08:12 - 04/11/2019
شه‌ڕى ئێسقان شكاندن له قۆناغى ته‌ڵه‌ى ده‌ستووردا
نێوانى پارتى و یه‌كێتى كوت‌وپڕ شێوایه‌وه‌و له چوار رۆژدا، چوار كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانییان له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌نجامدا، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان دواى ئاشكرابوونى ئه‌و هه‌وڵانه هات كه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له گۆڕێن، ئه‌و هه‌مواره‌ى كه مه‌ترسى سڕینه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى كوردى له‌هه‌گبه‌دایه، نێوانى دوو لایه‌نى خاوه‌ن هێز له‌هه‌رێمى كوردستان له‌وپه‌ڕى سارودسڕیدایەو بۆچوونیشیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت له عێراق جیاوازه.
ئێواره‌ى ٣١ی ئۆكتۆبه‌ر، گوته‌بێژى یه‌كێتى چووه به‌رده‌م مایكى راگه‌یاندنه‌كان و گوتى، زۆر نیگه‌رانییان له‌پارتى هه‌یه‌و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێناكرێن ئه‌وه‌شى جێبه‌جێكراوه تێبینییان له‌سه‌رى هه‌یه، دوو رۆژ دواتر سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌ڵامى یه‌كێتى دایه‌وه‌و دۆخه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى یه‌كێتى، وه‌ڵام و وه‌ڵامكارییه‌كه نه‌بڕایه‌وه گوته‌بێژى پارتى هاته ده‌نگ و دیسان گوته‌بێژى یه‌كێتى وه‌ڵامیدایه‌وه.
له‌پشت په‌رده‌وه چى ده‌گوزه‌رێت؟
ته‌قینه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌روه‌ختى فایلى پڕمه‌ترسى هه‌موارى ده‌ستوورى عێراق-دا، پێناچێت رووداوێكى له‌خۆوه بێت. یه‌كێتى و پارتى سه‌باره‌ت به هه‌موارى ده‌ستوور و لابردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق-یش بۆچوونیان جیاوازه. كاتێك ئێران بیرى له دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌كرد، بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى یه‌كێتیش به‌ڵێنى پشتیوانى ئه‌و هه‌نگاوى دابوو، قاسم سلێمانى له‌به‌غدا به به‌رهه‌م ساڵح-ى راگه‌یاندبوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان كۆده‌بنه‌وه، یه‌كێتیش ده‌بێت پشتیوانى هه‌ر هه‌نگاوێك بێت دۆستانى تاران له‌به‌غدا ده‌ینێن. یه‌كێتى نه‌ك له‌گه‌ڵ لابردنى سه‌رۆك وه‌زیران بوو ته‌نانه‌ت به‌رهه‌م ساڵح مانۆڕى بۆ ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى ئێران كشایه‌وه له بیرۆكه‌ى لابردنى عه‌بدولمه‌هدى، یه‌كێتیش ئه‌و گرفته‌ى چاره‌بوو. لاى پارتى لابردنى عه‌بدولمه‌هدى هێڵى سوره‌و په‌یامى نیگه‌رانییان به‌زمانى لۆمه‌وه به به‌رهه‌م ساڵح گه‌یاندووه‌و پێیان گوتووه،"پێگه‌كه‌ت به‌كارهه‌مێنه، بۆ دژایه‌تى دۆسته‌كانى كورد".
هه‌موارى ده‌ستوور
پێده‌چێت گرێى گه‌وره كه ئه‌م دۆخه‌ى شڵه‌قاند، پرسى هه‌موارى ده‌ستووربێت. پارتى هه‌مواره‌كه به‌هێڵى سوور ده‌زانێت و یه‌كێتى نه‌رمه، پێى وایه مادده‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به كورده‌وه نه‌بێت ئاساییه هه‌مواربكرێت، به‌ڵام پارتى پێى وایه چوونه نێو یارى هه‌موارى ده‌ستوور ئه‌وسه‌رى تونێله‌كه‌ى دیارنییه‌و ره‌نگه كورد به‌زیانى زۆرى له‌ژێر بارى ده‌ربچێت. بۆیه داواى به‌رچاوڕوونى ده‌كات له لایه‌نه شیعییه‌كان له‌و ماددانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت هه‌موارى بكه‌ن.
هه‌وڵى جددى هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان
په‌یسه‌ر ٢٣ی مانگى رابردوو بڵاویكرده‌وه، كه هه‌وڵێكى ژێربه‌ژێرى لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور، ئامانجى سه‌ره‌كیش له هه‌مواره‌كه فیدراڵیه‌تى پارێزگاكان و نه‌هێڵانى فیدراڵییه‌تى هه‌رێمه. ئامانجێكى دیكه‌ش گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى و هه‌روه‌ها دیاریكردنى كوتله‌ى براوه‌یه كه مافى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت به ده‌ستوور رێگه بگرن له‌مانه‌وه‌ى هێزى بیانى له‌خاكى عێراق-دا. دواى پێنج رۆژ له‌و هه‌واڵه‌ى په‌یسه‌ر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێکهێنانی لیژنەی هەمواری دەستووری پەسەندکرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر هه‌وڵى جددى هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان، ئێران و شیعه‌كان ئه‌م خواسته‌یان هه‌یه و ئه‌وكاره به‌دڵى توركیا و سوریاشه، خواسته‌كه به‌وجۆره‌یه ته‌نها جۆرێك له‌فیدراڵیه‌ت بۆ پارێزگاكان هه‌بێت و رێگه به‌هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ نه‌درێت. به‌وجۆره‌ش كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كاتێك بیرۆكه‌ى لامه‌ركه‌زیى ئیداری‌یان به‌كورد ره‌وانه‌ده‌بینى.
له‌دۆخێكدا كه كورد له رۆژئاواى كوردستان ئاگرى به‌سه‌ردا ده‌بارێت و له باكوریش زیندانیكراوه‌و له‌رۆژهه‌ڵات ده‌ستوپێى به‌ستراوه، هه‌موارى ده‌ستوورى عێراق بۆ كوردى باشورى كورستان، مایه‌ى ترس و دوودڵى زۆره.
یه‌كێتى كام به‌ره هه‌ڵده‌بژێرێت؟
دۆخه‌كە ئه‌وكات ده‌قڵیشێته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێتى به‌ره‌ى هه‌موارى ده‌ستوور هه‌ڵبژێرێت، به‌و مه‌ترسیانه‌وه‌ش كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ره‌نگه زووبێت ئێستا بگوترێت یه‌كێتى خۆى یه‌كلاییكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و به‌ره‌ى كه‌ئێران ریزى ده‌كات بۆ هه‌موارى ده‌ستوور، به‌ڵام به‌پێى ئاماژه‌كان بێت یه‌كێتى و به‌تایبه‌ت ماڵى تاڵه‌بانى پێناچێت رووبه‌ڕووى خواستى ئێران ببنه‌وه بۆ گۆڕینى ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر نیازێكى له‌وجۆره‌شیان هه‌بێت له‌ئێستاوه پێویسته رێگاكه‌ى بۆ بشێلن، تا به‌رپرسیارێتى هه‌ر شتێك كه رووده‌دات بخه‌نه ئه‌ستۆى ركابه‌ره‌كانیان.
یه‌كێتى هه‌ست ده‌كات هیچ رۆڵێكى ئه‌وتۆى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه له گۆڕه‌پانى سیاسى
یه‌كێتى ره‌نگه له‌سه‌ر گله‌ییه‌كانى له‌پارتى له‌سه‌ر حه‌ق بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك-ى له‌كیس چوو، حكومه‌تیش به‌جۆرێكه ته‌نها ده‌ره‌تانى بۆ به‌شه پارتییه‌كه‌ى هێشتووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانیش هه‌ر به‌ده‌ستى پارتی-یه‌وه‌یه. پارتى ده‌ستوه‌ردان له‌كاندیده‌كانى یه‌كێتیش ده‌كات، له‌م كابینه‌یه وه‌زیر رۆڵێكى ئه‌وتۆى نییه، كابینه‌كه واته سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌موو نوسراوه‌كان ده‌بێت بچنه‌وه ده‌رگاى ئه‌و. یه‌كێتى هه‌ست ده‌كات هیچ رۆڵێكى ئه‌وتۆى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه له گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ده‌ست ببات بۆ بژارده‌ى (یاریكه‌ر نه‌بم ده‌توانم یارییه‌كه تێكبده‌م) ئه‌وه ره‌نگه كورد له یارییه‌كه‌دا زۆرشتى له كیس بچێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئه‌م گله‌ییان هى هه‌موو یه‌كێتى نییه‌و زۆرتر هى ماڵى تاڵه‌بانین و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له بیرێكى دیكه‌دایه. دۆخەکە هەرچۆنێک بێت هەردوو بەرەی ناکۆکییەکە پارتی و یەکێتی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن ئەگەر کورد هەمواری دەستوور بدۆڕێنێت بەهۆی ترازانی نێوانی ئەو دوولایەنەوەو دابەشبوونیان بەسەر دووبەرەی دژ بەیەکدا.
كورد به‌م پێكهاته‌یه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ یارى ده‌ستوور پێده‌چێت گۆڵى زۆرى لێبكرێت
پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه ماڵى تاڵه‌بانى تا سه‌رى ساڵ مۆڵه‌تیان داوه به‌پارتى بۆ چاره‌ى كێشه‌كانیان، ئه‌وكات رێگه‌یه‌كى دیكه ده‌گرنه به‌ر. به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌وان به‌شێكى په‌یوه‌ندى به نیگه‌رانییه‌كانیانه‌وه هه‌یه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ، پێیان وایه په‌رله‌مان باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌یه و له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه، له حكومه‌تیش زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتى له‌و باڵه‌ن و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌وتۆى نییه. بۆیه پێناچێت یه‌كێتى بتوانێت بڕیارى به‌كۆمه‌ڵ دروست بكات بۆ پرسێكى چاره‌نوسسازى وه‌ك هه‌موارى ده‌ستوور، كاتێك رووداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر روویاندا باڵه‌كانى یه‌كێتى راگه‌یه‌ندراوى توندیان له‌سه‌ر یه‌ك بڵاوكرده‌وه. پرسى هه‌موارى ده‌ستوور چاره‌نووسسازتره‌و پێناچێت یه‌كێتى به ئاسانى له‌ده‌ورى بڕیارێك كۆببێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران له‌سه‌ر فشاره‌كانى به‌رده‌وام بێت.
دوو دیمه‌نى ته‌واو جیاواز
كاتێك له‌سه‌روبه‌ندى دروستكردنى عێراقى نوێ‌دا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه چوونه سه‌رمێزى دانوستان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور، كورد به‌یه‌ك ده‌ست و به یه‌كگرتوویى گفتوگۆكانى ته‌واوكرد، نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌سعود بارزانى هه‌ماهه‌نگى توندوتۆڵیان پێكه‌وه هه‌بوو تێكڕاى ئه‌ندامه كورده‌كان له‌نێوان خۆیان له‌پرس و راوێژدابوون له‌هه‌رێمى كوردستان، كورد هه‌رچۆنێك بێت به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى چنییه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك مادده‌ى باشى بۆخۆى جێگیركرد.
به‌ڵام ئێستا دیمه‌نه‌كه ته‌واوجیاوازه پارتى و یه‌كێتى هه‌ریه‌ك له‌دۆڵێكن، كورد له‌به‌غدا بۆ چاخواردنه‌وه‌یه‌كیش كۆنابنه‌وه پێگه‌ى كورد بۆ ئاستێكى مه‌ترسیدار داكشاوه‌و فره گوتارن و فره ئاڕاسته‌ن، ئه‌گه‌ر كورد به‌م پێكهاته‌یه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ یارى ده‌ستوور پێده‌چێت گۆڵى زۆرى لێبكرێت و ئه‌وه‌ى به‌چه‌ند ده‌یه ماندووبوونى بێ‌وچان چنییه‌وه له زستانێكدا له‌ده‌ستبدات. ئێسقان شكاندن له ئان و ساتى شه‌ڕى سڕینه‌وه‌ى كورددا پێده‌چێت زیانى كه‌مه‌رشكێنى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كورد خۆى كۆنه‌كاته‌وه به‌ره‌ى ناوخۆى رێكنه‌خاته‌وه، ئه‌سته‌مه باز به‌سه‌ر ته‌ڵه‌ى هه‌موارى ده‌ستووردا بدات.