07:13 - 09/09/2019
له‌نێوان خواستى مه‌ركه‌زیى سه‌رۆك و دووئیداره‌یى جێگردا
مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌ره‌تاى رێگاكه‌یان به ناكۆكییه‌وه ده‌ستپێكرد، ناكۆكییه‌ك كه چه‌ند هاوكێشه‌و گرێیه‌كى سیاسى درووستیان كرد، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و ناكۆكییه ره‌نگڕێژى بارودۆخێكى نوێ بكات، هه‌رێمى كوردستان ئێستا له‌نێو به‌رداشى ئه‌و مه‌ركه‌زییه‌ته‌یه سه‌رۆك بۆ قوتاربوون له نه‌خشه‌ى دوو سه‌رۆكیى پێشوو ده‌یه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ى جێگره‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى سنورى سلێمانى هه‌یه‌تى.
گرێکه له‌كوێوه دروستبوو؟
هێشتا كابینه‌ى نوێ بیسمیلاى له چاكسازى و ئه‌ركه ئاڵۆزه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى لێك لالوتن، جێگر له ده‌سه‌ڵات داماڵراوه‌و چیتر واژۆ سه‌وزه‌كه‌ى جارانى ناخوات، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه خێرایه له خۆڕا رووى نه‌دا، یه‌كێتى ساڵێك پێش ئێستا به‌چه‌ند هه‌نگاوێك چاڵێكى هه‌ڵكه‌ند ئێستا خه‌ریكه تیمى حكومه‌تى یه‌كێتى تێده‌كه‌وێت.
قوباد تاڵه‌بانى به حزبه‌كه‌ى گوتووه، رێككه‌وتنى پشكه‌كان كێشه‌ى زۆرى تێدایه
له‌دوای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ئه‌یلولى پار، یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنى حكومه‌تێكی دووحزبیى خۆى و پارتى چڕکردەوە، بۆئه‌مه یەكێتی ئاماده‌یی پیشاندا كه‌متر له‌به‌شی خۆی وه‌ربگرێت، به‌مه‌رجى ئاوتكردنى گۆڕان، به‌ڵام سه‌رینه‌گرت. دواتر یه‌كێتى مه‌رجێكى نوێى برده سه‌رمێز (ئاساییه گۆڕانیش به‌شداربێت له حكومه‌ت، به‌و مه‌رجه‌ى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى پێش هه‌ر رێككه‌وتنێكى دیكه واژۆبكرێت) ئه‌مه‌ش رووینه‌دا، گۆڕان و پارتى له شوباتى ئه‌مساڵ، رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌رووى پێشبینییه‌كانى یه‌كێتى واژۆكرد. یه‌كێتى وه‌ك كاردانه‌وه كه‌وته به‌رزكردنه‌وه‌ى سه‌قفى داواكانى، به‌ڵام به ئێستاشه‌وه پارێزگارى كه‌ركوك دانه‌نرا، خودى سه‌رۆكى تیمى یه‌كێتى، قوباد تاڵه‌بانى به حزبه‌كه‌ى گوتووه، رێككه‌وتنى پشكه‌كان كێشه‌ى زۆرى تێدایه. خواستى یه‌كێتى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى زیاتربوو، ئه‌و خواسته ئێستا گرێیه‌كى له‌نێوان سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى دروستكردووه، گرێیه‌ك كه ده‌ستى قوباد تاڵه‌بانى به‌ستووه.
به‌رنامه‌ى دوورخستنه‌وه‌ى گۆڕان؟
دواى پێكهێنانى حكومه‌ت و دابه‌شكردنى پشكه‌كان، یه‌كێتى له‌رێگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى-یه‌وه ده‌ستى برد بۆ پۆسته‌كانى گۆڕان له حكومه‌تى خۆجێیى سلێمانى، له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌وه ده‌ستیپێكرد و كاندیدیش بۆ پارێزگارى سلێمانى ئاماده‌كرابوون. یه‌كێتى به چه‌ند مه‌به‌ستێك ده‌ستى دا ئه‌مه، (گۆڕان ئه‌گه‌ر له حكومه‌تى خۆجێیى نه‌مێنێت، ئه‌وا له حكومه‌تى ناوه‌ندیى هه‌ولێر، شتێكى ئه‌وتۆى پێناكرێت و ئیحراجى لاى ده‌نگده‌رانى ده‌بێت كه‌ناتوانێت پۆسته‌كانى خۆى بپارێزێت. له‌وێوه رێگاى كشانه‌وه‌ى گۆڕان لێژتر ده‌بێت و رێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان ته‌قه‌ى تێده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا پارتى ئاماده نه‌بێت، رێگرى بكات له دوورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كانى گۆڕان).
مه‌سرور بارزانى جێگره‌كه‌ى راگرت و ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ سه‌نده‌وه
یه‌كێتى به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێشوو هه‌یبوو كه وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد ده‌ستى دایه ئه‌م پلانه. به‌شى یه‌كه‌مى پێشبینییه‌كه‌ى یه‌كێتى راست ده‌رچوو گۆڕان هۆشدارى به پارتى دابوو كه ئه‌و بڕبارانه‌ى قوباد تاڵه‌بانى و لابردنى به‌رپرسه‌كانى گۆڕان كۆتایى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى-یه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى جێگره‌كه‌ى راگرت و ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ سه‌نده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش گه‌ڕایه‌وه سه‌ركاره‌كه‌ى، لێره‌وه ته‌قه كه‌وته په‌یوه‌ندییه ساواكه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى، ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌و خواستانه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى-یه‌وه دروستبوون كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتی كارى بۆ ده‌كرد.
له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و جموجوڵانه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، مه‌سرور بارزانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى گۆڕینی به‌رپرسه ئیداریه‌كان، دامه‌زراندن، دابه‌شكردنی زه‌وی و خانه‌نشینكردن و خه‌رجكردنى پاره‌ى له قوباد تاڵه‌بانى سه‌نده‌وه. ئه‌گه‌رچى وادێته پێش چاو مه‌سرور بارزانى بۆ خۆى مه‌یلى زۆرى به‌لاى حكومه‌تى مه‌ركه‌زیدا هه‌بێت و نه‌یه‌وێت كه چیدیكه وه‌ك پێشوو جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له سلێمانى و سه‌رۆكى حكومه‌ت له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتدار بێت، به‌ڵام ئه‌م خواسته دواى جموجوڵه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كان زۆرتر كه‌وته به‌ر رووناكى و مه‌سرور بارزانى به راشكاوى به قوباد تاڵه‌بانى گوتووه، كه دەیەوێت جێگر بێت نه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى ناوچه‌یه‌ك.
قوباد تاڵه‌بانی چیكرد؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێبه‌جێكاری پلانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بوو، بۆیه یه‌كه‌م شوێن كه په‌نای بۆ برد له‌دوای بێده‌سه‌ڵاتكردنی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ى بوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس تاڵه‌بانی له‌یاداشتێكدا بۆ سه‌ركردایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵی كۆبووه‌ته‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ نه‌هێشتووەته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌ی دانوستانكاری یه‌كێتی راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه و ئه‌وپرسه‌ی له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكات. یه‌كێتى ده‌یه‌وێت كێشه‌ى بێده‌سه‌ڵاتكردنى قوباد تاڵه‌بانى بەگفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات.
ئیسلامیه‌كانیش سودمه‌ندبوون
به‌پێی پلانه‌كه‌ی یه‌كێتی، دوای گۆڕان، پۆسته‌كانى سلێمانى له حزبه ئیسلامییه‌كان وه‌رده‌گیرایه‌وه، كه‌بریتین له (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، راگه‌یاندن و رۆشنبیری گه‌رمیان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی)، قائیمقامیه‌تی قه‌ره‌داغ و شارباژێر، شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی (ئاغجه‌له‌ر، ئاوه‌سپی، ئێسێوه، ژاراوه، سیروان و ته‌كیه‌ی جه‌باری) به‌ڵام پلانه‌كه راگیرا.
سه‌رى ئه‌م ناكۆكییانه له‌كوێوه ده‌رده‌چێت؟
به‌پێى بۆچوونه جیاوازه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى بێت، هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان دوو ئه‌گه‌ردایه كه هیچیان باش نین، هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت به ئاڕاسته‌ى مه‌ركه‌زیه‌تى توندوتۆڵه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ى خواستى خه‌ڵك و حزبه‌كانیشه بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زى. به‌شێك له‌رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت و كارنامه‌ى حكومه‌تیش جه‌خت له جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێى هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت، زۆرینه‌ى مامه‌ڵه‌كان ده‌چنه‌وه ده‌رگاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌هێزبوونى زیاترى حكومه‌تى ناوه‌ندیى هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابى ئیداره‌ى پارێزگاكان ده‌بێت و دیموكراسى خۆجێیى كاڵترده‌بێته‌وه.
پێده‌چێت له‌نێوان ئه‌و كێشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ى له‌باربچێت دۆسیه‌ى لامه‌كه‌زى ئیدارى بێت
ئه‌وه‌شى قوباد تاڵه‌بانى ده‌یخوازێت له واقعدا نه مه‌ركه‌زییه نه لامه‌ركه‌زیى، به‌ڵكو تاڵه‌بانى خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌كرده‌وه خۆى سه‌رۆكى حكومه‌تى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین بێت، هه‌ولێر و دهۆك-یش بۆ سه‌رۆك جێبهڵێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌وه‌ى پره‌نسیپه‌كانى هه‌ردوو سیسته‌مى مه‌ركه‌زى و لامه‌ركه‌زییه. پێده‌چێت له‌نێوان ئه‌و كێشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ى له‌باربچێت دۆسیه‌ى لامه‌كه‌زى ئیدارى و سه‌ربه‌خۆیى زیاترى پارێزگا‌و قه‌زاكان و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و دیموكراسى خۆجێی بێت. ره‌نگه ئه‌و به‌رنامه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌یه‌تى بۆ سڕینه‌وه‌ى شێوازى دووسه‌رۆكیى، سیماكانى دووئیداره‌یش كاڵتربكاته‌وه‌و رێگه‌یه‌كى گونجاو بێت، به‌ڵام ئه‌وه هه‌نگاوه كاتێك جێى خۆى ده‌گرێت كه له‌سه‌ر حسابى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ت نه‌بێت و جارێكى دیكه ئیداره‌ى شاره‌كان نه‌باته‌وه نێو هۆڵى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
رێگه‌ى سێیه‌م
بژارده‌ى دروست له‌نێوان ئه‌و دوو خواسته‌ى بۆ كاركردن به‌دیده‌كرێت، جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تى بڕگه‌ى پێش كۆتایى كارنامه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته، كه ده‌ڵێت، (کاردەکەین بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی)، وه یاساى ژماره ٣ى ساڵى ١٩٩٢ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش پێویستى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى گشتگیره، ئه‌و یاسایه ١٠ جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى به‌لاى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك یاخود جێگردا چووبێت، ده‌سه‌ڵاتى هیچ كام له‌وانى یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه، پێویستى به هه‌موارێكه كه‌له‌گه‌ڵ سیسته‌مى لامه‌ركه‌زى بگونجێت و ئه‌ركه‌كان دیاریبكات.