08:44 - 15/10/2019
بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ئاگرى شه‌ڕو كێشه‌ى نوێ‌دا
بوودجه‌و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غداو رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق، كه‌وتووه‌ته نێو هاوكێشه‌ى سیاسى و سه‌ربازیی تازه‌وه، ئه‌و گێژه‌ڵوكه‌ى له سه‌رێكانییه‌وه به په‌لامارى توركیا و به‌رگرى مان و نه‌مانى كوردان ده‌ستیپێكرد، هه‌رله‌ئێستاوه ته‌پوتۆزه‌كه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستانیشه، پێده‌چێت هه‌ولێرو به‌غدا له‌بارودۆخێكى نوێ‌دا بچنه‌وه سه‌رمێزى دانوستان.
چاوه‌ڕوانى نه‌بڕاوه‌ى بوودجه
پێش ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و رووداوه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، چاوه‌كان هه‌موویان چاوه‌ڕێى هه‌واڵێك بوون سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه لە ساڵى (٢٠١٤)ه‌وه تائێستا ئه‌و كێشه‌یه نه‌گیرساوه‌ته‌وه، رووداوه‌كانى رۆژئاوا‌و په‌لاماره‌كانى توركیا تێگه‌یشتنى نوێى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌غداش درووستكردووه، ره‌نگه ئه‌و تێگه‌یشتنه پاڵنه‌ربێت بۆ له‌دایكبوونى رێككه‌وتنێکى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. ئه‌گه‌ریشى هه‌یه توركیا ئه‌و خه‌ونانه‌ى بۆ رێككه‌وتن هه‌یه له‌باربه‌رێت و رێگه‌نه‌دات چۆن كورد له رۆژئاوا له حكومه‌تى ناوه‌ند نزیك بووه‌وه له‌سه‌ر حسابى توركیا، له عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش هه‌مان سیناریۆ دووباره ببێته‌وه كورد بچێته‌وه به‌غداو پشت له ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ بكات.
پێشهاتى نوێ
ئه‌م مانگه ده‌بێت یاساى بوودجه‌ى فیدراڵى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بێت، تائێستا هه‌ولێرو به‌غدا خاڵیان له‌سه‌ر هیچ كام له دێڕه‌كان دانه‌ناوه‌و رێكنه‌كه‌وتوون، په‌ره‌سه‌ندنى نوێ ئه‌وه‌یه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌شنووسى بوودجه‌ى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى حكومه‌تى به‌غدا كردووه، تا وه‌ك پاشكۆى یاساى بوودجه‌ى فیدراڵى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌موارى نوێى یاساى ئیدارەى مالى عێراق، كه هه‌رێمى كوردستانى پابه‌ندكردووه به‌وه‌ى بوودجه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت. به‌ڵام به‌غدا بێ رێككه‌وتن ره‌شنوسه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ناكات، بۆیه گوتویه‌تى ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا بوودجه‌كه‌ى هه‌رێم به پاشكۆ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرا ئه‌وا ره‌وانه‌ى ناكات.
پاڵنه‌ر بۆ رێككه‌وتن
له‌دواى رووداوه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه، دوو تێڕوانین له شه‌قام و له‌نێوان به‌رپرس و سیاسییه‌كانیشدا دروستبووه، بۆچوونى زاڵ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رووداوانه سه‌ره‌تاى كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌ى نوێن بۆ هه‌رێمى كوردستان و دوورنییه گێژه‌ڵوكه‌كه هه‌رێمى كوردستانیش لول بدات، چونكه كۆده‌نگییه‌كى نێوان زلهێزه‌كان بینرا بۆ پاشه‌كشه‌ى كورد له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌گه‌رى زۆر ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆده‌نگییه په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه هه‌بێت، بۆیه‌ش تێكڕاى لایه‌نه‌كانى هه‌رێم پشتیوانى رۆژئاوابوون، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاڕاسته‌یه به‌هێز ده‌كات كه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا پێ باشتره له وه‌ستان له ده‌رگاى ئه‌نقه‌ره.
په‌یسه‌ر پێشتر بڵاویكرده‌وه، كه سێگرى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى راسپاردووه، كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، گوتویه‌تى، بۆئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌یكردووه، به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌م په‌یامه به جددى تێگه‌یشتوون به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه راسته‌وخۆ له رۆژئاواى كوردستان شه‌ڕ روویدا و توركیا له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا هێرشیكرد. ره‌نگه په‌یامه‌كه‌ى لاڤرۆڤ پاڵ به‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بنێت به‌ره‌و به‌غدا به‌ڵام توركیا بۆئه‌وه ده‌ستەوه‌ستان نابێت.
توركیا چى ده‌وێت؟
توركیا نایه‌وێت هه‌ولێر نه‌وته‌كه‌ى لێوه‌ربگرێته‌وه‌و بیداته‌وه به‌غدا، بابه‌ته‌كه بۆ توركیا له‌نه‌وت گه‌وره‌تره‌و ئه‌نقه‌ره به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و سه‌ربازى له هه‌رێم زۆرن و کێشە گه‌وره‌كه‌شى (په‌كه‌كه) هه‌ر له‌رێگه‌ى هه‌رێم و ناوچه‌كانى هه‌رێمه‌وه به‌رى پێده‌گیرێت. له‌هه‌مان كاتدا هه‌میشه ده‌یه‌وێت وه كارتێك هه‌ولێر به‌رامبه‌ر به‌غدا بەكاربهێنێت، به‌رامبه‌ر هه‌ولێریش بۆرییه تاقانه‌كه‌ى نه‌وت و ئابورییه شلوشۆڵه نیمچه سه‌ربه‌خۆكه‌ى به‌رده‌وام وه‌ک كارتى گوشار به‌كارهێناوه. له‌سه‌روبه‌ندى ریفراندۆم ئه‌ردۆغان به‌ڕوونى باسى له‌وه‌كرد، ته‌نها ده‌رگاى هه‌رێم ئه‌نقه‌ره‌یه‌و به ئاسانى ده‌توانن ئابورییه‌كه‌ى بروخێنن.
ئێستا خه‌ریكه رێككه‌وتنى كوردانى رۆژئاواى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى سوریا ده‌ستى توركیا ده‌به‌ستێت، پێناچێت ئەنقەرە به‌ئاسانى رازى بێت له عێراقیش رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌لوپۆى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بكات، بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌رهه‌ڵستى ئه‌گه‌ره‌كانى رێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌رێم بكات.
هه‌وڵێك بۆ رازیكردنى توركیا
كۆتایى مانگى رابردوو خالد حه‌مه ئالسڵیتی، باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌عێراق سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد، په‌یسه‌رپرێس ئه‌وكات بڵاویكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی فشاره‌كانی توركیاوه ناتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وتن بكات و نه‌وت راده‌ست بكات، بۆیه بارزانی بانگهێشتی باڵیۆزی قه‌ته‌ری كردووه بۆئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره بكه‌ن و توركیا به راده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستان به به‌غداد رازی بكات.
په‌یسه‌ر هه‌روه‌ها واى بڵاوكرده‌وه، قه‌ته‌ر ئاماده‌یی بۆ ئه‌و نێوه‌ندگیریه ده‌ربڕیووه، توركیا ده‌یه‌وێت خۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه بۆیه ئه‌نقه‌ره فشاره‌كانی له‌سه‌ر پارتی چڕكردووەته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وتن نه‌كات و نه‌وت راده‌ستنه‌كات. قه‌ته‌ر و توركیا هاوپه‌یمانن و هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ى ئێستاى قوتارى ببێت.
كۆتایى كات بۆ رێككه‌وتن
هه‌موو ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه له‌كاتێكدایه كات بۆ ره‌وانه‌كردنى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه، خۆپیشاندانه‌كانى به‌غداش كه ئێستا به‌هۆى یادى چله‌ى ئیمام حسێنه‌وه خامۆش بوون، حكومه‌تى عێراقى ته‌نگه‌تاوكردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتووه‌وە هه‌ندێك وه‌ڵامى نیگه‌رانییه‌كان بداته‌وه.
شاندى باڵاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌مێكه كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كردووه، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، گفتوگۆكان له کەناڵى دیكه‌وه وه‌ك په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى و ره‌وانەكردنى شاندى هونه‌رى به‌رده‌وامن. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكى كه‌میان له‌پێشه‌و ئه‌و چه‌ندرۆژه كه‌مه ده‌بێت وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بداته‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته ناڕوونه‌كان.