07:54 - 11/11/2019
په‌یوه‌ندى پشتپه‌رده‌ى باڵه‌كان شوێن به په‌یوه‌ندى حزبیى لێژده‌كات
له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندى یه‌كێتى و پارتى، به‌پێى قۆناغه‌كان له هه‌ڵبه‌زودابه‌زدا بووه، به‌ڵام به‌م ساڵانه‌ى دوایى په‌یوه‌ندى تایبه‌تى باڵه‌كانى ئه‌و دووحزبه له ده‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ندى حزبیى خه‌ریكه جێگه‌ى په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌ئێستادا باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى و باڵى ماڵى تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى هه‌ماهه‌نگى توندوتۆڵیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ندى فه‌رمى حزبه‌كانیان. هه‌ر چوار باڵه‌كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌سودى خۆیان و هه‌ندێك جاریش به‌زیانى حزبه‌كانیان به‌كاردێنن.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ماڵى بارزانى
هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو ماڵى بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ بناغه‌كه‌ى نوێ نییه، به‌ڵام له‌سه‌روه‌ختى ریفراندۆم و رووداوه‌كانیه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته گه‌یشته به‌رزترین ئاست، كۆسره‌ت ره‌سوڵ هاوشێوه‌ى پارتى باڵى ماڵى تاڵه‌بانى به‌هۆكارى به‌ده‌سته‌وه‌دانى كه‌ركوك تۆمه‌تباركرد، له‌ماوه‌ى دووساڵى رابردوودا هه‌ركات نێوانى یه‌كێتى و پارتى هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكى تێكه‌وتبێ، زۆربه‌ى كات به نامه‌یه‌ك له‌ماڵى كۆسره‌ت ر‌سوڵ-ه‌وه یاخود سه‌ردانێكى بۆلاى بارزانى دۆخه‌كه چووه‌ته‌وه جێگه‌ى خۆى. له نۆ مانگى دانوستانه‌كانى حكومه‌تیش چه‌نده ناكۆكییه‌كان تا ئاستى هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئیداره‌یى رۆیشت، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوڵ پارێزگارى له په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌كه‌ى كرد. ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌وه‌ى یه‌كێتى له‌كۆتاییدا بێ جێبه‌جێكردنى خواسته‌كانى چووه شه‌مه‌نده‌فه‌رى حكومه‌ته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ پارێزگارى له په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌كه‌ى كرد
ئێستا ئه‌م په‌یوه‌ندییه بووه‌ته گرێیه‌كى دیكه له‌نێو یه‌كێتى. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ماڵى تاڵه‌بانى نیگه‌ران و بێتاقه‌ت كردووه، به‌جۆرێك پێیان وایه ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یوه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، به‌كاردێنن بۆ بردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى، گومان ده‌كه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه هاوپه‌یمانییه‌كانى رانه‌گه‌یه‌ندراو بێت.
هه‌فته‌ى رابردوو كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیدى بۆ چوار پۆستى ئه‌منیى هه‌ستیار دیاریكرد، چوار كه‌سى نزیك خۆى دیاریكردووه، ئه‌وه‌ش مشتومڕى زۆرى له‌نێوان یه‌كێتى دروستكردووه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاسایشى هه‌رێم ده‌ربازى كوڕى كاندیدكردووه، بۆ پۆستى بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ ئیسماعیل مه‌حمودى كاندیدكردووه، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى كاوه گورونى كاندیدكردووه، بۆ پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش كه به‌پێى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى پشكى گۆڕانه، رێباز بێركۆتى كاندیدكردووه. ئه‌م هه‌نگاوه ماڵى تاڵه‌بانى نیگه‌ران كردووه، پێیان وایه كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ته‌نها گوێ له كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌گرێت و هه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نه ماڵى كۆسره‌ت ر‌سوڵ و بارزانى له‌سه‌ر حسابى ئه‌وانه.
ماڵى تاڵه‌بانى گومانیان لە پەیوەندی کۆسرەت رەسوڵ و مەسرور بارزانی هەیە
ماڵى تاڵه‌بانى ده‌ڵێن، ئه‌و پۆستانه نه له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى و نه مه‌كته‌بى سیاسى بڕیاریان لێنه‌دراوه. پۆسته‌كان ئه‌منى و هه‌ستیارن. ئه‌و هه‌نگاوه هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌نگاوێكى دیكه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌ك دانانى كادیرانى پێشووى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى به ئه‌ندام مه‌كته‌ب، كه راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامى كۆنگره، هه‌روه‌ها دانانى چه‌ند ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسییه‌ك، بۆیه‌ش نیگه‌رانییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ته‌نانه‌ت ماڵى تاڵه‌بانى گومانى ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه ڤیتۆكردنى ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، له‌سه‌ر داواى باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بێت.
كۆتایى مانگى رابردوو كاتێك گوته‌بێژى یه‌كێتى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كوتوپڕدا، ره‌خنه‌ى توندى له پارتى و كابینه‌ى نوێ گرت، په‌یسه‌ر دواتر زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامى ئه‌وه‌ى بۆپارتى ناردووه، كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بێ ئاگادارى ئه‌و بووه‌و ئه‌و له حكومه‌ت رازییه.
نێچیرڤان بارزانى و ماڵى تاڵه‌بانى
نێچیرڤان بارزانى خۆى وه‌ك یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى مام جه‌لال ده‌ناسێنێت، له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنج‌دا مام جه‌لال دووساڵى كورسى سه‌رۆك وه‌زیران كه پشكى یه‌كێتى بوو به‌خشییه نێچیرڤان بارزانى، ئه‌و قسه‌یه‌كى باوى هه‌یه ده‌ڵێت، خۆى به جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى ده‌زانێت.
قوباد تاڵه‌بانى ته‌نها نوێنه‌رى نێچیرڤان بارزانییه له‌نێو حكومه‌ت
ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ماڵى تاڵه‌بانى له‌دۆخێكى باشدایه، قوباد تاڵه‌بانى مه‌یلى زۆرى هه‌بوو به جێگرى ئه‌و بمێنێته‌وه، كاتێكیش به سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ما قوباد تاڵه‌بانى زیاد له جارێك خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بووه بچێته سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و له جێگرایه‌تى نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌وام بێت. هه‌ماهه‌نگى نێوان ماڵى تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، له‌سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ت كاتێك ماڵى تاڵه‌بانى و به‌تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانى پێداگرییان ده‌كرد له‌وه‌ى بێ جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانیان ناچنه حكومه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانى بێ ماندووبوونى زۆر ئه‌و گرێیه‌ى كرده‌وه.
په‌یسه‌ر ئه‌وكات بڵاویكرده‌وه، كه نێچیرڤان بارزانى هه‌ماهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و له‌رێگه‌ى كه‌سێكى نزیكیه‌وه، په‌یامى ئه‌وه‌ى پێگه‌یاندوون، كه سازش نه‌كه‌ن له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، كه یه‌كێتى پێداگرى ده‌كرد جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى بۆ كارووبارى سه‌ربازى پێبدرێت. ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ماڵى تاڵه‌بانى بوو. له‌كۆتاییشدا هه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى واژۆكرد. به‌ڵام بارزانى سودى زۆرى له‌و په‌یوه‌ندییه بینى هه‌م پارێزگارى له پشكى زۆرى حزبه‌كه‌ى كرد هه‌م یه‌كێتى به‌و پاكێجه رازیكرد كه مشتومڕى له‌سه‌ر بوو، یه‌كێتى ئێستا لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکان ناڕازییە.
كاتێك كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت ماوه‌یه‌كى كه‌م بوو كه‌وتبووه سه‌رپێ و ده‌سه‌ڵاتى نێچیرڤان بارزانى به خێرایى ده‌ڕمایه خواره‌وه‌و حكومه‌ت خاڵى ده‌كرایه‌وه له كه‌سه نزیكه‌كانى. رێبوار كه‌ریم وه‌لى نوسه‌رى نزیك له نێچیرڤان بارزانى له‌گوتارێدا نوسیبووى، ئیتر قوباد تاڵه‌بانى ته‌نها نوێنه‌رى نێچیرڤان بارزانییه له‌نێو حكومه‌ت.
نێچیرڤان بارزانى له سه‌روه‌ختى ریفراندۆمیش بۆچوونى زۆر دوور نه‌بوو له‌بۆچوونى ماڵى تاڵه‌بانى كاتێك خواستى دواخستنى ریفراندۆمیان هه‌بوو. له حكومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتى زۆرى به قوبا تاڵه‌بانى دابوو، ئه‌و جێگره‌ى ئێستا رۆڵى ونه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى هه‌شت رۆڵى گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بوو.
تاپه‌یوه‌ندى باڵەکان تین ده‌سێنێت په‌یوه‌ندى فه‌رمى حزبیى سارد ده‌بێته‌وه
چوارى ئه‌م مانگه په‌یسه‌ر زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه كردووه‌و پێى راگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت به گفتوگۆ كێشه‌كانى یه‌كێتى و پارتى چاره‌سه‌ربكرێت، ئاماده‌یى خۆى بۆ نێوه‌ندگیرى ده‌ربڕیوه‌و خۆى وه‌ك لایه‌ن له كێشه‌كان به ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه، یه‌كێتى هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى نییه، ئه‌و كێشانه‌ى یه‌كێتى هه‌یه‌تى په‌یوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه لابه‌لایانه‌ى باڵه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕیارى حزب له‌نێوان یه‌ك درووستیان كردووه، ئاماژه‌ن بۆ ناكۆكى قوڵى روپۆشكراوى ناوخۆیى و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ورەى كێشه له‌سه‌ر له‌نێوان باڵه‌كه‌ندا، تاپه‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م باڵانه تین ده‌سێنێت په‌یوه‌ندى فه‌رمى حزبیى نێوانیان سارد ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تانه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى جومگه‌كانى حکومڕانى دروستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه له‌رێگه‌ى باڵه‌كانیانه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێبدرێن،دوورنییه ئەو په‌یوه‌ندییه ببێته گرێكوێره‌و، پێناچێت ئه‌مه به‌سه‌لامه‌تى و بێ‌گرفت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.