ڕاپۆرتی کوردستانی

05:10 - 31/10/2019

ڕێكخراوی یۆنسكۆ دوو شاری كوردی له‌نێو لیستی 60 شاره‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان ده‌ستنیشانكرد‌

پەیسەر

ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ڕێكخراوی یۆنسكۆ 60 شاری جیهانی ده‌ستنیشانكرد، كه‌ به‌ شاری داهێنه‌ر ناسراون و له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ و كاركردن له‌پێناو بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ دیاریكراون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆیه‌كه‌مجار ناوی دوو شاری كوردی كه‌ یه‌كێكیان سلێمانیه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان شاری سنه‌یه‌، له‌نێو لیسته‌كه‌ی یۆنسكۆدان.

 ئۆدرۆ ئه‌زولای، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یۆنسكۆ كه‌ دیاریكه‌ری لیستی 60 شاره‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی جیهانه‌ له‌باره‌ی دیاریكردنی لیسته‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌و شارانه‌ به‌شێوازی خۆیان كاریان بۆ كلتور كردووه‌، هاوكات كاره‌كان له‌بورای كلتوریی به‌ گرنگ بۆ نه‌وه‌ گه‌نجه‌كانی ئه‌و شارانه‌ ناوده‌بات.

ده‌ستنیشانكردنی هه‌ردوو شاری سلێمانی و سنه‌ وه‌ك دوو شاری داهێنه‌ر و چالاك له‌بورای كلتوریی له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه‌، چانسی ئه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو شاره‌كه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌و پلانه‌ ستراتیژییه‌ی ڕێكخراوی یۆنسكۆ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ بواری كلتوریی جێبه‌جێیده‌كات.

یۆنسكۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی له‌نێو لیسته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنانه‌ (ئه‌ده‌ب)ییه‌كان شاره‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، هاوكات به‌هۆی چالاكییه‌كانی شاری سنه‌ له‌بواری موزیك و داهێنانه‌كانی، یۆنسكۆ ئه‌و شاره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌نێو لیستی 60 شاره‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان ده‌ستنیشانكردوه‌.

به‌شێك له‌و شارانه‌ی یۆنسكۆ ده‌ستنیشانیكردوون، سه‌ر به‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپان وه‌ك (ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، دانیمارك، نیوزله‌ندا، پرتوگال، هۆڵه‌ندا و فیله‌ندا) كه‌ ده‌ستنیشانكردنی سلێمانی له‌و لیسته‌دا، ده‌بێته‌ سه‌رمایه‌یه‌كی ڕه‌مزیی بۆ شاره‌كه‌.

له‌نێو شاری سلێمانی ساڵانه‌ فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی بوونی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌بوونی چه‌ندین ناوه‌ندی وه‌شاندنی كتێب، كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كتێبی نوێ ده‌كه‌ونه‌ بازاڕه‌وه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌راورد به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی چاپكردنی كتێبی تێدایه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین نوسه‌ره‌ كه‌ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نوسه‌ری دیار و كاریگه‌رن.

لیستی ناوی شاره‌كان
ئه‌فیۆن قه‌ره‌حه‌سار، توركیا - بۆ هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
ئامبۆن، ئیندۆنیزیا - بۆ هونه‌ری مۆسیقا
ئه‌نگۆلیم، فه‌ره‌نسا - بۆ بواری ئه‌ده‌بی
ئه‌ریگوا، پاراگوای - هونه‌ری میللیی
ئه‌ریكیبا، پیرۆ - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
ئاساهیكاوا، ژاپۆن - دیزاین
ئایاكۆتچۆ، پیرۆ - هونه‌ری میللیی
باكۆ، ئازه‌ربایجان - دیزاین
بالارات، ئوسترالیا - هونه‌ری میللیی
به‌نده‌ر عه‌باس، ئێران - هونه‌ری میللیی
بانكۆك، تایلاند - دیزاین
به‌یروت، لوبنان - ئه‌ده‌ب
بیلۆ هۆریزۆنتی، به‌رازیل - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
بیندیگۆ، ئوسترالیا - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
برگامۆ، ئیتاڵیا - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
بیێلا، ئیاڵیا  - هونه‌ری میللیی 
كاڵداس دا ڕاینها، پرتوگال - هونه‌ری میللیی 
سیبۆ، فلیپین - دیزاین
سوێره‌، مه‌غریب - مۆسیقا
ئاكسته‌ر، به‌ریتانیا و ئیرله‌ندای باشوور - ئه‌ده‌ب
فۆرتالیزا، به‌رازیل - دیزاین
هانۆی، ڤێتنام - دیزاین
هاڤانا، كوبا - مۆسیقا
حه‌یده‌ر ئاباد، هیندستان - هونه‌ری خواردن دروستكردن
كارگۆپۆل، ڕوسیا - هونه‌ری میللی
كارلسروه‌، ئه‌ڵمانیا - هونه‌ری ڕاگه‌یاندن
كازان، ڕوسیا - مۆسیقا
قرشه‌هر، توركیا - موزیك 
كۆهمۆ، فیله‌ندا - ئه‌ده‌ب
لاهور، پاكستان - ئه‌ده‌ب
لیۆڤاردن، هۆله‌ندا - ئه‌ده‌ب
لیریا، پرتوگال - موزیك
لیریا، ئیسپانیا - موزیك
میریدا، مه‌كسیك - هونه‌ری خواردن دروستكردن
مه‌تز، فه‌ره‌نسا - موزیك
مه‌حره‌ق، به‌حره‌ین - دیزاین
مۆمبای، هیندستان - فیلم
نانجینگ، چین - ئه‌ده‌ب
ئۆدیسا، ئۆكرانیا- ئه‌ده‌ب
هێرمانۆس، باشووری ئه‌فریقا - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
بۆرت ئۆف سبین، ترینیداد و تۆباگۆ - مۆسیقا
پۆرتۆفیگۆ، ئیكوادۆر - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن
بۆتسدام، ئه‌لمانیا - فیلم
كویریتارۆ، مه‌كسیك - دیزاین
ڕامه‌ڵڵا، فه‌ڵه‌ستین - مۆسیقا
سان خۆسێ، كۆسته‌ریكا - دیزاین
سنه‌، كۆماری ئیسلامی ئێران - موزیك 
سانتیاگۆ دی كالێ، كۆڵۆمبیا - هونه‌ری ڕاگه‌یاندن
سانتۆ دۆمینیگۆ، كۆماری دۆمه‌نیكان - موزیك
سه‌رایڤیۆ، بۆسنه‌ و هه‌رسك - فیلم
شارقه‌، ئیمارات - هونه‌ری میللیی
سلێمانی، عێراق - ئه‌ده‌ب
سۆخۆسای، تایلاند - هونه‌ری میللی
ترینیداد، كوبا - هونه‌ری میللیی
به‌له‌د وه‌لید، ئیسپانیا - فیلم
فاڵیدۆبار، كۆڵۆمبیا - موزیك
فالبریسۆ، چیللی - موزیك
فیسبه‌رم، مه‌جه‌ر - موزیك
فیبۆرگ، دانیمارك - هونه‌ری ڕاگه‌یاندن
ڤیلجاندی، ئیستوانیا - هونه‌ری میللیی
فرانی، سربیا - موزیك
ولنگتۆن، نیوزله‌ندا - فیلم
وۆنگۆ، كۆریا - ئه‌ده‌ب
رۆكلۆ، پۆڵه‌ندا - ئه‌ده‌ب
یانگژۆ، چین - هونه‌ری خواردن ئاماده‌كردن