11:23 - 14/10/2019
مەزڵوم کۆبانێ: متمانەمان بە بەڵێنەکانی روسیا و سوریا نییە
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) بابەتێکی لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر سوریا و پشتکردنە کورد لەلایەن ئەمریکاوە نوسیوە و لە گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت "له‌ساڵی 2015ه‌وه كاتێك بوومه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، یه‌ك فیشه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی توركیا نه‌ته‌قیوه، ئه‌مریكییه‌كانیش باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن و هه‌میشه چالاكییه‌كانی ئێمه‌یان به‌رز ده‌نرخاند".
ئەو دەشڵێت"له‌شه‌ڕی دژ به داعش 11 هه‌زار شه‌ڕڤانمان له‌ده‌ستدا، هه‌ندێك له‌وان باشترین شه‌ڕڤانه‌كانمان بوون، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌مان له‌مه‌ترسی، هه‌میشه به شه‌ڕڤانه‌كانمانم ده‌گوت ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانی دژی داعش، هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن و هه‌میشه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی نه‌بینه‌وه".
فەرماندەکەی ھەسەدە بەجەختکردنەوەوە دەڵێت، له‌نێو گێژاو و ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگ، هه‌میشه پابه‌ندی ڕه‌وشت و دیسپلین بووین پێچەوانه‌ی هه‌ندێك هێزی دیكه، ئێمه قاعیده‌مان تێك‌شكاند، به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتین له‌هه‌مانكاتدا، دیدی ئێمه بۆ سوریای ئاینده فیدراڵیه‌تی لامه‌ركه‌زی بوو، له‌گه‌ڵ ئازادی ئاینه‌كان و ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كان.
لەبارەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش‌یش دەڵێت، ئێمه پاسه‌وانی 12 هه‌زار تیرۆرستی داعش و خێزانه‌كانیانمان ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ی سوریامان له میلیشیا ئێرانییه‌كان پاراست، جیهان شكستیهێنا له‌وه‌ی پاڵپشتیمان بكات، ئه‌مریكا ته‌وقه‌ی كۆتایی له‌گه‌ڵ كردین و ئێمه‌ش سوپاسمان كرد بۆ هاوكارییه‌كه‌ی، له‌سه‌ر داوای واشنتۆن چه‌كه قورسه‌كانمان له‌سنوره‌كانی سوریا كشانده‌وه، ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی بۆ به‌رگریی دروستمان كردبوو تێكمان شكاند، هاوكات شه‌ڕڤانه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانمان كشانده‌وه دواوه‌وه، توركیا هه‌رگیز هێرشی نه‌ده‌كرده سه‌رمان ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌یه‌ك وشه له‌گه‌ڵماندا بوایه.
ھەر لەو نوسینەدا مەزڵوم کۆبانێ باس لەوە دەکات، ئێمه ئێستا به‌سنگی ڕووته‌وه به‌ڕوی چه‌قۆكاكانی توركیا وه‌ستاوین، سه‌رۆك تره‌مپ له‌مێژه ده‌یه‌وێت سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا بكشێنێته‌وه، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌یشتین و هاوسۆز بووین، باوكان ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان ببینین كاتێك پێده‌كه‌نن، خۆشه‌ویسته‌كان ده‌یانه‌وێت گوێیان له‌ده‌نگی هاوتاكانیان بێت، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، ئێمه داوامان له‌سه‌ربازانی ئه‌مریكا نه‌كرد له‌پاڵماندا شه‌ڕ بكه‌ن، ئێمه ده‌زانین ئه‌مریكا پۆلیسی جیهان نییه، به‌ڵام ده‌مانویست ئه‌مریكا بزانێت ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌گه‌یشتنی كێشه‌ی سیاسی سوریا به‌چاره‌سه‌ره، ئێمه ده‌زانین واشنتۆن هه‌ژموونێكی ته‌واوی هه‌یه بۆ نێوه‌ندگیریی و ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌نێوان ئێمه و توركیا.
لەبارەی ھاوپەیمانیکردن لەگەڵ رژێمی سوریا و رووسیا فەرماندەکەی ھەسەدە لەکۆتایدا دەڵێ، ئێمه بڕوامان به دیموكراتیه‌ته وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ره‌كی، به‌ڵام له‌به‌ر ڕۆشنایی داگیركاریی توركیا و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بونمان و ئه‌و هێرشه‌ی له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌بوو، پێویستیكرد چاو به‌هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ماندا بخشێنینه‌وه، ڕوسیا و سوریا پێشنیازه‌كانیان خسته‌ڕوو، كه ده‌توانێت ڕۆحی ملیۆنان كه‌س كه له‌ژێر ده‌ستی ئێمه‌دا ده‌ژین ڕزگار بكات، ئێمه متمانه‌مان به به‌ڵێنه‌كانیان نییه، ڕاستگۆ بین، قورسه بزانیت متمانه به كێ بكه‌یت.