11:56 - 02/10/2019
چیرۆكی ئهو ژنانهی بهشداری تاوانی نازییهكانیان كرد و لهدادگا رزگاریان بوو
کتێبی (ئەو ژنانەی کە یاوەری هیتلەریان دەکرد) باسی ڕۆڵی ئەو ژنانەی دەکات کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە تاوانەوە تێوەگلاون. نوسەر پاڵپشت بە بەڵگەو سەلماندنی نوێ، وێنەیەکی تەواو پیاوانەی باوی لە جەنگدا خستۆتە ژێر پرسیارەوە، هەر لە پای ئەم پرسیارەوەیە کە فاکتەرەکانی تێوەگلانی ژنان چی بوە لە تاوانەکاندا و چۆن لەدوای تەواو بونی جەنگی جیهانی دووەمەوە کەمتر دادگایی کراون؟
تاوانەکانی جەنگی جیهانی دووەم لە مێژوو و یادەوەری و چیرۆکەکاندا زیاتر پیاوانە وێنا کراوە، لە نێوان (20) ژن کە کاریان سەرپەرشتی و چاودێریکردن بوە، تهنانهت یهك ژنیش لە دادگای (نورنبرگ) لەسەر کورسی تاوان دانەنیشتوه.
لە نێوان ئەو بیست ژنهشدا دەتوانین (ئیرما گورزە) بە نمونە وەربگرین کە لە سەربازگەی (ئاشویتس) سەگەکەی بەردەدایە گیانی ژنە دیلەکان، یان دەست وپێی ژنە دووگیانە جولەکەکانی دەبەست بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە منداڵبونیان. بەڵام تەنها ئەم بیست ژنە نەبون لە سایەی هیتلەردا تاوانیان ئهنجامداوه، بەڵکو لە هێرشی نازیەکاندا بۆ ئەورووپا، دەیان هەزار ژن وەک خۆبەخش یان ئارەزوومەندانە لە شێوەی پەرستار یان جێبەجێکەر، ڕاهێنەرە پەروەردەییەکان (لێکۆڵەری ڕەگەزپەرستی) فریاگوزاری دەروونی بۆ ئەو ئەڵمانیانەی کە لە ناوچە پۆخڵەکاندا نیشتەجێکرابون، یاوەرییان دەکرد.
کتێبی (ئەو ژنانەی کە یاوەری هیتلەریان دەکرد) کە بەم دواییانە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی ئەڵمانی چیرۆکێکە لەبارەی ڕەفتار و هەڵس و کەوتی ئەو ژنانە .ئەم کتێبە بەناوی (hitlers fries) بە زمانی ئینگلیزی بڵاو بویەوە..
بەڵگەی نوێ
خاتوو وندی لاور ( ywend lower) مێژووزانی ئەمریکی کاتێ ئارەزوی نوسینی ئەم کتێبە دەکات، کە لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت کۆمەڵێ بەڵگەی دەست دەکەوێت لە ناو سندوقی سەرمۆردا لەشاری (کیف) کە 120 کم لە پایتەختی ئۆکراینەوە دوورە. ئەم سندوقانە تایبەت بوون بە بەڵگەنامە ئارشیف کراوەکانی سەردەمی هیتلەر لە ناوچەی (شیتومیر) ئەو ناوچەیە ئۆکراین کە ناوەندی سەربازی پشتیوانی سوپای نازیەکان بوو، لە نێوان ساڵەکانی (1943 بۆ 1944) کاتێ کە سوپای ئەڵمان لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای سوری سۆڤیەت ناچار کران کە پاشەکشە بکەن (شیتومیر) کەمتر دەپەرژێتە سەر ئەوەی کە ئەرشیفی باسکراو لەناو ببات، سەربازە سۆڤیەتیەکانیش بەڵگەنامە و ئەرشیفەکان دەخەنە ناو سندوقەوە و لە شوێنێک دەیشارنەوە .
لاور یەکەم کەس بو کە لەدوای هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت کەوتە سۆراخی ئەم ئەرشیفە، لە نێویدا کۆمەڵێ ناو و ڕاپۆرت و پرۆتۆکۆلی دانپیانان و وێنە و ڤیدیۆ. هەروەها پێرستی ناوی کۆمەڵێک ژن کە لە تاوانەکانی هیتلەردا دەستیان هەبوە، دهست كهوت.
ئەم بەڵگانە وای کرد لە خاتوو (لاور) کە بگەڕێتەوە بۆ ئەرشیفی سۆڤیەتی پێشوو و هەرەوەها ئەلمانەکان، تێیاندا بەدوای ناوی ئەو ژنانەدا بگەڕێت کە یاوەری سوپاکەی هیتلەریان کردوە لە تاواندا یان خۆیان تاوانباربوون.
لاور لەو کتێبەدا کە یەک لە سەر سێی بۆ پێرست و سەرچاوە و وەرگرتن تەرخان کردوە، هەوڵدەدات کە بەڵگەی تەواو پشتڕاست کاتەوە لەسەر بەشداریکردنی (500) هەزار ژنی ئەڵمانی کە لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی دووەمدا خۆبەخشانە یان لە چوارچێوەی ئەرکی نەتەوەییدا، لەگەڵ سوپای نازیەکاندا گەشتونەتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و شایەتحاڵی تاوانەکانی ئەم سوپایە و نیازی هێمنایەتی نازیە ئەلمانیەکان بوون یان خۆیان دەستیان هەبوبێ تێیدا.
سێ جۆر کاردانەوەی ژنان لە تاوانەکانی جەنگدا
لاوور دەربارەی ئەو ژنانەی کە چونەتە بەرەکانی جەنگەوە دەنوسێـت، ئەوان بەزویی تێگەیشتن کە شەڕ لە تێڕوانینی هیتلەردا شەڕێکە لە پێناوی کوشتن و ڕیسواکردنی بەرامبەردا، پەی پێبردنی ئەم ڕاستیە بۆ زۆرێک لە ژنەکان مایەی شۆک و سەرسوڕمان بوو، چونکە ئهوان فێری ئهوه نهكرابوون شهڕ چ توندوتیژییهك و پهیامێكی توندڕهوی تێدایه؟
لاوور له بهشێكی كتێبهكهیدا باسی کاردانەوەی ژنان دەکات لە جەنگەکاندا و ئەوان بە سێ بەش پۆلێن دەکات، هەندێکیان تەنها وەک بینەر و شایەت وەستاون، هەندێکیان تێوەگلاون و هەندێکیشیان بە کردەیی دەستیان هەبوە له تاوانهكاندا. بۆیه نوسهر كتێبهكهی بهسهر ئهو سێ ئاستهدا پۆڵێن دهكات، لە بەشی ئەوانەی تێوەگلاون و دەسباربوون نمونەی یەکێک لەو ژنانە دێنێتەوە کە ڕۆڵی هەبوە لە بڕیاری کارگێڕی تایبەت بە لەناوبردنی کۆمەڵێک دیلی جەنگ.
لەم کتێبەدا بۆ نمونە باس لە ژیاننامە و ئەجێندای دوانزە ژن دەکات کە راستەوخۆ دەستیان لە تاوانی جەنگدا هەبوە. لەم کتێبەدا هەوڵدراوە تاوانەکانیان پەردەپۆش نەکرێت و لەبارەی ئەو فاکتەرانە و هۆکاری دادگایی نەکردنیان (مەگەر زۆر بەدەگمەن) لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگەوە وەڵامێک وەربگرێت .
لیژۆڵت مایر یەکێک لەو سیانزە ژنەیە کە لەو کتێبەدا باس دەکرێت، ئەو کە لەماوەی پێشتردا وازی لە شاگردی فرۆشگایەک هێناوە، لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا خۆبەخشانە ڕوو دەکاتە بەرەکانی شەڕ و لە بیلا ڕوسیا عاشقی ئەفسەرێکی ئەلمانی دەبێت لەو ناوچەیە، کە دواتر راستەوخۆ دەستی دەبێت لە کۆمەڵکوژی و ڕۆڵی سەرەکی لەو تاوانانەدا دەگێڕێت.
یۆهانا ئالتفاتەر یەکێکی دیكه لە ژنە سکرتێرەکان، کە لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا دەچێتە بەرەیەکی جەنگ لە ناوچەی سەر سنوری نێوان ئۆکراین و لوهستان، دەچێتە شاری (ولود میر) شارێک پڕیەتی لە توانای پیشەسازی و هەواڵگری کە لەو ڕوەوە زۆر گرنگە بۆ سوپای نازیەکان، زۆرێک لە جولەکەکان لەژێر فشاردا به كاری قورس خهریكبوون ئهویش وهك دۆزینهوهی دهرچهیهك بۆ رزگاربوون له دهست نازییهكان، بەڵام ساڵی 1942 بهرپرسانی نازییهكان فهرمانیان به كوشتی دیلهكان وهرگرتبوو، ئەم کتێبە ئهو بهڵگانه ئاشكرا دهكات كه تیایدا رونكراوهتهوه چۆن ئالتفاتەر بە شێوەیەکی خوێن ساردانە دەستی کردوە بە کوشتنی مناڵی جولەکە دیلەکان، تاوانهكهشی به جۆرێك كردووه كه به پێدانی شیرینی منداڵەكان بردووهته بهردهستی سهربازانی نازییهكان و ئهوانیش به بهرچاوی دایكیانهوه گولـله بارانیان كردوون. ئارنا پەری هاوسەری یەکێک لە ئەفسەرە نازیەکان ئهویش بهههمان شێوهی یۆهانا، کە خۆیشی خاوەنی منداڵ بوە بەدەستی خۆی شەش منداڵی جولەکە گوللـە باران دەکات و دەیانکوژێت.
تاوانبارانی رزگاربوو له دادگا
لاوور زانیاری لهسهر چارهنوسی سیانزە ژنی دیكه كۆكردوهتهوه، بهو ئەنجامە گەیشتوە کە زۆرێک لەو ژنانە لە سزای داوەری دەربازیان بوە، تەنیا لەبارەی ژنە سکرتێر (یۆهانا ئالتفاتەر) دادگا پێکدەهێنرێت، بەڵام فەرمانی بێ بەری بوونی بۆ دەردەچێت، چونکە شایەت حاڵی پێویست نەبوە لەسەری، هەرەوەها لە (ئاتریش) هیچ کەس بەدوای دادگایی ئەو ژنانەدا نەچوە کە ناویان هاتوە.
ئارنا پەری کە دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لە وڵاتی ئەلمانیای ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێ دەبێت، ساڵی 1961 لەگەڵ مێردەکەیدا ناسنامەو کارەکانیان ئاشکرا دەکرێت و مێردەکەی ڕوبەڕوی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە و هەرچی (ئارنا پەری) شە سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بۆ دەردەچێت. ئارنا لەکاتی بەرگریکردن لە خۆی لە دادگا وتویەتی کە نەمویستوە هیچم لە پیاوان کەمتر بێت بۆیە ئەو کارانەم ئەنجام داوە .
دوای کەوتنی دیواری بەرلین و شکستی ئەڵمانەکان پیاچونهوه به سزای (ئارنا پەری ) كرایهوه، بەڵام سێ ساڵ دواتر بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئازادی دەکەن و تاساڵی 2000 کە کۆچی دوایی دەکات لە لایەن ڕێکخراوێکی ڕاستڕەو وە هاوکاری دەکرێت بەتایبەت لە لایەن کچی (هاینریش هیملەر) کە یەکێک لە نزیکەکانی هیتلەر.
لاوور لە جێگایەکی کتێبەکەی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە ئەو ژنانەی لە ناوچە پۆخڵەواتەکاندا بوون فەرمانی کوشتنیان نەدرابوو لەهەمان کاتدا کەس مۆڵەتی ئەوەی نەبوو کە ڕێگریان لێ بکات، تەنیا گریمانەی ئەوە هەبوو ئەوان هاوکاری قوربانیەکان بکەن کە تاوانیان خرابویە گەردن، لەگەڵ ئەوەی کە لەم کتێبەدا دۆسیەی تەوای ئەو ژنانەم هەڵداوەتەوە و وردبینیم کردوە زۆربەیان ئارەزوومەندانە و بە ویستی خۆیان دەستیان هەبوە لە کوشتن و تاواندا.
لە بەشی کۆتایی ئەم کتێبەدا نوسەر بە تامەزرۆییەوە بەدوای وهڵامی ئەو پرسیارەوەیە ئایا چۆن ژنان کە سروشتیان نەرم و نیانەو خاوەنی هەستێکی ناسک و هەستیارن، لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەم شێوەیە لە تاوانەوە گلاون؟ ئەگەرچی ئەو ژنانەی کە لەم تاوانانەدا تێوەگلاون کەمتر لەبارەی خۆیانەوە قسە دەکەن ، بەڵام هەر ئەو قسە کەمانەشی کە کراون پیشاندەری کاریگەری قووڵی فاشیەتە تەنانەت بەسەر ڕۆحی ژنانیشەوە.
دەربارەی پاڵنەرەکانی ژنان بۆ کاری توندوتیژی، ئەم کتێبەی (لاوور) وهڵامی تێروتهسهلی نهدابێتهوه و جێگای مشت و مڕ و لێکۆڵینەوەی زیاتر بێت، بەڵام ئەم کتێبە لە ڕوی وێنە و خسنە ڕوی ڕۆلی ژنان لە جەنگێک دا کە بەتەواوی پیاوانە ئەژماردهكرێت.
ئەم کتێبەی (لاوور) وێنەی هۆڵۆکۆست و تەواوی تاوانە قێزەونەکانی جەنگی جیهانی دووەم هەنگاو بە هەنگاو روندهكاتهوه. ڕونکردنەوەیهکی سەرەتاییش بۆ ئەو ڕاستیەی کە بۆچی ژنان و کچان لە گروپە جیاوازە کۆمەڵایەتیەکاندا لە ڕۆژهەلات و رۆژئاوا سەرباری تاوانەکانی گروپەکانی هاوشێوەی داعش هێشتا نکوڵی لەو جۆرە تاوانانە ناکەن باسدهكات.