11:24 - 04/11/2019
په‌یوه‌ندی كوشتنی خاشقچی به هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا
جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتداری سعودییه كه ساڵی ڕابردوو له‌كونسوڵخانه‌ی سعودییه له شاری ئیستانبوڵ كوژرا، دیوێكی شاراوه‌ی پشت هێرشی توركیایه بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
گۆڤاری "سپێكته‌یته‌ر"ی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكی نوێیدا دیوێكی دیكه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ سعودییه هه‌ڵكردووه به‌مه‌به‌ستی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، ئه‌وه‌ش له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان جێرد كۆشنه‌ر، ڕاوێژكار و زاوای تره‌مپ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییه.
سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و ورده‌كاریی كوشتنی خاشقچی وا ده‌رده‌كه‌وت ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی شا سه‌لمان ئاگاداری بن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له ساتی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه له‌به‌رده‌ست ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیادا بووه.
سپێكته‌یته‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا بابه‌تێكی نوێ و سه‌رنجڕاكێش ده‌وروژێنێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی كوشتنی خاشقچی به ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و بێده‌نگی تره‌مپ له‌و ڕوه‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆمه‌ڵێكی زانیاریی نهێنی له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، دیارترینیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان جێرد كۆشنه‌ر و محه‌مه‌د بن سه‌لمانه.
ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌ك كارتی فشار بۆسه‌ر تره‌مپ به‌كارهێناوه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان تۆماره ده‌نگییه‌كه بڵاو نه‌كاته‌وه، بۆیه تره‌مپ ناچار بووه سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا بكشێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌پێناو بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر تۆماره ده‌نگیه‌كه بڵاو ببوایه‌ته‌وه ئه‌وا له‌پاڵ كه‌یسه‌كه‌ی ئۆكرانیا كه ئێستا هه‌وڵ هه‌یه به‌هۆیه‌وه تره‌مپ له‌پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه، كوشتنی خاشقچیش ده‌بووه كه‌یسێكی دیكه و ئاینده‌ی كاری سیاسی تره‌مپی به‌ره‌و تونێلێكی مه‌ترسیدار ده‌برد.
هه‌رچه‌نده توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی گڵۆپی سه‌وزی تره‌مپ بۆ ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدا، به‌ڵام خاڵێكی سه‌ره‌نجڕاكێش له‌و بابه‌ته‌دا وه‌ك گۆڤاره‌كه ئاشكرایكردووه ئه‌وه‌یه، لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئه‌و چیرۆكه‌ی تیایدا تره‌مپ ئاگاداری كوشتنی خاشقچی بووه و ئه‌ردۆغان بابه‌ته‌كه‌ی وه‌ك كارتی فشار بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد به‌كارهێناوه، ئێستا له‌به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێسدایه.