04:06 - 17/08/2019
تاى كۆنگره فایله‌كانى گه‌نده‌ڵى هه‌ڵده‌داته‌وه
تا كات بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چوارى یه‌كێتى كورتترده‌بێته‌وه، تاى كۆنگره گه‌رمتر ده‌بێت، ئاڕاسته ناكۆكه‌كانى حزبه‌كه ناوه‌ناوه ده‌ست بۆ فایله‌كاى گه‌نده‌ڵى ده‌به‌ن و وه‌ك كارتى گوشار له ململانێكان به‌كاریده‌هێنن، هه‌ندێك له‌و فشارانه كه له‌رێگه‌ى ناردنى نامه‌و په‌یامه‌وه بڵاوكرایه‌وه، باسیان له فایله‌كانى گه‌نده‌ڵى یه‌كدى ده‌كرد.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئێستا یه‌كێك له یاریكه‌ره‌كانى یارى كۆنگره‌یه و ره‌خنه‌ى توندى هه‌یه له‌و به‌رپرسانه‌ى حزبه‌كه كه به‌گوته‌ى خۆى هۆكارى داوكه‌وتنى كۆنگره‌ن، له‌دوایین دوو په‌یامیدا ره‌خنه‌ى توندى له كۆسره‌ت ره‌سوڵ گرت، له په‌یامه‌كانیدا باسیله‌وه‌كردووە كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌ته‌واوى له كادیر‌و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى دووركه‌وتووه‌ته‌وه، چیتر كه‌س چاوه‌ڕێى بڕیارى ئه‌و ناكات بۆ دیاریكردنى رۆژى كۆنگره. له‌گه‌ڵ زیاتر توندبوونى ململانێكه ژماره‌ى ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ش زیاتربوون كه باس له فایله‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رپرسه‌كانى یه‌كێتى ده‌كه‌ن.
له‌رێگه‌ى هه‌وڵدان بۆ ئه‌ستۆپاكى خۆیان و جووڵاندى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى هەوڵی بردنەوەی کۆنگرە دەدەن
ئێستا چه‌ند باڵێك له‌سه‌ر كۆنگره ركابه‌رى توندیان هه‌یه، ماڵى تاڵه‌بانى، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، مه‌لابه‌ختیار، به‌رهه‌م ساڵح، گروپێكى مه‌كته‌بى سیاسى. هه‌ریه‌ك له‌و گرووپانه له‌رێگه‌ى هه‌وڵدانى بۆ ئه‌ستۆپاكى خۆیان و جووڵاندى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رامبه‌ر دەیەوێت براوه‌ى یارییه‌كه بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه باسى مه‌له‌فه ره‌شه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌نێو یه‌كێتى گه‌رم بێت.
وه‌ڵامى په‌یامه‌كان
باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به نوسراوێك به‌ناوى(ھەڤاڵێکی بەئاگا لە دۆخی یەکێتی و سلێمانی)یه‌وه، له ماڵپه‌رێكى خۆیان وه‌ڵامى گوته‌كانى شانازیان ئیبراهم ئه‌حمه‌د-یان دایه‌وه‌و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵیشیان باسكردبوو، یه‌كێك له‌دیارترین دۆسیه‌كان كه باسیان كردبوو پاره‌ى شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترییه‌كه‌ى سلێمانییه. له نووسینه‌كه‌دا هاتووه،"خوشکەزاکەی خۆت مەسئولی بەڕو بەحری دەڤەرو شاریشە، ئێوارەیەک بەدەم ھەڵدانی پێکە شەرابە گرانبەھاکانت و داگیرسانی جگەرەی مالیبۆری ئەڵمانییەوە، تەلەفۆنێکی بۆ بکەو بڵێ "باوکە" تا ماڵی ئێمە وەرە، دڵنیام دێت، لێی بپرسە کە کێ کەمتەرخەمە لە خزمەتکردن بە سلێمانی تۆ بڵێی وەڵامەکەی نەزانێت؟ تۆ بڵێی نەزانێ پارەی سەد مەترییەکە لەکوێیە".
نوسینكه دۆسیه‌یه‌كى كه‌ى بیرهێنابووه‌وە، ئه‌ویش زه‌وییه‌كانى ده‌باشانه كه ده‌گوترێت رووبه‌رى ٧٥هه‌زار مه‌تر دووجا له پارچه زه‌وی ژماره ١٤٤ له‌سه‌ر ١٧ی كه‌رتی مه‌ڵكه‌ندی ده‌باشان به‌ناوى له‌تیف ره‌شیدى هاوسه‌رى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌یه،"ئێ گریمان مەکتەب سیاسی و برادەرانی سەرکردایەتی خراپن، داگیرکارن، دە بیکە بە جەژنانەو ھەموو سەرکردایەتی حزبەکەت ئیحراج بکەو بڵێ وا من خۆم و ھاوسەرەکەم بڕیارماندا ھەرچی زەوی دەباشانە کە کردوومانە بەناوی خۆمان دەیگەڕێنینەوە بۆ خەڵکی شارەکە، بزانە ئەوکات خەڵک بە دوعاکانت دەڵێت ئامین یان، نا".
باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ دەستیان بۆ ئاشکراکردنی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی برد
ئه‌و نوسراوه له ماڵپه‌ڕێكى سه‌ربه كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڵاوكرایه‌وه، له ئاستێكى باڵاى یه‌كێتى-یه‌وه كه ئێستا كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌و بۆ كۆنگره‌ش هه‌مووان چاوه‌ڕێى بڕیارى ئه‌ون، هه‌روه‌ک چۆن نه‌یاره‌كانى وه‌ك تۆمه‌تێك لێكیده‌ده‌نه‌وه ده‌كرێت وه‌ك دانپێدانانێكى حزبه‌كه‌ش مامه‌ڵه‌َى له‌گه‌ڵ بكرێت لەسەر دۆسیه‌ى هه‌ستیارى گه‌نده‌ڵى، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ى شه‌قامى ١٠٠مه‌ترى كه خه‌ڵكى هیچ زانیاری‌یان نییه پاره‌كه‌ى چى به‌سه‌ر هاتووه‌و پرۆژه‌كه بۆ چه‌ندساڵ دواكه‌وت و مه‌به‌ستى نوسینه‌كه چییه كه ئه‌و بابه‌ته خراوه‌ته پاڵ ناوى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قوباد تاڵه‌بانى.
جگه له‌وه‌ش باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ نوسراوێكى دیكه‌یان به‌كارهێناوه وه‌ك گوشار به‌رامبه‌ر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ویش نوسراوى ژماره ٣٦١٢ی رۆژى ٤ی٨ی٢٠١٣ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه/٣ یە كه ئاماژه‌ى به خانه‌نشینبوونى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردووه به پله‌ى سه‌ربازیى عه‌مید.
په‌یامه‌كانى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
دواى ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به نوسینێكى توندتر جارێكى دیكه هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى خسته‌وه ئه‌ستۆى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نوسیبووى ئه‌و له‌و داربییانه نییه كه به‌و بایانه بله‌رزێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ورووژاندنى دۆسییه‌كان ئه‌و ناوه‌ستێنێت، باسیله‌وه‌كرد، به‌هارى رابردوو"داواى ٤٨ سه‌عات موڵه‌تتان كرد بۆ دیاریكردنى رۆژى كۆنگره، هه‌ربۆ زانیاریتان ١٢ هه‌زار و ٦٠٠ سه‌عات تێپه‌ڕیوه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆنگره، پێده‌چێت هه‌ڵدانه‌وه‌و خستنه‌ڕووى په‌ڕه‌كانى گه‌نده‌ڵى زۆرترببێت
ئه‌و به‌په‌یامه تونده‌كانى به‌رامبه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسانى حزبه‌كه ده‌ناسرێته‌وه، له‌داوى دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت له نوسینێكدا بۆ مه‌كته‌بى سیاسى گوتبووى:"له‌راستیشدا ئه‌وه ئێوه‌ن كه دژ به هه‌موو به‌ها و پیرۆزییه‌كان ده‌وه‌ستن و ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی ده‌كه‌ن".ئه‌و به ناڕاسته‌وخۆ باس له گه‌نده‌ڵى به‌رپرسان ده‌كات، تا ئێستا نه‌چووه‌ته ورده‌كارى ئه‌و بابه‌ته‌ى باسیده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ستى خستووه‌ته سه‌ر دۆسییه‌كان. ئه‌گه‌رچى له‌رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك په‌یج و ئه‌كاونته‌وه باس له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كرێت.
دۆسیه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌نته‌رى كاره بازرگانییه‌كانى هه‌ولێره، كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌شى بازرگانى ده‌رمانى هه‌یه له‌گه‌ڵ فازڵ میرانیی، كه سه‌دا ٦٠ى كۆمپانیاكه پشكى كۆسره‌ت ره‌سوڵه، نه‌خۆشخانه‌ى (پار)یش به‌هه‌مان شێوه موڵكى ئه‌وه، هه‌موو موڵكى ماڵى به‌ته‌واوى ئاشكرا نییه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ماڵى تاڵه‌بانى له دوورێگه‌وه هه‌وڵى به‌كارهێنانى چه‌ند كارتێك ده‌ده‌دن له دژى، یه‌كه‌میان كارتێكى هاوشێوه‌یه و ده‌یانه‌وێت ورده‌كارى سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى له هه‌ولێر بزانن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى كه له‌به‌غداوه له‌سه‌ریه‌تى له‌سه‌ر به‌شداریكردنى له كه‌مپه‌ینى ریفراندۆم بكه‌نه به‌ربه‌ستى كۆنگره بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جارێ روون نییه كه ماڵى تاڵه‌بانى چۆن سوود له‌و دۆسیه‌یه وه‌رده‌گرن و چۆن به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام گه‌رمكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه ده‌كرێت رێگربێت له‌به‌رده‌م خه‌ونى گه‌وره‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆنگره ئه‌گه‌رچى ته‌ندروستیشى رێگرى گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌مى.
په‌یام بۆ مه‌لابه‌ختیار
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌و جموجوڵه سیاسییه‌كانى مه‌لا به‌ختیار، باڵێكى یه‌كێتى به‌فه‌رمى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئه‌گه‌ر مه‌لابه‌ختیار به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر زیانگه‌یاندن به یه‌كێتى و ره‌خنه‌كانى، ئه‌وا دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى مه‌لا به‌ختیار بڵاوده‌كه‌نه‌وه، مه‌لا به‌ختیار دواى ئه‌و په‌یامه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتى، له‌ژێر هیچ فشارێكدا پاشه‌كشه ناكات له پره‌نسیپه‌كانى. له په‌یامێكیشیدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو كه ئه‌گه‌ر ناچارى بكه‌ن ئه‌وا، نهێنییه‌كانى مامه‌ڵه‌ى بوون به‌سه‌رۆك كۆمارى به‌رهه‌م ساڵح بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى له كۆنگره، پێده‌چێت هه‌ڵدانه‌وه‌و خستنه‌ڕووى په‌ره‌كانى گه‌نده‌ڵى زۆرترببێت، گه‌نده‌ڵى وه‌ك بابه‌تێكى مه‌ترسیدار و دۆسیه‌یه‌كى یاساییى، وه‌ك كارتى گوشارى سیاسى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك په‌تایه‌كى كوشنده مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌وڵى له‌ناوبردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بدرێت. به‌و دۆخه‌ى ئێستاوه پێده‌چێت هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌كان پێش كۆنگره یه‌كێتى بخاته قه‌یرانى گه‌وره‌تره‌وه، به‌وپێیه‌ى ئاماژه‌كان تا ئێستا ئاماژه‌ى كۆنگره سازان نین.