05:06 - 16/11/2019
كابینه‌ى نۆ دەست و پێی په‌رله‌مان دەبەستێت
خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌به‌رده‌م پرسیار و نیگه‌رانى و چاوه‌ڕوانى زۆردایه، ئه‌م خوله ساڵێك زیاتره پێى گرتووه‌و تائێستا جوڵه‌یه‌كى ئه‌وتۆى نه‌كردووه، له یه‌ك ساڵدا دوو بڕیار‌و سێ یاساى ده‌ركردووه، هه‌رچى سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه‌یه هیچ به‌رپرسێك له هۆڵى په‌رله‌مان حه‌ق و حسابى له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، ده‌ركردنى بودجه‌ش كه ئه‌ركێكى دیكه‌ى په‌رله‌مانه، هیچ هه‌واڵێكى نییه.
په‌رله‌مانتاران وه‌ك زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان، سه‌باره‌ت به ئه‌داى په‌رله‌مان بیركردنه‌وه‌یان جیایه، هه‌ندێك ده‌ڵێن سوچى ئه‌وان نییه‌و لایه‌نه‌كان هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ن، ئه‌گه‌رنا په‌رله‌مان ئه‌ركى خۆى له‌بیرنه‌كردووه، هه‌ندێكیشیان پێیان وایه په‌رله‌مان خۆى هۆكارو به‌شداره له بێكاریگه‌ركردنى خۆى. په‌رله‌مانى كوردستان له چوار خولى رابردووش بێ گله‌یى و ره‌خنه نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، له‌م خوله پاشه‌كشه‌ى زیاتر هه‌یه.
سێ ئه‌ركى په‌رله‌مان
په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كان سێ ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌یه، یاسادانان، چاودێرى، ئاماده‌كردن و ده‌رچواندنى یاساى بوودجه. په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ساڵێكى ته‌مه‌نیدا سێ یاسا و دوو بڕیارى ده‌ركردووه، هه‌رچى سه‌باره‌ت به ئه‌ركى دووه‌میشه، هیچ به‌رپرسێك بۆ لێپرسینه‌وه كێش نه‌كراوه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان، یاساى بوودجه‌ش له ساڵى (٢٠١٤)ه‌وه دیار نییه‌و له‌م خوله‌ش جارێ ده‌نگى نییه، بۆئه‌وه‌ش په‌رله‌مان خۆ ماندووكردنى پێوه دیارنییه.
پرسیاری بێ وەڵام
په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان گیرۆده‌ى پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كانیشن، به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ڵێن وه‌ڵامه‌كانیان چه‌ند مانگێكى پێده‌چێت یاخود هه‌ر نایه‌ته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، له‌كۆى ٨٣ پرسیارى سێ فراكسیۆن له‌م خوله‌دا ته‌نها وه‌ڵامى ١١ یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زۆربه‌ى پرسیاره‌كان تایبەتن بە دارایی، نەوت و گاز و گومرك.
"خه‌ڵك هه‌رچى بڵێت حه‌قى خۆیه‌تى"
په‌رله‌مانتار دابان محه‌مه‌د، له دانیشتنى رابردووى په‌رله‌مان داواى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كرد، به‌دواداچوون بۆ پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان بكات، دابان بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"گومانێك ده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بووبێت به فلته‌رێك له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كاندا، چونكه په‌رله‌مانتار هه‌یه ٢٥ پرسیارى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كردووه وه‌ڵامى یه‌ك پرسیارى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خۆم له مانگى حه‌وتدا پرسیارم ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كردووه، دوو سێ رۆژه بۆم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێى په‌یڕه‌و ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌ك كه له ٢١ رۆژ زیاتر نه‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كان سه‌دان پرسیاریان ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كردووه‌و وڵامه‌كان دیارنین، غوبنێك هه‌یه له‌مه‌دا، په‌رله‌مانتار هه‌یه وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى هاتووه‌ته‌وه كاغه‌زێكى سپییه و نوسراوى تێدا نییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، سه‌باره‌ت به ئه‌داى په‌رله‌مان و نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵك ده‌ڵێت، خه‌ڵك هه‌رچى بڵێت له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى مافى خۆیه‌تى، كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ریان ناردووه ئه‌ركیان چاودێرى و یاسادانانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌یه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان زۆر لاوازه.
چى له پشت پاشه‌كشه‌ى زیاترى په‌رله‌مانه‌وه‌یه؟
پاشه‌كشه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نوێ نییه، به‌ڵكو ساڵانێكى زۆره گیرۆده‌ى ئه‌م ده‌رده‌یه، بۆ په‌رله‌مان هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كى دیكه ده‌بێته غه‌رقبوون، پێنج خولى یه‌ك له‌دواى یه‌كی په‌رله‌مان كاتێكى زۆر‌و هه‌لێكى ماوه درێژه، بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مانێكى كارا بكه‌وێته سه‌رپێ. به‌ڵام ئه‌م خوله چه‌ندهۆكارێك پاڵى زیاترى به په‌رله‌مانه‌وه ناوه به‌ره‌و دواوه‌و پاشه‌كشه‌ى زیاترى پێكردووه، سێ هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن.
یه‌كه‌م؛ له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ئۆپۆزسیۆنێكى لاواز هه‌یه، له‌نێوخۆیاندا یه‌كگرتوونین و نه‌یانتوانیوه به‌ره‌ى هاوبه‌ش دروستبكه‌ن، ناتوانن فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستبكه‌ن، به ژماره‌ش كه‌مترن له ئۆپۆزسیۆنى پێشوو، په‌رته‌وازه‌ن و ركابه‌رى یه‌ك ده‌كه‌ن.
دووه‌م؛ له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات زۆرینه‌یه‌كى ره‌هاى هه‌یه‌و پێكهێنه‌ره‌كانى حكومه‌ت، ٩٠ كورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكات و كه‌متر به‌لاى رێكاره په‌یڕه‌وییه‌كاندا بچێت بۆ لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت.
ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ماهه‌نگى نییه‌و به‌رنامه‌ى هاوبه‌شیان نییه
سێیه‌م؛ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، له‌و لایه‌نانه‌ن كه چه‌ندن ساڵه ده‌سه‌ڵاتن و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوێ بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان بگیرێت، زۆربه‌ى جار ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان شوێنى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بێت نه‌ك شوێنى دروستكردنى كێشه، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ماناى مه‌تاتى هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بانگهێشتكردنى وه‌زیرێك به كێشه بۆخۆى لێك بداته‌وه‌و ببێته هۆى گرژى نێوان دوولایه‌ن، په‌رله‌مان به‌لاى ئه‌و كاره‌دا ناچێت.دوو کەس لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەندام یاخود لایەنگری ئەو حزبەن، سەرۆکایەتی حکومەت دەکات و کابینەکەی پێکهێناوە.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاره‌كان دواكه‌وتن، خه‌تاى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران نییه
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى دوو خوله ئه‌ندامى په‌رله‌مانه، له‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه به‌رده‌وام قسه‌و ره‌خنه‌ى هه‌یه، ئێستا بێئومێدتره‌و پێى وایه له‌خولێكى زۆر لاوازى په‌رله‌مان ئه‌ندامه، هه‌ڵه‌دنى بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"ئه‌م خوله یه‌كێكه له لاوازترین خوله‌كان، هۆكاره‌كه‌شى بۆ بێباكى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان، ئه‌وان نایانه‌وێت زانیارییه‌كان بده‌ن به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێكى كارا هه‌بێت، لاوازى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌شێكى په‌یوه‌ندى به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، تائێستا نه‌یتوانیوه له ئاستى شكۆى په‌رله‌ماندابێت، ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ماهه‌نگى نییه‌و به‌رنامه‌ى هاوبه‌شیان نییه‌و ژماره‌ى كورسییه‌كانیشیان كه‌مه، ده‌سه‌ڵاتیش زۆرینه‌یه‌كى ره‌هاى هه‌یه".
"په‌رله‌مان تاوانى نییه"
پێشه‌وا هه‌ورامانى گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتی لە په‌رله‌مان، بۆچوونێكى دیكه‌ى هه‌یه‌و پێى وایه، په‌رله‌مان تاوانى نییه له‌و دۆخه، به‌ڵكو رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان وایكرد په‌رله‌مان له كاره‌كانى دره‌نگ بكه‌وێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه،"په‌رله‌مان پاشه‌كشه‌ى نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاره‌كان دواكه‌وتن، خه‌تاى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران نییه، خۆى دواى شه‌ش حه‌وت مانگ لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ناتوانین وه‌كو كه‌مته‌رخه‌مى سه‌یرى بكه‌ین".
به‌بڕواى هه‌ورامانى دیمه‌نه‌كه به‌وجۆره تاریك نییه‌و ره‌شبینى زۆر له‌جێى خۆیدا نییه، ده‌ڵێت:"به‌دواداچوون كراوه، ئه‌وه‌نییه بڵێى هیچ نه‌كرابێت، ئه‌وه نه‌بووه ئێمه‌ى په‌رله‌مانتاران دابنیشین و له‌دووره‌وه سه‌یرى دۆخه‌كه بكه‌ین، چه‌ندین پرسیارمان ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كردووه‌و وه‌ڵام دراوینه‌ته‌وه، هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه نه‌بووه، ئه‌م حكومه‌ته كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى زۆر باشى ناوه ئێمه‌ش ده‌بێت سه‌برێك بگرین و چاوه‌ڕێى بكه‌ین، ئه‌م حكومه‌ته نێتێى باشى هه‌یه‌و ده‌ستیكردووه‌و به ئیشكردن ده‌بێت ده‌رفه‌تى پێبده‌ین".
پێناچێت په‌رله‌مان وا به‌زووى هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ
په‌رله‌مانى كوردستان له ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌تیش بێده‌نگ بووه، چوار مانگه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بێ وه‌زاره‌ته، وه‌زیرێكى بۆ دیارینه‌كراوه، پێشه‌وا هه‌ورامانى ده‌ڵێت"ئه‌وه كێشه‌ى دروستنه‌كردووه‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت به وردى سه‌رپه‌رشتى ئیشوكاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات، ئاگادارنیم هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرابێت".
خولى پێنجى په‌رله‌مان شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى پار سوێندى ده‌ستبه‌كاربوونى خوارد، به وردبوونه‌وه له‌و یه‌ك ساڵه‌ى ته‌مه‌نیى هۆكاره‌كان هه‌رچه‌ندێك بن، پێناچێت په‌رله‌مان وا به‌زووى هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ، حكومه‌ت بخاته به‌ر نه‌شته‌رى لێپرسینه‌وه‌و بوودجه‌ش بخاته سه‌رپشت و مه‌تبه‌خى یاسا دروستكردن چالاك بكات.