01:51 - 10/10/2019
كار و فه‌رمانه‌كانی ساڵێكی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد دڵخۆشكه‌ر نییه
ساڵێكى ته‌واو پێش ئێستا، به‌رهه‌م ساڵح به ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى
سیاسى ئاڵۆزدا چووه سه‌ر كورسى سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و به‌سه‌ر به‌له‌مى یارونه‌یاردا
بۆ سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕییه‌وه، كورسییه‌ك كه‌ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بوو
چاوه‌ڕێى ده‌كرد، به‌هۆى بوونى به سه‌رۆك كۆمار له‌ده‌ره‌وه‌ى رێككه‌وتنى نێوماڵى
كورد، ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى سیاسى قوڵ تا ئاستى لێدانى زه‌نگى دووئیداره‌یى هه‌رێمى
كوردستانى رووپۆشكرد، ئه‌و گێژه‌ڵوكه‌یه ساڵێكه ده‌خولێته‌وه‌و تائێستاش ملى كێشاوه‌و
دۆخه‌كه له سلێمانى و هه‌ولێر نه‌گیرساوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مى كاروفرمانى یه‌ك ساڵه‌ى سه‌رۆك كۆمار،
یارونایه‌رى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى دابه‌شكردووه. ئه‌و كه بۆشوێنگره‌وه‌ى مام جه‌لال
خۆى له‌هه‌مووان پێ شیاوتربوو، كاتێكیش له‌خولى رابردوو تادوایین سات هه‌وڵى
دوورخستنه‌وه‌ى فواد مه‌عسوم-ى دا، پێى وابوو سته‌مێكى گه‌وره‌ى ده‌رهه‌ق كراوه،
ئێستا ئه‌زموونى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى له‌سه‌ر مێزى نه‌شته‌رگه‌رى و شه‌نوكه‌وى
چاودێران و ئه‌و خه‌ڵكه‌شه كه چاوه‌ڕوانییان لێى هه‌بوو. به‌ڵام پێده‌چێت رێگاكه
چاڵى و چۆڵى زۆر له‌وه زیاتر بێت سه‌رۆك كۆمار پێشبینى كردبوو، بۆیه‌ش نه‌كۆشكى
سه‌لام بووه، دیوه‌خانى ئاشتیى سه‌ره ناكۆكه‌كانى عێراق و نه نه‌یاره‌كانى له
ده‌ورپشتى ئاگردانى كۆشكى كۆماریى كۆبوونه‌وه، دۆستەکانی دەڵێن ئەو سەرقاڵی کاری گەورەی
وەک نێوەندگیری ئەمریکاو ئێران و پرۆژەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستە، رەخنەگرانیشی
پێیانوایە لەو ساڵەیدا، بەردێکی نەخستووەتە سەر بەرد.
سه‌ره‌تایه‌كى پڕ مشت‌ومڕ
به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ختى خۆى به‌سه‌ره‌تایه‌كى
زۆر جیاوازتر له‌سه‌رۆك كۆماره‌كانى دیكه ده‌ستیپێكرد، به‌هۆى ره‌خنه زۆره‌كانى
پێشووى له ده‌سه‌ڵات و قسه تونده‌كانى سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆناو
یه‌كێتى، دواى بوونى به‌سه‌رۆك كۆمار رووبه‌ڕووى شاڵاوى ره‌خنه‌ولۆمه‌ى فراوان بوویه‌وه،
ئه‌و ته‌نانه‌ت پێشتر رێگاى سه‌فقه‌ى ژێربه‌ژێرى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار
ئیدانه‌كردبوو، وه‌ك بڵێى هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى پێویستبوون له دژى بگوترێت خۆى پێشوه‌خت
كردبوونى، هه‌موو ئه‌و ره‌خنه زۆرانه وایكرد به‌ده‌ستپێكێكى به‌هێزه‌وه بیسمیلا
له‌كورسییه‌كه‌ى نه‌كات، ره‌نگه هه‌رئه‌و ده‌ستپێكه‌ش ره‌نگڕێژى ساڵى یه‌كه‌مى
كردبێت و ساڵه‌كانى ئاینده‌شى له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك كۆمار ره‌نگ بكات، بۆیه‌ش تائێستا
هه‌نگاو و جوڵه‌كانى دڵخوازى خه‌ڵك نین ئه‌و كێشانه‌ى پێش ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆك
كۆمار هه‌بوون، هه‌ندێكیان وه‌ك خۆیانن و هه‌ندێكیان ئاڵۆزتربوون.
په‌رته‌وازه‌یى كورد له به‌غدا
له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو، په‌تاى په‌رته‌وازیى
قورس‌تر په‌لوپۆى كوردى كردووه له‌به‌غدا، سه‌رۆك كۆمار وه‌ك كورسى یه‌كه‌مى كورد
له‌به‌غدا، سه‌ركه‌وتوونه‌بووه له یه‌كخستنى ده‌نگى كورد له‌به‌غدا، ئه‌گه‌رچى
ره‌نگه چاره‌ى ئه‌م بابه‌ته له ده‌باشان و پیرمام بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار
له‌پێگه‌ى به‌هێزه‌وه ده‌ستى بۆ ئه‌و ئه‌ركه بردبا، یه‌كخستنى كورد له‌به‌غدا
كارێكى ئه‌سته‌م نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش پێویستى به ئۆكه‌یى هه‌ولێرو سلێمانى نه‌بوو،
له‌یه‌ك ساڵدا لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه ته‌نانه‌ت چایه‌كیان له كۆشكى سه‌لام
نه‌خواردووه‌ته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆك كۆمار له‌و مانۆڕه حزبییانه‌دا به‌شداربووه
كه درزى لایه‌نه كوردییه‌كانى گه‌وره‌تركردووه، له‌پرسى دابه‌شكردنى پشكى وه‌زاره‌ته‌كان
سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵى تاقه‌تپڕوكێنى دا بۆ چڕینى وه‌زاره‌تێك بۆ حزبه‌كه‌ى تا گه‌یشته
ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و زۆربه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان له‌و جموجوڵانه نیگه‌رانبوون،
زۆرتر له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ته‌رابوون.
ئه‌و ته‌نانه‌ت له كۆكردنه‌وه‌ى تیمه‌كه‌ى ده‌ورووبه‌رى،
ره‌چاوى په‌یوه‌ندییه حزبییه‌كانى خۆى كردووه‌و له‌و حزبانه‌ى نێوانیان باشه راوێژكارى
له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ داناون، بۆنمونه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، كه نێوانیان له‌گه‌ڵ
یه‌كێتى خراپ نییه راوێژكاریان له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌یه و یه‌كێتیش راوێژكارى
هه‌یه، ئه‌و حزبانه‌ى نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌هه‌ڵبه‌زودابه‌زدایه له سه‌رۆكایه‌تى
كۆمار بوونیان نییه. سه‌رۆك كۆمار پێكهاته‌ى تیمه راوێژكارییه‌كه‌ى كه نزیكه‌ى
٣٠راوێژکاری داناوە، له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكى حزبیى پێكهێناوه نه‌ك لێهاتوویى و پسپۆڕى.
ته‌نانه‌ت له‌دوایین سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانى
كرد‌و سه‌ردانى هه‌موویانى نه‌كرد، له‌كاتێكدا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار بژارده‌ى گونجاو
ئه‌وه‌بوو به‌یه‌ك مه‌ودا له‌هه‌موانه‌وه دوور و نزیك بێت.
نێوانى خراپى هه‌ولێرو به‌غدا
به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق، تائێستا
سه‌ركه‌وتوونه‌بووه له نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا، نێوانى هه‌ردوولا تادێت
ئاڵۆزترده‌بێت، ئه‌گه‌رچى له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه دووجار سه‌ردانى هه‌ولێرى
كردووه، به‌ڵام هیچ قسه‌و ئه‌نجامێكى كۆنكرێتى له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه باسنه‌كراوه.
له‌و مشتوڕه‌ى هه‌یه ئه‌و سه‌رۆك كۆمارێكى گوێلێگیراو نییه، رۆڵى زۆرى پارتى له‌هه‌رێمى
كوردستان و شیعه‌كان له عێراق ده‌رفه‌تى جموجوڵى بۆ سه‌رۆك كۆمار نه‌هێشتووه‌ته‌وه،
به‌ڵكو هه‌ردوو سه‌رى په‌ته‌كه له‌هه‌رێم به‌ده‌ستى حزب و له‌به‌غداش به‌ده‌ستى شیعه‌كانه‌وه‌یه.
ناوچه جێناكۆكه‌كان
له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریى به‌رهه‌م
ساڵح-دا، دۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ كورد رۆژ دواى رۆژ ناهه‌موارتر بوو، نزیكه‌كانى
سه‌رۆك كۆمار ده‌یانگوت ئه‌و به‌بێده‌نگى خه‌ریكى كاره، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك
و چاره‌كردنى كێشه‌ى كورده زیانلێكه‌وتوو و ئاواره‌كان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌ركوك-یش
دیسان كۆشكى سه‌لام شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى دژه‌كان نییه. دۆخى كورد له‌وپه‌ڕى خراپیدایه،
له وه‌رزى دروێنه‌دا زۆرینه‌ى جوتیاره كورده‌كان ته‌نها سوتویان بۆمایه‌وه، به‌شێكى
زۆریان له‌شوێنى خۆیان هه‌ڵكه‌نران، دۆخى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ رۆژانى دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر
جیاوازى زۆرى نییه، كورد ته‌نها ته‌ماشاكه‌ره‌و له‌هیچ كونوقوژبنێكى ده‌سه‌ڵاتى
ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌سه‌ڵاتى فیعلیى نییه، له‌دووساڵى رابردوودا نه‌توانرا پارێزگارێكى
كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێته‌وه، سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر هه‌وڵیشى هه‌بووبێت، ئێستا دۆخه‌كه
به‌وجۆره‌یه‌و هیچ كام له‌هه‌وڵه‌كان به‌فریاى دۆخى كورد نه‌گه‌یشت. كاتێك رێگه‌درا
به‌و جوتیارانه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یان نه‌سووتاوه دروێنه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یان بكه‌ن،
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و باره‌گاى بارزانى ئه‌مه‌یان وه‌ك ئه‌نجامى هه‌وڵى خۆیان راگه‌یاند،
به‌ڵام ئه‌وكات په‌یسه‌ر بڵاویكرده‌وه، كه رێگه‌پێدانه‌كه مه‌رجداربووه به‌وه‌ى
ساڵى داهاتوو جوتیاره كورده‌كان زه‌وییه‌كان نه‌كێڵن.
پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران
ره‌نگه ساده‌ترین كێشه بۆ چاره‌سه‌ر پاره‌ى
گه‌نمى جوتیاران بێت، ساڵى رابردوو كاتێك جوتیار مام فارس و دوو پارێزه‌ر رایانگه‌یاند،
له دادگا دۆسیه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانیان بردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رۆژى
٢٦ی١٢ی ٢٠١٨ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار له‌هه‌وڵه‌كانى
به‌رده‌وامه، وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌ڵینی ئه‌وه‌ی دا به‌سه‌رۆك كۆمار، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی
كاری پێویست ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و دابینكردنی مافی جوتیاران به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى كۆمار گوتى، كه‌له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆك كۆمار بڕیاره‌كه‌ى
دادگا ته‌میز ناكرێته‌وه. به‌ڵام ئێستاش پاره‌ى گه‌نم ره‌وانه‌نه‌كراو سه‌رۆكایه‌تى
كۆمار روونكردنه‌وه‌ى دیكه‌ى بۆ به‌رچاوروونى بڵاونه‌كرده‌وه.
كێشه‌ى پێشمه‌رگه
به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له‌به‌غداوه
وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه له بوودجه‌ى ٢٠١٩ به‌پێى یاسا
دیاریكراوه بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه‌نه‌كراوه، پێشمه‌رگه تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ناوچه جێناكۆكه‌كان، چه‌كو مووچه‌ى له‌به‌غداوه بۆنایه‌ت، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رۆڵى
له‌م كێشه‌یه‌شدا بزره. ئه‌گه‌رچى زۆربه‌ى ئه‌وكێشانه‌ى هاوشێوه‌ى كێشه‌ى نه‌وت،
بوودجه، گومرك، فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌روازه سنورییه‌كان تایبه‌تمه‌ندى هه‌ردوو
حكومه‌تن، كه‌متر كێشه‌كان سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌یه، مادده‌ى
٧٣ش له‌ده‌ستوورى عێراق به ١٠ بڕگه ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیاریكردووه و ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌وتۆى پێنه‌به‌خشیوه، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار وه‌ك پارێزه‌رى ده‌ستوورو به‌و پێگه
سنورداره‌و به‌وپه‌یوه‌ندیییانه‌ى هه‌یه‌تى، مه‌حاڵ نییه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وكێشانه
بخاته‌سه‌ر رێى چاره‌سه‌ر و هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه لێك نزیك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك
كۆمار ناتوانێت بۆهه‌ركام له‌و بابه‌تانه رۆڵ بگێڕێت، كه‌واته به‌رهه‌مى ئه‌و پۆسته
بۆ كورد له‌به‌غدا چى ده‌بێت؟
قاچێك له‌به‌غداو قاچێك له سلێمانى
سه‌رۆك كۆمار له‌وساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى كارا
له‌نێو ململانێكانى حزبه‌كه‌یدابووه، كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كى ململانێى باڵه‌كانى یه‌كێتى-یه،
بۆئه‌وه پێناچێت ره‌چاوى پێگه ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى كردبێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆمار
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه پاره‌ى مانگانه‌ى به‌ده‌زگاكانى
راگه‌یاندن به‌خشى له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌جۆرێك ده‌زگاكان هه‌واڵه‌ى سه‌ردان و
چالاكییه‌كانى بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌ویش مانگانه‌یه‌كیان بداتى، كه‌سه‌نزیكه‌كانى
ده‌ڵێن، زۆر جار به بابه‌تى بچووه‌كه‌وه خۆى سه‌رقاڵ ده‌كات و بڕیار له‌شتى
بچووك ده‌دات و بیرى لێده‌كاته‌وه.
هاوسه‌نگى پێكهاته‌كان
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، به‌یه‌ك مه‌ودا له
شیعه‌و سوننه‌كانه‌وه نزیك نه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
بكاته شوێنى كۆكردنه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌وكاته‌ى مام جه‌لالى لێ‌بوو، كه‌سه نزیكه‌كانى
ده‌ڵێن، به‌رهه‌م ساڵح له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌وبۆچوونه ئێرانییه‌یه كه‌پێى وایه،
سوننه له‌عێراق هیچ رۆڵ و پێگه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌و كۆمه‌ڵێك گروپى به‌رژه‌وه‌ندین،
بۆیه‌ش زۆرتر له لایه‌نه شیعیه‌كانه‌وه نزیكه.
دیبلۆماتكارێكى كارامه
كاتێك له‌پێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، كلیك له‌سه‌ر
رۆژمێرى چالاكییه‌كان ده‌كه‌یت، كه‌م رۆژ هه‌یه به‌تاڵ بێت، دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى
سه‌رۆك كۆمارى تێدانه‌بێت، زۆركه‌س شاهیدى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ده‌ن كه زمانێكى پاراوى
هه‌یه‌و دیبلۆماتكارێكى كارامه‌یه، بۆیه‌ش ته‌نانه‌ت له كورسى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
زۆرتر وه‌ك دیبلۆماتكارێك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌سه‌رۆكێك، كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان
هه‌ندێك جار له‌ژێر په‌رده‌وه ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌شى لێده‌گرن، كه ئه‌داى سه‌رۆكانه
نییه‌و هه‌ندێك كارده‌كات كه ئیشى وه‌زیر یاخود سه‌رۆكى حكومه‌ت یاخود حكومه‌تى خۆجێییه.
بۆچوونێك لاى كه‌سیاسه‌تییه ده‌ستڕۆیتشووه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه، كه‌به‌رهه‌م
ساڵح له‌پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، زۆرتر ده‌یتوانى خزمه‌ت بكات وه‌ك له‌وه‌ى
له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك كۆمار.
بۆچوونێك پێى وایه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كورسى
سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌تى و ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى له‌عێراق هه‌یه، هه‌رئه‌وه‌نده
كارى تێدا ده‌كرێت، لایه‌نگرانى سه‌رۆك كۆمار ته‌نانه‌ت پێیانوایه له ئه‌ركى خۆى
زیاتر كردووه‌و رۆڵى هه‌بووه له دیاریكردنى پشكى هه‌رێم له‌ساڵى ٢٠١٩و رۆڵى ئه‌رێنیشى
بینیوه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان. به‌ڵام له‌واقیعدا
كێشه‌كان چه‌قبه‌ستوو ئاڵۆزن، سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح گیرۆده‌ى كێشه‌ى
زۆترور ئاڵۆزتره، به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى حزب سه‌رۆكایه‌تى كۆمار پاشكه‌شه‌ى گه‌وره‌ى
كردووه، نه له‌به‌غدا وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێم ده‌بینرێت، نه‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێم
به‌یداخى نوێنه‌رایه‌تى به‌یه‌خه‌دا ده‌كه‌ن، قسه‌ى هه‌رێم هه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه
ده‌كرێت و به‌غداش چیتر به‌غداده‌كه‌ى جاران نییه بۆ كورد، كێشه‌و ته‌حه‌دییه‌كان
زۆر زیاترن له ئاماژه باشه‌كان. بۆیه پێناچێت چوارساڵى سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م
ساڵح چوارساڵى ره‌نگاڵه‌یى بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى چاوه‌ڕوانیى ده‌كردو خولیاى بوو.
ئه‌و به‌درووشمه دیاره‌كه‌ى زۆرجار ركابه‌رییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێوه‌بردووه(كردار
شه‌رته) به‌ڵام ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ته‌نها گوفتار هه‌یه و گوفتاره‌كانیش
جێگه ناگرن، كرداریش ونه.