11:14 - 17/12/2018
فوئاد مسته‌فا سوڵتانی وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه
ئەوكاتەی تەرمی كاك فوئاد دەهێنە بەردەستی دایە بەهییە پێش شۆردنی تەرمەكەی ژێر فانیلەیەكی كاك فوئاد كە خەڵتانی خوێنە، دەخاتە باخەڵی و بۆنی پێوە دەكات، دواتریش تاكێك پێڵاوی كاك فوئاد لە باوەش دەگرێت تاوەكو چەند ڕۆژێك. پێش ناشتنەكەی دەستی خوشكێكی كاك فوئاد دەگرێت و دەڵێت"وەرە هەڵپەڕە، وەرە، ئەمە زەماوەندی ژن هێنانەكەی فوئادە."
لەبنه‌ماڵه ناوداره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانە، بۆ به‌ده‌ستێهنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ژن و پیاو، سه‌ره‌تا له بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات.سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌ویوزارانه‌ی هه‌یانه، دابه‌شی سه‌ر جوتیار و نه‌دارانی ده‌كه‌ن، له پێناو دۆزی كورد و پێشلێكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چه‌ندین ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
فوئاد مسته‌فا سوڵتانی ئه‌ستێره‌یه‌كی سوور به ئاسمانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیار ده‌بێت، جگه له بواره‌كه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندازیاری دۆزی میلـله‌ته‌كه‌ی. ئه‌و شریقه‌ی قامچی بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی ئێرانی به‌ركه‌وت، دوای ڕووخانیش شا، ئه‌مجاره‌یان گولـله‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ساردی كرده‌وه. بۆچی فوئاد هه‌میشه لە زیهنی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتدایه؟ بۆچی خەڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان سەربە هەر ڕەوتێكی سیاسی بن كاتێك دێته سه‌ر باسی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێن"كاك فوئاد له ده‌ستمان چوو."
فوئاد مستةفا سوڵتان كێیه؟
فوئاد مستەفا سوڵتانى ناسراو بە کاك فوئاد 27ى ئازاری 1948 لە گوندی ئاڵمانەی سه‌ر به شاری مەریوانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودارو خاوه‌ن زه‌وی و زار لە دایکبووە. خێزانه‌كه‌ی ئه‌و له چه‌ندین براو خوشك پێكهاتوون.قۆناغەکانى خوێندنی لە گوندەکەیان و سنە ته‌واوكردووه،بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ساڵی 1967دا دەچێتە زانکۆی پیشه‌یی ئاریا مێهر لە تاران و بەشی ئەندازیارى کارەبا تەواو دەکات.
كاك فوئاد به ده‌ر له خوێندنه‌كه‌ی لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە هەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ دۆزینەوەى رێگاکانى خەبات بۆ بەدەستهێنانى مافی خەڵکى کوردستان و تەنانەت سەرتاسەری ئێران. لە پاییزی ساڵی 1969دا لەگەڵ هاورێکانیدا بناغەى رێکخراوى کۆمەڵەیان دامەزراند.لە ساڵی 1972 لە دواى تەواوکردنى خولی ئەفسەری لە کارگەى کارەباى شارى مەریوان دەستبەکار بوو، بەڵام بەهۆى هەڵوێستەکانیەوە بەرامبەر بە ساواک(ده‌زگای هه‌واڵگری شای ئێران) و قائیمقامى مەریوان، لە مەریوان دوورخرایەوە.
له‌ته خشتێك ژیانی ده‌گۆڕێت
ئه‌و كاته‌ی كاك فوئاد خوێندكاری زانكۆ ده‌بێت، هه‌میشه خۆی به پارێزه‌ری هاوڕێكانی ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت به‌ڕۆح و جه‌سته بیسمه‌لێمێنت ئه‌و ئاماده‌ی مردنه له پێناو پاراستنی مافی ئه‌وانی دیكه‌دا، شه‌وێك كۆمه‌ڵه خوێندكارێكی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان بۆ داواكاری و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان ناڕازایه‌تی ده‌رده‌بڕن، له پڕ هێزێكی چه‌كداری شا هه‌ڵده‌وكوتنه سه‌ریان، كاك فوئاد به‌و كاردانه‌وه‌یه تووڕه ده‌بێت، چه‌كی پێ نابێت بۆ پاراستنی هاوڕێكانی، ناچار له‌ته خشتێك یاخود پارچه‌یه‌ك خشته سووره ده‌گرێته، فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و هێزه، ئه‌و كاره‌ش ده‌بێته هۆی ڕاپێچكردنی بۆزیندان، دوای ئازادبوونیشی ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌كی توندی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه، كه‌چی له هه‌مانكاتدا دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌كه‌ی له چه‌ندین شوێنی باش و گونجاو داده‌مه‌زرێنرێت.
شه‌ونامه
سه‌ره‌ڕای دڕندایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران و ڕێکخراوەکە بەهۆی دڕندایەتی دەزگای ساواکەوە بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵ دەست بە خەباتی نهێنی دەکەن و بڵاوکراوەیەک بە ناوی "شەونامە" دەردەکەن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌م شه‌و نامه‌یه ده‌یانه‌ویست ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران راچه‌ڵه‌كێنن و بڵێن ئه‌م سیستمه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌رس نه‌كراوه. به‌ده‌ر له‌وه‌ش ده‌یانه‌ویست شه‌و نامه ببێته ده‌ره‌چه‌یه‌ك بۆ به ده‌ستهێنانی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری.
دوای تەواوکردنی زانکۆ، وەک ئەندازیاری کارەبا لە شاری مەریوان دەستبەکار دەبێت و لە کاتی کارکردنیدا بە هەموو هێزیەوە لەدژی گەندەڵکاران دەوەستێتەوە. ئەو هەڵوێستەش جێگای قبوڵکردنی دەزگای ساواک نابێت، هەر بۆیە بۆ شاری بروجێرد دوور دەخرێتەوە. ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شا، به دوورخستنه‌وه‌ی تاسوقیان ناشكێت، بۆیه ده‌ستگیریده‌كه‌ن. ماوه‌یه‌ك له شاری تاران زیندانی ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه زیندانی كۆشكی تاران ماوه‌ی 36 مانگ له‌وێ زیندانی ده‌كرێت.
وه‌كو زیندانیه‌كانی دیكه ته‌نیا ڕۆژه‌كان ناژمێرێت كاك فوئاد(خه‌ڵكی وه پیشاندانی ڕێز و خۆشه‌ویستی به كاكی خۆیان ده‌زانی، بۆیه به كاكه یان كاك فوئاد بانگیان ده‌كرد)له زیندان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زیندانه په‌راوێزخراوه‌كان بوو، ده‌یویست به خه‌ڵكی ئازاد و زیندانیان بڵێت، ئازادی و دادپه‌روه‌ری مافی هه‌موو مرۆڤێكه، ئێمه سیستمێكی پادشایه‌تی به‌ڕێوه‌مان ده‌بات سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، ئێستا دوای جه‌نگی دووه‌هه‌می جیهانی نه‌خشه ڕێگای ئازادی به‌جۆرێكی دیكه داڕێژراوه‌ته‌وه. كاك فوئاد له‌به‌ر هه‌ڵوێستی دڵڕه‌قی به‌رپرسان و پاسه‌وانه‌كانی زیندان ده‌ست به مانگرتن ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه نه‌كه‌وێته ناوچاوانی ڕژێمی پادشایه‌تی ئێرانه‌وه، ناچار ده‌به‌ن له به‌ندی سیاسی ده‌ریبهێنن و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئاسایی بكه‌ن. دوای ئه‌و مانگرتنه رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی گرتووخانه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وێ چاویان پێده‌كه‌وێت، پێی ده‌ڵێن داواكاریت چییه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت بمگوێزنه‌وه بۆ زیندانی شاری سنه.له‌وێش بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك مان له خواردن ده‌گرێت، به‌و كاره‌شی به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌ناسرێت، دوای 48 مانگ واته چوار زیندانی و ئه‌شكه‌نجه، ئازاد ده‌كرێت و ڕاسته‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌زێدی باب و باپیری له گوندی ئاڵمانه. به‌ڵام له كاتی ئازادبوونی خه‌ڵێكی زۆر پێشوازی له قاره‌مانه ئازادی و یه‌كسانی خوازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران
دوای ئازادبوونی كاك فوئاد و هاوڕێكانی له زیندان، کاک فوئاد وەک ڕێبەرێك دێته مه‌یدان و جه‌ماوه‌ر ڕێكده‌خات بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتی جوتیاران، تاوه‌كو هانی خه‌ڵكی بدات دژی سته‌می پادشایه‌تی ڕاپه‌رن، چیتر ئاغا‌كان نه‌یان چه‌وسێننه‌وه. له زۆربه‌ی شاره كوردییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هێزی به‌رگری دامه‌زراند. له پاش ئه‌وه شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ركردایه‌تی سه‌ید روحوڵا مسته‌فوی (خومینی) سه‌ریهه‌ڵدا و كۆتای به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی ئێران هێنرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان پشكی شێریان هه‌بوو له به‌شداریكردنیان له‌و شۆڕشه به‌ڵام هه‌ر زوو سه‌ركرده‌كانی كورد و كاك فوئاد بۆنی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه ئاخوندنه‌كان نه‌ك مافی كورد ناده‌ن، بگره قه‌تڵوعامیان ده‌كه‌ن. بۆیه به‌سه‌ركردایه‌تی كاك فوئاد له 26ی شوباتی 1979 یه‌كێتی جوتیارانیان ڕاگرت و ڕێکخراوەکەیان بە سه‌ركردایه‌تی فوئاد موسته‌فا سوڵتانی لە شاری سەقز جاڕی خەباتی ئاشکرایی بە ناوی "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" دەدات و شاری مەریوان وەك ناوەندی خەباتی جەماوەری دەستنیشان دەکرێت.
گرنگترین ڕووداوەكانی دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی
لە 11ی ئازاری 1979 کاک فوئاد و هاوڕێکانى لە کۆمەڵە لە راگەیاندراوێکدا داوایان لە خەڵک کرد دەنگ بە کۆمارى ئیسلامیى ئێران نەدەن و بەشدارى لە ریفراندۆمەکەى کۆمارى ئیسلامی‌دا نەکەن و بۆ ئەوەش خۆپیشاندانێکى گەورەیان لە سنە رێکخست. لە دووی نیسانی 1979 شەڕی نەغەدە دەستیپێکرد و کاک فوئاد لەگەڵ شێخ عیزەدینى حوسەینى لە هەوڵی رزگارکردنى ئەندامانى رێکخستنى کۆمەڵەدا بوون کە لەو شارەدا گەمارۆدرابوون. لە یەكی ئایاری هەمان ساڵدا کاک فوئاد لە مەریوان رێوڕەسمێکى جەماوەریى بە بۆنەى رۆژی جیهانیى کرێکارەوە رێکخست. دوای چوار ڕۆژ لە جەژنی جیهانی كرێكاران یەکەم دەستەى پێشمەرگەکانى یەکێتیى جوتیاران بە پێشەنگایەتیى کاک فوئاد لە شارى مەریوان چوونە دەرەوە و رۆژی هەشتی ئایاری 1979 پێشمەرگەکانى یەکێتیى جوتیاران جەولەى ئاشکراى خۆیان دەستپێکرد.
كۆنفرانسی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە
لە کۆنفرانسى یەکەمی کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵە لە 20ی تەمموزی 1979 ى لە مەهاباد، چەندین باسی وەک ئەزموونەکانى یەکێتیى جوتیاران، گرفتە ناوخۆییەکانى کۆمەڵە و یەکگرتن و پێکهێنانى حیزبی کۆمۆنیست تاوتوێ‌کران و لە 22ی تەمموز سەردانى ناوچەی مەرگەى کرد بۆ بینى چەند کەسێک لە تێکۆشەرانى ئەو کاتى باشوورى کوردستان. لە دوای بەستنی كۆنگرە شەڕ لە نێوان پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و هێزەكانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڵگیرسا، بۆیە دەستبەجێ ئەنجومەنی شاری مەریوان دەمەزرا و كاك فوئاد بوو بە بەڕێوبەری ئەنجومەنی شاری مەریوان. بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە كاك فوئاد بڕیاریدا لە 26ی مانگی تەمموزی 1979 گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندەی بنكەی سەربازی مەریوان دەستی پێكرد.
كەمپی كانی میران
ڕۆژ بە رۆژ دەسەڵاتی نوێی ئێران كە لە ئاخوندەكان پێكهاتبوو زیاتر فشاریان دەخستە سەركوردەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان، دەیەویست پاوانخوازێكی ڕەها ئەنجامبدەن و هاوشێوەی سیستمی پادشایەتی مافی كوردەكان پێشێل بكەن. بەهۆی لەشكركێشی بۆسەر كەمپی كانی میران لە شاری مەریوان كاك فوئاد بڕیاریدا بە بێ چەك واتە بە شەڕ و شۆڕ پراكتیزەی خەباتی مەدەنی بكەن. بۆیە لە 20-21ی ئابی دانیشتوانی شاری مەریوان بەرەو كامپی "کانی میران" بەڕێكەوتن، لە مێژووی خەباتی مەدەنی كوردستانی هەرچوار پارچە بە گەورەترین خەباتی مەدەنی دادەنرێت، كە خەڵكی زۆر بە كۆمەڵ لە شارەكانی دیكەی ئێرانەوە بەرەو مەریوان بە پیادە بەڕێكەوتن.دواتر كاك فوئاد بە ئامانجی خەباتە مەدەنییەكەی گەیشت لە گوتارێكیدا بڕیاریدا كە خەڵكی مەریوان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان. لە دژی ئەو خەباتە مەدەنییە لەسەر بڕیاری خودی خومەینی هێرشەكان قورس‌تر كرانەوە بۆ سەر خۆرهەڵاتی كوردستان. چەندین رۆڵەی كوردیان بێ ڕەحمانە كوشت. وەكو كاردانەوەی ئەو هێرشانەش كاك فوئاد خەباتی چەكداری ڕاگەیاند كە تێیدا یەكەمین جاربوو ژن و پیاو بە یەكسانی چەك لە دژی داگیركەر هەڵگرن.
شەڕەكەی كەرەفتوو
دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان چەكدارانی كۆمەڵەی زەحمەتكێش و هێزەكانی ئێران، لە 28ی ئابی دەچێتە سەقز لەگەڵ هاوڕێكانیدا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن لەوێ بە دەنگێكی دلێر دەڵێت""یەکێتىی جووتیاران دەوری خۆی گێڕا و تەواو بوو، ئێستا دەبێت خۆمان ئامادەکەین بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشی ئێران." هێزە سیاسیەكانی ئەو كاتەی كوردستانی باشوور و خۆرهەڵات بەدەم خەباتەكەی كاك فوئادەوە دەچن لە یەكی ئابی 1979 دەچێتە بانە و لەگەڵ مام جەلال كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن، ڕۆژێك دوای ئەوەش، لەگەڵ حزبی دیموكرات و ڕێكخراوی چریكە فەداییەكان كۆدەبنەوە و هەموویان جەخت لەوە دەكەنەوە كە دەبێت بەرەنگاری هێزەكانی شۆڕشی ئیسلامی ببنەوە.
لە سێدارەدانی دوو برای كاك فوئاد
پێشتر مەلەكەی خوشكی كاك فوئاد داوا لە فوئادی برای دەكات بڕوات بە هانای ئەو زیندانیانەی كە لە سەربازگەی مەریوان دەستگیركراون، بەڵام فریاناكەوێت ئەو دڵڕەقییەی دەسەڵاتداران ڕابگرێت، بۆیە لە 25ی ئابی 1979 مەریوان كۆماری ئیسلامی ئێران نۆ كەس بە ناوەکانى ئەحمەد و حوسەین پیرخزری، بەهمەن ئەخزەری، جەلال نەسیمی، فایەق عەزیزی، ئەحمەد قازیزادە، عەلی داستانی، ئەمین و حوسەین مستەفا سوڵتانی، کە ئەمین و حوسەین براى کاک فوئاد بوون، لە سێدارە دەدات.
كاك فوئاد بەهۆی سەرقاڵبوونی بە شۆڕشەوە ناتوانێت بەشداری پرسەی براكانی بكات، بۆیە لە چواری مانگی ئەیلول هەواڵی لە سێدارەدانی براكانی دەبیستێت.
شەهیدبوونی كاك فوئاد
لە پێنجی ئابى 1979كاك فوئاد لەگەڵ برایم جەلال یەکێک لە بەرپرسانى یەکێتیى نیشتمانى و لەگەڵ دەستەیەكی پێشمەرگە دەچنە مەریوان لەوێ تەهمورس ئەکبەری ئەندامى چریکى فیدایى، شێخ عوسمان خالیدی و ناسێحی کوڕی لە هەشتی ئەیلول لە مەریوانەوە بەرەو بانە دەکەونەڕێ و بەهۆی دانانەوەی بنکەى سەربازیى قەمچەیان لەلایەن رژێمى ئێرانەوە، رێگاکەیان دەگۆڕن و درەنگانێکى شەو دەگەنە گوندی ئاگجە.
لە 31ی ئابی 1979 لە ئاگجەوە و بە رێگاى مەریوان – سەقزدا بەرەو بانە دەکەونەڕێ و لە نزیک کاتژمێر ١٠ى بەیانی لە نێوان گوندەکانى بستام - کانێعمەت دا لەلایەن هێزێکى زۆری جاش و پاسدارەوە بە سەرکردایەتى مستەفا چەمران هێرشیان دەکرێتە و سەر و کاک فوئاد و تەهمورس لە دواى چەند کاتژمێر شەڕ و بەرەنگاری شەهید دەبن.
دوای شەهیدبوونی کاک فوئاد، لە زیندانی شاری تەورێزیش دوو برای دیکەی بە ناوەکانی "ماجد و ئەمجەد" لە سێدارە دران، واتە تەنها لە ماوەی چەند مانگێكدا پێنج ئەندامی خێزانێکەی ژیانیان لە دەستدا و ناوی کاک فوئادیش بوویە وێردی سەر زاری ڕۆشنبیر، شاعیر، شۆڕشگێڕ و بە تایبەت زەحمەتکێشان. دەگوترێت ئەو ساڵە زۆربەی ئەوانەی كە لە دایكبوون، خێزانەكان لە خۆشەویستی فوئاد مستەفا سوڵتانی ناوی دەنا"فوئاد"
كاردانەوەی ئەو فەرماندەیە چی دەبێت كە كاك فوئادی شەهیدكردووە
ناسڕی حوسامی كوڕی مامۆستا هێدی شاعیر دەنووسێت"مستەفا چەمران کە خوێندنی لە ولاتی ئەمریکا تەواو کردبوو و زانای شەڕی پارتیزانی بوو، ھەر بۆ بەرەنگاری دەگەڵ بزووتنەوی خەڵکی کوردستان و پووچەڵ کردنەوەی خەباتی چەک‌داری پێشمەرگەکانی کوردستان ڕەوانەی کوردستان دەکرێت. وەک ئەوەی باسی دەکەن ئەگەرچی دوژمنایەتی ھەبووە لەگەڵ کاک فوئاد بەڵام ڕیزیان ھەبووە بۆ یەک. دەڵێن دوای دیتنی تەرمی کاک فواد فرمێسک دەڕێژێت و دەڵێن ھەر بە دەستووری چەمران بوو کە نەوەک ھەمیشە کە بێ‌ڕێزیان دەکرد بە تەرمی شەھیدانی کورد، تەرمی کاک فواد ھەتا شاری مەریوان دەبەن و دەیسپێرنە دەستی خەڵک.
"تەیارەى چەمران شانەوشان ئەکا – داواى جوانەکان مەریوان ئەکا".
بەخاكسپاردنی كاك فوئاد
لە نۆی ئەیلولی ئەو ساڵەدا بە بەردەوامیى کۆپتەر بەسەر گوندی ئاڵمانەدا سوڕاوەتەوە و هاوکات لەگەڵ پرسەى حوسەین و ئەمینى براى کاک فوئاد دا، دایە بەهییە، واتە دایکى کاک فوئاد گوتویەتى "تەیارەى چەمران شانەوشان ئەکا – داواى جوانەکان مەریوان ئەکا". ه ڕۆژێك دواتر تەرمەکەى کاک فوئاد دەبرێتەوە بۆ مەریوان و کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ لە گۆڕستانى تاڵەسوار لە نزیک گوندەکەیان و لە تەنیشت ئەمین و حوسەینى برایدا و لە مەراسیمێکى جەماوەریدا بەخاکیان سپارد. ئەوكاتەی تەرمی كاك فوئاد دەهێنە بەردەستی دایە بەهییە پێش شۆردنی تەرمی كاك فوئاد ژێر فانیلەیەكی كاك فوئاد كە خەڵتانی خوێنە، دەخاتە باخەڵی و بۆنی پێوە دەكات، دواتریش تاكێك پێڵاوی كاك فوئاد لە باوەش دەگرێت تاوەكو چەند ڕۆژێك. پێش ناشتنەكەی دەستی خوشكێكی كاك فوئاد دەگرێت، دەڵێت"وەرە هەڵپەڕە، وەرە، ئەمە زەماوەندی ژن هێنانەكەی فوئادە."
لە سێدارەدانی دوو برای دیكەی كاك فوئاد
دواتریش کۆمارى ئیسلامیى ئێران دوو براى دیكەی کاک فوئاد بە ناوەکانى ئەمجەمد و ماجد لە تەورێز دەستگیردەکەن و لە زیندانى تەورێز لە سێدارەیان دەدەن و تەرمەکانى ئەوانیش لەلای گۆڕی کاک فوئاد دا بەخاکسپێردران. هەروەها ساڵی ١٩٩٥ دایە بەهیە، دایکى ئەو پێنج تێكۆشەرە كوردە لە دوورە وڵات كۆچی دوای دەكات و لەسەر وەسێتی خۆی دەبرێتە لای كوڕەكانی لەوێ لە گوندی ئەڵمانە بەخاك دەسپێردرێت.
ئەو وەسێتەی بەناوی دایە بەهیەوە كراوە
لە نووسێنیكیدا جوامێر مەرابی دەڵێت ئەمە وەسێتی دایە بەهییە:
دوای مردن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بمنێرنه‌وه بۆ ئاڵمانه
پاشان پشتوێنه خوێناوییه‌كی حسەین ـم تێوه بپێچن
چاوبه‌سه‌كه‌ی ماجیدـم بكه‌نه كه‌مه‌ر به‌ند،
ژێر كراسه‌كه‌ی فۆئادـم له به‌ر بكه‌ن،
به كراسه خوێناوییه‌كی ئه‌مجه‌د سه‌رم ببه‌ستن،
به‌جامانه‌كه‌ی ئه‌مین دامپۆشن.
جا ئه‌و كاته له تاڵه‌سوار لای جوانه‌مه‌رگه‌كانم بمنێژن.
شێركۆ بێكەس بە هۆنراوەیەك خەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی كاك فوئاد دەردەبڕێت
فوئاد وابوو..
فوئاد خۆشه‌ویستی هه‌موو ماڵه برینداره‌كان بوو.
فوئاد خۆشه‌ویستی هه‌موو باڵنده غه‌مگینه‌كان بوو.
خۆشه‌ویستی هه‌موو ماسیه
زه‌ردو سوور‌و جوانه‌كان بوو
“چونكه تۆڕه‌كانی لێ دوور ئه‌خستنه‌وه”
خۆشه‌ویستی هه‌موو گه‌ڵاو گوڵ‌و
دارستان‌و بێشه‌كان بوو
“چونكه ته‌وره‌كانی لێ دوور ئه‌خستنه‌وه”
خۆشه‌ویستی هه‌موو قه‌ڵه‌مه پاكه‌كان بوو
“چونكه درۆكانی نیشان ئه‌دان”
درۆی مناره‌كان
درۆی عه‌مامه‌كان
درۆی جبه‌كان
فوئاد وابوو
فوئاد ئه‌یوت: من هی خۆم نیم.
سه‌رم سه‌ری شاخانه‌و
ده‌ستم ده‌ستی باخانه‌و
قاچم قاچی گوندانه‌و
دڵم دڵی گوڵدانه‌و
چاوم چاوی شارانه‌و
گوێچكه‌م گوێچكه‌ی حه‌قیقه‌ت.