سلێمانى به كۆتایى ٢٠١٨ چوار ساڵى پڕ له ماندووبوونى به‌ڕێكرد، هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه قه‌یرانى دارایى برینى گه‌وره‌ى له‌و شاره دروستكرد، به‌ڵام ئه‌وه هێزى له‌به‌ر سلێمانى نه‌بڕى و رۆحه هونه‌رییه‌كه‌ى لێنه‌سه‌نده‌وه، هونه‌رمه‌ندان ده‌ڵێن له‌و چوارساڵه‌دا كارى خۆبه‌خشى و هونه‌ردۆستى خه‌ڵك، به‌رگى هونه‌رى له‌به‌رى شاره‌كه‌دا هێشته‌وه. سلێمانى له‌سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى داراییه‌وه له هه‌رێمى كوردستان بارى له ناوچه‌كانى دیكه گرانتربوو، به‌وپێیه‌ى شاره‌كه دواى ئه‌و قه‌یرانه كه‌متر سه‌رنجى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له‌سه‌ربوو، جێبه‌جێنه‌كردنى سیسته‌مى لامه‌ركه‌زى ئیداریش وایكرد داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى شاره‌كه بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه و جموجوڵه سیاسى و بازرگانییه‌كانیش زۆرتر له هه‌ولێر بوون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى باڵاى حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش له سلێمانى نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى زۆرهه‌ن كه سلێمانى ژێرخانى پایته‌ختى رۆشنبیرى نییه، و پێویسته هۆڵى ئۆكێستراو سینه‌ماو گه‌له‌رى و مۆزه‌خانه هه‌بێت و ئه‌مانه‌ى نییه، به‌ڵام له چوار ساڵى رابردوو چالاكییه هونه‌رییه‌كان شاره‌كه‌ى به ئاوه‌دانى هێشته‌وه، به‌رپرسانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیریش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن قۆناغى قه‌یران، نه‌ریتى چالاكى خۆبه‌خشانه و خه‌رجى كه‌مترى بۆ چالاكییه‌كان هێنایه ئاراوه. سپارده جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانى ده‌ڵێت، مه‌رج نییه چالاكى هه‌ر به‌پاره ئه‌نجامبدرێت،"ساڵانى پێشوو زۆر جه‌خت له‌وه‌ده‌كرایه‌وه كه به‌پاره چالاكییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام له قه‌یرانى دارایى فێرى ئه‌وه‌بووین كه مه‌رج نییه ته‌نها به پاره چالاكى بكرێت". سپارده بۆ په‌یسه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كارى خۆبه‌خشى پێشترنه‌بووه، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌و چوار ساڵه‌دا زیادیكردووه،"ئه‌و قه‌یرانه وایلێكردووین چه‌نده‌ها كۆڕمان هه‌بووه هیچ پاره‌یه‌كى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، نوسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كان خۆیان هاتوون كاره‌كه‌یان كردووه، هه‌ندێك جار كارى شانۆیى كراوه بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى بۆ خه‌رج بكرێت". ساڵى ٢٠١٢ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا ٢٠ ملیار دینار بۆ ژێرخانى رۆشنبیرى سلێمانى خه‌رجبكرێت، دواى سێ ساڵ پاره‌كه گه‌یشته سلێمانى به‌ڵام به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى رۆشنبیرى سلێمانى سه‌ره‌تا رێگه نه‌دراوه بۆ چالاكییه‌كان ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكرێت، به‌ڵكو ته‌نها له‌و بوارانه‌دا خه‌رجكراوه كه ژێرخانى رۆشنبیرى شاره‌كه‌ى بوژاندووه‌ته‌وه. له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان له سلێمانى بۆ كار‌و چالاكییه‌كانیان به جۆرێك هاوكارى كراون كه كاره‌كانیان په‌كى نه‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌شى گه‌وره‌ى كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ته‌واوكراوه، بێساران جه‌مال گوتى"ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك په‌یكه‌رێكى دروستكردبێت پێویستى به دوو ملیۆن بووبێت ٥٠٠ هه‌زارى بۆ خه‌رجكراوه". ئه‌و ٢٠ملیاره‌ى بۆ ژێرخانى رۆشنبیرى سلێمانى ره‌وانه‌كرا، به‌شێكى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌راى سلێمانى و كارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانى ته‌رخانكراوه و تا ئێستا خه‌رجنه‌كراوه. هۆكارێكى دیكه وایكردووه رووناكى چالاكییه‌كانى سلێمانى نه‌كوژێته‌وه، ئاماده‌بوونى خه‌ڵك و به ده‌مه‌وه‌چوونیانه بۆ چالاكییه هونه‌رییه‌كان. بێساران جه‌مال سه‌باره‌ت به به‌شدارى خه‌ڵك ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"به‌رچاوروونى و كارى خۆرسكانه له سلێمانى زیاتره و خه‌ڵك حه‌زى زیاتره بۆ به‌شدارى، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كۆنسێرتێك بكه‌ین به چه‌ند رۆژێك كۆتایى دێت و دووباره ده‌كرێته‌وه، چونكه خه‌ڵك حه‌زى بۆ به‌شدارى له چالاكییه هونه‌رییه‌كان زۆرتره له سلێمانى". هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى له چوار ساڵى رابردوودا به قۆناغێكى قورس‌دا تیپه‌ڕیون، به‌وپێیه‌ى هێشتنه‌وه‌ى به‌رگى هونه‌رى له باڵاى سلێمانیدا له ئه‌ستۆى ئه‌وان بووه، هونه‌رمه‌ندێك ده‌ڵێت، ئه‌وان به ماندوبوونى خۆیان و به ده‌مه‌وه هاتنى خه‌ڵك توانیویانه رێبگرن له وه‌ستاندنى جوڵه هونه‌رییه‌كانى شاره‌كه. گۆران نامیق كه ماوه‌ى ٢٠ ساڵه شانۆكاره، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد سه‌ره‌ڕاى رێگرى و قه‌یرانه‌كان سلێمانى له‌چاو هه‌موو شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خوارووى عێراق، زۆرترین چالاكى رۆشنبیرى تێدابووه له چوار ساڵى رابردوو، به‌ڵام به‌راورد به شاره‌كانى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر و جیهان كاره‌كانى سلێمانى زۆر كه‌من. گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هونه‌رمه‌ندان له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌وڵى زۆریان داوه بۆ ئه‌وه‌ى سلێمانى له نمایشه شانۆییه‌كان خاڵى نه‌بێته‌وه، به خه‌رجییه‌كى كه‌مه‌وه كارى زۆریان كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكیش به ده‌مه‌وه هاتنى زۆر هه‌یه بۆ كاره‌كان، به‌وپێیه‌ى هونه‌ر دواجار بۆ خه‌ڵك و وه‌رگره و ئه‌گه‌ر به ده‌مه‌وه چوونى نه‌بێت به‌رده‌وام نابێت. به بڕواى ئه‌و، دۆخى شانۆ له سلێمانى ئێستا به‌راورد به ساڵانى پێش قه‌یرانى دارایى له هه‌مان دۆخدایه و نه پاشه‌كشه‌ى كردووه نه چووه‌ته پێشه‌وه، هه‌رچه‌ند قه‌یرانى دارایى كارى كردووه‌ته سه‌ر ئیشه‌كانیان، به‌ڵام خه‌ڵك و هونه‌رمه‌ندان ئه‌و كاریگه‌ریه‌یان كاڵتر كردووه‌ته‌وه. ماوه‌ى چوار ساڵه له حكومه‌ته‌وه هیچ بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ چالاكییه رۆشنبیرییه‌كانى سلێمانى ته‌رخان نه‌كراوه‌و یه‌كه‌ى ژمێریارى له فه‌رمانگه‌كانى رۆشنبیرى نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانى ناچاركردووه به خۆبه‌خشى یاخود هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى له بودجه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرى كاره‌كانیان بكه‌ن. ئامانج ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى شانۆ له سلێمانى ده‌ڵێت، بۆ هه‌ر كارێك ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه ره‌زامه‌ندى كاره‌كان و ته‌رخانكردنى هاوكارى وه‌ربگرن،"ئه‌وه شانۆكاره شانۆى راگرتووه راسته ئێمه هاوكارییان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه كه‌مه‌ى ئێمه یه‌كسان نییه به‌و كاره‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن و هونه‌رمه‌ندان كارى گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن". ئامانج گوتیشى"پایته‌ختى رۆشنبیرى ده‌بێت كۆمه‌ڵێك هۆڵ و گه‌له‌رى و هۆڵى ئۆكێستراو مۆزه‌خانه‌ى تێدا هه‌بێت، ژێرخانى باشى كلتورى بۆ فه‌راهه‌مبكرێت به‌ڵام ئه‌مانه نییه‌و نه‌كراوه، كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیریش له‌م شاره نه‌بووه، سلێمانى هه‌رپێشه‌نگ بووه له‌رووى چالاكى هونه‌رى و ئیشى جوانه‌وه".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت