02:17 - 08/09/2019
ته‌رازووى كۆنگره به‌لاى ده‌باشان-دا خواره
دواجار یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، بڕیاریدا له ٧ى ١٢ى ئه‌مساڵ كۆنگره ببه‌ستێت، دیاریكردنى رۆژى كۆنگره دواى مشتومڕێكى زۆرى نێوان باڵه‌كان دیاریكرا، هه‌رچه‌نده هێشتا روون نییه كۆنگره‌یه‌كى ته‌وافوقى ده‌كرێت یاخود نا، به‌ڵام جموجوڵه‌كانى دوو جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى یه‌كێتى(ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ)، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یارییه‌كى گه‌رم ده‌كه‌ن، بۆ بردنه‌وه‌ى كۆنگره.
كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى، وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆنگره‌یه‌كى چاره‌نوسساز بێت بۆ ئه‌م حیزبه، ئه‌ویش به‌هۆى پۆستى سكرتێرى گشتى دواى جه‌لال تاڵه‌بانى و كه‌وتن یان بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه له‌نێو باڵه‌جیاوازه‌كانى ئه‌م حیزبه، له ئێستاشه‌وه ململانێ تونده‌كانى نێوان ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆنگره ده‌ستىپێكردووه.
كوڕانى تاڵه‌بانى له رێى پڕۆژه‌ى هه‌وڵى ئاشته‌وایى ناو به‌رپرسانى یه‌كێتى خۆیان خزاندووه‌ته‌وه سەر پلەیەلی دیکە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له ده‌باشانه‌وه بۆ ئاشته‌وایی به‌رپرسه زویره‌كانى یه‌كێتى ده‌درێت، به تیرێك چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌شكێنێن، ماڵى تاڵه‌بانى به‌و هه‌نگاوانه ده‌بێته دیوه‌خانى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌ره ناكۆكه‌كان و چاره‌كردنى كێشه‌كانیان. ته‌شه‌نوجه‌كانى كۆنگره‌ش خاو ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ماڵى تاڵه‌بانى، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاشتكردنه‌وه‌ى سه‌ركرده زویره‌كان، ئامانجێكى تر ببپێكین كه بریتییه له راكێشانى ئه‌و سه‌ركردانه بۆلاى خۆیان و دواتر بردنه‌وه‌ى كۆنگره.
رۆژی هه‌ینی له‌ماڵی تاڵه‌بانی دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ، به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و ئاشتبوونه‌وه، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ماڵی تاڵه‌بانی و به‌نێوه‌ندگیری بافڵ تاڵه‌بانی به‌بێ ئاگاداری و به‌شداری كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماژه‌ی نوێى تێدایه بۆ دۆخه‌كه.
بافڵ تاڵه‌بانی یارییه‌كه‌ی له ركابه‌ره‌كه‌ی تێكدا
به ئاشتبوونه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح، بافڵ تاڵه‌بانی توانی به‌ره‌كه‌ى به‌رامبه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ فراوانتر بكات، كه هه‌ریه‌ك له مه‌لابه‌ختیار، به‌رهه‌م ساڵح، شانازئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لاهورشێخ جه‌نگی و باڵی بێلایه‌نه‌كانی پێشووله‌خۆ ده‌گرێت، بافڵ تاڵه‌بانی مانۆڕێكى چڕوپڕى ده‌ستپێكردووه له دژى ركابه‌ره‌كه‌یان، كه باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵه و ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌م یارییه‌ش له داهاتوودا روونده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح
به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌چه‌ندین وێستگه‌دا كێبركێكار و هه‌ندێك جاریش هاوپه‌یمان بوون، به‌رهه‌م ساڵح ساڵی ٢٠٠١ له ئه‌مریكاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیداره‌ی سلێمانی له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ربگرێت، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی كێبركێ بوو، كه به‌رهه‌م ساڵح ویستی به‌چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌ك كابینه‌كه‌ی پێش خۆی تێپه‌ڕێنێت و له‌چه‌ند لایه‌كیشه‌وه به‌هاوكاری ماڵی تاڵه‌بانی كاری ده‌كرد بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزه تاماوه‌یه‌كی دووروودرێژ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام پێش نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ماڵی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح به‌ته‌واوه‌تی ئاڵۆزبوو، هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لابه‌ختیار به‌ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح بوون، بۆیه له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی رێگه‌یان نه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ببێته سه‌رۆك كۆمار و له‌بری ئه‌و فواد مه‌عسومیان كاندیدكرد.
رۆژی 1-9-2016 به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ناوه‌ندی بڕیاریان له‌ناو یه‌كێتی دامه‌زراند، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتی جێگرانی سكرتێری گشتی بوو دژی ماڵی تاڵه‌بانی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتی له‌به‌رهه‌م ساڵح كرد و رووی له‌ماڵی تاڵه‌بانی كرد به‌رهه‌م ساڵح له‌مانگی ئازاری ساڵی 2018 وازی له‌یه‌كێتی هێنا و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستكرد و به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بووه خاوه‌نی دوو كورسی. زۆری نه‌خایاند و له‌ئه‌نجامی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی رۆژی 19-9-2018 گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی و رۆژی 2-10-2019 له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی وه‌رگرت و بووه سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هاوپه‌یمانیه‌تی ناچاری جێگرانی سكرتێر
به‌هۆی پێداگری ماڵی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ قوباد تاڵه‌بانی، له‌مانگی ته‌موزی ئه‌م ساڵدا جارێكی تر به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌به‌رامبه‌ر ماڵی تاڵه‌بانی بوونه هاوپه‌یمان، توانییان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیرانی پلاندانان و خوێندنی باڵا بۆ باڵه‌كانیان مسۆگه‌ربكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ماڵی تاڵه‌بانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانیتییه هاوپه‌یمانێتی ناچاری بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌رگای دانوستانیان له‌سه‌ر پۆسته حكومییه‌كان بۆ به‌رهه‌م ساڵح نه‌كردەوه، به‌ناچاری په‌نای بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ برد، به‌ڵام ئه‌مجاره ماڵی تاڵه‌بانی سودیان له‌ئه‌زموونی پێشوو وه‌رگرت و توانیان له‌سه‌ر پرسی كۆنگره به‌رهه‌م ساڵح بێنه‌به‌ره‌ی خۆیانه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی چی ده‌وێت؟
ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ناسن، پێیان وایه هاوشێوه‌ی تاڵه‌بانی باوك هه‌رگیز چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی ناوێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی كێشه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك خاوه‌نی سه‌ره‌داوی هه‌موو باڵه‌كان بمێنێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه بافڵ تاڵه‌بانی كۆنگره‌ی بێ ته‌وافوقی ده‌وێت و ئه‌وه‌شی له 20ی ئابدا به‌ئاشكرا گوتووه، ئه‌وه‌ش خاڵی ناكۆكییه‌تی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌دووریش نازاندرێت بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ته‌واوه‌تی لاواز بكات، دواجار ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌دوایدا ده‌گه‌رێت كه ئاینده‌ی سیاسی كوڕه‌كانیه‌تی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه جێبه‌جێبكرێت، به‌واتایه‌كی تر، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پێگه‌ی سیاسی كوڕه‌كانی په‌نای بۆ به‌رێت نه‌ك به‌هێزی خۆی به‌ده‌ستی بهێنێت.
پیاوی هه‌نگاوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان
ئه‌گه‌رچی به‌رووكه‌ش ماڵی تاڵه‌بانی وا ده‌رده‌كه‌ون كه براوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی كۆنگره‌ن، تائێستا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئه‌وه له‌به‌رچاونه‌گیردرێت، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵی ته‌مه‌ن 67 ساڵ هێشتا كاریگه‌ری سیاسی هه‌یه و له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشدا، زۆر جار توانیویه‌تی خۆی له‌په‌راوێزكه‌وتن بپارێزێت ئه‌و به‌سیاسییه‌ك داده‌نرێت كه هه‌موو كارته‌كانی ده‌ستی پیشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نادا. هه‌میشه ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون هه‌یه هه‌نگاوی چاوه‌ڕواننه‌كراویش ده‌نێت، بۆیه ئاسان نیه پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه به‌ئاسانی بكه‌وێت یان دووربخرێته‌وه و لە هەمان کاتیش‌دا پێناچێت هه‌نگاوى داهاتووى به ته‌واوه‌تى مسۆگه‌ر كردبێت.
كات بۆ كۆنگره سێ مانگێكى ماوه، بۆ ده‌ستنیشاكردنى پاڵه‌وانى كۆنگره زووه پێشبینى بكرێت، ئه‌گه‌رچى ئێستا به‌و نزیكبوونه‌وانه‌ى له ده‌باشانه‌وه درووستده‌بن ته‌رازووى كۆنگره به‌لاى ماڵى تاڵه‌بانیدا خواربووه، به‌ڵام هاوكێشه‌ى ململانێكانى نێو یه‌كێتى شایه‌نى رووداوى كوتوپڕوو گۆڕانكارى به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت له‌نێو هۆڵى كۆنگره‌ش.