03:29 - 19/10/2019
ته‌رازووى كابینه‌ى نۆ له ١٠٠ رۆژدا
كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ١٠٠رۆژی ته‌مه‌نى خۆى تێپه‌ڕاند، حكومه‌ت به كارنامه‌و به‌ڵێن و به‌رنامه‌ى زۆره‌وه ده‌ستیپێكرد، شه‌نوكه‌وى هه‌نگاوه‌كانى ١٠٠رۆژى یه‌كه‌مى به‌راورد به كارنامه چڕوپڕه‌كه‌ى شتێكى ئه‌وتۆ نییه، به‌ڵام به‌راورد به كابینه‌كانى پێشوو ده‌ستپێكێكى ئه‌وه‌نده خراپى نییه‌و كۆمه‌ڵێك جموجوڵى كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا جوڵه‌كان هێواش و نه‌رمبڕن.
١٠ی ته‌مووزى رابردوو كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى دواى نۆ مانگ دانوستان له‌دایكبوو، سه‌رۆك وه‌زیران له مه‌راسیمى سوێندخواردنه‌كه‌یدا به‌ڵێنى چاكسازى له هه‌موو سێكته‌رەكاندا، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه حكومه‌تێكى قه‌رزارى دراوه‌ته ده‌ست.
چه‌ند هه‌نگاوێك
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ١٠٠ رۆژى ته‌مه‌نیدا ١٠ كۆبوونه‌وه‌ى كردووه، كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركردووه كه له رێكخستنه‌وه‌و توندوتۆڵكردنى ده‌وامى فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌ستیپێكرد، دیارترین بڕیاره‌كانى حكومه‌ت.
*رێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
*ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى وه‌زیره‌كان.
*ته‌رخانكردنى ٧٠ملیار دینار بۆ چاككردنى رێگاكان.
*گێڕانه‌وه‌ى مووچه‌ى ١٣ هەزار کەمئەندام.
*ته‌رخانكردنى ٥٠٠ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
*دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٦
*ئاسانکاری بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.
*دابینكردنى نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان پێش وه‌رزى زستان.
*بڕیارى دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتی راژە.
*كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى گشت وه‌زاره‌ته‌كان له وه‌زاره‌تى دارایى.
*كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێنى خوێندنى باڵا به‌رێژه‌ى سه‌دا ٢٥.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى حكومه‌ت له ١٠٠رۆژدا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ى دیكه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانى دیكه‌ی نێو حكومه‌ت دراون، ره‌نگه به‌راورد به‌كابینه‌كانى دیكه كه‌م نه‌بن، به‌ڵام هێشتاش چاوه‌ڕوانییه‌كان گه‌وره‌ترو زۆرترن له حكومه‌ت، تائێستا كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، كه خه‌ڵك و حكومه‌تیان گیرۆده كردووه به‌لادا نه‌خراون. له‌لایه‌كى دیكه‌وه بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كانى كابینه‌ى نۆ له واقیعدا به‌شێكیان جێبه‌جێنه‌كراون یاخود وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كراون.
فایلى چاكسازى
ره‌نگه واقیعى نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین، له‌و ١٠٠ رۆژه‌دا پرۆژه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند و جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام پڕۆژه یاساى چاكسازى، به‌پێى كارنامه‌ى حكومه‌ت و لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت له‌ده‌ستپێكى كاره‌كانى حكومه‌ت بوو، كه‌چى هێشتا بیسمیلاى لێ نه‌كراوه‌و نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى حكومه‌ت و په‌رله‌مان رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كرد، به‌ڵام دواى كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند، گفتوگۆكان بۆ ته‌واوكردنى ره‌شنووسى پرۆژه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌م نه‌كراوه‌و دیارنییه پرۆژه‌كه كه‌ى و چۆن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ١٠٠ رۆژ ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه بۆ ئاماده‌كردن و ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان.
شه‌فافییه‌ت
به‌پێى بڕگه‌ى شه‌شه‌مى به‌شى چاكسازى له كارنامه‌ى حكومه‌ت، ده‌بێت كابینه‌ى نوێ كاربكات بۆ چەسپاندنی شەفافیەت لە گشت بوارە داراییەکانی هەرێمدا، بە تایبەت لە بواری داهاتە نەوتییەکانی هەرێم و داهاتە ناوخۆییەکان. حكومه‌ت کاردەکات بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان. به‌ڵام له ١٠٠ رۆژدا ژماره‌ى جیاواز له كابینه‌كانى پێشوو سه‌باره‌ت به نه‌وت و داهاته‌كه‌ى نه‌بینراوه‌و هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى سندوقه‌كه‌ش نادیارن. ئه‌گه‌رچى به‌شێكى ئه‌وه ره‌نگه په‌یوه‌ندى به لێڵى و ناڕووى نێوانى به‌غداو هه‌ولێره‌وه بێت. به‌ڵام حكومه‌ت ده‌یتوانى هه‌نگاوه‌كانى خۆى بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى سڕ نه‌كات. نه‌وت و داهاته‌كه‌ى و داهاته‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به داتا‌و ژماره‌ى ورد نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م راى گشتى.
په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌نۆ بڕگه له كارنامه‌كه‌یدا باسى له رێككه‌وتن و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداو جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌ڵام له ١٠٠ رۆژدا دوو كۆبوونه‌وه‌ى باڵا له‌نێوان هه‌ردوولاكراوه‌و تائێستا فایلى دانوستانى هه‌ردوولا لێك نزیك نین. دوایین كۆبوونه‌وه‌یان ٢٥ی ته‌مووز نزیكه‌ى سێ مانگ پێش ئێستا بوو. پێش ئه‌وه‌ش ١٦ی هه‌مان مانگ پێش تێپه‌ڕینى هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر سوێندخواردنیدا شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا. به‌راورد به كابینه‌كانى پێشوو نێوانى حكومه‌تى هه‌ولێر و به‌غدا باشتره‌و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ندێك جووڵه‌ى زیاترى كردووه، ده‌شڵێت له ده‌ره‌وه‌ى شاندى فه‌رمى، لیژنه هونه‌رییه‌كانیان له گفتوگۆ دانه‌بڕاون. به‌ڵام هێشتاش كێشه‌كه‌كان به‌لادا نه‌خراون، پرسه‌كانى بوودجه‌و مووچه، ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پێشمه‌رگه، به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه‌و ئێستا كێشه‌ى سه‌رژمێریشى هاتووه‌ته سه‌ر.
نه‌بوونى پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ش له هه‌رێمى كوردستان خەوشێکی دیكه‌یه، حكومه‌ت هیچ قسه‌و به‌یانێكى فه‌رمى نییه باس له ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى بووجه‌ى ساڵى داهاتوو بكات، پێده‌چێت ئه‌م بابه‌ته‌ی سپاردبێت به رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگێگى دیكه‌یه بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمیش، به‌وپێیه‌ى دەبێت خه‌رجى و داهات ساڵانه له یاساى بوودجه‌دا رێك‌بخرێن، به‌ڵام له ساڵى ٢٠١٤ ه‌وه، یاساى بوودجه له‌هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه.
خزمه‌تگوزارییه‌كان
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا تائێستاش بێ بوودجه‌یى ده‌ستى به‌ستووه، خۆى له‌كارنامه‌كه‌یدا به‌ڵێنى چاككردنى سێكته‌ره‌كانى، ته‌ندروستى و ده‌رمان، كاره‌با، په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا، كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، ژینگه، رێگاوبان،شوێنه‌وار و كه‌رتى تایبه‌تى داوه، به‌ڵام له‌و ١٠٠ رۆژه‌دا جموجوڵه‌كانى زۆرتر له وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵان. جارێ به‌رنامه‌ى وردى حكومه‌ت دیارنییه بۆ سێكته‌ره‌كانى دیكه‌و نازانرێت كه‌ى و چۆن ده‌ست بۆ چاككردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌بات. له ١٠٠ رۆژى رابردوودا كات زۆربوو بۆئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌و سێكته‌رانه به‌رنامه‌ى خۆیان و رێنمایى چاكسازییان به‌یان بكردایه.
رێكخستنه‌وه‌ى باج
چاكسازى له سیسته‌مى باج، یه‌كێك له‌و پرسه گرنگانه‌یه كه خه‌ڵكانێكى زۆر چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى به‌رنامه‌ى خۆى بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌كردووه، تائێستا ئه‌و پرۆژه‌یه ورده‌كارییه‌كه‌ى نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، دیارنییه حكومه‌ت كه‌ى و چۆن به سیسته‌مى باجدا ده‌چێته‌وه. له‌ماوه‌ى قه‌یرانى داراییدا بڕیاره‌كانى كابینه‌ى پێشوو بۆ زیادكردنى باج نیگه‌رانى و ناڕه‌زایى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
دوو بڕگه‌ى گرنگى دیكه له‌كارنامه‌ى حكومه‌ت كه سه‌ره‌تاكانى دیار نین، دامه‌زراندنى سندوقى خانه‌نشینان و دیاریش نییه كابینه‌ى نوێ له ١٠٠رۆژدا چ هه‌نگاوێكى ناوه به ئاڕاسته‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
فره‌چه‌شنى داهات
گرنگترین بابه‌ت په‌یوه‌ست به چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، خۆ قوتاركردنه له نه‌وت وه‌ك تاقه سه‌رچاوه‌ى داهات، ئه‌مه له‌كارنامه‌ى حكومه‌تدا هاتووه كه ئاوڕ له كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنانى بدرێته‌وه، ئه‌گه‌رچى بۆ به‌رنامه‌یه‌كى له‌وجۆره ١٠٠رۆژ ماوه‌یه‌كى زۆر نییه‌و كاتى زیاتر پێویسته، به‌ڵام له ١٠٠رۆژى رابردوو حكومه‌ت به‌رنامه یاخود كۆنفرانسى گه‌وره‌ى سه‌باره‌ت به‌م پرسه رانه‌گه‌یاندووه.
كابینه‌یه‌كى داخراو
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته سه‌رشانى خۆى، كه به‌ڕووى میدیادا كراوه نییه‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌فه‌رمى مافى لێدوانیان له فه‌رمانبه‌ره‌كانیان قه‌ده‌غه كردووه، تائێستا كارى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ژماره ١١ی ساڵی ٢٠١٣ نه‌كردووه، جگه‌له‌وه‌ش له‌كارنامه‌ى حكومه‌تدا وشه‌ى میدیاى تێدانییه‌و روئیاى حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ میدیا.
هه‌لێكی زۆرتر و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى چاره‌نوسساز
ئه‌گه‌ر له‌كاتى خۆیدا هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت، هێشتا كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت هه‌لێكى هه‌زار رۆژى له‌به‌رده‌مدایه، هه‌لێك ده هێنده‌ى ئه‌و ١٠٠رۆژه‌ى سەرەتایەتی، ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌دا به‌شى زۆرى كارنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێبكات و به‌رنامه دورومه‌وداكان بخاته سه‌ر سكه، كابینه‌یه‌كى پڕده‌ستكه‌وت ده‌بێت. ته‌رازووى ئه‌و هه‌زار رۆژه كاروفرمانى كابینه‌كه ساغ ده‌كاته‌وه. ١٠٠ رۆژی یه‌كه‌م حكومه‌ت نه پڕ كاربووه نه‌بێ كار. ئه‌و ماوه‌ى كه‌له‌به‌رده‌مى ماوه، ته‌نها بۆ حكومه‌ت چاره‌نوسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، بۆسێ لایه‌نه سه‌ركییه‌كه‌ى پێكهێنه‌رى كابینه‌كه‌ش چاره‌نوسسازه، به‌وپێیه‌ى به‌دارووپه‌ردووى به‌ڵێنه‌كانى ئه‌وان كابینه‌كه درووستكراوه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كان هه‌وایى بن كابینه‌كه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌ڕووخێت.