03:34 - 12/10/2019
یاسای چاكسازیی ده‌ستی كێ ده‌سوتێنێت؟
پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستان، بیانووە كاریگه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی هه‌رسێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه گۆڕان به‌هۆیه‌وه بڕیاریدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵبداته‌وه و به‌شداریی كابینه‌ی نۆ بكات، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌م كابینه نوێیه‌دا ئه‌وه‌ی ساڵانێكه هه‌رێمی كوردستان دووچاری گه‌نده‌ڵییه‌كی مه‌ترسیدار كردووه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاریی ئیداریی دروستبكرێت.
پارتی ده‌یه‌وێت به تیرێك دوو نیشانه بپێكێت
هه‌رچی یه‌كێتیه ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه بوه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی و لێره‌و له‌وێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ری هه‌ڵبڕیوه، ته‌نانه‌ت كار بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌كات، پارتیش وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ ده‌یه‌وێت به تیرێك دوو نیشانه بپێكێت، هه‌م به هاووڵاتی ئاسایی هه‌رێمی كوردستانی نیشانبدات كه ده‌یه‌وێت چاكسازیی بكات و یه‌كسانی له موچه و ده‌رماڵه‌دا دروستبكات، هه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌و ژماره زۆره له ئه‌ندام و كادری خۆی كه دایمه‌زراندوون یاخود خانه‌نشینی كردوون، له‌ڕووه یاساییه‌كه‌وه كاریان بۆ بكات و موچه‌كانیان زامن بكات.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا حكومه‌ت به‌فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێوازی خۆیان كاربۆئه‌وه ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یاساكه كه‌مترین زیان به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان بگه‌یه‌نێت، كه له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبانه یان دامه‌زراون یاخود خانه‌نشین كراون، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، پارتی دیارترین ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌یه كه كاریكردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌م پڕۆژه‌یاساكه تێبپه‌ڕێت و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بۆ كابینه‌ی نۆ هه‌ژماربكرێت، هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبه له پله‌ی باڵا تا پله‌ی ئاسایی حكومه‌ت خانه‌نشین بوون كه‌مترین زیانیان پێبگات، به‌دیاریكراویش ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پاش كۆتایهاتنی شه‌ڕی دژ به داعش خانه‌نشینكراون و هه‌ندێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنمایی و یاساكانی حكومه‌ت خانه‌نشینكراون، به‌ڵام به‌هۆی نزیكییان له‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی كه لێپرسراوی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌داعش بوون، ئه‌و كه‌سانه خانه‌نشینكراون.
پارتی: پشكمان له‌خانه‌نشینی نایاسایی سفره
به‌ڵام پارتی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، دواتر خه‌ڵك ده‌زانن پارتی له‌تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه پشكی چۆنه.
به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به په‌یسه‌ری ڕاگه‌یاند، "پشكی پارتی له‌خانه‌نشینكردنی پله‌باڵاكان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان سفره و ده‌توانین بڵێین پارتی تاكه لایه‌نه كه‌مترین پشكی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه".
به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی له‌نێو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش نه‌یاری بۆ دروستبووه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ لایه‌نێكی سیاسی هه‌یه كه بیه‌وێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه دروستبكات گوتی"هیچ كه‌سێك زاتی ئه‌وه ناكات ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی، هه‌ركه‌سێك و لایه‌نێك دژی پڕۆژه‌یاساكه بێت ئه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكراده‌بێت كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نه دژی چاكسازییه له‌هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش زه‌ره‌رمه‌ند بن ده‌بێت بزانن یه‌كسانیی به‌رقه‌رار ده‌بێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێك له‌دیارترین بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاساكه ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش ده‌رماڵه‌ی هه‌ندێك وه‌زاره‌تی وه‌ك خوێندنی باڵا، كاره‌با، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان هاوتای كاره‌كانیان نییه، بۆنمونه ئه‌مجاره وه‌زاره‌تی كاره‌با به نمونه وه‌رگیراوه و ڕێكخستنه‌وه له "ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی" ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره ده‌كرێت كه یه‌كێكیان به‌سه‌ر ستونی كاره‌باوه‌یه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی هه‌مان وه‌زاره‌ت كاری ئۆفیسیی ده‌كات و مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانی نییه، به‌ڵام هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی وەرده‌گرن، بۆیه ڕێكخستنه‌وه له‌و ڕوه‌وه ده‌كرێت، یاخود هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كۆی ده‌رماڵه‌كانی ده‌گاته ئاستی یاخود زیاتر له‌ده‌رماڵه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی وانه ده‌ڵێته‌وه و ژماره‌ی كاته‌كانی كاركردنی له فه‌رمانبه‌ره‌كه زیاتره.
به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا، له‌باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران باسی له‌وه‌كرد، پڕۆژه‌یاساكه نایه‌وێت ده‌رماڵه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببڕێت، به‌ڵام جۆرێك له دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی له‌ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێته ئاراوه، كه‌سانێك ئه‌گه‌ر وابزانن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ئه‌وه ده‌بێت بزانن كه پڕۆژه‌یاساكه ئامانجێكی گه‌وره‌تری هه‌یه، ئه‌ویش به‌رقه‌راركردنی یه‌كسانییه له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
دووشه‌ممه گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆیه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕِابردووی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن ڕۆژی دووشه‌ممه 14-10-2019 جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه چاره‌نوسساز ده‌بێت بۆ پڕۆژه‌یاساكه، چونكه داوا له‌ئه‌ندامانی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه كراوه هه‌ر تێبینی و پێشنیازێكیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی هه‌یه، تا ڕۆژی دووشه‌ممه تێبینی و پێشنیازه‌كانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن و له‌و ڕۆژه‌دا تێبینی و پێشنیازه‌كان بخرێنه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی دواتر چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاساكه دابڕژرێت و حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی له‌كابینه‌ی هه‌شت-ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كرا، به‌ڵام په‌یسه‌ر زانیویه‌تی هه‌وڵێك به‌ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی له‌ئارادایه، بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ك له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا بكرێت و مۆركێكی كابینه‌ی نۆ-ی پێوه‌بێت، هاوكات هه‌ر له‌مساڵدا و له‌م چه‌ند مانگه‌ی كه ماوه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌یاساكه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ندبكرێت و دواتر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 دا كار به‌یاسای چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
یه‌كێتی: ئێمه خاوه‌نی پڕۆژه‌یاسای چاكسازین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌تیده‌كاته‌وه بیه‌وێت به‌ربه‌ست بۆ پڕۆژه‌یاساكه دروستبكات، هاوكات ده‌ڵێت پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خاوه‌ندارێتی و بیرۆكه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه و داواده‌كات حكومه‌ت به‌زویی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی.
كاروان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به په‌یسه‌ر-ی ڕاگه‌یاند،"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا هیچ كه‌سێك نازانێت پڕۆژه‌یاسای چاكسازی چۆن ده‌بێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كێتی دژیه‌تی، ئێمه پاڵپشتی پڕۆژه‌یاساكه ده‌كه‌ین و داواش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌زویی پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی به‌پێویستیزانی چاكسازیی له‌یه‌ك سێكته‌ردا كورتنه‌كرێته‌وه و به‌ته‌نیا ده‌ست بۆ خه‌رجییه‌كان نه‌برێت، به‌ڵكو داهات و خه‌رجی پێكه‌وه چاكسازییان تێدا بكرێت، نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه ئێستا داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم (نه‌وت، پاره‌ی به‌غدا، پاره‌ی هاوپه‌یمانان، مینحه‌ی مانگانه‌ی ڕێكخراوه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگه‌وبان و داهاتی خاڵه گومرگییه‌كان) بۆیه ده‌بێت چاكسازیی و ڕێكخستنه‌وه له‌و داهاتانه‌دا بكرێت پاشان خه‌رجكردنیان.
هه‌موو حزبه‌كان خانه‌نشینی نایاسایی و پله‌باڵایان هه‌یه
كاروان عه‌بدولڕه‌حمان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی "یه‌كێتی دژی بڕینی نانی هه‌ركه‌سێكه به‌ناوی چاكسازیی له‌ده‌رماڵه" ئه‌و پێشیوایه ده‌بێت ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه "پاشكه‌وتی موچه به عه‌قڵیه‌تێكی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی هاوشێوه‌ی پارتی پێیوایه ئه‌گه‌ر ڕێكخستنه‌وه له خانه‌نشینی پله‌باڵاكان و ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی خانه‌نشینكراون ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا یه‌كێتی كه‌متر له لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه پشكی به‌رده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت "هه‌موو حزبه‌كان خانه‌نشینی نایاسایی و پله‌باڵایان هه‌یه و گه‌ر بڕیاره خانه‌نشینی دووباره و نایاسایی ببڕدرێت، ئه‌وا هه‌موو حزبه‌كان وه‌ك یه‌ك گورزیان به‌رده‌كه‌وێت و كێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت".
هه‌رچه‌نده پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌یه بۆ په‌یسه‌ر پاڵپشتی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییان كرد و داوای تێپه‌ڕاندنیان كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی نیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه نیشانده‌دات ڕۆژانی گفتوگۆكانیانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه و ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا له‌په‌رله‌مان ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی ده‌درێت.