەمتر شۆک دەبن بەو رووداوانە!
بە ئاشکرا بکوژە و بگرە
بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠١٦ بەدواوە، جموجوڵی میت لە هەرێمی کوردستان ئیتر بە شاراوەیی نەماوە. بەڵکو لە سووڕی متبوون دەرچووەو بە ئاشکرا تەراتێن دەکەن. بەڵگەی ئەم قسەیەش رووداوە مەیدانییەکانی نێوان پەکەکە و میتە کە روویانداوە.
رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٧ پەکەکە ئاشکرایکرد کە دوو کارمەندی میتیان لە نزیک بەنداوی دوکان لە پارێزگای سلێمانى دەستگیرکردووە. بەرپرسانی پەکەکە رایانگەیاند ئەو دوو کەسە، پیلانیان داناوە بۆ تیرۆرکردنی جەمیل بایک.
دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە هەروا بە ئاسانیی تێنەپەڕی، چونکە بەرپرسانی باڵای تورکیا زۆر هەوڵیاندا هەرێمی کوردستان بە تایبەت ی.ن.ک کە فشار بخەنە سەر پەکەکە بۆ بەرەڵڵاکردنیان. بەڵام پەکەکە نەچووە ژێرباری ئەو داوایەو ئازادی نەکردن، لەسەر ئەمەش دەوڵەتی تورکیا رۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠١٧ بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە دەرکرد.
ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠١٨ زەکی شنگالی فەرماندەی گشتیی پەکەکە لە شنگال، لەناو ئوتۆمبیلێکدا لەگەڵ چوار شەڕڤان کرانە ئامانج و شەهیدبوون. وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژێک دواتر رایگەیاند کە زەکی شنگالی لەڕێی بۆردمانی فڕۆکەکانیان کراوەتە ئامانج، ئەمەش نیشانی دەدات دەزگای میت بە وردی چاودێری ئەو کەسانەی کردووەو سەیارەکەیان دەست نیشانکراوە بۆ بۆردمان.
پەکەکە بە دەستگیرکردنی بەرپرس و کارمەندانی میت و تورکیا بە شەهیدکردنی سەرکردەکانی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە
ساڵێک دوای شەهیدکردنی زەکی شنگالی، لە رووداوێکی هاوشێوەدا رۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩ دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، لە چیای کورتەک کرایە ئامانج و شەهید بوو. دیار غەریبیش هاوشێوەی شنگالی لەناو سەیارەکەیدا بە بۆردمانی فڕۆکە پێکراوە.
ئەم رووداوی کوشتنانە بەبێ زیانی میت تێنەپەڕیون، بەڵکو دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میت لە نزیک بەنداوی دوکان و کوشتنی کارمەندێکی باڵای میت لەناو جەرگەی شاری هەولێر لە رۆژی ١٧ی تەمووزی 2019 کە دواتر بە "رووداوی هۆقەباز" ناوی دەرکرد، کاردانەوەکانی گەیاندە لوتکەی خۆی.
خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە، لە ٢٠٠٣ـەوە تائێستا، هەموو ئەم رووداوانەی نێوان میت و پەکەکە لە مانگەکانی تەمووز و ئابدا روویانداوە!
میت و سلێمانی
وەکو لە دەسپێکی ئەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە، یەکەم دەستگیرکردنی تیمی سیخوڕیی تورکیا، لەناوشاری سلێمانییەوە دەستیپێکردووە لە تەمووزی ٢٠٠٣ بەڵام پانزە ساڵ دواتر هەر لە دەوروبەری ئەم شارەدا جارێکی تر، تیمێکی سیخوڕیی میت دەستگیر دەکرێنەوە لەلایەن پەکەکەوە.
بە شەهیدکردنی دوو کادری باڵای پەکەکە لە ئێوارەی١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لەسەر چیای ئەزمڕ کە ئاسایش رایگەیاند بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، جارێکی دیکە تارمایی میت لەم ناوچەیە دەرکەوتەوە. هەرچەندە سەرەتا پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان نەیانویست هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو رووداوە بدرکێنن، بەڵام حەفتەیەک دواتر ئاسایش لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: دو کادیری باڵای پەکەکە) بەناوەکانی جەمیل و دەمهات لەسەر شاخی ئەزمڕ، لەناوچەیەکی گەشتیاریی لەناو خەڵکی مەدەنیدا بەشێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج.
زانیاری ئەوە بە پەیسەر دراوە، کە ئەو روونکردنەوەیەی ئاسایش لەژێر فشاری حکومەتی عێراقدابووە، ئەگینا بە نیاز نەبوون بەو روون و راشکاوییە زانیارییەکان بۆ رای گشتیی بڵاو بکەنەوە.
تورکیا فشاری زۆر دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان و چاوەڕوانی زیاتری هەیە بۆ پاڵەپەستۆخستنە سەر پەکەکە
ئه‌و رووداوه ئه‌گه‌رچى په‌رده له‌سه‌ر توانا‌و زانیارى وردى هه‌واڵگریى توركیا له سلێمانى هه‌ڵده‌داته‌وه، به‌ڵام كشانى توركیا بۆ سلێمانى كوتوپڕو له‌خۆوه نییه، ماوه‌یه‌كى زۆره ئه‌و وڵاته مانۆڕى چڕوپڕى ژێربه‌ژێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى له‌ڕووى هه‌واڵگرییه‌وه كۆنتڕۆڵكردنى شاره‌كه بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی په‌یسه‌ر لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، لە چەند مانگی رابردوودا تیمێكى باڵاى هه‌واڵگریى میت، ژیته‌م، وه‌زاره‌تى به‌رگریى و ئاسایشى نیشتمانیى توركیا، سه‌ردانى سلێمانییان كردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى چڕ‌وپڕیان كردووه سەبارەت بە دیسان چالاککردنەوەی کارەکانیان لەم دەڤەرەدا.
توركیا هه‌رگیز سلێمانى وه‌ك ناوچه‌یه‌كى ستراتیژیى بۆ پێگه‌و هه‌ژموونى خۆى له بیرنه‌كردووه، به‌رده‌وام پێیه‌كى تیمه هه‌واڵگرییه‌كانى له سلێمانى بووه، به‌ڵام ئه‌م ساڵانه‌ى دوایى رووداوه‌كان زۆرتر و فروانتر ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى توركیاى خزانده سلێمانییه‌وه.
له‌كاتى پێگرتنى كانتۆنه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، توركیا هه‌میشه به گله‌یى و ره‌خنه‌و گومانه‌وه له‌ناوچه‌ى سلێمانى ده‌ڕوانى و وه‌ك ناوچه‌ى پشتیوانى رۆژئاوا‌و په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ته‌ماشایكردووه، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رنجى زیاتر بخاته سه‌ر سنووره‌كه‌و فشاره‌كانیش له‌سه‌ر یه‌كێتى چڕبكاته‌وه.
سەرباری سازشەکانی یەکێتی بۆ تورکیا، کەچی تورکیا هێشتا رازی نەبووە نوێنەرەکەیان بگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی لە ئەنقەرە
له سەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ و لە سەروەختی ریفراندۆمدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و پارتى ساردی تێکەوت، توركیا سوربوو له دواخستنى ریفراندۆم و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد. یه‌كێتى نیشتمانی کوردستان هه‌وڵیدا ئه‌و دۆخه بقۆزێته‌وه‌و نێوانى له‌گه‌ڵ توركیا رێكبخاته‌وه.
به‌ڵام دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میت لەلایەن پەکەکە لە نزیک بەنداوی دوکان، دۆخه‌كه‌ى به‌سه‌ر یه‌كێتیدا قڵپ كرده‌وه. ٢٠رۆژ دوای ده‌ستگیركردنى ئەو کەسانە به‌هرۆز گه‌ڵاڵى نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره ده‌ركرا، هەروەها دواى ریفراندۆم تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی خۆى به‌ڕووى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانیدا داخست.
قۆناغێكى نوێ بۆ توركیا‌و سلێمانى
له‌دواى ئه‌و رووداوانه‌وه، یه‌كێتى هه‌وڵى لێبڕاوانه‌ى دا بۆ به‌ستنه‌وه‌ى په‌تى نێوان خۆى و ئه‌نقه‌ره، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد سازشى گه‌وره بكات. کەچی هێشتا ئه‌نقه‌ره هه‌ر لاى به‌س نییه‌و زیاترى ده‌وێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، قوباد تاڵه‌بانى ئه‌ندازیارى چاككردنه‌وه‌ى په‌پوه‌ندییه‌كانى یەکێتی و توركیایه. ئه‌و لینكى له‌گه‌ڵ توركه‌كان دروستكرد بۆئه‌وه‌ى ده‌رگاى ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه، له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا یه‌كێتى ده‌رگاى باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى نزیك له‌په‌كه‌كه‌ى له سلێمانى كڵۆمدا و خۆپیشاندانى لێ یاساغكردن، ته‌نانه‌ت لە سلێمانی رێگه‌ى لە نمایش‌کردنی فیلمێکیش گرت کە باسی بەرخودانی پەکەکەی دەکرد و ده‌رگاى سینه‌ماكانى به‌روودا داخستن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه توركیاى رازى نه‌كرد، له گله‌یى و ناره‌زایییه‌كانى له یه‌كێتى به‌رده‌وام بوو.
میت له شارباژێر
هاوینى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى توركیا فشارێكى زۆر له یه‌كێتى ده‌كات و ئاگادارى ده‌كاته‌وه كه زانیارى و به‌ڵگه‌ى ده‌ستكه‌وتووه یه‌كێتى چه‌كى راده‌ستى شه‌ڕڤانان كردووه‌و په‌كه‌كه ناوچه‌یه‌كى فراوانى سنوورى سلێمانى له‌ناوچه‌ى شارباژێر كۆنتڕۆڵ كردووه، قوباد تاڵه‌بانى بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و نیگه‌رانییانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى توركیا رێكده‌كه‌وێت، كه لیژنه‌یه‌كى باڵاى هه‌واڵگریى سه‌ردانى سلێمانى بكات و خۆیان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
لیژنه‌یه‌كى باڵا، به ئه‌ندامێتى میت و ژیته‌م، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سەردانی سلێمانى دەکەن تا لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیارییانە بكه‌ن پێیان دراوە. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر تیمه‌كه ژماره‌ى چه‌ند تفەنگێک ده‌ده‌ن به یه‌كێتى كه دروان به شه‌ڕڤانان و پێشتر چه‌كى هاوپه‌یمانان بوون. به‌ڵام وه‌ڵامى به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وه‌بووه، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌ك هه‌بووبێ شه‌خسى بووه‌و بڕیارى حزب نه‌بووه.
هەموو رووداوەکانی دەستگیرکردنی میت و شەهیدبوونی سەرکردەکانی پەکەکە کەوتوونەتە مانگەکانی تەمووز و ئابەوە
تیمه‌كه سه‌ردانى ناوچه‌ى شارباژێریان كردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر یه‌كێتى پێى وابووه، پارتى له‌پشتى ئه‌و راپۆرته‌وه‌یه كه سه‌باره‌ت به‌هاوكارى یه‌كێتى و په‌كه‌كه و یه‌په‌گه دراوه به توركیا. دیارنییه راپۆرتى لیژنه‌كه بۆ سه‌رووى خۆیان چى بووه، به‌ڵام توركیا تائێستاش رێگه‌ى به گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رى یه‌كێتى نه‌داوه بۆ ئه‌نقه‌ره.