05:11 - 15/08/2019
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا جیهان له ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی نزیكده‌كاته‌وه
هه‌رگیز بیرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌ی هه‌مووان له‌سه‌ر ده‌ژین، چیتر به‌رگه‌ی كه‌سێكی تر نه‌گرێت؟ یاخود به‌مانایه‌كی دیكه، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی كه هاوكاته به تێكچوونی كه‌شوهه‌وای جیهان، هه‌ساره‌ی زه‌وی كه به هه‌ساره سه‌وزه‌كه ناسراوه، خستووه‌ته لێوارێكی مه‌ترسیداره‌وه، ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیر له ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی بۆ تێكچوونی كه‌شوهه‌وای جیهان ده‌كاته‌وه، كار گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ئه‌و شوێنانه‌ی جیهان كه چه‌ندین سه‌ده‌یه ده‌ستی گه‌رمای پێنه‌گه‌یشتووه، ئێستا یان دارستانه‌و ده‌سوتێت، یاخود به‌سته‌ڵه‌كه و ده‌توێته‌وه.
له‌ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا به ناونیشانی(گۆڕینی كه‌شوهه‌وا و زه‌وی) زانایانی تایبه‌ت به ژینگه‌ی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی، جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی وشكبوونه‌وه، سوتانی دارستانه‌كان، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بووه‌ته‌وه، ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن له‌نێوان ساڵانی ٢٠٣٠تا ٢٠٥٢ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا جیهان به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاوده‌نێت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ باری نائاسایی له جیهاندا بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕابگه‌یه‌ندرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت، ساڵانه پله‌كانی گه‌رما له جیهاندا ١.٥ پله به‌رزده‌بێته‌وه، بیهێنه‌ره پێشچاوی خۆی كاتێك تۆ ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێنیته‌وه پله‌كانی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان له سەرووی ٤٠ پله‌وەیه، واتا ٣٠ ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای زه‌وی نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا تۆ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته له ژیاندا مایت ئه‌وا بینه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌بێت بۆ نزیكه‌ی ٧٠پلە، به‌ڵام ئاخۆ هیچ بوونه‌وه‌رێك له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه به‌رگه‌ی گه‌رمایه‌كی له‌وشێوه‌یه به‌رز بگرێت؟
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات هه‌رچی زووه ئاسایشی خۆراك بپارێزرێت و هه‌نگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش داوایكردووه سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان كه ٢٣ی ئه‌م مانگه له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م پرسه بكه‌نه سه‌نته‌ری گفتوگۆكانیان.
سەدا٢٣ی ئه‌و گازه مه‌ترسیداره‌ی به هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌رئه‌نجامی چالاكییه‌كانی مرۆڤه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا پرسیاری ئه‌وه ده‌وروژێنێت، ئاخۆ وڵاتانی جیهان بیر له‌دابینكردنی قوتی دانیشتوانه‌كانیان بكه‌نه‌وه باشه؟ یاخود بیر له‌چاره‌سه‌ركردنی دۆخی مه‌ترسیداری كه‌شوهه‌وا بكه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وڵاتێك به‌دوای دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ هاووڵاتییه‌كانی، ئایا ده‌زانیت ده‌بێت دانیشتوانه‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستیانده‌كه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ته‌ندروستی خۆیان به خه‌رجكردنی بده‌نه‌وه، بۆیه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاوی له‌وه‌یه، هه‌ر وڵاته‌و لای خۆیه‌وه بوودجه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی ته‌رخانبكات.
ئێستا سەدا٢٣ی ئه‌و گازه مه‌ترسیداره‌ی به هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌رئه‌نجامی چالاكییه‌كانی مرۆڤه له رووی پیشه‌سازی و ژیانكردنیه‌وه، وه‌ك دیبرا ڕۆبه‌رتس، سه‌رۆكی یه‌كێك له تیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كارووباری كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت"فشاره‌كانی سه‌ر زه‌وی تا دێت ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئاسایشی خۆراك له‌م دۆخه‌دا كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی".
به‌ڵام ئاخۆ ئاسایشی خۆراك له گۆڕانی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی چۆن ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه: كاره‌سات ڕووده‌كاته ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر كشتوكاڵكردن ده‌ژین، چونكه كشتوكاڵكردنیش تا پله‌ی گه‌رمای دیاریكراوی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ٣٢ ده‌وڵه‌ت كه پشت به كشتوكاڵكردن ده‌به‌ستن له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدان كه دیارترینیان نه‌یجیریا، به‌نگلادیش، باشووری سودان، چاد، هایتی، ئیسیوبیا، فلیپین-ن.
جیهان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژین ناگاته چاره‌سه‌ر بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
یۆرگن ڕانده‌رز، مامۆستای ستراتیژی كه‌شوهه‌وا له زانكۆی بی ئای نه‌رویج كه خۆی كتێبێكی به ناونیشانی "٢٠٥٢- دیدێك بۆ ئاینده‌ی جیهان له ٤٠ ساڵی داهاتوودا" هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی پێنییه‌و ده‌ڵێت "جیهان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژین ناگاته چاره‌سه‌ر بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، چونكه بابه‌ته‌كه له‌وه درێژمه‌وداتره كه ده‌یبینین".
"مه‌هێڵن دوو منداڵ زیاترتان ببێت"
پێشنیازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی زۆرن، به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشترین پێشنیاز ئه‌وه‌ی جۆن گۆلیبۆد- مامۆستا له زانكۆی له‌نده‌ن-ه كه ده‌ڵێت، "خێزانی زۆر وێرانكه‌ری ته‌ندروستی ژینگه‌یه"ئه‌و پرۆفیسۆره داواده‌كات ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پزیشكه‌كانی به‌ریتانیا داوا له‌دایكان و باوكان بكه‌ن له دوو منداڵ زیاتر نه‌خه‌نه‌وه.
ئه‌و پرۆفیسۆره پێشیوایه به‌و شێوه‌یه ده‌توانرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت ژماره‌ی دانیشتووانی به‌ریتانیا كۆنتڕۆڵبكرێت و بۆ خێزانه‌كان روونبكرێته‌وه، ئه‌وشێوه ژیانكردنه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانیانه كه له داهاتوودا دێنه‌بوون.
٢٠٥٠ دا ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌گاته زیاتر له ١٠ ملیار كه‌س
شاره‌زایانی ژینگه پێیان وایه، جیهان ئێستا به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی له‌دایبكووانه‌وه قه‌ره‌باڵغ بووه، بۆیه كارده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ئه‌و نه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ن كه‌مترین خۆشبه‌ختی و ژیانێكی ته‌ندروستیان هه‌بێت، چونكه زه‌وی به‌ره‌و لێواری مه‌ترسیی هه‌نگاوده‌نێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ساڵی ٢٠٥٠ دا ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌گاته زیاتر له ١٠ ملیار كه‌س، واتا ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوان شه‌ڕده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خواردن و خواردنه‌وه له جیهانێكدا كه ڕۆژانه ڕێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن تیایدا ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكی ئه‌نجامیانداوه، له‌سه‌ر ١٣هه‌زار شاری جیهان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نیا ١٠٠شار له‌و ژماره‌یه ڕۆڵی هه‌یه له‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین-دا.
له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌وه به‌ته‌نیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه نه‌بوون كه ده‌بوونه قوربانیی، به‌ڵكو زه‌ویش پشكی شێری ئه‌و قوربانییه‌ی به‌رده‌كه‌وت، بۆنموونه له وڵاتێكی وه‌ك سوریا به درێژایی زیاتر له حه‌وت ساڵ ڕۆژانه بۆمب به‌سه‌ر شاره‌كاندا به‌رده‌درانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستا كه جه‌نگ له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامیی هه‌یه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی دووچاریبووه، كێشه‌ی بارانبارینی بۆ دروستبووه كه هاوشێوه‌ی ساڵانی به‌ر له جه‌نگی یه‌مه‌ن، باران له‌و وڵاته نابارێت و زه‌وییه‌كانی وشك بوونه‌ته‌وه.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زیانه‌كانی ده‌گاته عێراق و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق دروستده‌كات، به‌شێكی ئه‌و مه‌ترسییه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و به‌شێكی دیكه‌ی به‌هۆی به‌نداوه‌كانی ئێران و توركیایه كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات.
ساڵی ٢٠٢٥ دا ئاماژه‌كانی وشكبوونه‌وه و تێكچوونی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك له ساڵی ٢٠٤٠ دا هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات له وشكبوون نزیكده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش وشكنه‌بن، ئه‌وه‌ی بۆ عێراق بووه‌ته مایه‌ی كێشه ئه‌وه‌یه، دوایین وڵاته كه سود له دیجله و فورات وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌كه‌یه‌وه.
نه‌زیر ئه‌نساری، مامۆستای سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌زانكۆی لۆلیۆی سوید له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌ساڵی ٢٠٢٥ دا ئاماژه‌كانی وشكبوونه‌وه و تێكچوونی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كاته سه‌ر دانیشتوانی عێراق، كه ساڵانه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌نیا ده‌توانێت ٨٦٥ مه‌تر چوارگۆشه پشكی له دابینكردنی ئاو هه‌بێت.