06:12 - 16/12/2018
شه‌ڕى راگه‌یاندنى به‌رپرسانى پارتى‌و یه‌كێتى گه‌رم ده‌بێت
شه‌ڕى راگه‌یاندنى به‌رپرسانى پارتى دیموكرات‌و یه‌كێتى نیشتمانى گه‌رم بووه‌و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت.
شه‌ڕى پارتى‌و یه‌كێتى له‌ئه‌نجامى تویتێكى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌رم بووه، دواى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسى: "پێموایه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا تێكنه‌چێت، نرخی نه‌وت زۆر دانه‌به‌زێت‌و كه‌تنێكی گه‌وره نه‌كه‌ین پێشبینی ده‌كه‌م دۆخی ئابووری كوردستان باشتر ببێت".
ئه‌و قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه له‌پشكى یه‌كێتى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، كاردانه‌وه‌ی پارتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و له‌كاردانه‌وه‌شدا عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسى: "مادام قوباد تاڵه‌بانی باشكردنی ژیانی خه‌ڵك ده‌به‌ستیته‌وه به‌وه‌ی كه‌تن نه‌كریت ، كه‌سیش نازانیت ئه‌و كه‌تنه چییه، كه له‌دیدی به‌ڕێزیانه‌وه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی تیكداوه، باشتر وایه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه".
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها نووسى: ده‌بێت له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی بڵێت: "ئه‌وكه‌تنه چییه ژیانی خه‌ڵكی خراپ كرد‌و كێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كه‌تنه بوو، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم به‌كه‌تن بزانیت، ئایا ده‌توانێت له‌بونیادی كوردستانیكی به‌هیزدا عاملی خێر بیت"، كه ئه‌وه‌شی وه‌ك رای كه‌سی نووسیوه.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، كه گومانى كردووه، مه‌به‌ستی قوباد تاڵه‌بانی له‌كه‌تن، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ئه‌یلوولی 2017ی رابردوو بووبێت، ئه‌وه‌شى نووسیوه: "ریفراندۆم باڵاترین‌و ترۆپكی خوشه‌ویستی نیشتمان و لۆژیكی سه‌ربه‌خوییه، ئاخر ریفراندۆمه، كه پرسی ئینفیسالی ده‌كات به پرۆژه‌یه‌كی میللی و خواستی ئاشكرای خه‌ڵك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، به‌تایبه‌تی لای عاشقانی نیشتمان ، به‌هه‌رحاڵ ریفراندۆم په‌نجه‌مۆری زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستانی پێوه‌یه ، كه‌چی دیاره تائیستاش لای قوباد تاڵه‌بانی به‌كه‌تن ده‌زانرێت".
به‌رپرسانى پارتى جارى یه‌كه‌میان نییه، كه وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى 30 ئه‌یلوولى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر حكومڕانى هه‌رێم كرد، كاردانه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارتى به‌دواوه هات‌و به‌توندى وه‌ڵامیاندایه‌وه.
هه‌ر له‌كاردانه‌وه‌ى قسه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى قوباد تاڵه‌بانى عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ئه‌ژمارى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسى: "كه‌تنی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ناو كورد كردبێتی, خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ر بوو, ئه‌م خیانه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كوردستان راده‌ستی حه‌شتد و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌وه‌شى نووسى: "كاك قوباد راست ده‌كات, ئه‌گه‌ر براكه‌ی و دایكی و پوری و ئامۆزاكانی هیچ كه‌تنێكی دیكه‌ی گه‌وره نه‌كه‌ن, بارودۆخمان زۆر باش باش ده‌بێت".
دواى ئه‌و قسانه‌ش قوباد تاڵه‌بانى به‌تویتێكى تر شه‌ڕه‌كه‌ى گه‌رم كرد‌و جارێكى تر له‌ئه‌ژماره‌كه‌ى خۆى نووسى: "دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره".
شه‌ڕى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پارتى‌و یه‌كێتى له‌كاتێكدایه، هه‌ردوو حیزب وه‌ك براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گفتوگۆدان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، كه به‌رپرسێكى یه‌كێتى پێشبینى ده‌كات ئه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر گفتوگۆكان هه‌بێت.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له‌و باره‌وه بۆ په‌یسه‌ر پرێس وتى: "هه‌ندێك له به‌رپرسانی پارتی تائێستاش به‌رۆحییه‌تی شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن‌و هه‌وڵی دروستكردنی گرژی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ى كاریگه‌رى ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌رپرسانى پارتى‌و یه‌كێتى له‌دژى یه‌كترى ده‌یكه‌ن بۆ سه‌ر گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت، ئارێز عه‌بدوڵڵا وتی: "به‌دڵنیایی كاریگه‌رى ده‌بێت‌و كاریگه‌رییه‌كانیشى خراپ ده‌بێت، كه ره‌نگه پێكهێنانى حكومه‌ت قوروستر بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارتى به‌هۆكارى كێشه‌كان ده‌زانێت‌و وتیشى: "پارتى‌و یه‌كێتى هێزى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستانن، بۆیه ده‌بێت له‌م قۆناغه به‌وریایی مامه‌ڵه بكه‌ن‌و رێگه نه‌ده‌ن گرژى نێوانیان زیادبكات".