02:55 - 31/08/2019
چیرۆكێكی تۆزلێنیشتووی ئه‌نفال
ئێواره‌بوو، تازه خۆر ده‌یه‌ویست لەو دیو چیاکانەوە ون ببێ. حه‌سه‌ن هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی پەشێون بۆ دیارنەبوونی، چونکە ئه‌وه حه‌سه‌ن نییه تا ئەو کاتە نه‌گه‌ڕابێته‌وه.
"ئه‌م به‌یانییه حه‌سه‌نم بینی به‌ره‌و قه‌ڵاكه‌ی قۆره‌توو ده‌چوو" ئەمە ئاهێکی هێنایەوە بە دڵی كهسوكارەکەیداو 35 كیلۆمه‌تر رێگایان بڕی تاگەیشتنە قهڵاكەی قۆرەتوو. لەوێ ده‌بینن حه‌سه‌ن بوخچه‌یه‌ك جلی دڕاوی له باوه‌شدایه و بەسەریاندا بە کوڵ ده‌گری. هەر گریان نا بەڵکو جار جاره‌یش ده‌بوورێته‌وه " ئەمە جلوبه‌رگی مناڵه‌كانمه كه بۆ جه‌ژن بۆم كڕیبوون. دڵنیام ژن و منداڵه‌كه‌م پێش ئه‌نفالکردنیان هێنراونەتە ئێره" ئیتر لەو رۆژەوە حه‌سه‌ن تا ماوه‌یه‌كی زۆر، قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆی کردبوو به مه‌سكه‌نی دووه‌می.
قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ 35 كلیۆمه‌تر له شاری كه‌لاره‌وه دووره. ئه‌م قه‌ڵایه كاتێك پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال ئه‌نجامدرا، زۆربه‌ی گوندنشینانی ئەنفالکراوی گه‌رمیان هێنراون بۆ ئێره. دواتر ڕه‌وانه‌ی تۆپزاوا و نوگره‌سه‌لمان كران، پاشان نێردران بۆ بیابانه‌كانی عێراق و له‌وێ بوون بە لم و خۆڵی بیابان.
ئەم قەڵایە دەکرا بمایەتەوەو وەکو هێمایەکی ستەمی بەعس و مەزڵومی ئەنفالکراوان بکرایەتە مۆزەخانە. کەچی دوای ڕاپه‌ڕین له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربه حزبه‌كانه‌وه، ئه‌و قه‌ڵایه ڕووخێنرا و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانی تاڵانکران.
كه‌سوكاری ئه‌نفالکراوان دەڵێن: به ڕووخاندنی ئه‌و قه‌ڵایه، هێمایەكی گه‌وره‌ی ئه‌نفال له ده‌ستچوو
ته‌یمور تاقانه‌ی ئه‌نفال كه له‌ناو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ئهنفالكردنیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تا هێنراونه‌ته قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ. به هه‌مان شێوه حه‌مه‌عه‌لی عه‌لیان كه له شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و ئیسلامییهكانیدا شه‌هیدبوو. باس له‌وه ده‌كات له قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ ڕاگیراون دواتر براون به‌ره‌و تۆپزاوا.
حه‌سه‌ن عه‌لی كه به حه‌سه‌ن لینین ناسراوه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینە سه‌باره‌ت به ڕووخاندنی قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ ده‌ڵێت:"ساڵی 1991 بوو، به مه‌به‌ستی سۆراخكردنی مناڵه‌كانم به‌ره‌و قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ به‌ڕێكه‌وتم. ده‌مگوت به‌شكوم هه‌ر شتێكم بۆ ئاشكرابێ. كاتێك چوومه ناو قه‌ڵاكه‌وه هه‌ستێكی سه‌یر دایگرتم. له‌وێ عه‌ره‌بانه‌ی مه‌كینه‌یه‌ك فڕێدرابوو كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی ئه‌وانه‌ی هێنرابوونه ئێره به‌جێمابوون. منیش ده‌ستمكرد به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كان له پڕ بوخچهیهكم دۆزییه‌وه. (ده‌گری) كاتێك كردمه‌وه، هه‌مان ئه‌و جلانه بوو، كه بۆ جه‌ژن بۆ مناڵه‌كانم كڕیبووم. من ئیتر ئه‌وان نابینمه‌وه، چونكه له دوای ئه‌وه زانیم ئه‌وان له‌ناوبراون"
حه‌سه‌ن ئاهێك هه‌ڵده‌كێشێ" خۆزگه هه‌زار خۆزگه ئه‌و قه‌ڵایه بمایه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتانی دنیا، مۆزه‌خانه‌یه‌ك هەبوایه بۆ پیشاندانی هه‌موو ئه‌و ئازار و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر میله‌تی كورد دا هاتووه. به‌ڵام به ڕووخاندنی ئه‌و قه‌ڵایه. برینی ئێمه قوڵتربووه‌وه"
ئەو کەسانەی لە بیریانە کە چۆن ئەو قەڵایە لەلایەن مشەخۆرانەوە تێکدراوە دەیگێڕنەوە، به‌هۆی ناكۆكی نێوان به‌رپرسه‌كانه‌وه، ئه‌و قه‌ڵایه ڕووخێنراوه. چونكه هه‌ریه‌كه و ده‌یویست كه‌سوكار و پێشمه‌رگه‌كانی خۆی، شیش و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی قه‌ڵاكه ببەن ته‌نانه‌ت زۆرێك له به‌ردی قهڵاكهش ده‌رهێنرا.
دەگێڕنەوە دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌و شوێنه کرابووه باره‌گای (مه‌جلیس ئه‌علا) تۆپ و دۆشكا و چه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر قه‌ڵاكه دانابوو. تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ڕۆژێك گوتیان موجاهیدینی خه‌ڵق به‌ڕێوه‌ن. ئیتر ئه‌وان قه‌ڵاكه‌یان چۆڵكرد‌و زۆربه‌ی شتومه‌كه‌كانیان به‌جێهێشت. له‌وێوه ڕاو ڕووت ده‌ستیپێكرد.
بینای ئەو قەڵایە چەند مانگێکی پێچووە تا خەڵک بە پیک و کەرەسەی تر روخاندوویانە. یەکێک لەو کەسانەی بەشداری لە روخاندنی قەڵاکەدا کردووە بۆ پەیسەر وتی: " تائەوکاتەش کە تێکمان دەدا، هێشتا زۆر ئاسه‌واری ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالكرابوون مابوونه‌وه، رۆژانه له شه‌شی به‌یانیه‌وه ده‌رده‌چووین بۆ ڕووخاندنی بنمیچی قه‌ڵاكه، چونكه شیشێكی زۆری تێدابوو. چه‌ند مانگێك خه‌ریك بووین، تاوه‌كو سه‌رجه‌م شیشه‌كانی ناو قه‌ڵاكه‌مان ده‌ركرد. دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و شیشی قه‌ڵاكه نه‌ما، ئه‌وجا خه‌ڵكی هاتن ته‌نانه‌ت بهردهكانیشان ده‌برد بۆ خانوو درووستكردن. حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكاته ڕێگریان بكردایه ئێمه به هیچ جۆرێك نه‌مانده‌توانی توخنی ئه‌و قه‌ڵایه بكه‌وین. دواتریش شیشه‌كه‌ی ده‌فرۆشرایه‌وه به حكومه‌تی عێراقی." ئەم کەسە پێی‌خۆش نەبوو ناوی بنووسرێت.
شوێنه‌واری گه‌رمیان دەڵێت: ئه‌و قەڵایه ناچێته چوارچێوه‌ی بابەتەکانی شوێنه‌واره‌وه. شوێنی قه‌ڵاكه کەوتووەتە سه‌ر رێگای مه‌رزی پهروێخان لە رۆژهەڵاتی کەلارەوە
ئەو رێگایە ئێستا مەرزێکی نێودەوڵەتی تێدایە و رۆژانە سەدان و هەزاران گەشتیار و شۆفێری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەوێدا تێدەپەڕن، ئێستا ئەگەر چیرۆکی ئەو قەڵایەیان بۆ بگێڕیتەوە بە ئەستەم باوەڕ دەکەن. چونکە هیچ ئاسەوارێکی ئەو بینا نەماوە تا چیرۆکە شوومەکانیان ئاسان بێتە بەرچاو.
ئێستا ئه‌و قه‌ڵایه ته‌نیا شوێنه‌واره‌كه‌ی ماوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، بەداخن بۆ ڕووخاندنی. ئەوێ ته‌نیا قه‌ڵا نییه كه ڕووخێنراوه، به‌ڵكو پێشتریش چه‌ند كه‌سێك له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان داوایان كردبوو. بینای "لیوا ڕه‌شه‌كه" كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای كه‌لار-كفری كه به‌هه‌مان شێوه‌ی قه‌ڵای قۆره‌توو له ساڵی 1988 وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوانی گه‌رمیان بووه، بمێنێتەوە. بەڵام ئێستا ئه‌و بینایه كراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان، ئه‌مه له كاتێكدایه زانكۆی گه‌رمیان ڕووبه‌ڕێكی به‌رفراوان زەوی هه‌یه و ده‌كرا بینای سه‌رۆكایه‌تی له‌ناو زانكۆكه‌دا درووست بكرایه. كوردۆ عه‌زیز ڕۆژنامه‌نووسی سه‌باره‌ت به‌و بینایه ده‌ڵێت" كاتی خۆی داوامكرد كه لیوا ڕه‌شه‌كه بكرێته مۆزه‌خانه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌منه سووره‌كه خه‌ڵكانێكی بیانی بێن بۆ ته‌ماشای ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌نفاله‌كانی تێدا بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س گوێی لێنه‌گرتین."
حه‌مه عه‌لی عه‌لیان پێش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆ شه‌هید بكرێت سه‌باره‌ت به ئهنفالبوونی ژن و مناڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت " له میل قاسمه‌وه به‌ره‌و فیرقه به‌رێكه‌وتین، چه‌كێكی كڵاشینكۆفی ژماره 10م پێ‌بوو، به‌ڵام له ترسا له‌ناو بار شاردمه‌وه، دواتر بانگه‌وازیان كرد هه‌ركه‌سێك چه‌كی پێوه بگیرێت، ڕه‌می ده‌كرێت، بۆیه له ترسا دامهدهستهوه. ئێمه به تراكتۆری خۆمان چووین، خه‌ڵكی هه‌موو شوێنه‌كانی تێدابوو، خه‌ڵكی قه‌راغ، خه‌ڵكی دیوی داوێ، جافه‌كان. هه‌مووی. له كه‌لاره‌وه به‌ره‌و فیرقه براین، له‌وێ به قه‌ڵاكه ناسراوه( قه‌ڵاكه‌ی قۆره‌توو)، ئیتر له‌وێ مهكینهكهیان برد، هه‌موومان كراینه هۆڵێكی گه‌وره‌وه، نه ئاو هه‌بوو نه نان، ئه‌وه‌ی ده‌مانخوارده‌وه پاشه‌ڕۆی خۆمان بوو. ئاویشمان بۆ بهتایه ئهیانڕژاند. له‌وێ وتم من فهلاحم و پێشمه‌رگه نیم، چونكه چه‌كه‌كه‌م ته‌سلیم كردبوو. نه‌مانئه‌زانی چاره‌نووسمان چی ئه‌بێ. دوای سێ رۆژ له قۆره‌توو، هاتن ئێمه‌یان باركرد، نزیكه‌ی هه‌زار زیل له‌وێوه به‌ره‌و تۆپزاوه‌ی لای كه‌ركوك براین. له تۆپزاوه له زیله‌كان داگیریان له‌وێ خێزان و گه‌نج و پیاوی گه‌وره‌یان جیاكرده‌وه."
به پێی ئاماره‌كانی گه‌شتیاری، ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه، سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵكوژییان تێدا ئه‌نجامدراوه. له‌وانه‌ش شوێنه‌كانی كامپی ئاوشڤیتز بیركینۆ كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س سهردانیكردووه. له‌وێشه‌وه له چوارچوارچێوهی ڕێبه‌ری گه‌شتاریی كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا، بۆسنه و كامبۆدیا و ڕواندایه. كه ساڵانه گه‌شتیاریان بۆ تێگه‌یشتن له ئازاری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له لایه‌ن داگیركه‌ر و سه‌ركرده دڵڕهقهكانهوه زوڵم و زۆریان لێكراوه و له‌ناوبراون، سه‌ردان ده‌كرێن و تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه داده‌نێن كه مرۆڤیان تێدا له‌ناوبردووه. تاكه شوێنێك كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ماوه‌ته‌وه، نوگره سه‌لمانه. ئه‌ویش حكومه‌تی به‌عس بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌كاریده‌هێنا نه‌ك ئه‌وه‌ی سومبوڵێك بۆ ئه‌نفال بمێنێته‌وه.
پێویسته له شوێنی قه‌ڵاكه، مۆزه‌خانه‌یه‌ك بنیاتبنرێت تاوه‌كو كه‌سانی بیانی بیریانبێتهوه كه یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ئه‌نفالی سێ ئه‌م قه‌ڵایه بووه
عارف قوربانی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له بواری ئه‌نفال ده‌ڵێـت" به ڕووخانی قه‌ڵایه‌ك كاره‌ساتی ئه‌نفال له بیر خه‌ڵكی ناچێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بوو ئه‌و قه‌ڵایه بپارێزرایه، چونكه قه‌ڵاكه‌ی قۆرهتۆ وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌نفالی قۆناغی سێ، له‌م قه‌ڵایه‌وه ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی تۆپزاوا و نوگره‌سه‌لمان ده‌كران. گرنگی ئه‌م قه‌ڵایه ئه‌وه‌بوو، دوای ڕاپه‌ڕین زۆر شتومه‌كی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌م قه‌ڵایه مابوویه‌وه، هه‌ر له كهلوپهلیانهوه تاوه‌كو ئه‌و مه‌كینه و پیكابانهی كه ئه‌وان پێی هاتبوون، به‌ڵام له‌ناوچوون. "
ئه‌و نووسه‌ره پێشنیاز ده‌كات" ده‌كرێت ئێستاش ئه‌و دیوار و به‌رده‌ی له شوێنی قه‌ڵاكه ماوه‌ته‌وه، چوارده‌وری بگیرێت و ڕۆژێك له ڕۆژان مۆزه‌خانه‌یه‌كی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، تاوه‌كو كه‌سانی بیانی كاتێك سه‌ردانی مۆنۆمێنتی دێ بنه له گه‌رمیان ده‌كه‌ن، سهرێكیش بده‌ن له‌و قهڵایهیی كه یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان بووه."