02:20 - 19/09/2019
ئەو دوو ئیمپراتۆرەی حزبییەی لە حکومەت دەوڵەمەندترن!
ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ناوی هیچ کۆمپانیایەک بە ئەندازەی ناوی قەیوان و کار ناهێنرێ. ئەم ناوزڕاوییەی هەردوو کۆمپانیا لە خۆوە نییە، بەڵکو پەیوەندی هەیە بەوەی هەموو کەلەبەرێکی ئەم وڵاتە بە کەرەستەی ئەوان پڕ کراوەتەوە.
کار و قەیوان بە ڕووکەش دوو ئیمپراتۆری کەرتی تایبەتن، بەڵام لە راستیدا ئەوان بوونەتە گەنجینەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارەو سامان بۆ هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان.
پەیسەر لەم راپۆرتەدا، زانیاری زۆر دەخاتەڕوو لەسەر کار و دامەزراندن و سامانە مفتەکانی ئەم دوو ئیمپراتۆرە حزبییەی بەناوی كۆمپانیای كار‌و کۆمپانیای قەیوانەوە کار دەکەن.
کۆمپانیای کار
ئه‌م كۆمپانیایه ساڵی 1999 له‌هه‌ولێر دامه‌زرا ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌شێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌واویان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌زكیه‌ی حزبی دامه‌زراون كۆمپانیای كار نزیكه‌ی 24 هه‌زار پرۆژه‌ی له حكومه‌تی هەرێم وەرگرتووە.
كۆمپانیای كار ئێستا له‌م بوارانه‌دا كار ده‌كات، ناوه‌ندی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له شاری هه‌ولێر له‌هه‌رێمی كوردستانە و هه‌روه‌ها له ئیمارات، شارقه- ناوچه‌ی حوره ئۆفیسی هەیە.
كۆمپانیای كار ئێستا خاوه‌نی 40%ی بۆری نه‌وتی كوردستانه
له بواری وزە‌دا كۆمپانیای كار هه‌ندێجار وه‌ك شه‌ریكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و هه‌ندێجاری تریش وه‌ك به‌دیلی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێ. كۆمپانیای كار ئێستا خاوه‌نی 40%ی بۆری نه‌وتی كوردستانه و 60% كه‌ی تریش له‌لایه‌ن كۆمپانیای رۆسنه‌فته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێ، به‌وه‌ش كۆمپانیای كار مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و خاوه‌ندارێتی بۆری نه‌وتی كوردستان وه‌رده‌گرێ. بێجگه له‌وه‌ش كرێی گواستنه‌وه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌رده‌گرێت.
بوونەتە گەنجینەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارەو سامان بۆ هەردوو حزبی دەسەڵاتدار
ساڵی 2008 وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عێراق به‌ردی بناغه‌ی دوو پاڵاوگه‌ی له هه‌رێم دانا، یه‌كێكیان له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك له باكوری رۆژئاوای شاری هه‌ولێربوو، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رجكرد و به‌و بره‌ش زیاتر له 35%ی كاره‌كانی دروستكردنی پاڵاوگه‌گه‌ی ته‌واوكرد.
زۆری نه‌خایاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر ئاسته‌نگیان بۆ كاره‌كانی دروستكردنی پاڵاوگه‌كه دروستكرد و به‌ناچاری حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی عادل كه‌ریم بریكاری وه‌زیری پیشه‌سازیی (كوردێكی خه‌ڵكی سلێمانیه) دروستكرد. لیژنه‌كه دوای سه‌ردانی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت یه‌كێتی وپارتی ده‌ستیان به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كاندا گرتووه و تازه جارێكی تر راده‌ستی ناكه‌نه‌وه، بۆیه راسپارده‌ی خۆی به‌رزكرده‌وه كه با حكومه‌تی عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و پاڵاوگانه خه‌رجی كردووه له پشكی بودجه‌ی 17%ی هه‌رێم بیبرێ و بەغدا هه‌رواشیكرد.
دواتر پاڵاوگه‌كه درایه كۆمپانیای كار و ئێستا كۆمپانیای كار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كات كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری تێدا خه‌رجكردووه و به بڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هەرێم، پاڵاوگه‌كه له‌سه‌ر كۆمپانیای كار تاپۆكرا و ئێستا پاڵاوگه‌كه رۆژانە 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ حكومه‌تی عێراق به نزیكه‌ی 7 دۆلار ده‌پاڵێوێت.
گرێبه‌سته‌كانی جێی گومانن
له ساڵی 2010 وه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار واژۆكردووە بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بپاڵێوێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 17 دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی ستانداردی جیهانیی بۆ پاڵاوتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 5 بۆ 7 دۆلاردا ده‌درێت، ئه‌م گرێبه‌سته تا ساڵی 2016 به‌رده‌وام بوو.
كۆمپانیای كار كۆنترۆڵی زۆرینه‌ی بیره نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بێجگه له‌وه‌ی 20 بیری له كێڵگه‌ی جاستان كه ده‌كه‌ونه نێوان دیبه‌گه و دووبز له‌ژێر ده‌ستدایه كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چۆڵكرا و دواتر سوپای عێراقیش نه‌چووه ئه‌و ناوچه و دوای ماوه‌یه‌ك كۆمپانیای كار گه‌رایه‌وه و كۆنترۆڵی كردن و به‌رهه‌می رۆژانه‌یان به 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دەخەمڵێنرێ.
لە بواری وه‌به‌رهێنانی بیناسازییدا، كۆمپانیای كار زه‌وییه‌كی له شاری دهۆك به‌رووبه‌ری 150 دۆنم به‌پێی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2006ی تایبه‌ت به‌وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنی 500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون. تێچووی پرۆژه‌كه‌ش 23 ملیۆن و 873 هه‌زار و 250 دۆلار بووه.
وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با
كۆمپانیای كار خاوه‌نی وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه كه ساڵی 2018 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق واژۆكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بری 200 مێگاوات كاره‌بای رۆژانه بگه‌یه‌نێته به‌ری چه‌پی موسڵ و گرێبسته‌كه له رۆژی 22/1/2018 واژۆكراوە. به‌پێی گرێبه‌سته‌كه یه‌ك مێگاوات به 32 سه‌نت بووه و گرێبه‌سته‌كه بۆ پێنج ساڵ و ده‌كرێت نوێش بكرێته‌وه.
بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه وێستگه‌یه‌كی تری كاره‌بای هه‌یه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گازی بۆ دابین ده‌كرێ، هه‌ر كیلۆ واتێك كاره‌باشی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به 40 دینار لێ ده‌كڕدرێت و حكومه‌تی هه‌رێم خۆشی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی دابین ده‌كات.
كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای كار
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، ئێستا كێشه له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیدا دروستبووە له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای كار. به‌جۆرێك نێچیرڤان بارزانی پێیوایه ئه‌و خاوه‌ندارێتی كۆمپانیاكه ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی پێیوایه موڵكی ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
كۆمپانیای قه‌یوان
كۆمپانیای قه‌یوان ساڵی 1997 له‌شاری سلێمانی دروستكراوە و ناوه‌ندی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له‌شاری سلێمانیدایه. ئێستا كۆمپانیای قه‌یوان 6 هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.
یەکێک لەو دوو پاڵاوگەیەی ساڵی 2008 وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عێراق به‌ردی بناغه‌ی دانا، پاڵاوگەی بازیان بوو. دوای ته‌واوكردنی 40%ی كاره‌كانی پاڵاوگه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ریدا و له‌پشكی 17%ی هه‌رێم 33 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه‌وه بۆ پاڵاوگه‌كه خه‌رج كرابوو، درایه‌وه به به‌غدا. پاڵاوگه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه كرا به‌ناوی (كۆمپانیای بێژه‌نپێت) و دواتر بێژه‌نپێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و 51% پاڵاوگه‌كه درایه گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان و 49%ی بووه پشكی كۆمپانیای قه‌یوان و دواتریش كۆمپانیای نۆكان پشكه‌كانی به‌رككه‌وتن دایه كۆمپانیای قه‌یوان.
ئێستا كۆمپانیای قه‌یوان 6 هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.
ئێستا كۆمپانیای قه‌یوان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه 416 ملیۆن دۆلاری له‌و پاڵاوگه‌ی خه‌رجكردووه و پاڵاوگه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاپۆكراوه.
ئه‌م پاڵاوگه‌یه له ساڵی 2010 وه بۆ پاڵاوتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 17 دۆلاری له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه كه 8 دۆلار و نیو پاڵپشتی حكومه‌ت بووه تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی له پاڵاوگه‌كه له ساڵی 2016 دا به‌ده‌ست هێنایه‌وه، به‌ڵام ئێستا نه‌وت بۆ به‌غداد به 7 دۆلار ده‌پاڵێوێت.
قه‌یوان و كاره‌با
كۆمپانیای قه‌یوان خاوه‌نی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه كه‌بازیانه و له‌توانایدا هەیه 750 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێ. به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 125 مێگاوات به حكومه‌تی به‌غداد و 375 مێگاواتیش به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێ. هه‌ر كیلۆ واتێك به 40 دینار له‌و كۆمپانیایه ده‌كرێت و خۆشی سوته‌مه‌نی بۆ دابین ده‌كات .
پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون
كۆمپانیای قه‌یوان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بازرگانی دروستكردووه له‌وانه‌ش:
به‌رزاییه‌كانی سلێمانی كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 537 دۆنم 2015 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به سه‌رمایه‌ی 232 ملیۆن و 411هه‌زار و 472 دۆلار دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی قه‌یوان سیتی 2 كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 112 دۆنم و 73 ئۆلكه و تێیدا 639 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌به‌های 56 ملیۆن و 976 هه‌زار دۆلار دروستكراوه.
ئه‌وه بێجگه له‌پرۆژه‌ی قه‌یوان سیتی یه‌ك و قه‌یوان تاوه‌ر كه تاوه‌رێكی بازرگانییه و له‌ناو چه‌قی شاری سلێمانیدایه. كۆمپانیای قه‌یوان ته‌واوی ئه‌و موڵكانه‌ی به‌پێی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2006 ی تایبه‌ت به‌وه‌به‌رهێنان به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه.
كه‌رتی په‌روه‌رده‌و به‌ڵێنده‌رایه‌تی
كۆمپانیای قه‌یوان له‌بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا خاوه‌نی زانكۆی قه‌یوان و ژماره‌یه‌ك په‌یمانگا و خوێندنگای دواناوه‌ندی و خوێندنگای نموونه‌ییه
ئێستا كۆمپانیای قه‌یوان ده‌ستیكردووه به‌پرۆژه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و له نوێترین كاریشیدا دروستكردنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی وه‌رگرتووه، كه تێچووه‌كه‌ی 469 ملیار و 900 ملیۆن دیناره.
گرانیی بەنزین
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان به په‌یسه‌ری راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی قه‌یوان و كار ده‌یكه‌ن وه‌به‌رهێنان نییه، بەڵکو پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی یه‌كێتی و پارتیە.
د. غالب وتی:" له سلێمانی كۆمپانیای قه‌یوان له نه‌وت و ئامێری ئه‌لیكترۆنیی و په‌روه‌رده و ده‌رمان و كاره‌با و بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تیەوە كار ده‌كات. به نموونه قه‌یوان ئێستا له ده‌رمانه‌وه تا سوته‌مه‌نی قۆرخكردووه به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانیش رێنمایی به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌ن كه ته‌نیا قه‌یوان له‌توانایدابێ ئه‌و كاره‌بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان له‌پرسی هێنانی سوته‌مه‌نی و خه‌زنكردنی چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكردووه"
پێشلكاری یاسایی گه‌وره بۆ كۆمپانیای كار و قه‌یوان كراوه
ئەو هەروەها دەڵێت: له‌و لاشه‌وه كۆمپانیای كار له‌بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه و بیناسازییدا كار ده‌كات، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كۆمپانیای كار و بانكی كوردستان سه‌رچاوه‌كه‌یان یه‌كه، و ئه‌و دوو كۆمپانیایه زه‌وییه ڕووكنه‌كانی شاره‌كانیشیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه.
د. غالب دەشڵێت: ئه‌گه‌ر كۆمپانیای قه‌یوان و كار ده‌ستیان به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی بازیان و كه‌ڵه‌ك دا نه‌گرتبایه، به‌غدا به‌رنامه‌ی هه‌بوو سێ پاڵاوگه له بازیان و كه‌ڵه‌ك و ته‌قته‌ق دروست بكات و نه‌وتیان به‌بێ به‌رامبه‌ر پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق به 450 دیناربێ، به‌ڵام ئه‌و دوو كۆمپانیایه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له هه‌رێم به‌راورد به‌پارێزگاكانی تری عێراق دوو ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگاكانی تربێ.
سەرمایەکانیان جێی گومانە
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به په‌یسه‌ری راگه‌یاند: كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی نییه لێپرسینه‌وه له‌كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكاندا بكات، به‌ڵكو ئه‌وان له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا به‌رپرسن و حكومه‌تیش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌رپرسه بۆیه ناتوانن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌كۆمپانیای كار و قه‌یوانیشه‌وه.
د.شێركۆ وتی:" پێشلكاری یاسایی گه‌وره بۆ كۆمپانیای كار و قه‌یوان كراوه به‌شێكیشی به‌رێنمایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه ئه‌ویش به نایاسایی به‌تایبه‌تی به پێدانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی پێیان به‌بێ كێبركێ. ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌رێنمایه‌ك كه ده‌ڵێت وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه راسته‌وخۆ پرۆژه بداته هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه ده‌یه‌وێت جاران وانه‌بوو ده‌بوایه كێبركێ بوایه".
شێركۆجه‌وده‌ت ده‌ڵێت: له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی هاوینەی په‌رله‌مان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به‌ناوی " ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو؟" كه سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت ئه‌و وردبینی داهات و سه‌رمایه‌كانیان ده‌كرێت و ئه‌و پارانه‌یان لێ وه‌رده‌گیردرێته‌وه كه به‌نایاسایی ده‌ستیان كه‌وتووه. سه‌رمایه‌ی كۆمپانیای كار و قه‌یوان جێی گومانی گه‌وره‌یه.