07:55 - 03/11/2019
له سیستمی په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی
گۆڕینی سیستمی حكومڕانی له په‌رله‌مانیه‌وه
بۆ سه‌رۆكایه‌تی بووه‌ته دیارترین داواكاری ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی له ئێرانه‌وه
نزیكن، یان به (شیعه‌ی ئێرانی) ناسراون، تاكه پاساویشیان ئه‌وه‌یه كه به
بڕوای ئه‌وان سیستمی په‌رله‌مانی له عێراقدا زۆر لاوازه یان شكستی هێناوه و كه‌ڵكی
ئه‌وه‌ی نییه له عێراقدا په‌یڕه‌وبكرێت.
شیعه كه له ئێستادا زۆرینه‌ی عێراق پێكده‌هێنن،
له‌به‌رامبه‌ر كورد و سوننه‌ی ناوه‌ڕاستدا، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی گۆڕینی سیستمه‌وه
له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی
بڕیاردان بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، له‌مه‌شدا ئێران پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه،
چونكه دیاره كه ویلایه‌تی فه‌قێ عێراقێكی شیعه‌ی به‌هێزی ده‌وێت، به جۆرێك ته‌واوی
هێزه‌كه‌ی له ناوه‌ندا كۆببێته‌وه و گوێڕایه‌ڵی خۆی بێت.
سوننه‌كانی عێراق و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه
سیاسیه‌كه‌یان له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له 2003دا گڵۆڵه‌یان كه‌وتووه‌ته
لێژی، ئه‌وه‌ی له عێراقی نوێ‌دا بۆیان ماوه‌ته‌وه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانێكی
لاواز و چه‌ند وه‌زاره‌تێكه. كوردیش كه له 2003دا به‌هێزێكی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه
به‌غدا و عه‌ره‌بی سوننه و شیعه‌كانی ناچاركرد سیستمی فیدراڵی بۆ عێراق قبوڵ بكه‌ن
و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 دا ڕێكخست تا له ئاینده‌دا
بیانگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌ویش ئێستا له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی شیعه‌دا لاوازه
و ئه‌گه‌ر هه‌یه نه‌توانێت به‌ر به‌و هه‌وڵه‌ی شیعه‌ی ئێرانی بگرێت.
جیاوازی سیستمی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی
سیستمی په‌رله‌مانی به دیموكراسیترین سیستمی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ته‌واوی دونیادا داده‌نرێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك
دیارترینیان، پاراستنی مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان و زاڵنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی
زۆرینه‌یه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا، واته كه‌مینه‌كان له سیستمی په‌رله‌مانیدا مافه‌كانیان
به‌پێی ده‌ستور پارێزراوه و كه‌س ناتوانێت لێیان زه‌وت بكات. له سیستمی په‌رله‌مانیدا
پارته سیاسیه‌كان، هه‌ریه‌ك به‌پێی سه‌نگ و قورسایی خۆی ڕۆڵیان پێده‌درێت. هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانه‌دا نوێنه‌ری هه‌یه، هه‌رێمه‌كان ده‌توانن ببنه
خاوه‌نی ده‌ستور و په‌رله‌مان و هێزی خۆیان، به‌و مه‌رجه‌ی دژی ده‌ستوری ئیتیحادی
نه‌وه‌ستێته‌وه.
په‌رله‌مان جگه له ڕۆڵی یاسادانانی خۆی، له‌هه‌مان
كاتدا ده‌بێته چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه و توانای لێپرسینه‌وه‌ی له سه‌رۆكی
حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌شی له سه‌رۆك
وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیشی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی
له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراون و شه‌رعیه‌تیان پێدراوه، ئه‌ویش ده‌توانێت ئه‌و
شه‌رعیه‌ته‌یان لێبستێنێته‌وه.
واته په‌رله‌مان له سه‌روو حكومه‌ته‌وه‌یه،
ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كی هه‌بێت ده‌بێت له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه
جێبه‌جێی بكات و ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانتارانی بۆ وه‌ربگرێت، كه نوێنه‌ری گه‌لن و
شه‌رعیه‌تی ته‌واویان پێدراوه.
سه‌رۆك كۆماریش له‌م سیستمه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی
ڕه‌مزی و ته‌شریفاتین و به پارێزه‌ری یه‌كه‌می ده‌ستوری وڵات داه‌نرێت.
سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو له په‌رله‌مانیی
جیاوازه، سه‌ره‌تای گه‌یشتن به‌م سیستمه پێویستی به گۆڕینی ده‌ستوره، وه‌ك چۆن
له ئێستادا له عێراقدا گۆڕینی ده‌ستور كه‌وتووه‌ته به‌ر باس و هه‌وڵی بۆ ئه‌درێت.
له سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌رۆك هاوشێوه‌ی
په‌رله‌مانتاران ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، واته سه‌رۆك گه‌وره‌ترین
شه‌رعیه‌تی ده‌بێت، به‌وه‌ش ناكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه و په‌رله‌مان
ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌ی لێ بكات. سه‌رۆك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه و
هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت هێز بجوڵێنێت، به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه هه‌ست
بكات ئاسایشی نیشتمانی و سنووره‌كانی وڵات كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی.
سه‌رۆك خۆی وه‌زیره‌كان و پۆسته باڵاكانی دیكه پڕده‌كاته‌وه و توانای
لابردنیشیانی هه‌یه، ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌كان به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك ناوده‌برێن، له‌گه‌ڵ
چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی هه‌ستیاری تر كه هه‌ندێك كات ده‌توانێت مه‌ترسی دروست بكات و
ببێته كه‌سێكی دیكتاتۆر.
واته له سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا، په‌رله‌مان
تاكه ڕۆڵ كه هه‌یبێت یاسادانانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت چاودێری كاره‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكات و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكات. به‌شێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی
له‌ده‌ست ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆك ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌م و زۆربه‌ی
بڕیاره‌كان لای ئه‌ون.
هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی سیستمی حكومڕانی له په‌رله‌مانیه‌وه
بۆ سه‌رۆكایه‌تی
یه‌كه‌م هه‌نگاو به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی
نوێ ده‌ستپێده‌كات، واته سیستمی سه‌رۆكایه‌تی پێویستی به ده‌ستورێكی نوێیه جیاواز
له ده‌ستوری سیستمه پهرلهمانیهكه، چونكه له سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاته‌كان
له یه‌كتر جیاده‌كرێنه‌وه و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا
نامێنێت. له ده‌ستوری ئێستای عێراقدا دوو ماده (142 و 126) ئاماژه به گۆڕینی
ده‌ستور یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. یه‌كه‌میان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر دانراوه،
دووه‌میشیان بۆ كاتی پێویسته، واته هه‌ر كاتێك پێویست بوو ماده‌یه یان چه‌ند
ماده‌یه‌ك له ده‌ستور هه‌موار بكرێنه‌وه. ئه‌و كاته‌ش پێویسته دوو له‌سه‌ر سێی
په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن (زۆرینه‌ی ڕه‌ها).
به‌شێك له شاره‌زایانی بواری ده‌ستور پێیان
وایه كه باشتره ماده‌ی دووه‌میان بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستوردا
بكرێت چونكه مافی به كورد داوه كه له په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیدا په‌سه‌ندی بكات
یان ڕه‌تیبكاته‌وه. تهناهنهت دوای په‌سه‌ندكردنیشی له په‌رله‌ماندا ده‌بێت
ڕاپرسی گشتی بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی 142 هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك
له ده‌ستوردا بكرێت ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی سێ پارێزگا پێی ڕازی نه‌بن و ڕه‌تیبكه‌نه‌وه،
ئه‌و كاته گۆڕاكارییهكه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و ئه‌نجام نادرێت.
بۆچی شیعه‌ی ئێرانی ده‌یه‌وێت ده‌ستوور
بگۆڕێت؟
به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه شیعه و سونه‌كانی
عێراق ده‌ڵێن ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نوسراوه و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیانی تێدا نابیننه‌وه. به‌پێی ده‌ستور قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان (به په‌رله‌مان
و حكومهتهكهشیهوه) دانی پێدانراوه و جێگیركراوه.
كه‌واته ئامانجه‌كان له گۆڕینی ده‌ستور و
سیستمی حكومڕانی زیاتر سیاسین و چه‌ندین ڕه‌هه‌ندیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاتانی دراوسێ ڕه‌نگی تێدا ده‌داته‌وه. توركیا به هه‌موو پێوه‌رێك دژی ئه‌وه‌یه
كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت و خۆی ببات به‌ڕێوه،
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لاوازكردنی كورد له باشووری كوردستان له‌ڕێی گۆڕینی ده‌ستور و
سیستمه‌وه له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی به‌هێز توركیا له ئامانجه‌كانی
نزیك ده‌كاته‌وه.
ئێران كه خه‌ونی دروستكردنی (هیلالی شیعی)
له كهڵكهڵهیدا دێت و ده‌چێت، خه‌ریكه هه‌ژموونی به‌سه‌ر سوریا و لوبنان و یهمهندی
نامێنێت و له‌و سێ وڵاته به توندی دژایه‌تی ده‌كرێت، ده‌یه‌وێت عێراقی له‌ده‌ست
ده‌رنه‌چێت و به ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مریكا و وڵاته سونه‌كانی ده‌ربهێنێت و
بۆ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌و ئامانجه‌شی له به‌لاڕێدابردنی ئامانجی
خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا بۆ گۆڕینی حكومه‌ت و لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران
(كه به كه‌سایه‌تییه‌كی دوور له ئێران و میانڕه‌و ناسراوه) به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئامانجێكی تری شیعه‌ی ئێرانی (هاوپه‌یمانی فه‌تح
و ده‌وڵه‌تی یاسا) له گۆڕینی سیستمی حكومڕانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، شه‌ڕكردن و لێدانه
له هه‌ردوو گروپه شیعه‌كه‌ی دیكه‌ی عێراق، شیعه‌ی ئه‌مریكی (عادل عه‌بدولمه‌هدی
و هاوپه‌یمانی نه‌سر) له‌گه‌ڵ شیعه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی
موقته‌دا سه‌در).
ئه‌م دوو گروپه به‌وه ناسراون كه تا ئێستا
نه‌چوونه‌ته ژێر فه‌رمانه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قێ (ئێران) و زیاتر هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ییان
هه‌یه و له خه‌می چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵیدان،
به‌و كاره‌شیان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گروپی یه‌كه‌م
(شیعه‌ی ئێرانی) بۆ ڕاده‌ستكردن و ملكه‌چكردنی عێراق بۆ خواست و ئه‌جێنداكانی
ئێران.
هه‌ڵوێستی كورد چییه؟
كورد
له‌دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و ڕژێمی به‌عسه‌وه شانازی به‌وه
ده‌كات كه دیموكراسی له عێراق به‌رقه‌راره و مافی خۆی و كه‌مه نه‌ته‌وه و
ئاینه‌كانیش پارێزراون، له‌و بواره‌دا سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه زۆر و زه‌به‌نده‌كان
خۆی به پێشه‌نگی دیموكراسی له عێراق داده‌نێت.
ئێستا
كورد پێی وایه كه نابێت گۆڕینی ده‌ستور بكرێته كارێكی زۆره‌ملێ و بسه‌پێنرێت.
نابێت كورد سازش له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه به‌هۆی گۆڕینی ده‌ستوره‌وه ناوچه
جێناكۆكه‌كانی له‌ده‌ست ده‌ربچێت و سیستمێكی تۆتالیتاری هاوشێوه‌ی به‌عس بێته‌وه
ئاراوه. ئه‌گه‌ر گۆڕینی ده‌ستور له‌سه‌ر بنه‌مای پاشه‌كشێكردن بێت له بنه‌ماكانی
دیموكراسی و بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌كانی كورد و ئاشور و كلدان و ئه‌رمه‌ن بێت له
ماكهكانیان، نابێت بچێته ژێر باری.
ده‌كرێت
كورد به‌شداربێت له گۆڕینی هه‌ندێك له ماده‌كانی ده‌ستور و باشتركردنیان، ئه‌ویش
به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌بنه مایه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و
حوكمی تاكه كه‌س و تاكه حزب.