01:54 - 10/11/2019
كورد له ئهمریكا دژی ئهردۆغان دهوهستێتهوه
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا 13ی ئەم
مانگە، سەردانی واشنتن دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا كۆدەبێتەوە،
كوردەكانی ئەمریكاش ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانی گەورە دژی سەردانهكهی سەرۆكی توركیا بۆ واشنتن دەكەن.
بههۆی هێرشهكانی توركیا بۆسهر رۆژئاوای كوردستان، ئێستا ئهردۆغان كهسایهتییهكی خۆشهویست نیه له ئهمریكا و زۆرێك له بهرپرسانی حكومی و سیناتۆرهكان، له دژی ئهوه وهستاونهتهوه، ئهوه جگه لهوهش میدیای ئهمریكا به شێوهیهكی بهربڵاو دژی هێرشهكان و سیاسهتی ترهمپ و سهرۆك كۆماری توركیا وهستانهوه.
بەشێكی زۆر لە سیناتۆرەكان دژی ئەردۆغانن
پێدەچێت ئەم سەردانەی ئەردۆغان سەردانێكی باش نەبێت
بۆ حكومەتی توركیا، بەپێی بەڵگەكان بەشێكی زۆر لە سیناتۆر و كۆنگرێس مانەكان بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە كە توركیا
رێككەوتنەكەی نێوان كوردو ئەمریكا و توركیای شكاندووە، ئەوەش كێشەیەكی گەورە
بۆ توركیا دروست دەكات.
بەڵگەنامەكان لە ناو كۆنگرێسدا دژی رەجەب
تەیب ئەردۆغان ئامادەن و ڕادەستی ترەمپ كراون، بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر جێبەجێكردنیان
بكات. پێدەچێت
توركیا نەتوانێت ترەمپ ڕازی بكات لە ئیمزانەكردنی فشار و سزا نوێكانی ئەمریكا بۆ
سەر وڵاتەكەی.
ئەردۆغان ناتوانێت ترەمپ رازیبكات
بەشێكی زۆر لە كێشەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا
پەیوەندی بەڕۆژئاوای كوردستانەوە هەیە، ئەوەش وایكردووە كورد ببێتە هۆكاری بەهێزی
كێشەكان. لەلایەكی تریش دۆسیەی كرینی سیستمی بەرگری روسی ئێس 400 لەلایەن
توركیاوە كێشەیەكی قوڵەو ئەمریكیەكانی زۆر تورە كردووە.
كورد وهك كێشە گەورەكەی ئەمریكا
و توركیا؟
كاتێك ئەردۆغان ساڵی 2017 سەردانی
واشنتنی كرد ژمارەیەك كورد لەبەردەم كۆشكی
سپی دژی سەردانەكەی كۆبونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئەوەش وەك دیاردەیەكی ئاسایی
لەلای ئەمریكیەكان دەردەكەوێت، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پاسەوانەكانی ئەمەیان
پێ قبوڵنەكرا و بەخراپترین شێوە كەوتنە وێزەی ئەو كوردانە و بەشەق و زلە لێدانی
خراپ كەوتنە گیانی ئەو خۆپیشاندەرانه و حەوت كەس بریندار بوون.
هەرچەندە ئەو كاتە هیچ كاردانەوەیەكی حكومەتی
ئەمریكای لێنەكەوتەوە، بەڵام لە میدیاكاندا زۆر بە گەورەی باسكرا ئەوەش بوە هۆی
ئەوەی شكۆی دیموكراسی ئەمریكا لەكەدار بكرێت.
بەشێكی زۆر لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و
هاوڵاتیانی ئەمریكا و ڕێكخراوی ئەمنستی ئەنتەر ناشیۆناڵ و چەند رێكخراوێكی تری
گەورە لە خۆپیشاندانەكەدا دژی سەردانی ئەرۆغان بۆ واشنتن ئامادەبوون.پێكدادانی نێوان كوردەكان و هەروەها پاسەوانەكانی ئەرۆدغاندا هێندەی تر دیمەنی سەرۆكی توركیای لەبەر چاوی كورد و ئەمریكایەكان ناشرین تر كرد.
ئایا سیناریۆی 2017 دووبارە
دەبێتەوە؟
كۆمیتەی ئامادەكاری كورد و بەشێك لە ڕێكخراوە
كوردیی و ئەمریكیەكان لە واشنتن ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی گەورە
دژی سەردانەكەی ئەرۆدغان بۆ واشنت بۆ ئەوەی ڕێگر بن لەبەردەم سەردانەكەی و
نارەزایی دەر ببرن لە پێشوازی كردن لە سەرۆكی توركیا لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە.
كۆمەڵێك لە ڕێكخراو تۆرە كوردیەكان لە واشنتن، ئامادەكاریان كردووە بۆ ئیدانەكردنی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ واشنتن ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی ئەمریكی و سیناتۆر و ڕۆژنامەنوس و ئامادهییان دهربڕیوه بهشداری خۆپیشاندانهكان بكهن.
بەشێكی زۆر لە سیناتۆرەكان دژی سەردانی ئەردۆغان لە خۆپیشاندانەكەدا ئامادەدەبن
تهنها كورد نیگهران نیه لهسهردانهكهی ئهردۆغان، بهڵكو ناڕهزایهتییهكان هونهرمهند و كهسانی بهناوبانگی ئهمریكاشی تێدایه و لهو چوارچێوهیهشدا، گەورە ئەكتەری سینەمای ئەمریكا ڕۆبێرت دینیرۆ لەتویتەر دەڵێت: بەڵێ پۆ ئیدانەكردنی سەردانی ئەرۆغان
بۆ وڵاتەكەمان من دژی یەكتر بینینی ترەمپ
و ئەردۆغانم.
دەشڵێت، هەموومان ڕۆژی 13ی مانگ لەبەردەم كۆشكی سپی
دەبین بۆ ئەوەی ئیدانەی سەردانەكەی ئەرۆدۆغان بكەین و داوا لە ئەمریكییەكان دەكات، بەدەم كەمپینی نا بۆ سەردانی ئەرۆدغان بكهن و بڕۆنه بەردەم
كۆشكی سپی.
سەرپەرشتارانی خۆپیشاندانەكانی بهردهم كۆشكی سپی بە پەیسەریان ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكی گەورەیان كردووە بۆ ئەوەی بەهەموو شێوەیەك ڕوبەڕووی هەر دەست
درێژیەك ببنەوە كە بكرێتە سەر خۆپیشاندەرەكان و دڵنیایی دەدەن كە سیناریۆی 2017
رووناداتەوە.
به پێی زانیارییهكانی پهیسهر، لیژنەی پرۆتۆكۆڵی كۆشی سپی ئەندامانی شاندی توركیایان ئاگادار كردوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك قوبوڵكراو نییە هیچ رەفتارێكی ناشرین لە ناو خاكی ئەواندا ئەنجام بدەن.ئهم زانیارییانه لهلایهن لیژنهی ئامادهكاری خۆپیشاندانهكانهوه پشتڕاستكرایهوه.
لەلایەكی تریشەوە توركیا لایەنگران و هاوڵاتیانی خۆی ئاگادار كردووەتەوە كە لەبەردەم كۆشكی سپی ئامادەبن و پێشوازیەكی گەرم لە سەرۆكەكەیان بكەن و رووبەرووی هەر كەسێك ببنەوە كە بیەوێت هێرش بكاتە سەر ئەرۆدغان؟كۆشكی سپی هەموو ڕێوشوێنێكی ئەمرنی توندی گرتوەتە بەر.
ئەرۆدغان بە هەمان نەفەسی
2017 دەچێتە واشنتن؟
ئێستا رەجەب تەیوب ئەردۆغان باش دەزانێت ئەم
سەردانەی بۆ واشنتن گرنگە، چونكە توركیا و سهرۆكهكه لهبهردهم ئاڵنگارییهكی نوێ و كاریگهردان، ئهویش پرسی كورد و بوونی ستراتیژی سیاسهتێكی نوێی ئهمریكییهكانه له ناوچهكه.
ترەمپ بە ئەردۆغان دەڵێت گەمژەمەبە و ئاگاداری هەنگاوەكانت بە
لەلایەكی تریشەوە گەورە بەرپرس و سیناتۆری ئەمریكا
دژی ترەمپ وەستاونەتەوە و چەندینجار هەوڵیانداوه كە توركیا وەك ئێران بخەنە ژێر سزا توندهكانی وڵاتهكهیان.
جێمس جێفری كە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ
كاروباری سوریا و ناوچەكە، نیگەرانە لە توركیا و ئەم نیگەرانیەشی گەیاندوەتە
دۆناڵد ترەمپ، لەلایەكی تریشەوە گەورە سیناتۆری ئەمریكا جۆن كەنەدی كە سیاسییهكی بههێز و دیاری ئهمریكایه، نیگەرانه له سیاستهكانی ئەردۆغان و چەندین جار بەڵێنی داوە دەبێت ئەردۆغان سزای توند بدرێت و فێر بكرێت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆستەكانی ئەمریكا بكات.
جێفری وەك دوژمن لە توركیا دەڕوانێت
ئێستا كاتی كوردەكانی
ئەمریكایە
بەشێكی زۆر لە كوردەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان
كە لە ئەمریكان بە هاوكاری ژمارەیەك كەسایەتی گەورە و ناوداری ئەمریكا كەمپینی (stop
Erdogan) ( بەسە ئەرۆدغان)
یان ڕاگەیاندووە ئەمە یەكێكە لە كەمپینە گەورەكانی كورد لە ئەمریكا.
ئەم كەمپینە دهستی كردووه به بانگهشه بۆ ئهنجامدانی خۆپیشاندان و ئامادەكاری
گەورەیان كردووە ناڕهزایی دهربڕین دژی سهردانهكهی ئەرۆدغان بۆ ئەمریكا، زابهپێی قسهی سهرپهرشتیارانی كهمپینهكه بۆ پهیسهر، ژمارەیەكی زۆر كورد لە
هەموو ئەمریكا بەشداری خۆپیشاندانەكەی بەردەم كۆشكی سپی دهكهن و بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەمریكاش
پێشوازیان لە كەمپینەكە كردووە