07:56 - 20/11/2019
دوو ئاسته‌نگ ته‌قه‌یان خسته‌وه مووچه
دواكه‌وتنى گه‌یشتنى پاره له به‌غداوه، جارێكى دیكه خشته‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى شێواند، چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه وه‌ربگرن، پێیان گوترا چاوه‌ڕێ بكه‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر دواكه‌وتنى پاره‌كه به‌هۆى رۆتیناتى حكومه‌ته‌وەیەو جارێ كێشه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌م دوو مانگه‌ى كۆتایى ساڵ، كۆسپ بۆ ناردنى مووچه دروست ناكه‌ن.
دوو سه‌رئێشه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان رۆڵى ته‌واو سنورداره بۆ دابینكردنى مووچه، به‌جۆرێك مانگانه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان تائێستا ته‌نها ٣٧٨ ملیار دینارى بۆ ره‌وانه ده‌كات، له به‌غداشه‌وه ٤٥٤ملیار دینارى بۆ ده‌نێردرێت، هه‌ركام له‌و دووپاره‌یه چه‌ند رۆژێك دوابكه‌ون راسته‌وخۆ پلانى وه‌زاره‌ت بۆ دابه‌شكردنى مووچه ته‌قه‌ى تێده‌كه‌وێت، دواكه‌وتنى ناوبه‌ناوى پاره‌كه رێگه‌نادات خشته‌ى مووچه جێگیرببێت. وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانیش جگه له‌و بڕه‌پاره دیاریكراوه، هیچ زیاده‌یه‌كى دیكه ره‌وانه ناكات بۆئه‌وه‌ى تا ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه نه‌وه‌ستێت، بۆیه وه‌زاره‌تى دارایى پاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ته‌واو ده‌كات و ده‌وه‌ستێت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كات.
پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ دواده‌كه‌وێت؟
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، خه‌رجكردنى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداوه، به‌دوو فلته‌ردا تێده‌په‌ڕێت، وه‌زاره‌تى دارایى نوسراو ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ده‌بێت سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش واژۆى بكات. مانگانه له‌نێوان ١٥بۆ ٢٥ی مانگ حكومه‌تى عێراق مووچه دابه‌شده‌كات، په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، پاره‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌گه‌ر تا ٢٥ی مانگیش دوابكه‌وێت ئاساییه، چونكه حكومه‌تى عێراق مه‌رج نییه هه‌موو مانگێك له‌یه‌ك رۆژدا ره‌وانه‌ى بكات.
هۆكاره‌كان ته‌كنیكین نه‌ك سیاسى
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌یسه‌رپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هیچ گرفتێكى سیاسى له پشتى دواكه‌وتنى ره‌وانه‌كردنى مووچه بوونى نییه، به‌ڵكو دواكه‌وتنى به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى حكومه‌ت خۆیه‌وه‌یه‌و هۆكاره‌كان ته‌كنیكین نه‌ك سیاسى. به‌پێى زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس، پاره‌ى پێویست له لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، به‌ڵام چاوه‌ڕێن فه‌رمانى خەرجکردنه‌كه‌یان پێ بگات.
پاره‌ى سامانه سروشتییه‌كان
ئه‌و پاره‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌وانه‌ی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه، هه‌ر ٣٧٨ ملیاره‌كه‌ى جارانه‌و هیچ نه‌گۆڕاوه. چوار مانگى كابینه‌ى نۆ هه‌مان بڕى سه‌رده‌مى كابینه‌ى هه‌شت بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌وانه ده‌كرێت له‌كاتێكدا داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به ٧٠٠ ملیۆن دۆلارى مانگانه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، حكومه‌ت خۆى باس له باشتربوونى ئابورى خۆى ده‌كات. هاوكات نرخى نه‌وت به‌راورد به قۆناغى پێشوو زیاتر هه‌ڵكشاوه. به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌ى زیاد نه‌كردووه كه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌وانه‌ى ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه زیاتر بكرێت، وه‌زاره‌تى دارایى ده‌توانێت مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیكه دابه‌ش بكات و دواكه‌وتنى پاره‌ى به‌غدا پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه نه‌وه‌ستێنێت.
تا كۆتایى ئه‌مساڵ مووچه مه‌ترسى له‌سه‌ر نییه
ئه‌وانه‌ى ئاگادارى دۆخى بوودجه‌و مووچه‌ن، كاتێك قسه له‌سه‌ر كێشه‌ى مووچه ده‌كه‌ن، هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا كۆتایى ئه‌مساڵ مووچه مه‌ترسى له‌سه‌ر نییه، هه‌مووشیان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه گفتوگۆكان بۆ چه‌سپاندنى پشكى كورد له بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو سه‌خت ده‌بن، چونكه هه‌رێم ئه‌مساڵى به پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێكرد ئه‌و متمانه‌ى دروستبووبوو لاواز بووه.
مووچه‌ى ساڵى داهاتوو
په‌یسه‌ر زانیارى هه‌یه كه به‌غداو هه‌ولێر نزیكن له رێككه‌وتن، به‌ڵام قسه‌ى كۆتایى نه‌كراوه‌و خاڵ له‌سه‌ر دێڕه‌كان دانه‌نراوه. به‌غدا په‌یامى ئه‌وه‌ى به هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه، كه له‌سه‌رى ساڵى نوێوه مووچه ره‌وانه ناكات چونكه نه‌وتى راده‌ستنه‌كراوه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ندێك نه‌رمى نواندووه بۆئه‌وه‌ى پێش كۆتایى ساڵ كه به‌غدا وه‌ك مۆڵه‌ت دیاریكردووه، بگه‌نه رێككه‌وتن. هه‌رێم ئاماده‌ى راده‌ستكردنى ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌و بۆئه‌وه مه‌رجێكى هێشتووه‌ته‌وه ئه‌ویش دابینكردنى خه‌رجییه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌كه‌یه، به‌غدا بۆئه‌مه شله‌و وه‌ڵامى كۆتایى نه‌داوه‌ته‌وه. به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن به‌ره‌و پێشچوونى باش هه‌یه.
یاساى بوودجه له وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر دوو شت وه‌ستاوه
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، ئاگاداری نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدان. به‌گوته‌ى ئه‌و، ئێستا یاساى بوودجه له وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر دوو شت وه‌ستاوه، یه‌كه‌میان جێكردنه‌وه‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران و دووه‌میان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
جێگریكردنى بڕگه‌ى ج له ماددەی ١٠ لە یاساى بوودجه‌ى ٢٠١٩، هێشتا دڵه‌راوكێى مووچه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌ڕه‌واندووه‌ته‌وه، هه‌ر مانگێك چه‌ند رۆژێك مووچه دوابكه‌وێت ئیدى بڕینى مووچه‌و پاشكه‌وت به بیرى مووچه‌خۆردا دێت، كات دره‌نگیكردووه بۆ رێككه‌وتنى هه‌لێرو به‌غدا، ئه‌وه‌ش دوودڵییه‌كانى زیادكردووه. تا ئێستا مووچه‌خۆران به‌رچاوروونى و دڵنیاییان بۆ مووچه‌ى سێ مانگى داهاتوو نییه و قسه‌ى كۆنكرێتیش له‌باره‌ى چاره‌ى ئه‌و كێشانه‌وه ناكرێت، ره‌نگه ته‌نها رێككه‌وتنێكى یه‌كجاره‌كى به مسۆگه‌ركردنى به‌شى داهات بۆمووچه دڵه‌راوكێكان سه‌باره‌ت به مووچه‌و بوودجه كه‌مبكاته‌وه.