04:17 - 29/10/2019
دهستوری نوێی سوریا و ئاڵنگارییهكانی بهردهم كورد
ڕۆژی ٢٤ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، دانوستانەکانی پرسی دروستکردنی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی سوریا دوای چهند مانگ له گفتوگۆ كۆتایی هات، كه ئهو كۆمیتهیه به ئەندامێتی ١٥٠ کەس لەنێوان ڕژێمی سوریا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەری وڵاتە زلهێزەکانی جیهان پێكهاتبوو.
ڕژێمی سوریا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و نزیکەی ٥٠ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێگەی دەستوورێکی نوێ دەیانەوێت کۆتایی بە قەیرانە ٩ ساڵیەکەی سوریا بهێنن. قبوڵکردنی لیستی ئەندامانی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی کە لە کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن، سەرۆک عەشیر و ژنان و کەسایەتی لایەنگری ڕژێم پێکدێت، بە هۆی تێبینیەکانی ڕژێمی سوریا ٢٠ مانگی خایاند.
بڕیارە سبەینێ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەست بە کۆبوونەوەکان بۆ ئامادەکردنی دەستووری بنەڕەتی سوریا بکرێتەوە.
گایەر پیدرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوەیە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بڕیارە بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکان جارێکیتر لە گەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
پیدرسۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا ئیستاش شەڕ و ئاڵۆزی لە سوریا بەردەوامە، پێویستە هەڵوێستێکی ئەرێنی و جددی بۆ کۆتاییهاتنی ئاڵۆزی و قەیرانی سوریا پیشان بدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مۆڵەتی حکومەتی تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە سنورەکانی باکووری کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت و پیشبیدەکرێت، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی بە شێوەیەکی توند هێرشەکانیان دەستپێبکەنەوە.
لەوبارەیەوە مەزلۆم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە تویتێکدا، ئاماژەی بە کارەکانی لیژنەی دەستووری بنەڕەتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە مافی گەلی کوردیش تێیادا مسۆگەر بکرێت.
عەبدی باسی لەوەش کرد، تا مافی گەلی کوردیش لە دەستووری بنەڕەتی سوریادا مسۆگەر نەکرێت، ئەوان گوێ بە هیچ بڕیارێک نادەن و بە پێی رێککەوتنەکان ناجووڵێنەوە و لە سنورەکان ناکشێنەوە.
لهسهروبهندی هێرشهكانی سوپای توركیا و هاوپهیمانهكانیدا بۆسهر رۆژئاوای كوردستان، رێككهوتنی نێوان بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری رۆژئاوای كوردستان و رژێمی سوریا هاته ئاراوه. لهو رێككهوتنهشدا كورد له جهختی له چهسپاندنی مافهكانی كورد له دهستوریی نێوی سوریادا كردبووه و له رێككهوتنهكه شهش خاڵییهوه له خاڵی دووهمیدا داوای چهسپاندنی مافهكانیان كردووه. كه دهڵێ (گرهنتی چهسپاندنی مافهكانی كورد له دهستوری داهاتووی سوریا، كه تیایدا مافی خۆبهڕێوهبهری گونجاو تیایدا بچهسپێندرێ).
حکومەتی سوریاش دەستوەردانی هەرجورە هێزێکی دەرەکی لە دارشتنی دەستووری بنەڕەتی نوێدا رەتدەکاتەوە و دەڵێ"شەڕی ئەوان لەبەرامبەر هێزە 'گروپە تیرۆرسیتەکان' بەردەوام دەبێت".
تورکیا، رووسیا و ئێران لە لوتکەی سێقۆڵی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە ئەنقەرە، بڕیاریاندا لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سوریا لە زووترین کاتدا دەست بەکارەکانی بکات. ئەو ولاتانەی کە لە سەر داڕشتنی دەستووری نوێ رێککەوتوون، لایەنی سوری نین، بەڵکو لایەنی تورک و روس و ئێرانین. ئەوانەش هەوڵدەدەن چارەسەرییەکی سیاسی بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان لە سوریا رووبدات، نەک لەسەر بنەمای ئامانج و داخوازی گەلانی سوریا.
لایەنێکی سەرەکی لە سوریا هەیە، کە بۆ سەرتاسەری سوریا گرنگە. هەروەها گرنگتریش ئەوەیە، کە دەبێت لە چارەسەریی قەیرانەکان و لە نووسینەوەی دەستووردا بۆ داهاتوو، دیموکراسییەتی گشتی و نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان و گەلان هەبێت. ئەو لایەنەش هێزە سیاسییە دیموکراتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریان بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک، بەڵام ئەو لایەنە لە بەشداریکردن بۆ رێکخستنەوە و نووسینەوەی دەستووری سوریا دوورخراوەتەوە.
ئەو کۆمیتەیەی بۆ نووسینەوەی دەستوور دروستکراوە، نوێنەرایەتیی هەموو لایەنەکانی سوریا ناکات. تەنها نوێنەرایەتیی هەندێک لایەن دەکات، کە لە لایەن دەوڵەتانی ئاستانەوە دیاریکراون. ئەوەش بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵەکان بۆ چارەسەریی سیاسی و بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ نایاساییە. لەبەر ئەوەش ئەنجامی ئەو کۆمیتەیە خراپ دەبێت و دەبێتە هۆی زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانەکان و گرێکوێرەکان زیاتر دەکات و کوردیش دەستوورێکی بنەڕەتی کە مافەکانی مسۆگەر نەکات قبوڵی ناکات.
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا دەسەڵاتی بە سەر لەسەدا ٣٠ خاکی سوریادا هەیە. لە ڕووی سەرچاوکانی ئاو و سەرچاوە سروشتیەکان و کشتوکاڵەوە زۆربەی پێداویستیەکانی سوریا دابین دەکات.
پێکهاتەکانی باکووری سوریا لە سەرەتادا گەلی کورد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان بە هەزاران شەهیدیان داوە و تا ئێستاش تێکۆشانی گەلانی باکووری سوریا لە چوارچێوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا بەردەوامە.
ڕۆژئاوا و باکووری سوریا خاوەنی نزیکەی ٧٥ هەزار شەرڤانن،لە لایەن هاوپەیمانی نێودەولەتی و بە تایبەتی ئەمریکاوە پشتگیری لێدەکرێت. خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە چەکی قوڕس و پێشکەوتووە.
لە لایەکی ترەوە، خاوەنی سیستمی خوێندنی پێشکەوتوو و بە دەیان هەزار خوێندنگا و زانکۆیە. پەیوەندیەکی دیپلۆماسی زۆری لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا هەیە و زۆر جار لەلایەن وڵایە زلهێزەکانەوە پێشوازیان لێکراوە.
بەو پێیە دارشتنی دەستوورێکی بنەڕەتی بە بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا، سەرکەوتوونابێت و بەو هەوڵانە نەک دەتوانرێت نەخشەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بسڕێتەوە، بەڵکو هۆکارێکی بۆ پارچەبوونی لەسەدا ٣٠ خاکی سوریا.