شه‌وى رابردوو رووداوێك، كوت‌وپڕ له‌چه‌ند ساتێكى كه‌مدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نى و به‌جارێك سه‌رنجى راى گشتى راكێشا، رووداوى كوژرانى ئامانج بابانى رۆژنامه‌نوس و لانه‌ى هاوسه‌رى و منداڵه دووساڵه‌كه‌ى، له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لانه‌دا له نزیك تێرمیناڵى شاره‌زوور. به‌پێى گێڕانه‌وه‌كان جیاوازى هه‌یه له‌نێوان ئاماژه‌كانى تاوانه‌كه‌و ئه‌و پێشبینییانه‌ى هه‌ن سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه. پەیسەر زانیاری سەبارەت بە کێشەکانی ئامانج بڵاودەکاتەوەو گێڕانەوەکان دەخاتەڕوو. دوو گێڕانه‌وه‌ى جیا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، زۆرتر وه‌ك رووداوێكى تیرۆر وێناكرا، كه‌ناڵى ئێن ئار تى وه‌ك هه‌واڵى تیرۆركردن رووداوه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، دواتریش سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه خاوه‌ندارى كه‌ناڵه‌كه ده‌كات، گوتى، گومانى زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه،گوتیشى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه خۆكوژییه "بێڕێزییه" و گومانه‌كان زیاتر ده‌كات. ئه‌و هۆكارانه‌ى واده‌كه‌ن پشتیوانى ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه بكرێت، كه بابانى و خێزانه‌كه‌ى تیرۆر كراون، ئه‌وه‌یه كه ئامانج بابانى رۆژنامه‌وانێكى دیاره‌و ده‌ستى بۆ زۆر مه‌له‌فى هه‌ستیارى كۆمه‌ڵایه‌تى بردووه، پێشتر له به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوى دۆسیه‌ى تاوان لاپه‌ڕه‌ى چه‌ندین دۆسیه‌ى تاوانیى هه‌ستیارى بۆ میدیاكان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌شێك له‌و دۆسیانه‌ى مایه‌ى كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بوون. به‌ڵام كوشتنى منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌شى له‌یه‌ك كاتدا پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه دروست ده‌كات. گێڕانه‌وه‌ى دووه‌م به‌پێى نیشانه‌و ئاماژه‌كانى تاوانه‌كه‌بێت، زۆرتر تاوانه‌كه به تاوانێكى خۆكوژى ده‌چێت، پۆلیس و ئاسایش واده‌ڵێن. چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئامانج بابانى و كێشه‌یه‌كى خێزانى خۆى، ئه‌م سیناریۆیه به‌هێز ده‌كه‌ن. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ماوه‌ى ساڵێكه ئامانج بابانى و هاوسه‌ره‌كه‌ى كێشه‌یان هه‌یه، كێشه‌كه‌یان بردووه‌ته دادگا، بڕیاربووه یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو دادگا كۆتا بڕیارى خۆى بدات سه‌باره‌ت به جیابوونه‌كه، كه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا جیابوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ماوه دادگا په‌سه‌ندى بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌و خانووه‌كه‌یان ناكۆكى هه‌بووه له‌نێوانیان، ئامانج لاى چه‌ند هاورێیه‌كى نزیكى باسى ئه‌وه‌یكردووه كه لانه هه‌ردووكیانى ده‌وێت. هه‌ڕه‌شه‌ى پێش وه‌خت به‌پێى زانیارییه‌كان، پێش وه‌خت ئامانج چه‌ند جارێك(دوو جار یا سێ جار) هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، كه ئه‌گه‌ر دادگا جیابوونه‌وه‌كه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا خۆى و لانه‌و منداڵه‌كه‌شی ده‌كوژێت، ئامانج جیابوونه‌وه‌ى نه‌ویستووه‌و ویستوویه‌تى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. شه‌وى رابردوو به نیو كاتژمێر پێش رووداوه‌كه په‌یوه‌ندى به هاوڕێیه‌كى نزیكى خۆیه‌وه كردووه، ئه‌و هاوڕێیه‌ى كه بۆپه‌یسه‌ر قسه‌یكرد، گوتى ئامانج به‌روونى پێى گوتووه ره‌نگه ئیتر نه‌یبینێته‌وه. سه‌ره‌تا قسه‌ى ئاسایى كردووه هه‌واڵى هاورێكه‌ى پرسیوه. هاورێكه‌ى پرسیارى ئه‌وه‌ى له ئامانج كردووه، كه كێشه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ لانه به‌كوێ گه‌یشتووه، ئامانجى گوتویه‌تى،"ئه‌وه ئه‌مڕۆ كێشه‌كه‌مان به بنبه‌ست گه‌یشتووه ئیتر". به‌گوته‌ى ئه‌و هاوڕێیه‌ى نیو كاتژمێر دواى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه رووداوه‌كه روویداوه. ئه‌و هاوڕێیه‌ى باسى ئه‌وه‌شیكرد، پێشتر ئامانج چه‌كى نه‌بووه‌و نه‌یبنبیوه چه‌كى پێبێت. پێش رووداوه‌كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى چووه‌ته ماڵى خه‌زوورى و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى له‌وێ راگرتووه، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لانه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌گوترێت، پێى گوتوون ده‌چن هه‌ندێك شت ده‌كڕن له فاملى مۆڵ. ئه‌و بۆچوونانه‌ى گریمانه‌ى رووداوێكى خۆكوژى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن رێى تێناچێت ئامانج ده‌ستى بچێته منداڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بیان كوژێت. پۆلیس چى ده‌ڵێت؟ به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى پۆلیس، ئامانج سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ى كوشتووه‌و دواتر منداڵه‌كه‌ى و ئه‌وجا خۆى كوشتووه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر راپۆرتى پزیشكى دادوه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه فیشه‌كه‌كان له دوورى ٢٠ سانتیمه‌تره‌وه ته‌قێندراون، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ رووداوى خۆكوژى. به‌ڵگه‌كانى پۆلیس پۆلیسى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وبه‌ڵگانه‌ى خسته‌ڕوو، كه ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ى رووداوه‌كه خۆكوژى بووه، پۆلیس ده‌ڵێت، ده‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه هیچ فیشه‌كێكى پێوه‌نه‌بووه، هاوكات شوێنى برینه‌كان باروتیان پێوه‌یه‌و شێوه ئه‌ستێره‌یین واتە هەڵتەکاندنیان پێوەدیارە، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ رووداوى خۆكوژى و نزیكى چه‌كه‌كه. پۆلیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، حه‌وت فیشه‌ك له‌ناو ئه‌و ده‌مانچه‌دا ماون كه له به‌رده‌م ئامانج-دا دۆزراوه‌ته‌وه، حه‌وت فیشه‌كیش ته‌قێندراون، فیشه‌كه‌كان هه‌مان فیشه‌ك بوون كه له‌و ده‌مانچه‌دا بوون و فیشه‌كێكیش له‌پێشه‌وه بووه. هاوكات ده‌َڵێت، پرسیاریان كردووه له‌كرێكارى ئه‌و به‌نزینخانه‌ى نزیكى رووداوه‌كه‌یه، گوتویانه گوێیان له‌ده‌نگى فیشه‌ك نه‌بووه. پۆلیس هەروەها وێنەیەک لە دۆسیەی جیابوونەوەکەی دادگایان هێناوەتەوە هاوپێچی دۆسیەی تاوانەکەیان کردووە. ته‌رم و پرسه‌كانیان جیاكرانه‌وه شه‌وى رابردوو دواى رووداوه‌كه ته‌رمى ئامانج و هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌ى نه‌برانه یه‌ك مزگه‌وت، پێكیشه‌وه نه‌نێژدران و بنه‌ماڵه‌كانیان ته‌رمه‌كانیان جیاكرده‌وه. هێڵێك بۆ هێشتنه‌وه‌ى گومان له‌ساڵانى رابردوودا رووداوه‌كانى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوسان، ئه‌وه‌نده لێڵ و رووپشكراوبوون، هه‌میشه بۆ خه‌ڵكى جێگه‌ى گومان بوون، بكوژان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و دۆسیه‌كان نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه قۆناغى كۆتایى. دۆسیه‌ى ئامانج و منداڵه‌كه‌شى سه‌ره‌ڕاى زانیارى و به‌ڵگه‌كان هێڵێك بۆگومان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێڵێته‌وه. ئەوەی کە رۆڵی ونە لە لێکۆڵینەوەکان بابەتی کـامێراکانی چاودێرییە، ئایا لەو شوێنە کامێرا هەیە یاخود نییە ئەگەر هەیە گرتەکان بۆخەڵک بخرێتەڕوو ئەگەر نیشە هۆکارەکەی باس بکرێت. "راى گشتى و چیرۆكى تاوانه‌كه هه‌ریه‌كه‌و له‌دۆڵێكن" ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له‌مافى رۆژنامه‌نوسان به‌یانى ئه‌مڕۆ پێش ئه‌وه‌ى پۆلیس هه‌ڵوێستى فه‌رمى رابگه‌یه‌نێت، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى كرد و زانیارى وه‌رگرت، ره‌حمان غه‌ریب بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"راى گشتى له دۆڵێكه‌و زانیارییه فه‌رمییه‌كان له‌دۆڵێكى دیكه‌یه، فه‌رقیان زۆر زۆره، ئه‌وه‌ى من گوێم لێ‌بوو جیاوازى زۆر هه‌یه له‌نێوان چیرۆكه فه‌رمییه‌كه‌و چیرۆكه میلییه‌كه‌دا، پێمان باشه خه‌ڵك گوێ‌بگرێت له چیرۆكه فه‌رمییه‌كه ئه‌وجا بڕیار بدات، ئێمه داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى شه‌فاف و خێرا ده‌كەین، به‌ڵام راى گشتى یاده‌وه‌رى خراپیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تیرۆرى رۆژنامه‌نوسان، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌موو به‌ڵگه‌كانى ئه‌م تاوانه به‌ره‌و خۆكوشتن بڕوات، راى گشتى قورس و دره‌نگ وه‌ریده‌گرێت".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت