01:40 - 17/11/2019
خان ئەحمەد خان چۆكی بۆ شا عەباسی سەفەوی دانەدا
ڕۆژگاریی شا عەباسی سەفەوی، ڕۆژگاری شکۆ و هەستانەوەی سەفەویەكان بوو،چونكە شا بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی سەرەتا لە بنەماڵەکەی خۆیەوە دەستی پێکرد، و هەموو ئەو كەسانەی لەناوبرد كەدژی خۆی وەستاونەتەوە.
هەر لەچوارچێوەی دژایەتی كردنی لەناوبردنی دوژمنەكاندا کوردەکانیش كەوتنە بەر زۆرترین کوشتار و کاولکاری كە بووە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە كورد لە ژێر ناوی دوژمنایەتی شادا لەناوبببرێن قەتڵو عام بكرێن.
بەڵام هەمیشە میر و سەركردە كوردەكانی ئەو سەردەمە بوێرانە توانیوانە رووبەرووی ئەو زۆر زۆرداریانە بوەستنەوە كە دژی ئەوان دەكراوە، یەکێك لەو میرە کوردانەی كە لەو ڕۆژگارە چۆکی بۆ شا عەباس دانەدا، میری کورد هەڵۆخانی ئەردەڵانی بوو، پاش چەندین جار تێکشکاندنی لەشکری ئێران، شاعەباسی ناچار کرد خودی خۆی بۆ سەرپەرشتی جەنگ بێتە ناوچەکە.
یەكێك بوو لەو میرە كوردانەی توانی گەورە بەرپرسانی سەردەمی ئەوكاتەی سەفەوی بهێنێتە مەیدانی جەنگ و ناچاریان بكات رووبەرووی خەڵكی بوەستنەوە
بەڵام سەختی قەڵاکانی حەسەن ئاوا و زەڵم و پاڵنگان و دلاوەریی کوردانی ئەردەڵان ڕێگەی نەدا شا سەركەوتوبێت لەوەی کە زیاتر هەیبەت و سامی بشکێت، بۆیە گوێ ڕایەڵی ئامۆژگاری کوردێکی خزمەتکاری خۆی بوو کاتێک پێی وت ئەم کوردانە بە جەنگ ملکەچ نابن باشتر وایە شا ڕێگەی فێڵ و دۆستایەتی بگریتە بەر.
كوردەكان هەرگیز بە جەنگ ملكەچ نابن
مێژوو دەڵێ شا عەباس یەکێك لە دیبلۆماسی ترین شاکانی مێژووی ئێرانە، بۆ ئەم مەبەستە پەیامی دۆستایەتی بۆ هەڵۆخان ناردو بۆ ئەوەی دەریبخات كە نیاز پاكە و بەو بۆنەیەشەوەوە ناوچەكەی جێهێشتووە و ڕویكردوەتە ئەسفەهانی پایتەخی دەسەڵاتەكەی.
شاعەباس دەیزانی بە شەڕ ناتوانێت رووبەرووی میرە كوردەكان ببێتەوە بۆیە ڕێگای دیبلۆماسی كرتەبەر
هەڵۆخانیش كە ئەو كاتە میری گەورەی میرنشینی ئەردەڵان بوو لەبەرامبەردا خان ئەحمەدخانی کوڕی ناردە ئەسفەهان وەک بارمتە بۆ لای شا، بۆ ئەوەی بیسەلمینێت ئەویش ڕاستو پاكە ئەم ههەنگاوەش ئەم شاعەباسی زۆر دڵخۆش کرد، توانی بەئاسانی كوكردەكان ڕازیبكات لە كاری یبۆلۆماسی خۆیدا
كاتێك خان ئەحمەد خان گەیشتە ئەسفەهان لەلایەن شا عەباسەوە پێشوازی زۆری لێكرا هەر لە بارەگاو ماڵەكەی خۆیدا گەورە و پەروەردە كرا ة ئەودەمە، شا عەباس زۆر گرنگی بە خان ئەحمەد خان دەدا، بۆیە دوای ماوەیەك و لەگەڵ بەهێزبونی خاندا و بۆ ئەوەی نیازەكانی خۆی كە بریتیی بووە لە داگیركردنی كوردسیتان و سنوری ئەو كاتەی دەسەڵاتی می كچەكەی خۆی كە ناوی " زەڕین کڵاو"بوو لێ مارە کرد، ئەوەش وەك سەرەتایەك بۆ داگیر كەری فەرمانڕەوای میر دەگەڕێتەوە.
شا عەباس دەیزانی خان ئەحمەد خان گەورەو كەڵەگەت و بەهێزە ناچار بوو كچەكەی خۆی لێمارە بكات و بیكات بە زاوای خۆی
كاتێك خوشكەكەی شا دەزانێت، كە شا عەباس كچەكەی خۆی داوە بەخان ئەحمەد خان، زۆر تورە دەبێت و ناڕەزای دەردەبڕێت ، لەو كاتەشدا شا بۆ ئەوەی دڵی خوشكەكەی بداتەوە بۆئەوەی ئازایی و جوامێری خان نیشانی خوشکەکەی بدات.
ڕۆژێک خوشكەكەی بانگ کردوەتە سەر شانشین و تا لە پەنجەرەوە سەیری حەسار بکەن، لەو دەمەدا داوای کردووە خان ئەحمەدی بۆ بانگ بکەن، کە خان گەشتووەتە حەوشە لەو کاتەدا شێرێکیان كردوەتەوە شوێنەكە و پەلاماری خانی داوە.
خان كە شێرەكە دەبینێت دەسبەجێ بەشمشێرەوە ڕووبەڕوی دەبێتەوەو دەیکوژێت، لەو کاتەدا شا عەباس لەو سەرەوە هاواری لێ دەکا دەڵێ کابرا تۆ هەقت چییە شێری من دەکوژی، خان لەوەڵامدا دەڵێ قوربان دوو شێری شا پەلاماری یەکتریاندا یەکێکیان ئەوی تریانی کوشت.
خان ئەحمەد خان شێرێك لەتوپەت دەكات كاتێك شا پێی دەڵێت بۆ شێرەكەی من ئەكوژی ئەویش دەڵێ نابێت شا دوو شێری هەبێت و پێكەوە شەڕ بكەن
كاتێك شاو خوشكەكەی ئەو وەڵامەی خان دەبیستن زۆر دڵخۆش دەبن و بەتەواوەتی گۆش بگیری خانیان بۆ دەردەكەوێت، ئەوەش وادەكات هەردووكیان رازیی بن بەوەی كچەكەی شا ببێت بە ژنی خان ئەحمەد خان.
شا عەباس خان ئەحمەد خان ئافرین دەكات
كاتێك بەتەواوەتی لەوەتێدەگەن خان گۆشەگیریان بووە ڕۆژێك شا بانگی دەكاتو دەڵێت پێویستە بچیتەوە كوردستان و باوكت بەدیلی بنێریتەوە بۆمان، خان ئەحمەد خان دەزانێت كە كارێكی هەڵەیە بەڵام ئەنجامی دەدات و كوێڕایەڵیان دەبێت.
خان ئەحمەد خان دژی باوكی دەوەستێتەوە
كاتێك خان ئەحمەد خان لە گەڵ باوكی لە كۆشك دانیشتون و سەرقاڵی گوفتی ڕۆژانەن خان داوا لە خوڵامەكانی دەكات شیرینی ئەسفەهانی بۆ بهێنن دەمی خۆی و باوكی شیرین بكات.
هەڵۆخانی باوك زۆر لەو قسەیە توڕەدەبێت و بەخان ئەڵێت تۆ خەریكە بە شیرینی ئێرانی تاڵاو دەكەیت بە قوڕگی مندا، ئەو قسەیەش خان تورە دەكات و دانیشتنەكە جێدەهێڵێت، لە پاشانیش روودەكاتە دەرەوەی كۆشك و بۆخۆی سوپایەك ساز دەكات و رووبەرووی باوكی دەبێتەوە.
هەڵۆخان بە خان ئەحمەد خان دەڵێ تۆ ناتوانیت بەشیرینی ئێرانی تاڵاوی ڕۆژگار بەقوڕگی ئێمەدا بكەیت، ئەوە هەڵەیەكە نابێت هەرگیز ئەنجام بدرێت
لەنێو قەڵادا جگە لەچەندین پیاو کە بەکرێ گیراوی خان ئەحمەد بوون، دایکیشی خانیش یارمەتی دەرێكی باشی دەبێت ، بۆیە پێكەوە پلانیان دانا کە شەوێک دەرگای قەڵای بۆ بخەنە سەرپشت و بڕیار بوو بە"مەلا یاقوب" ناوێکدا هەواڵی کردنەوەی دەرگا بە خان بڵێن، هەڵۆخان بەم فێڵەی زانی و مەلایاقوبی زیندانی کرد، بەڵام هەرئەو شەوە خان ئەحمەد بە پەیژە سەرکەوتە سەر دیواری قەڵاو باوکی لە ناو جێدا دیل کردو بۆ سبەی ڕەوانەی ئەسفەهانی کرد.
كاتێك هەڵۆخان دەگاتە ئەسفەهان بەدیلی ، شاعەباس داوای لێدەكات واز لە هەموو شتێك بهێنێت و دەسەڵات ڕادەستی كورەكەی بكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی كورەكەیەوە كۆنترۆڵێ تەواوی كوردستان بكات، ئەوەش هەڵۆخان تورە دەكات، بەڵام بەهەرجۆرێك بێت ناچار بەڕازی بوون دەكرێت، هەرچەندە تا ئێستا زۆر ڕوون نییە بەڵام دەڵێن هەڵۆخان هەر لە ئەسفەهان كوژراوە و نێژراوە.
خان دەچێتە شوێنەكەی باوكی
خان ئەحمەد خان لەساڵی ۱۰۲٥ی کۆچی چووەتە سەرتەختی میرایەتی ئەردەڵان و بوو بە والی ئەردەڵان، جگە لە لێهاتوویی خۆی پێگەی خان وەک زاوای شا وایکردبوو خەزێنەیەکی پڕ لەزێڕو زیوی هەبێت.
لەگەڵ دەستبەکاربونیدا لەسەر داواکاری شاعەباس پەلاماری خێڵەکانی بڵباس و موکریدا و دوای زنجیرە شەڕێکی خوێناوی هەردوو خێڵی خالدی و یەزیدییەکانی تاڵان کرد.
دواتریش خان بەرەو موسڵ کەوتەڕێ، والی موسڵ بە بیستنی هەواڵەکە هەفتەیەک بەر لەگەشتنی خان ئەحمەد لەترسا هەڵهات و پیاوماقوڵانی شارەکە بەپیریەوە هاتن و داوایان لێکرد دەست لە تاڵانکردنی شارەکە هەڵگرێ و لەبەرامبەردا شارەکەیان تەسلیم کرد.
خان توانی بەشێكی زۆر لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەكان بخاتە ژێر فەرمانڕەوای سەفەویەكان و حوكمی ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی سەفەویش بۆخۆی دابینكرد
خان هەر کە گەشتە موسڵ سەرەتا زیارەتی گۆڕی "یونس" پێغەمبەری کرد و (دەگێڕنەوە خەڵکی موسڵی ناردووە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات تا گێرەی گەنمی بۆ بکەن) دواتر هەواڵی سەرکەوتنەکانی بۆ شاعەباس نارد، شا سەرەڕای خەڵات (کەمەربەند و شمشێری زێڕو ئەسپ و دراو) تکای گرتنی بەغدادیشی لێ کرد.
خان پاش ئەوەی کەرکوک و تەواوی باشوری کوردستانی ئەمڕۆی خستە ژێر فەرمانی خۆی بەرەو بەغداد كەوتەڕێ بۆ ئەوەی تەواو ی بەغداد بخاتە ژێر فەرمانڕوای خۆیەوە.
شەری بەغداد
كاتێك خان ئەحمەد خان گەیشتە بەغداد یەک ساڵ و نیو، گەمارۆی شارەكەی دا، بۆ ئەوەی بتوانێت كۆنترۆڵی بكات، دەرئەنجام لە ڕێگەی فێڵەوە یەکێک لە گەورە کاربەدەستانی عوسمانی بە بەرتیل ڕازی کرد و بەمە دەروازەکانی بەغدادی بە ڕوودا کرایەوەو دوای گرتنی شارەکە، تەسلیمی کاربەدەستانی ئێرانی کرد.
بەم شێوەیە خان ئەحمەد خان شەڕی بەوەكالەتی بۆ شا عەباس كرد و لەو ماوەیەدا توانی زۆرتین ناوچەبخات ژێر ركێفی سەفوەویەكانەوە وپاشانیش داوای لە شا كرد رێگەی بدات بچێتەوە زێدی خۆی و لەگەڵ خێزانەكەیدا لە ناوچەی خۆی ژیان بكات.
دوای تەواو بونی شەری بەغداد و گەرانەوە بۆ ناوچەی خۆی، شا عەباسیش لە ناوچەی خۆی سەربەخۆی تەواوی بەخشییە خان ولەوێ تاماوەیەك وەك فەرمانڕەوای ناوچەكە مایەوە.
مردنی شا عەباس و نەهامەتی بۆ خان
سێ ساڵ دوای داگیركردنی بەغداد و گەرانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان شا عەباسی سەفەوی مرد، بەم پێیەش شا شاسەفی کوڕی شاعەباس جێی گرتەوە،و بوە فەرمانڕەوای ناوچەكە.
شا سەفی سەرەتا پەیوەندی لەگەڵ خان باش بوو، بەڵام ئەم پەیووەندیە هەر زوو تێکچوو، خان ئەحمەد خان کوڕێکی لە خوشکەکەی شا عەباس هەبوو بەناوی "سورخاب"، کە هەر لە ئەسفەهان لای خاڵوانی گلدرابووەوە، ڕۆژێک شا وێردی والی لوڕستان کە کۆنە دوژمنی ئەردەڵانیەکان بوو لای شای ئێران دانیشتبوو، شا وێردی کە سورخابی کوڕی خان ئەحمەدی دی بە فێڵەوە بە شا سەفی وت:"ئەم کوڕە ئازاو هەڵکەوتووە، باوک و باپیرانیشی هەر خۆیان بەسەر خەڵکدا فەرز کردووە بۆیە ئەگەر داوای پادشایەتی بکات لەداهاتوودا، بۆی دەچێتە سەر.
شا سەف دەترسا كورەكەی خان ئەحمەد خان شوێنی بگرێتەوە و دەسەڵات و حوكمڕانیەكەی لەدەستی دەربهێنێت
شا سەف لەم قسەیە زۆر ترسا و و فەرمانیدا هەردوو چاوی سورخاب کوێر بکەن تا نەتوانێ لە داهاتوودا داوای شایەتی بکات و كۆنترۆڵی ناوچەكانی ئەوان بكات.
شا سەف هەردوو چاوی خوشكەزاكەی خۆی دەرهێنا بۆ ئەوەی داوای دەسەڵات نەكات
خان تۆڵەی كورەكەی لە خاڵی دەكاتەوە
کاتێك خان ئەحمەدخان هەواڵی كوێركردنی چاوی كورەكەی لە لایەن خاڵیەوە بیست بەتەواوەتی تورەو نیگەران بوو، شێت بوو بەجۆرێک یەک ساڵی خانیان بەکۆتو زنجیرکراوی هێشتیانەوە.
لەم ماوەدا وەزیرەکەی کاروباری ناوچەکانی بەڕێوەدەبرد، کە خان لە نەخۆشیەکەی چاک بویەوە، یەکسەر پەیوەندی کرد بە عوسمانیەکانەوەو لە هێرشێکیدا بۆ سەر شا ناوچەکانی هەمەدان و کرماشان و ورمێ و موکریانی لەژێر دەستی شا دەرهێنا.
كاتێك خان زانی كوڕەكەی لە لایەن خاڵیەوە چاوی دەرهێنراوە، شێت بوو بۆ ماوەی یەك ساڵ بەستیانەوەو نەیتوانی هیچ فەرمانێك دەربكات
كوردێك عوسمانی و سەفەویەكان بەگژ یەكدا دەكات
كاتێك خان بەهاوكاری عوسمانیەكانی هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی ژێر دەستی سەفەویەكان، ئەوانیش قبوڵی ئەو لەشكر كێشیەیان نەكردو بڕیاری هێرشیان بۆ سەر عوسمانیەكان دا.
هەردوو لەشکر لە دەشتی مەریواندا بەیەكیاندا خان ئەحمەد توانی سەركەوتوبێت، بەڵام جارێکیتر لەشکریان سازدایەوەو توانیان لەشکری کوردان تێکشکێنن و خانیش هەڵهات بۆ موسڵ.
خان ئەحمەد خان وەك باوكی بێسەرو شوێن دەبێت و گۆڕەكەی لە خاكی بێگانەدا دەمێنێتەوە
دواتریش هەوڵی دەدا جارێکی تر ناوچەكان كۆنترۆڵ بكاتەوە بەڵام نەیتوانی، دواجار هەر لە موسڵ کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی نەبی یونس بەخاک سپێراو و بۆ ئەبەد وەک باوکی گۆڕ غەریب کەوت.