07:08 - 12/09/2019
نێتى رێككه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر به ریزێك مه‌رجه‌وه
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌كاتێكى هه‌ستیاردا كه‌وته جموجوڵ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى بابه‌تى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشەممە بڕیارى ره‌وانه‌كردنى شاندى دا‌و حكومه‌ت ده‌ڵێت، به‌رنامه‌ى وایه كه په‌رله‌مانتاران هاوبه‌شى پێبكات له گفتوگۆكان یاخود ئاگاریان بكاته‌وه، هه‌رێم به راده‌ستكردنى نه‌وت رازییه به‌ڵام ریزێك مه‌رجى قورسى ریزكردووه، كه مه‌حاڵه به مانگ و دوو مانگ به‌لادابخرێن، كاتیش مانگێكى نه‌ماوه، مەرجەرکانی بەغداش سوک نین.
نێتێك بۆ رێككه‌وتنى مه‌رجدار
حكومه‌ت دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، شانده‌كه بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕا ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات، سه‌باره‌ت به بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو و به‌شدارى هه‌رێم تێیدا. گوته‌بێژى حكومه‌ت جوتیار عادل دواى كۆبوونه‌وه‌كه گوتى، نێتى رێككه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یانه‌وێت پێش ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بوودجه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، شاندى هه‌رێم تێبینییه‌كانى خۆى باس بكات و له پرۆژه‌كه‌دا جێگه‌ى بكاته‌وه. جگه له‌م قسانه گوته‌بێژى حكومه‌ت چه‌ندقسه‌یه‌كى دیكه‌ى كرد، كه پێده‌چێت له واقیعدا رێگاى رێككه‌وتن سه‌ختتربكات، گوتى به‌غدا ٨٠ملیار دۆلارى هه‌رێم قه‌رزاره، دانەوەی پاشەكه‌وتى مووچه‌شى خسته ملى به‌غدا، گوتى ئه‌مه ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه. هه‌رێمى كوردستان بۆ رێككه‌وتن ئه‌مجاره مەرجی زیاترى هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كورده‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و مه‌رجانه‌یان دركاندبوو.
هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌غدا بچێته ژێربارى قه‌رزه‌كان بەغداش رەتیدەکاتەوە
هه‌رێم ده‌یه‌وێت، به‌غدا بچێته ژێربارى قه‌رزه‌كان كه نزیكه‌ى٢٤ ملیار دۆلاره، هه‌رێم ده‌یه‌وێت پشكى هه‌بێت له‌و قه‌رزانه‌ى عێراق ده‌یكات، به‌غدا قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى رژێمى پێشوو بۆ هه‌رێم بنێرێت، پشكى هه‌رێم له بوودجه جێگربكرێت و هه‌رێم خۆى به‌رپرس بێت له دابه‌شكردنى نه‌ك له‌به‌غداوه دیاریبكرێت كه بۆچى خه‌رجبكرێت، كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان و سه‌رژمێرى و داهاته ناوخۆییه‌كان حساباتى دیكه‌ى خۆى هه‌یه.
وه‌ڵامێكى ناخۆش له‌به‌غداوه
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، پێش ره‌وانه‌كردنى شاندى هه‌رێم، حكومه‌تى عێراق به فواد حسێن-ى وه‌زیرى داراییدا، وه‌ڵامى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ناردووه‌ته‌وه، كه ناچێته ژێربارى قه‌رزه‌كان و ئاماده‌نییه قه‌رزه‌كان بۆ هه‌رێم بداته‌وه. پێده‌چێت ئه‌م وه‌ڵامه كه به‌غدا به نیازه له‌سه‌ردانى شانده‌كه جارێكى دیكه جه‌ختى لێبكاته‌وه، به‌ردێكى گه‌وره له‌رێگه‌ى دانوستانه‌كان دابنێت. به‌غدا ده‌یه‌وێت وه‌ك مه‌رجى رێككه‌وتن ئه‌وه جێگیر بكات، كه به‌مه‌رجى ئه‌وه رێكده‌كه‌وێت هیچ قه‌رزێك نه‌داته‌وه، هه‌رێم ده‌خاته گۆشه‌یه‌كه‌وه یان له مه‌رجه‌كه‌ى پاشه‌كشه بكات، یاخود له‌پێناو مه‌رجه‌كه‌ى له دانوستان بكشێته‌وه.
"رێككه‌وتن ئاسان نییه"
شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، كات دره‌نگه، به‌ڵام ئێستاش رێكبكه‌ون هه‌ر خراپ نییه،"ئه‌وه‌ى ئێمه تێیگه‌یشتن حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه وا به ئاسانى نه‌وت راده‌ست بكات، ناڵێت راده‌ستى ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رجى هه‌یه، له به‌رامبه‌راد حكومه‌تى ناوه‌ندیش مه‌رجى هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه له دانوستاندا نێتێك هه‌بێت بگه‌نه رێككه‌وتن، ته‌سه‌ور ده‌كه‌م بگه‌نه رێككه‌وتن، بەڵام ئاسان نییه".
سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ى كات بۆ ره‌وانه‌كردنى بوودجه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، میرزا گوتى:"ناكرێت بڵێى به مانگێك یاخود ٢٠ رۆژ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌رده‌بن، ئه‌گه‌ر نێت هه‌بێـت بۆ ریێككه‌وتن، ده‌كرێت به‌شێكى زۆرى كێشه‌كان تێبپه‌ڕێنن، ئه‌وجا رێككه‌وتن بكرێت".
هه‌وڵێكى نوێ بۆ زیاكردنى پشكى هه‌رێم
په‌رله‌مانتارانى كورد لە به‌غدا، به‌ڵگه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ئامارى حكومه‌تى فیدراڵییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌یه دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى سه‌دا ١٢.٩٢ی دانیشتووانى عێراق پێكده‌هێنێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت پشكى هه‌رێم له بوودجه نزیك بكه‌نه‌وه له سه‌دا ١٤ به‌ڵام ئه‌وه‌ش بێ رێككه‌وتن و سازانى پێشوه‌خت ئه‌سته‌مه.
پرسە گورگانەیەک بە په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌مڕۆ شاندێكى حكومه‌ت سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و سامانه سروشتییه‌كان كۆبووه‌وه. دواى كۆبوونه‌وه‌كه شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتار كه به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه گوتى، پێشنیارى په‌رله‌مانتاره‌كان ئه‌وه‌بووه كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، به‌ڵام گره‌نتى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بكرێت، به‌گوته‌ى شێركۆ جه‌وده‌ت بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌كرێته بنه‌ما بۆ سێ ساڵى داهاتوو."هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت زیاتر بچڕێت له بوودجه‌ى عێراق، ده‌بێت به هه‌مووان هه‌وڵى بۆ بده‌ین، نێتى هه‌رێم رێككه‌وتنه به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه كۆمه‌ڵێك گرفتى هه‌یه".
كات كه‌مه‌و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌په‌له‌و قه‌له‌قن دۆخى سیاسى له‌به‌غدا سه‌قامگیر نییه
حكومه‌تى هه‌رێم به‌م دواییانه كه‌وتووه‌ته جموجوڵ و رووبه‌رى گفتوگۆكانى فراوانتر كردووه‌و په‌رله‌مانتاران هاوبه‌شى پێده‌كات، بەڵام پێدەچێت زۆرتر پرسەکە بە پەرلەمانتاران پرسە گورگانەبێت، دواجار حکومەتی هەرێم ئەوە دەکات کە خۆی دەیەوێت. له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌و سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیشیان كرد، بڕیاره چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانتاران له‌به‌غداوه سه‌ردانى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن، پێده‌چێت هه‌رێم مه‌به‌ستى بێت به‌و هه‌نگاوانه رێگه‌كه بشێلێت، تا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرا بۆ خه‌ڵك روون بێت و له ئێستاوه ئاماده‌كارى بكات، تا ئۆباڵى نه‌خرێته ئه‌ستۆى هه‌رێم، هاوبه‌شى په‌رله‌مانتاران بۆ حكومه‌تى هه‌رێم پاڵپشت ده‌بێت و پێگه‌ى له دانوستانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا.
كات كه‌مه‌و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌په‌له‌و قه‌له‌قن، حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غداش هه‌ریه‌كه‌یان ریزێك مه‌رجى فڕێداوه‌ته سه‌ر مێزو یه‌كترییان مه‌رجباران كردووه، دۆخى سیاسى له‌به‌غدا سه‌قامیگر نییه‌و هه‌ڵبژاردنى نیسانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان گڕى له‌شه‌قامى سیاسى به‌رداوه، هه‌ر لایه‌نه‌وه گوتارى ئاگرین ده‌دات، لایه‌نه‌كان به گوتارى توند دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى زیاتر ده‌چننه‌وه، یاساى بوودجه ده‌بێت مانگى داهاتوو بنێردرێته په‌رله‌مان، هه‌رێم هه‌شت مانگه پێوه‌ى پابه‌ندنه‌بووه مووچه‌شى لێ وه‌رده‌گرێت. ره‌نگه بۆدۆخێكى له‌وجۆره ته‌نها رێگه‌ى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر ده‌ستێك بێت، له ده‌ره‌وه شه‌فاعه‌تى ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه بدات و مه‌رجه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كه‌مبكاته‌وه، ناچار به‌رێككه‌وتنیان بكات.